garmyan86@gmail.com
شكاندنی قه‌ڵه‌مه‌كان به‌رده‌وامن و ده‌سته لهرزیوهكانیش
ناوه‌ستێنرێن، سه‌یره! له هه‌رێمێكدا سه‌رۆك خه‌ڵاتی
به‌رقه‌رار كردنی ئازادی ڕۆژنامه‌نووسی و ڕاگه‌یاندنی
پێ ده‌به‌خشرێت، هه‌مان ڕۆژ ده‌می لاوێكی بوێر و
چاو نه‌ترس له سه‌ر ووتنی ڕاستی و ڕاده‌ربڕین پڕ
گولله ده‌كرێت؟!
"ئێمه چاوه‌ڕوانی به‌سزا گه‌یاندنی بكوژانی
سۆرانی مامه‌حه‌مه‌و و عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریفمان
له ده‌سه‌ڵات ده‌كرد خوێنی سه‌رده‌شتیشی له
پایته‌ختی هه‌رێم هاته‌سه‌ر"
مرۆڤ نازانێت له كوێیوه نوكی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی
بخاته سه‌ر كاغه‌ز و له كوێوه ده‌ست پێ بكات؟و
به‌ره‌و كوێی ئاراسته بكات و چی بنوسێت و ڕووی
نوسینه‌كانی له كێ بكات؟
تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نووس و خوێندكار سه‌رده‌شت
عوسمان هه‌موومانی به‌جۆرێك توشی شۆك كردووه كه
بۆ خۆشمان نازانین، چۆن ئه‌و وشانه ڕیز بكه‌ین كه
به‌و بۆنه‌وه‌ی ده‌ر ببڕین؟
ئاخر له وڵاتێك كه لافی به‌رقه‌رار بوونی ئازادی
و ڕاده‌بڕین لێده‌دات، هه‌رێمێك خۆی به‌نمونه‌ی هه‌رێمه‌كان
و فه‌راهه‌م كه‌ری ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی
ڕاگه‌یاندن پێناسه بكات، وڵاتێك خاوه‌نی جووتێك
ئاسایش و جووتێك ده‌زگای هه‌واڵگری و جووتێك دام و
ده‌زگای پۆلیس بێت، وڵاتێك به‌شانازییه‌وه خۆی به‌ئاگادار
خشه‌خشی مێش و مێشووله بزانێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م
هۆیانه‌ش سه‌رۆكی هه‌رێمه‌كه‌ت خه‌ڵاتی درعی
ڕۆژنامه‌وانی وه‌ربگرێت!
ئاخر سه‌یر نییه له وڵاتێكی وادا به وهحشیگهرانهترین
شێوه ده‌ستێكی له‌رزۆكی ترسا‌و له ئازادی و نغرۆ
له‌گه‌نده‌ڵی و ته‌عه‌داو تاوان و كاری نائه‌خلاقیی،
قه‌ڵه‌مێكی ئازا‌و ئازاد و بوێر له كار بخات!؟؟
ئه‌ی باشه ئاخر كێ له پشت ئه‌م كارانه‌وه‌یه؟
كێ سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ی كوشت؟ باندێكی تیرۆریستی
بوون و وه‌كو ئاو به‌زه‌ویدا چوون و كه‌س نه‌یزانی
چی‌یان به‌سه‌را هات؟ یان به‌ده‌ست خۆشییه‌وه له‌ناو
دڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌مه‌ڕ خۆماندا هه‌ڵگیران و
پارێزران؟
ڕفاندنی سه‌رده‌شت له به‌رده‌م كۆلێژه‌كه‌ی خۆیدا
و به ڕۆژی نیوه‌ڕۆو به‌به‌رچاوی هه‌موو
خوێندكاران و پاسه‌وانه‌وه چیمان پێ ئیّژێت ؟!
تێپه‌ڕاندنی گه‌نجێك له حه‌وت بازگه كه كه‌روێشكی
بێ پشكنین لێ ده‌رباز نابێت چیمان پێ ئیّژێت؟!
بۆچی پۆلیسی هه‌ولێر له بری به‌ده‌مه‌وه چوونی
سكاڵهكهی سه‌رده‌شت پێی ڕابوارد و گرنگی پێ نه‌دا
و هه‌ر بڕوای پێ نه‌كرد تا ئه‌و كاته‌ی ته‌رمه‌كه‌یمان
بۆ هێنرایه‌وه؟
ئه‌مه چیترمان پێ ئێژێت جگه له ڕێخۆشكه‌ری ده‌سه‌ڵات
بۆ شكاندنی قه‌ڵه‌می ڕۆژنامهنوویان و خنكاندنی
ئازادییه‌كان؟
ئایا ئه‌مه چی ترمان پێ ئێژێت جگه‌له‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵات
ڕاسته‌وخۆ له پشت ئه‌و كاره تیرۆریستانه‌وه‌یه؟
كاره‌ساته‌كه هێنده شه‌رم هێنه‌رو ناخ هه‌ژێنه
نازانین خۆشمان چۆن و باسی چی ده‌كه‌ین؟!
ئه‌وه‌نده هه‌یه كه ئه بێ ڕاستییه‌ك بزانین،
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كهه ئیتر ئه‌بێ له غیابی
توانی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشداو له غییابی نهتوانینیاندا
بۆ ڕێگرتن ته‌نانه‌ت ڕێخۆشكردن بۆ كاری تیرۆر‌و
تۆقاندن و كوشتنی به‌به‌رنامه له بری قه‌ڵه‌م ده‌مانچه
هه‌ڵبگرین، چونكه هه‌ر یه‌كه له ئێمه له
ئێستاوه بۆ خۆمان ئه‌بێ چاوه‌ڕێی مه‌رگ بین و یان
ئه‌بێ سۆران و سه‌رده‌شت و عه‌بدولستار بین، یان
ئه‌وه‌یه وه‌كو ده‌سته‌مۆكانی خۆیان دهستهمۆو
زوڕنا ژه‌ن و ده‌هۆڵ لێدهریان بین، یان ده‌بێ
بڕۆین و وڵاتیان پێشكه‌ش بكه‌ین چۆن به‌كاری دێنن
و دزی ده‌كه‌ن و گه‌نده‌ڵ ده‌بن و چۆن ده‌ستیان به
هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان له‌م وڵاته‌دا ده‌گات.
كاكه سه‌رده‌شت... ئه‌و ئازادی و دیموكارسییهی
كه ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌ت شانازییان پێوه
ده‌كر به شه‌هید كردنی تۆ و له كارخستنی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت
چۆن ڕووی ڕه‌ش بووه، خۆت له نامه‌كه‌تدا شتێكی
جوانت وتووه، تۆ خاڵێك داده‌نێیت به‌ڵام ئه‌و
كاروانه‌ی تۆ خاڵی كۆتایی نییه، هه‌روه‌ك چۆن
دوای سۆران و عه‌بدولستار تۆ درێژه‌ت پێداو له
ئاشكراكردنی كاری گه‌نده‌ڵی و نائه‌خلاقی و تاوانی
میلیشیاكانی ئه‌م وڵاته سڵت نه‌كرده‌وه كه مه‌رگی
خۆت چاو لێ بوو، ئه‌وه دڵنیابه ئێمه‌ش هه‌ر
درێژه پێده‌ری هه‌مان ڕێگاین. ئه‌مڕۆ تۆ بوویت،
باكمان نییه له‌وه‌ی كه سبه‌ی كێمان هه‌مان چاره‌نووسمان
ده‌بێت.
|