له‌هه‌واڵه‌كانی چه‌ند كه‌ناڵێكی ئاسمانی كوردیدا
خوێندكاره تووڕه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دینم بینی،
باسیان له‌چۆنێتی لێدان و رفاندنی هاوڕێیه‌كیان ده‌كرد
كه له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه به‌ئاشكراو له‌به‌رده‌م
كۆلێژه‌كه‌یان به‌ئۆتۆمبێلێك رفاندبوویان، هه‌ندێكیان
باسیان له‌وه‌كرد كوڕه خوێندكاره‌كه هیچ كێشه‌یه‌كی
نه‌بووه، ئه‌وه‌نده نه‌بێت وه‌رگێرٍانی بۆ چه‌ند
رۆژنامه‌یه‌ك كردووه.
هه‌واڵه‌كه نیگه‌رانی كردم و له‌دڵی خۆمدا وتم
چۆن ده‌بێـت گه‌نجێك به‌و شێوه‌یه له‌به‌رده‌م
زانكۆیه‌كی هه‌ولێردا ئاوا به‌ئاسانی لێیبدرێت و
بفڕێنرێت.
له‌و بڕوایه‌دا بووم رفێنه‌ره‌كان دواتر گه‌نجه‌كه
ئازاد بكه‌ن و خه‌یاڵم بۆ ئه‌وه نه‌ده‌چوو، ئه‌و
گه‌نجه بكوژن و دوای دوو رۆژ له‌رفاندنی ته‌رمه‌كه‌ی
له‌موسڵ فڕێبده‌ن.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه لاوه كه هێشتا ژیانێكی زۆری
له‌به‌رده‌مدا بوو، خوێندكارێكی خوێن گه‌رمی دوا
قۆناغی كۆلێژی ئه‌ده‌بیات - به‌شی ئینگلیزی بوو،
ئه‌وه‌ی كردبووشی ته‌نها وه‌رگێران بوو، له‌بواری
رۆژنامه‌نوسیشدا له‌سه‌ره‌تای كاركردنیدا بوو،
باشه مه‌ترسی ئه‌و بۆ سه‌ر كێ بووه وا به‌و شێوه
دڕندانه‌یه تیرۆری بكه‌ن.
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئاوا به‌ئاسانی و له‌ناو جه‌رگه‌ی
شاری هه‌ولێری تۆكمه له‌رووی ئاسایشه‌وه كێبوون
، كه وا به‌كاملی ئیسراحه‌ته‌وه له‌به‌رده‌م
كۆلیژه‌كه ئه‌و گه‌نجه رۆژنامه‌نوسه‌یان رفاند‌و
گه‌یاندیانه موسڵ و له‌وێ ده‌ستی ره‌شیان لێ وه‌شاند..
ئه‌ی كوا هێزی ئه‌منی، كوا ده‌سه‌لاتی حكومه‌ت و
ئاسایشی ئه‌و پایته‌خته‌ی هه‌رێم كه هه‌میشه لاف
و گه‌زافی ئارامی و باڵا ده‌ستی هێزی ئاسایشی بۆ
لێده‌درێت.
باشه رفێنه‌ران و بكوژان بۆ چه‌ند رۆژێكی دوای
یادی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی جیهانییان هه‌ڵبژارد
بۆ تیرۆركردنی سه‌رده‌شت، ئایه ئه‌وه زه‌نگێكه
بۆ رۆژنامه‌نوسان و نووسه‌رانی ئازادیخواز له‌م هه‌رێمه‌دا،
به‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ئازادی و شكاندنی تابۆكان بڤه‌یه
و نابێت كه‌س خۆی له‌قه‌ره‌ی بدات.
تیرۆركردنی سه‌رده‌شت هه‌موو رۆژنامه‌نوسان و راگه‌یاندكارانی
سه‌رسام كرد، كه‌وتنه ئیدانه‌و به‌یاننامه‌ی ناره‌زایه‌تی
ده‌ركردن بۆی..به‌ڵام ئایه ئیدانه‌و به‌یاننامه
رێگری دروست ده‌كات له‌به‌رده‌م دروست نه‌بوونه‌وه‌ی
حاڵه‌تی تری له‌و جۆره.
بۆ تیرۆركردنی سۆرانی مامه حه‌مه‌و عه‌بدولستار
تاهیر شه‌ریفیش ئیدانه‌و به‌یاننامه ده‌ركرا ئه‌ی
چی له‌مه‌سه‌له‌كه گۆڕاو كوان بكوژانی ئه‌وان..
ئایه بكوژانی سه‌رده‌شتیش به‌هه‌مان جۆری بكوژانی
سوران‌و عه‌بدولستار یاسا بێ‌توانا ده‌بێت له‌ده‌ستگیركردن
و دۆزینه‌وه‌یان .
ده‌بێت رۆژنامه‌نوسان خۆپیشاندانی ناره‌زایه‌تی ئه‌نجام
بده‌ن و فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ دۆزینه‌وه‌ی
بكوژانی سه‌رده‌شت و بكوژانی سۆران و عه‌بدولستار
تاهیر شه‌ریفیش بۆ ئه‌وه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نوس له‌م
هه‌رێمه نه‌بێته نه‌ریتێكی باو و نه‌بێته
كارێكی ئاسایی.
|