ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه ، ناونیشانی كتێبێكه
به‌م دوایه له قاهیره ده‌رچووه، له خانه‌ی
روئیه له قاهیره 2009، له نووسینی (دكتۆر
عبدالرزاق عید)ه، كه دیسانه‌وه مه‌سه‌له‌ی
تكفیركردنی نوسه‌ران و رۆشنبیران نوێ ده‌كاته‌وه
و ده‌یخاته‌وه بیری خوێنه‌ران، وه‌كو مه‌سه‌له‌ی
ته‌كفیركردنی رۆمانووسی سوری (حه‌یده‌ر حه‌یده‌ر)
له‌سه‌ر رۆمانه‌كه‌ی به ناوی (داوه‌تێك بۆ
گژوگیای ده‌ریا) و، راكێشانی رۆماننوسی
میسری(ئیبراهیم ئه‌سڵان ) بۆ دادگا له‌سه‌ر سكاڵای
پارتی كاری ئیسلامی میسری ئسووڵی تووندڕه‌و
میراتگری بیری (سه‌ید قوتب) ، چونكه ئه‌و
لێپرسراوی ئه‌و ده‌زگا چاپه‌مه‌نیه بوو كه
رۆمانه‌كه‌ی حه‌یده‌ری چاپ كردبوو. بێگومان زه‌ینیه‌تی
حه‌رامكردن له‌میسره‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و، له سه‌ر
ده‌ستی ئسووڵی ئیسلامی سیاسی كه باشترین نوێنه‌ریان
(ئیخوان مسلمین)ه، ئه‌وه بوو (فه‌ره‌ج فۆده)یان
تیرۆركرد، (نه‌سر حامید ئه‌بو زێد) یان ته‌كفیركرد
و ده‌ربه‌ده‌ریان كرد و (نه‌وال سه‌عداوی)یان
تكفیركرد وهه‌روه‌ها (سه‌ید قمنی) هه‌ڕه‌شه‌ی
كوشتن‌یان لێی كرد ، ده‌یان نوسه‌ری دیكه كه‌وتنه
به هه‌ڕه‌شه‌و توقاندنه‌كانی ده‌رچووانی
قوتابخانه‌كه‌ی ئیخوان مسلمین. كه هه‌مووشمان ده‌زانین
ئه‌مڕۆ له باشووری كوردستاندا قوتابی ومورید و
حیزبیشیان هه‌یه. دكتۆر عبدالرزاق عید ده‌ڵێ: (
ئه‌قڵی فیقهی شێخایه‌تی ناتوانێ مامه‌ڵه له گه‌ڵ
هێچ ده‌قێكدا بكات، جگه به‌پێی رێكخراوی ئه‌مر و
نه‌هی نه‌بێت-الامر والنهی).ئه‌قڵی ئیسلامه‌وی
ئسووڵی كوردیش ، ئه‌مرۆ ئه‌قڵێكی ته‌عمیمیه، شته
بچووكه‌كان ته‌عمیم ده‌كات بۆ جه‌ماوه‌ره نیمچه
نه‌خوێنه‌واره‌كه‌ی خۆی..كه‌چیش به ئاره‌زووی خۆی
له پانتایی هه‌موو خیتابه‌كاندا ده‌جوولێته‌وه و
كارده‌كات و، زۆریش ئازاده له پیاده‌كردنی فیكر‌و
ئه‌و ته‌قسانه‌ی كه خۆی بڕوایه‌كی میتافیزیكانه‌ی
پێیان هه‌یه ! كه‌چی رێگا له هه‌موو بیرێك ده‌گرێت
كه له چوارچێوه‌ی (ئازادیه‌كه‌ی ئه‌ودا) نه‌جوولێته‌وه،
هه‌موو بیركردنه‌وه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌قڵی
میتافیزیكانه‌ی ئه‌ودا ده‌بێ ته‌كفیر بكرێت! ..وه‌كو
(حه‌یده‌ر حه‌یده‌ر) ده‌ڵێ: (ده‌قی ئه‌ده‌بی بوونی
خۆی سه‌پاندوه به‌سه‌ر ئه‌و ئسووڵیانه‌ی كه قه‌ناعه‌تیان
به فیقهی ئایینی خۆیان هه‌یه، دڵنیایانی هه‌ژاند
و قه‌ناعه‌ته نیمچه چه‌سپاوه‌كانیانی شه‌ڵه‌ژاند،
وای لێ‌كردن له پێسته‌ی خۆیان بێنه‌ده‌ره‌وه و تا
گه‌یشته راده‌ی داواكردن به كوشتن و خوێن حه‌ڵاڵكردن،
كه تا ئێستا هه‌ر له‌سه‌رده‌می موعته‌زیله‌و له
خاچدانی(غه‌یلان دیمه‌شقی) تا دادگاییكردن و
كوشتنی حه‌لاج و سه‌هره‌وه‌ردی رووینه‌داوه..)
