من هه‌تا ئێستاش له‌به‌ربه‌دگومانی خه‌یاڵه‌كانم ترسم
له‌نووسین هه‌یه،ترس له‌وه‌ی نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی
ده‌ینووسم شیاوی نووسین نه‌بێت،یاخود ئیزافه‌یه‌ك
نه‌بێت ،به‌دگومانم چه‌شنی ژماره سفرله‌خۆی
،ئاخرهه‌رگومانه ده‌مانگه‌یه‌نێته وێستگه
شه‌نگه‌كانی جوانبینی،هه‌رگومانه سه‌راسیمامان ده‌كات
بۆئه‌وه‌ی له‌كانیاوی ئه‌و دیوی شته كان قومێك ئاوی
ئاسوده‌گی بخۆینه‌وه،گومان سه‌ره‌تای كرده‌یه‌كی
نوێگه‌رییه ،ئه‌و نووسه‌رانه‌ی به‌بێ گومان ده‌ژین و
ده‌نووسن ،وه‌ك وشه‌یه‌كی قه‌به‌ن له رسته‌یه‌كی
ساده‌ی ماناداردا،ئه‌وه گومانه ره‌خنه‌ییه‌كانه
به‌رده‌وامی به‌نووسینه‌كا نت ده‌دا،ئێمه
له‌ئه‌ده‌بدا" باشترین " و"باشتر" مان نییه،ئه‌وه
جوایه‌زیی و پێكدادانی ده‌نگه كانه ئه‌وه در‌و ست
ده‌كات ،ئه‌گینا ئه‌وانه‌ی وه‌ها به‌د له‌وه حاڵی
بوونه ووه‌هایش ده‌ورو ژێن ،له چه‌مكی جوایه‌زبوون
نه‌گه‌یشتوون،ده‌شێ هه‌موومان كاریگه‌ری یه‌كترمان
به‌سه‌ره‌وه بێت،هه‌ریه‌ك له دید و
ره‌هه‌ندێكه‌وه،وه‌لێ دواجارله‌م كاریگه‌رییه‌ش
چوایه‌زی بوونی هه‌یه،وه‌لێ گاریگه‌ری چوایه‌زیمان
به‌سه‌ره‌وه‌یه،بۆیه نووسه‌رگه لێك له‌ترسی ره‌خنه‌ی
چوایه‌زبوون وگاریگه‌رییه‌تی خۆیان به ته‌نافی
میژوو،ته‌نافی كلا سیكییه‌وه
هه‌ڵده‌واسن،ئه‌گه‌رمێژوو حه‌ق به‌ده‌ست بێت و
گه‌رانه‌وه بێت بۆبه‌ڵگه‌و جوانییه‌كان،ئه‌وا
دواجارئاینده‌یه بریاربه‌ده‌سته ،ده‌شێ
بۆئایند،مێژوو بگه‌رێنینه‌وه ،ئه‌ویش بۆپرۆسه‌ی
كۆمه‌ككاری،وه‌لێ ناشی ئایند له‌مێژوو
بچه‌قێنین،ئه‌گه‌رره‌نگاڵه له‌ئه‌ده‌بدا بوونی
هه‌بێت، ره‌خنه‌یه،ره‌خنه هه‌میشه له‌یانه‌ی
ئه‌ده‌به‌وه پێكی جوانبینی هه‌ڵده‌داو له‌ئاوێنه‌ی
فانتازیاوه سه‌یری ده‌قه‌كان ده‌كات ،ناهێڵێت
ئایده‌لۆژیاو سیسته‌م و هه‌راو زه‌نای یانه‌كه كاری
تێبكات،ره‌خنه گر رقی له‌دڵ نییه،به‌رله
خوێندنه‌وه بریارنادات ،ره‌خنه راناكێشێته نێو
ده‌قه‌كانه‌وه ،به‌ڵكو ئه‌وه ده‌قه ره‌خنه و
ره‌خنه‌گر به‌دوای خۆیدا په‌لكێش ده‌كات. ئاخرچه‌مكی
رۆشنبیرییه‌ت و سیاسه‌ت،پێكه‌وه ئاڵۆزكابن
،قه‌ڵه‌مه‌كانیش رۆڵی تڤه‌نگ ده‌بینن،ره‌خنه
گرناتوانێت ده‌نگێكی نه‌مردروست بكات ،به‌ڵكو ده‌بێته
به‌رێوه‌به‌رو رێنیشانده‌ری،ئه‌وانه‌ی وه‌ها
له‌سه‌ریه‌كترده‌نووسن و كۆتری خه‌یاڵیان
ده‌فرێنن،ده‌بێت چاوه‌رێی نیشتنه‌وه‌ی كۆتره‌كانیان
بكه‌ن،ناشێ ئه‌وانه‌ی كه‌وا به‌گه‌وره ناوزه‌ند كراون
