من هیچ حه‌زم له‌وه‌نییه ‌ده‌سكاری چرای نه‌وه‌ت بكه‌م.

  

غه‌مگین بۆڵی






سه‌ره‌تاكان كۆتایییان به‌دوادا دێت

ئه‌وكاتانه‌ی به‌ستوونی پانتاییی خه‌ونه‌كان ونۆستالیژیای وشه‌كان هه‌ڵده‌زنێم،ده‌شێ ئه‌وه‌من نه‌بم كه‌ خۆم وده‌وروبه‌رم پێ نامۆیه‌.ئاخرزۆرجارئه‌وه‌من نیم كه‌گوایه‌ منم!ناشێ نووسه‌رێك به‌شه‌مه‌نده‌فه‌ری فیكره‌كانی بیه‌وێت به‌جاده‌كانی مه‌مله‌كه‌تی وێژه‌پیاسه‌بكات ونه‌زانێت له‌كام رێگایه‌و له‌كوێ هاتووه‌و بۆچی ده‌خولێته‌وه‌ ؟وه‌لێ كاتێ ره‌خنه‌گرێك هۆشیاری ده‌كاته‌وه‌،ئه‌و له‌بری ئه‌وه‌:نه‌مامی رق وكینه‌ی به‌رامبه‌رده‌روێنێ،گرفتی ره‌خنه‌ی كوردی نه‌بوونی میتۆدوتیۆری ره‌خنه‌نییه‌،ره‌خنه‌ی كوردی زیاترله‌قوری گروپچیه‌تی وناوچه‌گه‌رییه‌وه‌ چه‌قیوه‌،نابێ ئه‌ده‌ب به‌لایه‌نێكی به‌رژه‌وه‌ندییه‌وه‌ موتوربه‌بكرێت،كه‌ئه‌م ره‌خنه‌ ناته‌ندروسته‌ هه‌ناسه‌كانی داهێنان ونوێگه‌ری پچرپچركردووه‌.كه‌ئه‌وه‌ زیندانیكردنی ئه‌قڵی نووسه‌رخۆیه‌تی ،ئێمه‌ له‌فیرده‌وسییه‌تی ئیمانستانی نووری بۆچوون وحوزنی وشه‌و به‌رائه‌تی ده‌ربریندا،له‌دوورگه‌ فه‌نابووه‌كانی زه‌مه‌نێكی پرشه‌رانگێزدا ده‌نووسین وحه‌بای ره‌ش ده‌پۆشین.