بێگومان جه‌ماعه‌تی پارتی كاری ئیسلامی نه‌یانتوانی
به ئه‌قڵ و مه‌نتیق و دیالۆگی زانستیانه رووبه
رووی نووسینه‌كانی(فه‌ره‌ج فۆده) ببنه‌وه، بۆیه
ناچاربوون تیرۆری بكه‌ن، به‌رگه‌ی كتێبه‌كانی (نه‌سر
حامید ئه‌بوو زێد)یان نه‌گرت و داوایان كرد ژنه‌كه‌ی
لێ حه‌رام بكرێت و ده‌ربه‌ده‌ر بكرێت و خوێنی حه‌ڵاڵ
بكه‌ن، زۆر به بێ مروه‌تانه‌ش چه‌قۆیه‌كی ژه‌نگاویان
كرد به پشته ملی (نه‌جیب مه‌حفوز)ی داهێنه‌رو یه‌كه‌م
عه‌ره‌بی خاوه‌ن خه‌ڵاتی نۆبڵ. له كوردستانیش عه‌بدلخالق
مه‌عروف وكاكه‌ی فه‌لاح و عه‌لی بۆسكانی و محموود
خاكی له ده‌ستی تیرۆریان قووتاریان نه‌بوو. كه‌چی
ئه‌مرۆیش ئه‌وانه‌ی كه تا دوێنی خۆیان به
ئیسلامی میانڕه‌و له قه‌ڵه‌م ده‌دا، ململانێی
حیزبه عیلمانیه‌كانی كورد وگه‌ڕان به‌دوای هاوپه‌یمانیه‌وه‌یان
به هه‌لزانیوه و، كه‌وتوونه‌ته بانگه‌شه‌ی زه‌ینیه‌تی
حه‌رامكردن و، هه‌ڕه‌شه له رۆشنبیریی كوردی و
رۆشنبیرانی كورد وهونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی كورد ده‌كه‌ن.
دكتۆر عه‌بدالرزاق عید له شوێنێكی دیكه‌ی كتێبه‌كه‌دا
ده‌ڵێ: (بێگومان ئسووڵیه‌ت به ناوی به‌رگریكردن
له ڕه‌سه‌نایه‌تی و ناسنامه، گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی
وێرانكردنی كه‌له‌پووری عه‌ره‌بی ئه‌نجامدا، كاتێك
مافی فه‌توادان ده‌دا به فه‌قیهه‌كان ، نه‌ك بۆ
كاروباری رۆژانه‌ی موماره‌سه‌ی ئاده‌میزاد، به‌ڵكو
بۆ زانست و رۆشنبیریی و ئه‌ده‌بیش ، پشت به‌ستن به
به‌یانی (ره‌خنه‌یی) ئه‌زهه‌ر ده‌بێ هه‌موو كه‌له‌پووری
ره‌خنه‌یی عه‌ره‌بی فڕیده‌ینه زبڵدانه‌وه).
دیاره ئه‌مرۆ له‌كوردستانیشدا ئسووڵیه‌كان ده‌یه‌وێ
هه‌مان پرۆژه پیاده بكات و كه‌له‌پوورو رۆشنبیری
كورد فڕێداته ته‌نه‌كه‌ی زبڵه‌وه!!. بۆیه
گوێگرتن له وه‌عزده‌ری سوڵتانه‌كان و فه‌قیهه‌كانی
تاریكیی، دوارۆژی كورد هێنده‌ی دیكه تاریك ده‌بێت
و، ئه‌زموونی به‌كوشتدانی عه‌بدالخالق مه‌عروف
دووباره‌ده‌كه‌نه‌وه، له‌كه‌سایه‌تی (فه‌رهاد
پیرباڵ)دا. دكتۆر عه‌بدالرزاق عید ده‌ڵێ: ( ناكرێت
عیلمانیه‌ت وه‌كو ڕووه‌كێكی شه‌یتانی له‌م خاكه
عه‌ره‌بیه ئیسلامیه عه‌جایبیه‌دا بمێنێته‌وه،
هیچ په‌ناگه‌یه‌ك نه‌دۆزێته‌وه، ته‌نها به‌رگریكردن
له خۆ نه‌بێت و، گه‌ڕان به دوای مه‌شروعیه‌تدا
له ژێر سێبه‌ری شمشێره دێزه‌كاندا، له رێگه‌ی
گوتارێكی پێكهاتنه‌وه‌ی خۆگونجاندندا كه ده‌یه‌وێ
ته‌وافووقی خۆی بسه‌لمێنێ، بگره ملكه‌چ بوونیشی
بۆ راستیه‌كانی ئه‌ویتر). ئه‌مڕۆیش ده‌سه‌ڵاتی
عیلمانی له كوردستانیشدا هه‌مان شته!.