،وه‌ها بن ،چۆن ده‌نگگه‌لێك ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه
گه‌وره بوونه ،چونكه ده‌وروبه‌ره كانیان
بچوكبوونه،یاخود سیسته‌مێك له‌سیسته‌مه
گه‌نده‌ڵییه‌كان به‌وێی گه‌یاندوون،بار‌و دۆخی كوردستان
زۆرئه‌دیبی په‌لكیشی نێو حیزب كردوجوانییه‌كانی
له‌باربرد،ئه‌وه‌ی جێگای هه‌لوه‌سته‌یه ،ئه‌وه‌یه
كه ئه‌دیبگه‌لێك هه‌نووكه‌ش هه‌ربه‌رده‌وامن
وبه‌هه‌مان نه‌فه‌س كارده‌كه‌ن و بیرده‌كه‌وه
،بیركردنه‌وه‌یه‌ك بارگاوی به سیاسه‌تی حیزب ،ئه‌م
ره‌وته درێژبۆته‌وه‌وبه‌رده‌وامی هه‌بووه تا ئه‌و
ئه‌ندازه‌یه‌ی كه‌وا ناوه‌نده‌كانی رۆشنبیرییه‌ت و
بلاوكراوه‌كان پربن له نووسه‌ری كۆپی حیزب و قونكه
ئه‌دیب ،نه‌وه‌ی تازه‌ش بۆته قوربانی ئه‌م كه‌لتووره
،ئاخرهه‌رئه‌و قونكه شاعیرانه ن كه‌وا به
تازه‌نووسه‌كان ده‌ڵێن " له‌سه‌رمان بنووسن" ،یاخود"
دیمانه‌مان له‌گه‌ڵ سازبكه‌ن"،بۆیه‌مومكین نییه
ره‌خنه‌ش ئه‌و بوونه‌ی هه‌بێت له‌لایان ،چۆن مه‌جالی
بیركردنه‌وه‌و ئه‌قڵ كزه،ئاخرقونكه نووسه‌رێكی
هه‌شتا ساڵه له شه‌وی ئه‌نگوسته‌چاوییدا به پای
په‌تی به باخچه‌كانی ریالیزمدا تێبپه‌رێت و بۆنی
سوریالیزم گێژی بكات ،ئێمه‌ی نه‌وه‌ی نوێ چاوه‌رێی چی
له‌مه بكه‌ین ،بۆیه‌هه‌ناسه كانی ره‌خنه كاری له
ناوچه‌و شارچییه‌تی و گروپچییه‌تی قه‌تیسماوه،ره‌خنه‌ی
جوانناسی ،وه‌ك ئه‌و ره‌شه‌بایه وایه كه هه‌ڵیكرد
ئه‌وه‌ی بكه‌وێته پێشی كاری خۆی له‌گه‌ڵ ده‌كات
،؟ئه‌وه‌ی وه‌زنی سووك بێت هه‌ڵی ده‌گریت بۆئاسمان
،ئه‌وه‌یش وه‌زنی گران بێت له شوێنی خۆی
ده‌یهێڵێته‌وه،ره‌شه‌بای ره‌خنه ناوه‌ستێت
له‌به‌رده‌م هیچ شار‌و ولات و
سیسته‌مێك،ئاخرئه‌گه‌ردره‌ختێك به‌رهه‌می جوان و
به‌كه‌ڵكی نه‌بێت ،جگه له‌برین ،بۆچیترباشه ؟
ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ركێوی بیروبۆچوونه‌كانیاندا به‌بالای
ده‌قه‌كانا هه‌ڵده‌زنێن و چه‌شنی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك
له‌رێره‌وه كه لاده‌ده‌ن ،ناشێ له‌وه‌دڵگرانبن كه‌وا
ره‌خنه‌گرێك ئاگاداری ده‌كاته‌وه ،ئه‌وه ئاساییه
كه‌وا نووسه‌رێك دوای سالانێك خۆ سه‌رقاڵ كردن تووشی
خۆجوینه‌وه و ته‌مبه‌ڵی له‌بیركردنه‌وه‌بێت و
بنووسێكی تازه ره‌خنه‌ی لێ بگرێت ،مومكینه
له‌هه‌موو شتێك‌دا گه‌وره‌و بچوكی هه‌بێت ،وه‌لێ
له‌ئه‌ده‌بدا گه‌وره‌و بچوكی نییه،ئه‌وه
خۆماندووكردن و قوربانی دان و خۆێندنه‌وه‌و
خۆخوێندنه‌وه‌و كرده‌كانی تری نووسینه كه‌دواجار
