بانگه‌واز بۆ به‌شداریکردن له‌ هه‌فته‌ی ئه‌وروپا بۆ کارکردن دژ به‌ سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه
01 تاوه‌کو 06 حوزه‌یران 2010
 

  

 


مه‌سه‌له‌ی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ بۆته‌ یه‌کێک له‌ بنه‌ماکانی سیسته‌می کۆچبه‌ری ،له‌لای حکومه‌ته‌ ئه‌وروپیه‌کان ،ڕۆژانه‌ سه‌دان که‌س ،ڕه‌وانه‌ ده‌کرێنه‌وه‌ ،ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و کاره‌ ده‌که‌ن که‌ مرۆڤ به‌ر له‌هه‌زاران ساڵ ئه‌نجامی ده‌دا ،واته‌ گواستنه‌وه‌ له‌شێونێکه‌وه‌ بۆ شێوێنکی دیکه‌ و له‌پێناو په‌یداکردنی ژیانیکی باشتر ،له‌ترسی هه‌ژاری،هێرش وپه‌لاماره‌کان،ڕه‌گه‌زپه‌رستی ،چه‌وساندنه‌وه‌و جه‌نگ و .....تاد .ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ڕه‌گی پێستیان جیاوازه‌ ویاخود پاسه‌پۆرتێک و یان حسابێکی بانکی (هه‌ڵه‌)یان پێیه‌ ،ئه‌وکه‌سانه‌ وه‌کو (تاوانبار)ته‌ماشاده‌کرێن ده‌سگیرده‌کرێن وده‌خزێنرێنه‌ به‌ندینخانه‌کانه‌وه‌ ،ئه‌وانه‌ی که‌له‌ژێر ناوی جیاوازدا بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ دروستکراوه‌ ،وه‌کو (مه‌ڵبه‌ندی ڕاگوێستنه‌وه‌)و یاخود جۆری دیکه‌ی له‌م ناوانه، ده‌ستدرێژی ڕه‌گه‌ز‌په‌رستی وڕاسیستانه‌ بۆسه‌ر ژیانی ئه‌م که‌سانه‌ له‌لایه‌ن کارمه‌ندانی ده‌زگاکانی راگوێستنه‌وه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی به‌یاساییکردنی به‌کارهێنانی توندوتیژی له‌به‌رامبه‌ر کۆچبه‌راندا به‌رێوه‌ده‌چێت،ته‌نانه‌ت لاوازترین وبێ ده‌سه‌ڵاترین که‌سانێک له‌نێو کۆچبه‌راندا ،وه‌کو منداڵان وقوربانیانی ئه‌شکه‌نجه‌وتوندویژی ،له‌جیاتی هاوکاری کردنیان ،زۆر به‌زه‌لیلی مامه‌ڵایه‌ن له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.
له‌پشته‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌یه‌دا ،تێکه‌ڵاویه‌ک له‌ڕاسیزم وڕه‌گه‌زپه‌رستی وئیمپریالیستیخوازیه‌ک ،له‌چوارچێوه‌ی سه‌رمایه‌داریه‌کی جیهانی دا،وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ .له‌کاتێکدا که سه‌رمایه‌ وهاووڵاتیانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و(جیهانی یه‌که‌م) به‌هره‌مه‌ندن له‌ئازادی سه‌فه‌ر وبۆ هه‌ر جێگایه‌کی ئه‌م جیهانه‌ که‌ بیانه‌وێت وئاره‌زوویان لێبێت، ئه‌وا که‌سانێک که‌ به‌هه‌ڵه‌ ،خۆیان وله‌وبه‌ره‌وه‌ و‌ له‌نێو سنوره‌ دورستکراوه‌کاندا ده‌بیننه‌وه‌ وزۆرجاریش ووڵاته‌کانیان له‌ژێر باری جه‌نگ وداگیرکاری ووڵاته‌ سه‌رمایه‌دار وئیمپریالیسته‌کاندا ، واته‌ هه‌مان ئه‌وووڵاته‌ ئه‌وروپیانه‌، وێران وپارچه‌پارچه‌کراوه‌، ئه‌م