ئسووڵی كورد به‌شه خوێنه‌واره‌كه‌ی، نا‌وێرن توخنی
ئه‌و ده‌قانه بكه‌ون كه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی
موناقه‌شه‌ی ئایینی ئیسلام ده‌كه‌ن، چونكه قه‌ناعه‌تیان
ده‌هه‌ژێنێ و ئه‌نجامیش پاشگه‌زده‌بنه‌وه له‌و قه‌ناعه‌تانه!
یان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كتێبه‌كانی مێژووی عه‌ره‌بی و
كه‌سه دیاره ڕاڕاكانی ئیسلام ، كه چیان ووتووه
له‌سه‌ر ئیسلام و چیان نه‌ووتوه‌و، ئێستایش به ده‌یان
بیرمه‌ندی ناوداری عه‌ره‌ب خوێندنه‌وه بۆ ئیسلام
ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌كی زانستی دوور له ده‌مارگیریی،
به‌ڵام ئیسلامه‌ویه‌كانی عه‌ره‌ب خۆیان له‌ترسا پێ
ناگیرێت و په‌لاماری شمشێر ده‌ده‌ن بۆ سه‌رپه‌ڕاندنیان.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كتێبه‌كانی (ئه‌بوو حه‌یان ته‌وحیدی)
وجاحڤ و گبری و ئیبن هیشام وئیبن راوه‌ندی و ئه‌بوو
عه‌لا مه‌عه‌ڕی و ده‌یانی تر بخوێننه‌وه، ئه‌وسا
قه‌ناعه‌تی تریان ده‌بێت و به‌زه‌ییان به نه‌ته‌وه‌كه‌ی
خۆیاندا دێته‌وه و هه‌ڵا دروست ناكه‌ن ، بۆ
داخستنی گۆڤارێكی كوردی كه به‌شێك له رۆمانی (ئایه‌ته
شه‌یتانیه‌كانی) سه‌لمان روشدی بڵاوكردوه‌ته‌وه!
كه‌چی ئه‌و رۆمانه به زمانه‌كانی فارسی و عه‌ره‌بی
وكوردی له زۆربه‌ی ماڵانی كورددا هه‌یه ، ئه‌مه
جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ر زۆربه‌ی سایته‌كانی دنیا به‌زۆربه‌ی
زمانه‌كان هه‌یه، گه‌رچی فه‌توواكه‌ی ئیمام خومه‌ینیش
رێگه‌ی نه‌گرت له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و رۆمانه‌و،
وه‌رگێڕانی بۆ سه‌ر هه‌موو زمانه‌كانی دنیا و، تا
گه‌یشته زمانی كوردیش، به‌پێی قسه‌ی زۆر له ره‌خنه‌گرانیش
ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌توایه نه‌بووایه، ئه‌و رۆمانه‌یش
چاره‌نووسی نه‌ناساندن ده‌بوو و كه‌سیش ئاوڕی لێنه‌ده‌دایه،
هه‌روه‌كو كتێبه‌كه‌ی (ته‌ها حسێن) (له شیعری
جاهلیدا).وه‌كو مه‌سه‌له‌ی رۆمانه‌كه‌ی بۆریس
باسترناك (دكتۆر جیفاكۆ)ی لێهات كه‌خه‌ڵاتی نۆبڵی
وه‌رگرت و وه‌كو نوسه‌رێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه له‌رژێمی
سۆڤێتی، ره‌سوڵ هه‌مزاتۆف ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵاته
نه‌بووایه یه‌كێك بوو له رۆمانه خراپه‌كانی ئه‌ده‌بی
رووسی. (ئایه‌ته شه‌یتانیه‌كان)یش یه‌كێكه له
لاوازترین رۆمانه‌كانی سه‌لمان روشدی وفتواكه‌ی
ئیمام به دنیای ناساند وسه‌لمان روشدیش بووه
كێشه‌یه‌كی جیهانی. سه‌یریش له‌وه‌دایه كه دوای
داخستنی ئه‌و گۆڤاره(خه‌ڵك) ، ئه‌وانه‌شی كه