بریار ده‌ده‌ن ،كرده‌ی نووسین ته‌واو كرده‌یه‌كی پرنه
خۆشییه ،هه‌ندێك له‌هه‌ندێكی ترخراپترتوشی ئه‌م
نه‌خۆشییه بوونه ،ئه‌وانه ئه‌و نووسه‌رانه‌ن
كه‌دوای ساڵانێك خۆسه‌رقاڵكردن به‌نووسین دواجار ده‌ست
له‌نووسین هه‌ڵده‌گرن و وازدێنن ،زۆرجاربێ ده‌نگی و
نه‌نووسین خۆی له خۆیدا جوانییه بۆنووسه‌رو
ئه‌زموونه‌كه‌ی ،وه‌لێ ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌نووسین
له‌ترسی ره‌خنه ئه‌وه ئه‌و په‌ری بێ مه‌عریفه‌ییه
،ئاخر ره‌خنه گرله‌هیچ كانیاوێك ئاو ناخواته‌وه
كه‌وا شیاوی خواردنه‌وه نه‌بێت،ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی
ته‌نیا مه‌به‌ستی خاوه‌نی به‌رهه‌مه‌كه‌یه ،نه‌وه‌ك
به‌رهه‌مه‌كه ،ئه‌وه به‌رله‌بلاو بوونه‌وه‌ی
ره‌خنه‌كه ،خۆی مردووه،ره‌خنه ی جوانبینی هه‌میشه
له‌هه‌رزه‌مه‌نێكدا بێت ئه‌و هێزه موگناتیزییه‌ی
كه‌وا له‌نێویدایه له‌ده‌ستی نادات و قۆنا غ و
زه‌مه‌نه‌كان تێده‌په‌رێنێت،ره‌خنه گر نه‌پێویستی
به‌وه‌یه خۆی له‌سێبه‌ری حیزبێكه‌وه مه‌لاش بدا ،نه
پێویستی به‌وه‌یه له‌نووسه‌رگه‌لێكی دژبه‌ئایدیاو حیز
ب له‌بۆسه‌دابێت،(حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن)كه‌گوایه
ره‌خنه گری جددی كوردییه،هه‌میشه بۆ(شێركۆ
بێكه‌س)له بۆسه‌دابووه،ئاخرئه‌گه‌ربریاربێ ره‌خنه
گری پۆست مۆدێرنمان بۆنووسه‌رگه‌لێك له بۆسه‌دابێ
،ره‌خنه‌گری جددیمان له كوێ بوو؟(حه‌مه سه‌عید
حه‌سه‌ن)لافی ئه‌وه لێده‌دات به‌پاداشتی نووسینه‌كانی
ژیان ده‌گوزه‌رێنێ(1)، كامه نووسه‌ری كورد هه‌یه له
رێگه‌ی نووسینه‌كانیه‌وه بتوانێت ژیان
بگوزه‌رێنێت،تۆكه له رۆژنامه‌یه‌كدا به‌گۆشه‌یه‌كی
هه‌فتانه‌و پاشكۆیه‌كه‌ی پاداشتت سێ هه‌زارملیۆن
دیناربێ ومنێكی گه‌نجیش به چوارسه‌د هه‌زاردینارقبوڵ
نه‌كرێم كه هه‌م هه‌واڵ و هه‌م دیمانه‌و هه‌میش
وتاریی تێدابڵاو بكه‌مه‌وه،ناشێ ئه‌وه مومكین بێ
كه‌وا مووی ماسته‌كه نادیاربێ!،ناشێ ئه‌وه فه‌راهه‌م
بكه‌ن كه‌وا (حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن)پێنووسه‌كه‌ی رۆڵی
چه‌ك ده‌گێرێت و په‌یڤه‌كانیشی فیشه‌ك، ناوبرا
له‌وتارگه‌لێكدا ئاماژه به‌زمانی زبر‌و ئێشكاله‌كانی
ده‌كات،بێئا گاله‌وه‌ی كه‌وا خۆی پێشه‌نگه ،ئاخركه‌سێ
ده‌ستی ئایدیا كانی نه‌گاته دره‌ختی داهێنان ناچاره
به‌ردی تیبگرێت ،بێ‌باك له‌وه‌ی ،ئه‌وه نه‌مری نووسین
و ته‌مه‌ن درێژیه‌كه‌ییه‌تی كه‌وا به‌رده‌وامبوون و
ته‌مه‌ندرێژی به خودی نووسه‌رده‌به‌خشێت .ناوبراو له
