ئه‌ده‌ب له ڕووی وشه‌وه، نواندنی خوو ڕه‌وشت و
هه‌ڵسوكه‌وتی جوانه له‌گه‌ڵ كه‌سانی به‌رامبه‌ر،
به‌و شێوه‌یه‌ی عورف و عاده‌ت و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگا
په‌سه‌ندێتی، به‌ڵام ئه‌ده‌ب له ڕووی زاراوه‌وه
بریتیه له نواندنی هونه‌رێك، كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
هه‌بێت له باری ژیانی كۆمه‌ڵگا له هه‌موو ڕووه‌كانی
ئایینی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و عه‌قڵی
و فیكری و ده‌روونی و ڕۆشنبیرێ و.. هتد. ئه‌وه‌ی
مه‌به‌ستمه جیاوازیكردنی ئه‌ده‌به له ڕووی وشه
و زاراوه‌و، كه جیاوازییان زۆره‌و ناكرێت له به‌ر
شیعرێك یان چیرۆكێك خه‌ڵكی ناشیرین بكرێت و
بترسێنرێت. هه‌موو هه‌ینییه‌ك به‌م گه‌رماو
هیلاكییه، خه‌ڵكی ده‌چن بۆ مزگه‌وته‌كان، یه‌كه‌م
بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی خودا به جێ بهێنن، دووه‌م
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روونیان كه‌مێك ئاو بخواته‌وه، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی له مزگه‌وته‌كانی كوردستاندا هه‌ست ده‌كرێت
مۆدێلێكی نوێ له ئارایه، كه ئه‌ویش غودبه‌ی مه‌لاكانه
له‌سه‌ر نووسه‌ران و ڕَشنیبیران و ڕۆژنامه‌نووسان
و هێرشكردنه سه‌ریان به كافر و مولحید و
لغاوكردن و شتی تر له‌و بابه‌تانه، ئه‌مه
غوتبانه كاردانه‌وه‌ی خراپی هه‌یه چ له سه‌ر ده‌روونی
خه‌ڵكی چ له سه‌ر ئاسایشی گه‌ل، چونكی گه‌یشتۆته
ئاستی هه‌ڕه‌شه‌دان به كوشتن به‌بێ ئه‌وه‌ی
بزانێت هۆكاری كوشتنی چییه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت
كه مه‌لایه‌ك هێرشی كردۆته سه‌ر یه‌كێك یان چه‌ند
كه‌سێك به كافر و مولحید ناوی هێناوه، ئه‌وانه‌ی
گوێیان لێده‌بێت به حه‌ماسه‌ته‌وه وه‌ری ده‌گرن
و كاردانه‌وه‌ی خراپ له ده‌روونیاندا دروست ده‌كات.
نموونه‌ی ئه‌مه چه‌ند ڕۆژێكه چه‌ند مه‌لایه‌كی
هه‌ولێر رێِككه‌وتوون له‌یه‌ك ڕۆژدا هێرش كراوه‌ته
سه‌ر گۆڤاری"وێران" زۆر به ناشرینی، گوایه
سوكایه‌تی به دین كردووه ئه‌خڵاقی گه‌نجان تێكده‌دات،
كه‌چی واش نییه چونكی یه‌ك: گۆڤاره‌كه گۆڤارێكی
ئه‌ده‌بییه، دوو: وه‌ك ئه‌وه‌ی له دكتۆر فه‌رهاده‌وه
كه بۆخۆی سه‌رنووسه‌ری وێرانیشه، ئاگامان لێیه،
به هیچ شێوه‌یه‌ك دانه‌به‌زیوه‌ته سه‌ر هیچ
دینێك و خۆی گوته‌نی: ڕێزیش له هه‌موو دین و
ئیماندارێك ده‌گرێت، به‌ڵام دیاره ئه‌و مه‌لایانه
بێئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه بكۆڵنه‌وه
هێرشه ناشایسته‌یه‌یان به‌رپاكردووه. چیرۆكه‌كه
كه‌سێكی موسڵمانی تونسی نووسیویه‌تی و بابه‌تێكی
سێكسیش نییه، ئه‌گه‌ر سیكسیش بێت ته‌نها وه‌رگیڕان
كراوه بۆ كوردی، ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێ ئه‌ده‌ب
باسی هه‌موو شتێك ده‌كات له ئه‌ندامی له‌شی ئافره‌تان
زۆر شتی تر و ناكرێت ڕێ له ئازادیی ده‌ربڕینی
تاكه كه‌س بگیرێت ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی
ژیانه، خۆ زۆر له شاعیرانی كلاسیكی كوردی باسی
زۆر له‌وه دوورتریان كردووه، ئاخۆ ئه‌بێ ئه‌وانه
بچنه چ خانه‌یه‌كه‌وه؟ خوێندكارانی به‌شی كوردی
زانكۆكانی كوردستان ساڵانه چه‌ندین توێژینه‌وه‌و
ڕاپۆرت له‌سه‌ر شاعیرانی كلاسیك و نوێ و..هتد
ئاماده ده‌كه‌ن، ئایا ده‌كرێت بڵێن ئه‌مانه‌ش بێ
ئه‌خڵاقن ده‌بێت لغاو بكرێن؟! ناكرێت مینبه‌ر ته‌رخان
بكرێت بۆ هێرشكردن كه‌چی له ناخی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی
كه شوێنی یان بڵێن كرۆكی ئیسلامه به‌و شێوه‌یه
نییه كه لای خۆمان ڕوو ده‌ده‌ات. بۆیه رێز‌و
حورمه‌تم هه‌یه بۆ مه‌لاكان پێش ئه‌وه‌ی غوتبه‌یه‌كی
له‌و شێوه بده‌ن له‌گه‌ڵ خاوه‌نی گۆڤاره‌كه یان
ڕۆژنامه‌كه گفتوگۆ بكرێت ده‌رباره‌ی هه‌ر بابه‌تێك،
كه پێیانوایه دژی دینه یان به نووسین وه‌ڵام
بدرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چی دی خه‌ڵكی ئازاد بێت له
ده‌ربرینه‌كانیان و له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤار و
ڕۆژنامه‌كان قسه له‌و باره‌یه‌وه بكرێت، نه‌ك له
مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه.
|