رۆمانه‌كه‌یان نه‌خوێندوه‌ته‌وه، ده‌چن په‌یدای
ده‌كه‌ن و ده‌یخویننه‌وه، به‌مه‌یش ئه‌و برایانه
خزمه‌تی (نه‌یاران)ی ئایینه‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن،
بۆیه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر میانڕه‌وی خۆیان بمانایه‌ته‌وه
باشتر بوو. له ساڵی 1997یش دكتۆر (صادق جه‌لال عه‌زم)
له كتێبێكدا به جوانی باسی ئه‌و رۆمانه ده‌كات،
به ناوی(زه‌ینیه‌تی حه‌رامكردن)-ژهنیه التحریم-،
كه‌چی له سوریا كه‌سیش فه‌توای كوشتن و ته‌كفیركردنی
بۆ نوسه‌ره‌كه‌ی ده‌رنه‌كرد،بگره كۆمه‌ڵێك نوسه‌ری
ئیسلامی میانڕه‌و و نائیسلامی موناقه‌شه‌یان كرد.
له ساڵی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردویشدا كتێبی (نقد
الفكر الدینی) ده‌ركرد و، درا به دادگا ودواجاریش
ئازاد كرا .كه‌چی عه‌بدالخالق مه‌عروف له‌سه‌ر
كتێبێكی زانستیانه به ناوی(ئاده‌میزاد له كۆمه‌ڵی
كورده‌واریدا) له‌ساڵانی هه‌شتاكاندا له مینبه‌ری
مزگه‌وته‌كانه‌وه ته‌كفیركرا و، به‌عسیش سزای ته‌كفیركردنه‌كه‌ی
جێبه‌جێكرد!. بۆیه ده‌بینین ئسووڵیه‌تی عه‌ره‌ب
تا راده‌یه‌ك له ئسووڵیه‌تی كورد كراوه‌تره،
چونكه ده‌یان گۆڤار له بابه‌تی گۆڤاری (وێران)
له وڵاتانی عه‌ره‌ب ده‌رده‌چن و، هیچ گرووپێكی
ئیسلامی یان خه‌تیبه‌كان لێیان وه‌جواب نایه‌ن!.وه‌كو
عه‌ره‌ب ووته‌نی (تمر مرور الكرام)..به‌ڵام رۆمانه‌كه‌ی
(حه‌یده‌ر حه‌یده‌ر) پارتێكی تووندڕه‌وی ئیسلامی
وه‌كو پارتی كاری ئیسلامی میسری ، كه بۆ ده‌لاقه‌یه‌ك
ده‌گه‌ڕا تا هه‌ناسه‌ی لێوه بدات، چونكه له سه‌رده‌می
ناصره‌وه گرووپه ئیسلامیه‌كان تاسێنرابوون، به
تایبه‌تی ئیخوانه‌كان، بۆیه ده‌رچوونی چاپی دووه‌می
رۆمانی(داوه‌تێك بۆ گژوگیای ده‌ریا) یان به‌هه‌لزانی،
تا له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌وه بێنه‌ژووره‌وه، له
كاتێكدا له ده‌رگاوه وه‌ده‌رنرابوون.سه‌یر له‌وه‌دایه
كه چاپی یه‌كه‌می ئه‌م رۆمانه ساڵی 1983 ده‌رچوو
كه‌سیش ئاوڕی لێنه‌دابوه‌وه و ئێمه‌ومانانیش
ناویمان نه‌بیستبوو، تا هه‌راكه‌ی ده‌رچوونی چاپی
دووه‌می له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی
رابردوو له لایه‌ن ئه‌و گرووپه تووندڕه‌وه !.بۆیه
ته‌كفیركردن و فه‌توادان دژ به‌بیرمه‌ند و
رووناكبیرو كه‌لتور و مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئاكامی
پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت .ئه‌گه‌ر بۆ هێرشكردنه سه‌ر
گۆڤاری (وێران) له سه‌ر ئه‌و چیرۆكه بێت كه
گوایه باسی(سێكس) ده‌كات،ئه‌ی ئه‌و هێرش به‌رانه
چی به كتێبه‌كه‌ی ئیمامێكی ئیسلامی وه‌كو(جه‌لاله‌دین
سه‌یووتی) ده‌ڵێن، كه به‌م ناونیشانه‌یه (نواچر