وتارێكدا ئاوێنه‌ی رووی لێكچواندن ده‌خاته رووی
وته‌یه‌كی (فروغ فه‌روخزاد) كه‌وته‌یه‌كی فه‌روغ
وه‌هایه"هه‌ندێك كه‌س ده‌ناسم كه ره‌فتاری
رۆژانه‌یان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به
شیعرییانه‌وه‌نییه،واته ته‌نیا ئه‌وكاتانه شاعیرن
كه شیعرده‌نووسن "(2)،بۆچوونه‌كه‌ی (حه‌مه سه‌عید
حه‌سه‌ن)یش وه‌هایه"بروام به‌وانه نییه كه
سه‌روه‌ختی نووسینی شیعرله‌شاعیرده‌چن و له ژیانی
رۆژانه دا هیچ له‌گه‌ڵ شیعركۆیان ناكاته‌وه"(3)،له
لێكۆلێنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌سه‌رشیعره‌كانی
(نیگارنادر)ی كردووه ،نووسیویه‌تی"(بۆئه‌وه‌ی هه‌رچی
هه‌ته‌ونیته به‌من بچێ،ده‌ئه‌مجاره‌ش كراسه‌كه‌م
هه‌ڵده‌وه)!دوا كتێبی (نیگارنادر)ه"(4)،وه‌لێ
له‌راستیدا ناوی كتێبه‌كه(بۆئه‌وه‌ی هه‌رچی هه‌ته‌و
نیته به‌من بچێ ده‌ئه‌مجاره‌ش)،ره‌خنه‌گرێكی پۆست
مۆدێرن بێت و شرۆڤه له‌سه‌ركتێبێك بكات و نه زانێت
ناوی ته‌واوی كتێبه‌كه چییه؟ده‌بێت چاوه‌رێی
ئه‌وه‌شی لێ بكه‌ین كه‌وا (هه‌ڵكه‌وت زاهیر)
به‌عه‌ره‌بیكردنی گۆرانی كوردی بكات و ئه‌م
ره‌خنه‌گره پۆست مۆدێرنه‌ش له‌ئاستیدا نه‌قه
نه‌كات،كه‌چی له‌به‌رامبه‌رگۆرانی بێژێكی لاوی وه‌ك
(گۆران ساڵح) دا له تاكه وشه‌یه‌ك خۆش
نه‌بێت،ئاخرمه‌ترسیدارترن دوزی نێو ئه‌ده‌ب ئه‌وه‌یه
كه‌وا نووسیاره‌كان رۆڵی كادیرێكی چالاكی حیزبی
بگێرن،تۆبڵیی جوایه‌زی له‌وه‌دا چی بێ كه‌واچاپكردنی
كتێبی نووسه‌ران سره‌ی چه‌نده‌ها مانگ بێت و چاپكردنی
كتێبی (حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن)یش له مانگێك
تێنه‌په‌رێت،ئاخۆ ئه‌و نووسه‌رانه‌ی كه هه‌تا ئێستاش
به (كییا)هاتوچۆده‌كه‌ن و كرێچین ،مافی ئه‌وه‌یان
نییه (مۆنیكا)یان هه‌بێ و له(شیراتۆن)دا بژین؟،ناشێ
(نیتچه)هه‌ڵه‌ی كردبێ كاتێ ده‌نووسێ"له‌نێوان
نووسراوه‌كاندا ته‌نیا ئه‌وه‌م خۆشده‌وێ ،كه مرۆڤێك
به‌خوێنی خۆی نووسیبێتی"،مومكینه ده‌ربرێنی وشه
ده‌ربرینێكی ته‌واو مرۆیی بێ ،وه‌لێ مومكین نییه
وێژه‌ش وه‌ها ته‌فسیربكرێت،بۆیه من پێم وایه
نووسینه‌كانی (حه‌مه سه‌عیدحه‌سه‌ن)له‌م چه‌ند
خاڵه‌دا نیچرالیزمی نووسین و سپێلنێزمی بۆده‌ق و
چۆنیه‌تی فۆرمالیسته‌كانی ئایدیاومیتۆلۆژیه‌تی
خودوئیشكالیه‌تی نووسیندا ده‌خولێنه‌وه.
*ره‌فزكردنه‌وه‌ی ئه‌و نووسینانه‌ی كه‌وا له‌سێبه‌ری
ئایده‌لۆژیاو ئاوه‌زه هه‌ستپێكراوه‌كانیدا،جوایه‌ز
ده‌كه‌ونه‌وه.كه‌ئه‌مه مافێكی سه‌ره‌تایی هه‌موو
نووسه‌رێكه.