ناوه‌رۆك.
ترسنۆك هه‌رگیز قوربانی نادات،ئه‌وه‌ كه‌سی پاڵه‌وانه‌ كه‌هه‌میشه‌ قوربانی ده‌دات ،له‌پێناوئازادی ،ئه‌وانه‌ی وێڵی ئازادییه‌كی جوانن،هه‌رگیزله‌گه‌ل ئه‌وسیسته‌م وسه‌رده‌مه‌ی كه‌ تێیدا ده‌ژیه‌ت هاورانییه‌.
"یالمارسۆدێرباری"له‌رۆمانی دوكتۆركلاسدا وه‌ها تۆی بۆچوونه‌كانی وه‌شاندووه‌"ئه‌وه‌ی له‌سه‌رئه‌م كاغه‌زه‌ده‌ینووسم،چ ددانپیانانێك نییه‌،ده‌بێ ئیعتیراف بۆكێ بكه‌م؟من هه‌مووشتێك له‌باره‌ی خۆمه‌وه‌ناگێرمه‌وه‌.ته‌نیا ئه‌وه‌ده‌گێرمه‌وه‌كه‌هه‌وه‌سم لێیه‌بیگێرمه‌وه‌،به‌لام هیچ شتێك له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه‌ناڵێم كه‌راست نییه‌،درۆله‌باره‌ی به‌دبه‌ختی رۆحمه‌وه‌،جائه‌گه‌ربه‌دبه‌خت بێت ،ناگه‌م".نووسه‌رله‌نێودووفاقیه‌تی گومانگه‌رییدا هه‌میشه‌له‌بوونێكدا ده‌تلێته‌وه‌،كه‌ئه‌مه‌ش به‌سه‌ركاره‌ئه‌كته‌ری رۆمانه‌كه‌دا په‌خش بووه‌.ته‌نانه‌ت وشه‌كان هێنده‌پرن له‌نێوگوتندا،له‌دێره‌كاندا پاڵ به‌فانتازیاوئستاتیكاوه‌ ده‌نێت،تاكوئاوێته‌ی میتۆلۆژیه‌تی هیومانیزمی بێت.ده‌ستپێكی رۆمانه‌كه‌زیاترپرسیاره‌گومانگه‌رییه‌كانی خودو میتافیزیقی حه‌په‌سان له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌ی ژیاندایه‌.ژیانیش له‌م رۆمانه‌داله‌جه‌نگێكی دژواردایه‌،له‌نێوان كوشتن وئازادكردنی كه‌سێكی تر.چۆن قه‌شه‌ته‌مه‌نی په‌نجاوحه‌وت ساڵه‌وژنه‌كه‌شی له‌وپه‌ری جحێلیدایه‌.ده‌شێ قه‌شه‌ دینه‌كه‌ی كردبێته‌فاكته‌رێك بۆمه‌رامه‌ تایبه‌تییه‌كان وجووتبوون وغه‌ریزه‌كانی تر،قه‌شه‌ ئاین ده‌كاته‌تاكه‌به‌هانه‌.ئه‌و له‌به‌رامبه‌ریدا به‌ساردو سری مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ حه‌زه‌پایزییه‌گرگرتووه‌كانی قه‌شه‌داده‌كا.ئه‌و نایه‌وێت به‌وناسكی وجحێڵییه‌ی خۆیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پیره‌قه‌شه‌یه‌ك سێكس بكات،كه‌چرای عه‌شقی راسته‌قینی لێ خه‌فه‌كردووه‌وحه‌زه‌به‌هارییه‌كانی له‌پایزی خۆیدا وشك وقه‌تیس كردووه‌.ئه‌وده‌یه‌وێت عاشق ببێت ئه‌وساسێكس بكا،به‌رله‌عاشقبوون سێكس ئازاری ده‌دات.كه‌ئه‌مه‌به‌درێژاییی رۆمانه‌كه‌ هاودژی یه‌كترده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌گه‌ل هه‌وه‌س ونه‌ریت وعه‌شق وغه‌ریزه‌كانی.ده‌شێ له‌رێگه‌ی موماره‌سه‌كردنی سێكسه‌وه‌ ژن داگیربكرێت،وه‌لێ ناشێ عه‌شق داگیربكرێت.عه‌شق وحه‌زه‌به‌هارییه‌كانی ژن ئازادبوونیان گه‌ره‌كه‌،نه‌وه‌ك داگیركردن.له‌پشتی هه‌مووئازادییه‌كه‌وه‌ عه‌شقێكی پرله‌حه‌زوخه‌ون بوونی هه‌یه‌،ئیشكاله‌تی هاودژبوونی نێوان موماره‌سه‌ی سێكس وحه‌زه‌به‌هارییه‌كانی عاشقبوون ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه‌یه‌له‌پاڵ كوشتندا.نووسه‌رهه‌میشه‌خه‌ون ده‌بینێت ولای وایه‌خه‌ونه‌كانمان چه‌شنی ئاوی رووباره‌كان ده‌رۆن وناوه‌ستن و ناگه‌رێنه‌وه‌.بۆیه‌خوێنه‌رله‌نێو ئه‌و‌زمانه‌ توكمه‌نه‌ی كه‌پێی نووسیوه‌،ناتوانێت چه‌شنی شێرێكی برسی به‌په‌له‌ راوی مامزی دیمه‌نگه‌له‌كانی نێو رۆمانه‌كه‌بكات.
له‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یاداشته‌كانی رۆژانه‌ییدا وشه‌كان به‌جۆرێ بارگاوی كراون كه‌فانتازیای خه‌ونه‌پرگومان وپرسیاره‌كانی نووسه‌ره‌وه‌ كۆتایییان هاتووه‌.نووسه‌رئه‌وسێ مانگه‌ی كه‌باڵه‌خانه‌ی رۆمانه‌كه‌ی له‌سه‌ردامه‌زراندووه‌ونه‌خشاندوویه‌تی،ئاوێته‌ی به‌رائه‌تی منداڵی وگه‌رانه‌وه‌بۆخه‌ونه‌گه‌وره‌كانی به‌رایی،كه‌رۆمانه‌كه‌به‌ره‌و ئاقارێكی رازاوه‌ی سه‌وزی پرگوڵ بردووه‌.ده‌شێ هه‌رنووسه‌رێكی جواننووس له‌باره‌ی خه‌ونه‌كانی منداڵییه‌وه‌،له‌رۆمانێكدا به‌رائه‌ت بنووسێته‌وه‌،وه‌لێ خه‌ونه‌كانی منداڵی وپرسیاره‌سه‌ره‌تایییه‌كان به‌ئیستاتیكاكردن له‌گه‌ڵ ئه‌وزه‌مه‌نه‌پرگومانه‌ی كه‌نووسه‌رتێیدا ده‌ژێت،ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه‌بێت.كه‌"یالمارسۆدێرباری"به‌وردی كاری بۆكردووه‌.ئه‌و رۆمانه‌له‌ساڵی 1905بلاوكراوه‌ته‌وه‌.كه‌سه‌دساڵ به‌رله‌ئه‌مرۆده‌كات.وه‌لێ تام وبۆی ئێستاده‌دات،نووسه‌رئه‌ودیمه‌نگه‌له‌به‌رائه‌تییانه‌ی له‌واقیعی یاداشته‌كه‌دا خه‌یاڵه‌كانی پێ په‌لكێشی ئیستاتیكاكردووه‌.زۆرجاربه‌میتۆلۆژیه‌تی خودبه‌كۆتادێت،مومكینه‌رۆماننووسه‌گه‌وره‌كان هینده به‌ستوونه‌كانی خه‌یاڵ هه‌ڵزنابن كه‌دواجاربه‌پێش واقیعگه‌له‌وه‌ كه‌وتوون وسه‌رده‌م وقۆناغه‌كانی ژیانیان به‌زاندووه‌و بۆهه‌میشه‌به‌زیندوویی ماونه‌ته‌وه‌.ئاخرئه‌وه‌ فیكره‌ی جوان وزمانێكی توكمه‌و پاراوه‌ته‌مه‌ندرێژی به‌نووسینه‌كانده‌دات ونووسه‌رسه‌رده‌مه‌كان له‌ێوواقیعی خۆیداده‌پێچێته‌وه‌.نووسه‌ربه‌وپه‌ری قوڵییه‌وه‌باس له‌ئازادكردنی ژنێكی داگیركراوله‌لایه‌ن قه‌شه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌كات،كه‌قه‌شه‌ی مێردی به‌هه‌ردوودیوه‌كه‌ی ئازاری ده‌دات.هانابردن بۆدوكتۆرگلاس وگه‌ران به‌دوای فریادره‌سێك.ده‌شێ ئه‌وه‌ ده‌روازه‌ی رۆمانه‌كه‌ نه‌‌بێت .به‌ڵكو كلیله‌كه‌یه‌تی.دوكتۆرگلاس بۆپاراستنی حه‌زوئازادییه‌كانی عه‌شقی بیرله‌كوشتنی قه‌شه‌ده‌كاته‌وه‌ ،دوای ململانێیه‌كی مۆنۆلۆگی خودوگه‌یشتن به‌ مه‌حاڵ ولادان له‌داب ونه‌ریت ویاساكانی ژیان،بۆیه ‌دوكتۆرگلاس به‌حه‌پ قه‌شه ‌له‌ناوده‌بات،ده‌شێ كوشتنی كه‌سێك به‌حه‌پ له‌پێناو ئازادكردنی كه‌سێكی ترداپرسیارگه‌لێكی گومانگه‌ریی ده‌خاته‌به‌رده‌م ویژدانه‌وه‌.كه‌نووسه‌ربه‌وردی پرسیاره‌گومانگه‌رییه‌كان وخه‌ونه‌ئه‌فسانه‌یییه‌كانی خودی راڤه‌كردووه‌وبه‌ئاقارێكدا بردوونی كه‌هه‌ست به‌پربوونی گۆزه‌ی حه‌زو دڵی عیشق وته‌واوكارییه‌كانی هیومانیزمی ده‌كه‌ین له‌به‌رده‌م كوشتنی كه‌سێك له‌پێناو ئازادكردنی كه‌سێكی‌ تر.ئاخرنووسه‌ری جواننووس خوێنه‌ره‌كانی هۆگری ئه‌و ده‌لاله‌ته‌گومانگه‌رییانه‌ی ژیان وپرسه‌ كانی كوشتن ده‌كات وده‌نووسێت"زۆرجاربیرده‌كه‌مه‌وه‌كه‌ئاخۆئه‌گه‌رهیچ كتێبێكم نه‌خوێندبایه‌وه‌وهیچ تابلۆیه‌كی هونه‌ریم نه‌بینیبا،چ سروشتێكم هه‌ڵده‌بژارد!".