الایك فی معرفه النیك)، و كه پێویست ناكات
بۆیانی وه‌رگێڕین بۆ كوردی ..چامه‌یه‌ك هه‌یه له‌و
كتێبه‌دا له لاپه‌ڕه 163دا صه‌دوپێنج به‌یته ،
هه‌مووی باسی ئامێری ژن و پیاوو پرۆسه‌ی سێكس كردن
و جۆره‌كانی ئامێری نێر‌و مێ و جۆره‌كانی
جیماعكردنه. كه‌چی هێرش نه‌كرایه سه‌ری و، له
هه‌موو كتێبخانه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بدا هه‌یه و،
له هه‌موو كتێبخانه‌كانی سه‌ر ئه‌نته‌رنێتیشدا هه‌یه
و،له دار كتاب العربی له دیمه‌شق چاپ بووه. به‌ده‌یان
كتێبی له‌وجۆره له كتێبخانه‌كانی عه‌ره‌بدا هه‌ن
. یان له ساڵانی دوای رووخانی صه‌دام كتێبه‌كه‌ی
مه‌عروف ره‌صافی (كه‌سایه‌تی محه‌مه‌دی یان لوغزی
پیرۆز) – الشخصیه المحمدیه او اللغز المقد‌س- له‌سه‌ر
شۆسته‌كانی به‌غدا ده‌فرۆشرا و، خانه‌ی الجمل
چاپێكی نوێی كردووه‌ته‌وه. له‌وه‌یش سه‌یرتر ئه‌و
كتێبانه‌ی كه به‌عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئیسلام ده‌نووسرێن،
كاتێ ده‌كرێن به كوردی، هه‌ندێ له خه‌تیبه‌كان
بێ ئه‌وه‌ی بیانخوێنه‌وه و، به‌هاندانی گرووپه
ئسووڵیه‌كان ده‌كه‌ونه ته‌كفیركردنیان له مینبه‌ری
مزگه‌وته‌كانه‌وه‌و، خوێنی وه‌رگێڕه‌كانیان حه‌ڵاڵ
ده‌كرێن، گه‌رچی ووتراوه (ناقل الكفر لیس بكافر)،
واتا كفرگه‌یه‌نه‌ر كافر نیه!! گه‌رچی مزگه‌وته‌كان
موڵكی ئه‌وقافن و،نابێ بۆهیچ بانگه‌شه‌یه‌كی
ئسووڵیه‌ت و ته‌كفیركردنی رۆشنبیران به‌كار
بهێنرێن. كاتی خۆیشی به خوتبه‌ی هه‌ندێ مه‌لا
زنجیره‌ی ته‌له‌فزێونی(ئاریا) راگیرا، له جیاتی
ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌لایانه له مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانیانه‌وه
دژی گه‌نده‌ڵی قسه بكه‌ن كه‌وه‌كو شێرپه‌نجه جه‌سته‌ی
كۆمه‌ڵگای كوردستانی ته‌نیوه، ناوی ئه‌و به‌رپرسه
گه‌نده‌ڵه‌كان ئاشكرا بكه‌ن ، نه‌ك بكه‌ونه گیان
رۆشنبیرانی كورد كه جگه له قه‌ڵه‌مه‌كانیان
هیچی دیكه‌یان نیه. – بێگومان مه‌لاكانی كوردستان
كه‌سی كوردپه‌روه‌رو تێكۆشه‌رو زۆر هه‌ق و هه‌قیقه‌ت
ناسیان تیایه، بۆیه نابێ به ئاگری هه‌ندێ مه‌لای
ئسووڵی بسووتێن - . پێویسته ئیدی نووسه‌ره
عیلمانیه‌كانی كورد له‌م دیارده ناجۆرانه بێده‌نگ
نه‌بن و، وه‌كو نوسه‌ره عیلمانیه‌كانی میسر به
نووسین به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه،َ دیاره ئه‌و
گرووپه نوسه‌ره‌ی كورد كه واژووی به‌یانێكی
پرۆتستۆی ئه‌و هێرشانه‌یان كردوه بۆ سه‌ر گۆڤاری
(وێران) ، ده‌سپێشخه‌ریه‌كی چاكه‌و سه‌ره‌تایه‌كی
چاكه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی زه‌ینیه‌تی حه‌رامكردن
.
|