*لكه‌داركردنی تایبه‌تمه‌ندی نووسه‌ربه زمانی زبر.
*كردنه‌وه‌ی كۆده‌نهێنییه‌كانی خودی نووسه‌رله پشت
نووسینه‌وه‌و چوونه نێوی،كه‌ئه‌مه ئه‌ركی ره‌خنه
گرنییه.
*خۆجوینه‌وه و دووباره كردنه‌وه‌ی باگراوندو
بۆچوونه‌كانی پێشووتری له‌وتاره‌كانیدا .
*داهێنانی پرچی بۆچوونگه‌لێك له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌ی
وته‌و بۆچوونی بیرمه‌دانی بیانی.
*پڤدانی ده‌بده‌به ی بچووك ،به فووی گه‌ووره.
* ره‌چاو كردنی ئایده لۆژیا له نووسیندا كه ئه‌مه
گه‌وره ترن گرفتی نێو نووسینه‌كانیه‌تی .
*وه‌رگرتنی بونیادگه‌ری وه‌ك میتۆدێكی یه‌ك لایه‌نه.
*داپۆشینی په‌یكه‌ری نووسین به پۆشاكی زمان.
ئه‌گه‌رزمان پۆشاكی نووسین بێ،فانتازیاش هه‌ڵزنانه
به‌رووی په‌یڤه‌وه،جورئه‌تیش سه‌ركه‌وتنه له
پلیكانه‌كانی هه‌ڵه‌مووتی نووسیندا،بونیادی ره‌خنه
سازی زێترمیتۆدێكی شیكارییه،له بواره جوایه‌زه‌كانی
مه‌عریفه‌دا كاریكردووه‌و به‌رده‌وامه،ره‌خنه
رێگه‌یه‌كه بۆچوونه نێو ئه‌و رێگایه‌ی كه ده‌شێ
رێگای ئایدیا‌و میتۆدی فره‌لایه‌ن و چه‌ندین ئاراسته‌ی
جوایه‌زی هه‌بێت، ئه‌وه ره‌خنه‌ی جوانه كه‌وا خودی
ده‌قنووسه‌كه تووشی به‌دگومانی ده‌كا و به‌نێو ئاید
یاو بۆچوونه‌كانیا رۆده‌نێت و ده‌گاته‌وه خودێكی
نوێتر،له‌و مه‌جاله به‌ولاوه ئێمه ره‌خنه گرێكمان
نییه ،ره‌خنه‌گربێت ،كێ له‌ئێمه به‌وه‌ی زانیوه
ده‌قنووسێك له‌كاتی ره‌خنه لێ گرتن سوپاسی ره‌خنه
گره‌كه‌ی كردبێت،ئه‌و ته‌رزه ره‌خنه‌یه كه‌وا
بوونیشی هه‌یه له‌م گێژاوه ون بووه،كاتێك له‌هه‌ر
ولاتێك پیره‌كان رێگربن له‌به‌رده‌م گه‌نجه‌كاندا ترسی
ئه‌وه‌ت هه‌بێت و نه‌هێڵیت سێبه‌رهیچ لایه‌نێك بگاته
سه‌رت ،هه‌میشه دووره په‌رێز به لێیان،ئاخر ئه‌و
نووسه‌رانه‌ی به‌درێژایی مێژوو بوونیان هه‌یه‌و له‌م
نێوه‌نده‌دا پێگه‌یان به‌رزه،نامومكین نییه ،له‌گه‌ڵ
هه‌موو بارودۆ غ و ده‌سه‌لاتێكدا بژین،نووسه‌ری
راسته‌قینه جگه له‌وه‌ی كه‌وا گه‌ره‌كیه‌تی
یاخییه،له‌به‌رده‌م هیچ رژێمێكدا چۆك دانانێت .
-------------------------
سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌كان
(1)له په‌یڤیندا بۆ رووی تۆوله
هه‌یڤدا بۆخۆم ده‌گه‌رێم. حه‌مه سه‌عید
حه‌سه‌ن-ده‌زگای ئاراس،هه‌ولێر_چاپی
یه‌كه‌م2010،ژماره(938)-ل 94
(2)مه‌رگی من رۆژێك(فروغ فه‌روخزاد).مه‌ریوان
هه‌ڵه‌بجه‌یی-بڵاو كراوه‌كانی پاشكۆی ره‌خنه‌ی
چاو‌دێر-چاپی یه‌كه‌م2008،ژماره(9).
(3)رۆژنامه‌ی هه‌ولێر-ژماره (749)ی31ی ئاداری 2010ی
زایینی-ل 16
(4)بروانه سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م –ل 40
|