که‌سانه‌ به‌تاوانبار له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن و ده‌ناسرێن و له‌ساده‌ترین مافه‌ ئینسانیه‌کانیش ،بێبه‌ش ده‌کرێن و به‌جورێک که‌ئیتر له‌وه‌ دوورده‌خرێنه‌وه‌ که‌ژیانێکی مرۆڤانه‌یان هه‌بێت ،هه‌ر ئه‌م که‌سانه‌ش ،ده‌بن به‌ (کۆچبه‌رانی نایاسایی) و(دانیشتوانی دوای ته‌واوبونی فیزه‌کان) و(داواکه‌رانی مافی په‌نابه‌ری وبه‌قاچاخ) وهه‌رکاتێک که‌پێویستیان به‌هێزی کاریان نه‌ما ،یاخود ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رزکرده‌وه‌ ،ئه‌وا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رکردنیان لێده‌کرێت ودوورده‌خرێنه‌وه‌ .
وه‌ختێک ، که‌ده‌گاته‌ بریاڕدان له‌سه‌ر به‌زۆرناردنه‌وه‌ ،له‌وێدا ئیدی به‌گوێره‌ی ویست وئاره‌زووی ،خاوه‌ن بڕیاره‌کان وده‌سه‌ڵاتداران ،هۆکاره‌کانی ئاواره‌بوون وکۆچکردن ،له‌بیرده‌کرێن وبه‌فه‌رامۆشی ده‌سپێردرێن .چه‌ک وپیلانه‌کانی به‌رپاکردنی گرژی یه‌ سیاسیه‌کان ،که‌له‌رۆژئاوا دروستده‌کرێن وسیناریۆکانی ئاماده‌ ده‌کرێن ،ئه‌و جه‌نگه‌ ملهوریانه‌ی ،که‌ له‌پێناو پترۆل وسامانه‌ سروشتیه‌کاندا به‌رپاده‌کرێن ،داسه‌پاندنی رژێمه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کان که‌له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌ ئه‌ورپیه‌کانی خۆمانه‌وه‌ که‌زۆرشه‌یدای دیموکراتین ،پاڵپشتیان لێده‌کرێت ،ئاڵۆگۆر له‌که‌ش وهه‌وای جیهان وزه‌وتکردنی زه‌ویه‌کان ......هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌کرێت شۆێن پێ و ئاسه‌واریان لێره‌دا په‌یدابکرێت ،له‌سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ئابوریه‌که‌ماندا ،له‌جۆری ژیانی وه‌به‌کارهێنانمان، وله‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ئیمپریالیستیه‌کانمان .به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی به‌زۆرناردنه‌وه‌ (که‌مپێنێکی یه‌ک مه‌سه‌له‌یی‌،نی یه‌) چونکه‌ خه‌ڵکی ،به‌ویستی خۆیان ویاخود به‌زۆر ناچار ڕێگای کۆچکردن هه‌ڵده‌بژێرن.
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌کردنی فڕۆکه‌کان بۆ به‌زۆر ڕه‌وانه‌کردنه‌وه‌ی کۆچبه‌ران وپه‌نابه‌ران،حکومه‌ته‌ ئه‌وروپیه‌کان بۆئه‌نجامدانی ئه‌م کاره‌ قێزه‌نه‌وه‌ و‌ له‌بری خۆیان ،له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ کۆمپانیا وده‌زگای تایبه‌تیه‌کاندا ،گرێبه‌ست ده‌گرن ،کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی ،یه‌کێکن له‌ هه‌ڵقه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م ماشێنی به‌زۆرناردنه‌وه‌یه‌ ،ئه‌مانه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ هۆکارێک بۆ له‌ناوبردنی هێواش به‌هێواشی ئه‌م زه‌ویه‌مان ،له‌هه‌مان کاتدا زۆربه‌ی کۆمپانیه‌کانی ئاسمانی له‌پێناو قازانج وپه‌یداکردنی پاره‌ی زیاتردا ،سڵ ناکه‌نه‌وه‌ له‌ هه‌ڵگرتنی که‌سانێک به‌ره‌و مه‌رگی شێنه‌یی ،هاوکات چه‌ندین لایه‌نی قازانج په‌یداکه‌ر له‌م نێوه‌دا کارده‌که‌ن ،وه‌کو ئه‌و کۆمپانیانه‌ی که‌ کاروباری چاودێری وسه‌رپه‌رشتی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن ،له‌نمونه‌ی( جی 4 و سێرکۆ).
هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌ن ورێکخراوانه‌ نیمچه‌ حکومه‌تیانه‌ش ،که هیچ به‌رپه‌رسیاریه‌کیان له‌به‌رامبه‌ر که‌سدا نی یه‌وله‌م بواره‌دا کارده‌که‌ن ،وه‌کو ده‌زگای سنوری یه‌کێتی ئه‌وروپا (فرۆنتکس) ورێکخراوی جیهانی بۆ کۆچ ( ئای ،ئۆ ،ئێم ) ،ئه‌و رێکخراوه‌ی که‌ له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دوایدا وله‌ژێر سایه‌ی حکومه‌ته‌ ئه‌وروپیه‌کاندا ،ده‌ورو نه‌خشی زیاتریان پێدراوه‌‌ ،به‌پێی ئه‌مه‌ش چه‌ندین کرده‌وه‌ی به‌زۆرناردنه‌وه‌و به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یه‌کتردا، ئه‌نجام داوه‌ ،ئه‌م کاره‌ش جگه‌ له‌که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌سره‌فی مالی بۆئه‌مان ،مه‌سه‌له‌ی دوور خستنه‌وه‌ی به‌رپه‌رسیارێتی له‌حکومه‌ته‌کان ولایه‌نه‌ نێوخۆییه‌کان،‌و به‌ره‌و ڕووکردنه‌وه‌ی بۆ لای چه‌ند لایه‌ن ورێکخراوێکی نێوده‌وڵه‌تی، مسۆگه‌رده‌کات. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا وبۆئه‌م ئامانجه‌ش ،ده‌سه‌ڵاتدارێتیه‌کی به‌ربڵاو به‌خشراوه به‌(فونتکس)، له‌پێناو رێکخستنی گه‌شتی یه‌ ئاسمانیه‌کان وکڕینی پێداویستیه‌کان و هه‌روه‌ها گه‌ڕان به‌شوێن چۆنیه‌تی به‌کار هێنانی مانگه‌ ده‌ستکرده‌کان به‌مه‌به‌ستی چاودێریکردنی سنوره‌کانی ئه‌وروپا .کیانێکی ڕه‌گه‌زپه‌رست وئیمپریالیستی وه‌کو ئه‌وروپای (پۆڵارێزکراو) له‌ پێناو پاراستنی سنوره‌ ده‌ستکرده‌کانیدا ،پێویستی به‌له‌شکرێکی به‌کرێگیراوی وه‌کو (فونتکس) هه‌یه‌ ،
زۆرجار په‌نابه‌ران وکۆچبه‌ران به‌زۆرنێردراوه‌ ،به‌ منداڵان وخێزانه‌کانیشه‌وه‌ ،ده‌ست وپێیان ده‌به‌سترێن وکه‌له‌پچه‌ده‌کرێن ،هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی (تاوانبارانێکی ترسناکیان) ده‌ستگیرکردبێت ئه‌مانه‌ له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی پۆلیسه‌وه‌ چاودێری ده‌کرێن وبه‌ڕیده‌کرێن ،چه‌ندین ڕاپۆرتی دیکیۆمونتاری ،له‌په‌یوه‌ند به‌ده‌ستدرێژی گیانی وڕه‌گه‌زپه‌رستی وسێکسی ،که‌له‌لایه‌ن کارمه‌ندانی (ناردنه‌وه) وپاسه‌وانانی تایبه‌ت له‌کاتی به‌زۆرناردنه‌وه‌دا وکه‌کراوه‌ته‌ سه‌ر کۆچبه‌ران وپه‌نابه‌ران ،به‌تۆمارکراوی هه‌یه‌. ئه‌و پێشنیارانه‌ی له‌م دواییانه‌دا و له‌لایه‌ن یه‌کێک له‌ کاربه‌ده‌ستانی یه‌کێتی ئه‌وروپادا، خرایه‌ڕوو ،ئه‌وه‌ی که‌ باس له‌ ناردنی (چاودێرانی مافی مرۆڤ ) بۆ ناو ئه‌وفرۆکانه‌ی که‌ په‌نابه‌ران وکۆچبه‌رانی به‌زۆر نێردراوه‌یان هه‌ڵگرتوه‌ ،ڕه‌نگه‌ هه‌ندێک له‌و کرده‌وانه‌ ،که‌م بکاته‌وه‌ ،به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیشدا ،مه‌سه‌له‌ی به‌زۆرنادنه‌وه‌ یاسایی ده‌کات .
ئێمه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانن که‌مه‌سه‌له‌ی به‌ره‌نگاربونه‌ی به‌زۆرناردنه‌وه،له‌ کاری چه‌ند رۆژ وهه‌فته‌دا قه‌تیس نابێته‌وه‌، خه‌ڵکانێک له‌رێگای سنوره‌کانه‌وه‌ وله‌مه‌ترسیدارتین بارودۆخداو هه‌موو رۆژه ،له‌رێگای مانگرتن له‌خواردن و کرده‌وه‌ی ئاژاوه‌گێری له‌نێو زیندانه‌کاندا و که‌سانێک کۆچده‌که‌ن ،سه‌فه‌رده‌که‌ن وهاوسۆزن له‌گه‌ڵ کۆچبه‌ران ،بێده‌نگی هه‌ڵنابژێرن له‌نێو فڕۆکه‌کاندا.
ڕه‌وه‌نده‌کان کۆده‌بنه‌وه‌و به‌رگری له‌تاکه‌کانیان ده‌که‌ن ،خۆپیشاندان وکرده‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و رێکخراو دژ به‌ده‌زگای به‌زۆر ناردنه‌وه‌ به‌ڕێده‌خه‌ن......به‌ڵام سه‌رباری ئه‌مانه‌ش ،هێشتا پێویسته‌ کاری دیکه‌ بکرێت ،چونکه‌ هێشتا ،رۆژانه‌ هه‌زاران که‌س دووچاری مه‌ترسیه‌کانی به‌زۆرناردنه‌وه‌ ده‌بن .
ئێمه‌ بانگه‌وازی هه‌موو تاک وکۆمه‌ڵه‌کان له‌سه‌رتاپای ئه‌وروپا ده‌که‌ین،بۆ په‌یوه‌یست بوون به‌ریزی ئێمه‌وه‌ ،له‌هه‌فته‌یه‌کی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین (هه‌فته‌ی یه‌که‌می حوزه‌یران 2010) دژ به‌ ده‌زگاو ئامرازه‌کانی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆره‌ملێ ،هه‌روه‌ها بانگه‌وازی په‌نابه‌ران وکۆچبه‌ران ده‌که‌ین له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا وده‌ره‌وه‌ی دا ،بۆ به‌رێخستنی خۆپیشاندان وناره‌زایه‌تی وبا هه‌موو پێکه‌وه‌و به‌هاوده‌نگی بڵێین : نا بۆ ئه‌وروپای پۆڵارێز،به‌ڵی ئازادی سه‌فه‌ر بۆ هه‌مووان، ناردنه‌وه‌ی به‌زۆره‌ملێ ڕاگرن.
بۆ زانیاری زیاتر له‌ چالاكیه‌كانی هه‌فته‌ی ناڕه‌زایه‌تی شه‌به‌كه‌ی دژ به‌ دیپۆرتی په‌نابه‌ران په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی :
به‌م ژمارانه‌ی خواره‌وه‌:07877665397 یان 07856032991
www.federationifir.com

 www.stopdeportation.net





‌‌
‌‌

 

           

 

28/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com