كۆتایییه‌كان هه‌ربه‌هیوای سه‌ره‌تان
ئه‌ودیمه‌نگه‌لانه‌ی كه‌له‌رۆمانی"دوكتۆرگلاس"دا سه‌دساڵه‌نووسراون وئێستایش خۆیان به‌سه‌رژیان ومرۆڤایه‌تیدا په‌خش ده‌كه‌ن

*كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی رۆژانه‌بۆكرینی كتێب.
*په‌ره‌نه‌دانی زیاتربه‌خوێندن بۆپله‌ی به‌رزتروته‌واونه‌كردنی قۆناغه‌كان،له‌به‌رنان په‌یداكردن.
*توندو تیژی جه‌سته‌یی ورۆحی به‌رامبه‌ربه‌ژن.
*به‌كارهێنانی دین بۆوه‌سیله‌ی تایبه‌ت.
*باوكسالاری وگۆمه‌ڵگه‌ی نێری.
*داب ونه‌ریت وكۆسپه‌كانی خۆشگوزه‌رانی بۆژیانبوون.

چه‌ندسه‌رنجێك له‌باره‌ی وه‌رگێرانه‌كه‌یه‌وه‌
دیاره‌ وه‌رگێرانی رۆمانێكی پرفانتازیاو چر،كارێكی زۆر زه‌حمه‌تتره‌ ،له‌وه‌رگێرانی رۆمانێكی ساده‌،وه‌لێ ئه‌وه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ئیشكاله‌كان له‌باره‌ی وه‌رگێرانه‌كه‌وه‌ نه‌خه‌ینه‌روو.هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ له‌زمانی كوردییدا مۆركی ناوچه‌گه‌ریی پێوه‌یه‌.كه‌ئه‌مه‌ له‌پرۆسه‌ی وه‌رگێراندا كاره‌ساته‌،یاخود به‌وشێوه‌یه‌ دروست نین و وه‌رگێرانه‌كه‌ش ده‌چێته‌ خانه‌ی وه‌رگێرانێكی ناته‌ندروست .وه‌رگێر "دلاوه‌رقه‌ره‌داغی"هه‌م وه‌كونووسه‌روهه‌میش وه‌ك وه‌رگێر پانتایییه‌كی فراوانی له‌ئه‌ده‌بی كوردییدا داگیر كردووه‌،وه‌رگێر له‌م رۆمانه‌دا له‌نێوان وشه‌ی "وتی" و"گوتی"یداخۆی یه‌كلانه‌كردۆته‌وه‌.رۆمانه‌كه‌ كه‌ناوی"دوكتۆر گلاس"ه‌،وه‌لێ له‌ناساندنی كتێبدا"دكتۆرگلاس"ه‌.
"ئه‌گه‌ربۆنموونه" قورسه‌له‌سه‌رزماندا روونتره‌وتیژتره‌ ببێژرێت "بۆنموونه‌ئه‌گه‌ر".هه‌روه‌ها "ئێواره‌ت باش جه‌نابی قه‌شه‌،وه‌زعتان چۆنه‌؟"قه‌شه‌ ناوێكی تاكه‌و به‌ته‌نیاهاتووه‌،وشه‌ی"وه‌زعتان"یش كۆیه‌،جوانتروته‌ندروست‌تره‌ نووسرابایه‌"ئێواره‌ت باش جه‌نابی قه‌شه‌،ته‌ندروستیت چۆنه‌؟".وه‌لێ گرفتی گه‌وره‌ی وه‌رگێرانه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌زۆرێك له‌ده‌سته‌واژه‌كان شێوه‌زاری كوردستانی رۆژهه‌لاتین،كه‌ئه‌مه‌ش به‌درێژای وه‌رگێرانه‌كه‌ زالبووه‌ له‌هه‌ندیك ده‌ربریندا،ئه‌م هۆكاره‌ش له‌دواماهی كتێبه‌كه‌دا خوێنه‌ری ژیرهه‌ستی پێ ده‌كات.



په‌راوێزو سه‌رچاوه‌
*رۆمانی (دوكتۆرگلاس)نووسینی _یالمارسۆدێرباری/وه‌رگێرانی له‌سوێدییه‌وه‌_دلاوه‌رقه‌ره‌داغی_له‌بلاوكراوه‌كانی ئاراس_ژماره‌_912_چاپی یه‌كه‌م2009.
*نووسینی نێوكه‌وانه‌كان ومانشێته‌كه‌م،له‌رۆمانه‌كه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌




 

           

 

10/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com