کاتێک دوا ووتاری سه‌رده‌شت عوسمانم خوێنده‌وه هاوارم
کرد: هاورێیان هه‌ڵوێسته‌ی غه‌زه‌لنوسه و چاوه‌ڕێی جه‌للاده‌کانێتی..
به‌ڵام ئه‌و دوو هێڵه ته‌ریبه‌ی وا له پێشمانه، له
رۆمانه‌که‌ی به‌ختیار عه‌لی و حه‌قیقه‌تی کوشتنی سه‌رده‌شت
له واقیعدا وه‌ک یه‌ک سه‌ره‌تا و یه‌ک ئاکام بۆ یه‌ک
چیرۆک ده‌رده‌که‌ون. له‌وه‌ش ناخۆشتر ئه‌وه‌یه که ده‌زانین
ئینسانه‌کان ده‌کوژرێن و حیکایه‌ته‌کانیان له‌بیرده‌چنه‌وه
به‌ڵام رۆمانه‌کان وه‌ک شایه‌تحاڵێکی مێژوویی زیندون!
جارێ نازانم تا چ ئاستێک بێلایه‌نانه بڕوانینه ئه‌م
بێ به‌هاییه‌ی ئینسانی کورد و بڵێین "قه‌یدی نییه، با
ئه‌ده‌ب سه‌لامه‌ت بێ"! ئێستا ئیشکالیاتی ئه‌وه‌مان هه‌یه
که بۆچی حیکایه‌ته نوسراوه‌کان زیاتر ده‌ژین له
تراژیدیا واقیعییه‌کانی مێژوومان؟ هه‌ڵبه‌ته هۆکاری
ئه‌م دیارده‌یه پێداویستی به تێڕامانی فه‌لسه‌فیی و
سۆسیۆلۆژیی هه‌یه له بونیادی کۆمه‌ڵایه‌تیی تاکیی
مرۆڤی کورددا.
ئیشکالییاتی ئه‌م تیرۆره ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی
تاوانئامێزی میلیشیا و سه‌رکرده‌کانیانا نییه،
تراژیدیایه‌کی تێپه‌ڕیوی دی نییه و ته‌نها له قاوغێکی
کۆمه‌ڵایه‌تیی و مۆراڵیا خۆی پێناس ناکا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه،
ئیشکالییه‌تێکی ره‌خنه‌یی بۆ رۆشنبیریی کوردیی
خوڵقاندووه، به‌و مانایه‌ی ئه‌وانه‌ی بڕیاری کوشتنی
سه‌رده‌شتیان داوه وایانزانیوه وه‌ک کوشتنی سۆرانی
مامه حه‌مه ئه‌توانن بێده‌نگی لێبکه‌ن و زه‌مه‌ن بکه‌ن
به‌که‌فیلی شۆردنه‌وه‌ی تاوانه‌که له زاکیره‌ی کۆمه‌ڵدا.
ئه‌وانه‌ی خه‌ریکی مامه‌ڵه‌ی رۆتینیی خۆیانبوون له‌گه‌ڵ
بڕیاری کوشتن و نه‌کوشتنی ئێمه‌دا یان سه‌رقاڵی پرۆسه‌ی
داشۆرینی که‌رامه‌ت و لێکترازانی ویژدانیی ئێمه‌بوون،
نه‌یانده‌زانی که هه‌موومان ده‌خه‌نه بازنه‌ی قه‌یرانێکی
ره‌خنه‌ییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بدا، له‌گه‌ڵ شاکاره
رۆمانێک، ئیشکالییه‌تێک که ده‌بێ تا ماوه‌یه‌کی زۆر
پێوه‌ی بناڵین، له‌و باوه‌ڕه‌شدا نیم له‌م ساته
مێژووییه‌دا ئێمه ئیمکانیاتی مه‌عریفیی و ئازایه‌تیی
ویژدانیی وامان هه‌بێ که وه‌ک ره‌خنه‌گره ئه‌ڵمانه‌کانی
پاش نازییه‌ت و تاوانه‌کانی بتوانین له‌گه‌ڵ مێژوومان
ئاشتبینه‌وه.
ئه‌وانه‌ی سه‌رده‌شتیان کوشت ڕۆمانی "غه‌زه‌لنوس و
باغاته‌کانی خه‌یاڵ" یان فڕێدایه کۆشمان و وتیان:
بگره ئه‌وه بایۆگرافیای ئه‌و که‌سانه‌ته که ئه‌یانه‌وێ
"ئینسان" بن، ئه‌وه بایۆگرافیای ئه‌و تاکانه‌ته که
وێژدانیان پێوه‌ری بینینیانه بۆ ده‌وروبه‌ر. لێره‌وه
تاوانێک ده‌رهه‌ق ئه‌ده‌بیش کرا، ده‌رهه‌ق ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی،
به‌تایبه‌ت رۆمانی "غه‌زه‌لنوس و باغاته‌کانی خه‌یاڵ".
چونکه ئێمه، له‌م ئانوساته‌دا، له‌بری ئه‌وه‌ی خه‌ریکی
خه‌یاڵات و سیحری باغاته‌کان بین، له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌رسامی
ئه‌و ته‌ماهییه سه‌یره بین له‌گه‌ل که‌سایه‌تیه‌کا‌نی
رۆمانه‌که و رۆحه‌کانیان که ده‌بنه به‌رجه‌سته‌بووی
واقیعیی، له‌بری ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین که به‌یتی غه‌زه‌ل
تاقه تاریفه بۆ به‌رده‌وامیی ژیان له دۆزه‌خدا،
ئێمه له‌م ساته مێژوویه‌دا، ده‌ڵێم له‌م ساته
مێژوویه‌دا، دێین و مه‌جبوری ته‌سلیمبونێکی سه‌یرین،
مه‌جبورین ئه‌و هه‌موو به‌ها ره‌خنه‌ییه وردکه‌ینه‌وه
بۆ به‌رجه‌سته‌بونێکی واقیعیی تیرۆریستی و هیچی تر!
خودی به‌ختیار عه‌لی خاوه‌نی رۆمانی "غه‌زه‌لنوس و
باغاته‌کانی خه‌یاڵ" کاتێك زیاتر پشتگیری له سه‌روه‌ری
ژیان ده‌کات له رۆمانه‌که‌ی و، روی ده‌می ده‌کاته ده‌سه‌ڵات
و به رسته‌یه‌کی تاڵه‌وه ده‌ڵێ: "هه‌رگیز جێگه‌ی
نیگه‌رانی نییه"، لێره‌وه ، کاتێک فه‌ناکردنی ئینسان
هێڵه ته‌ریبه‌که‌ی ئه‌تککردنی رۆمانه ره‌سه‌نه‌کانمانه،
ئه‌و رۆمانانه‌ی که شوناسی هه‌قیقی بونمانن، ده‌ڵێم:
"چۆن جێگای نیگه‌رانی نییه جه‌نابی سه‌رۆک، چۆن؟".
|