سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 7- 5 – 2010 رۆژنامه‌نوسانی
هه‌ڵه‌بجه له‌باخی عه‌لی به‌گ تایبه‌ت به
تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان كوبونه‌یه‌كیان
ئه‌نجام دا كه تیدا له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا پاش ئه‌وه‌ی
سه‌بوری خۆیان بۆ كه‌س و كاری شه‌هیدی رِێگای
ئازادیی رادهربرِین نارد ، وت‌و وێژكرا له‌سه‌ر
دهربرِینی هه‌ڵویستی رۆژنامهنوسیانی هه‌ڵه‌بجه
به‌رامبه‌ر ئه‌و ئازاردان و كوشتن و فراردن و سه‌رجه‌م
ئه‌و ههلسو كه‌وته نامرۆڤایانانهی رۆژانه به‌رامبه‌ر
رۆژنامه‌نوسان له‌كوردستان ئه‌كریت له‌كۆتایدا
رۆژنامه‌نوسانی به‌شداربوو به‌ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك
وه‌ك هه‌ڵویستی سه‌ره‌تا دهربرِی ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه
وێنه‌یه‌كی ئه‌و به‌یاننامه‌ی به‌ده‌ست گه‌شت.
ئیمه له‌ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه ئین فۆ له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كه
ئیدانه‌ی سه‌رجه‌م ئهودهستدرێژیانه ئه‌كه‌ین كه رۆژانه
ده‌كرێته سه‌ر رِۆژنامهنوسان داوا له لایه‌نی
په‌یوه‌ندی دار ده‌كه‌ین كه چیتر گیانی رۆژنامه‌نوسان
ئامانه‌تێكه له‌گه‌ردنیان و به‌م جۆره ههڵسو كهوتانه
كه ئه‌نجام ده‌درێت له هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر
رۆژنامه‌نوسان نیشانه‌ی گومان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی
دیموكراسی و ئازادیی رادهربرِین ده‌ده‌نێت .هیوامان
وایه خوێنی شه‌هیدانی قه‌له‌م و به‌هه‌ده‌ر نه‌چێت و
سه‌رجه‌م ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره نامرۆڤایه‌تیانه
بدرێنه دادگا‌و به‌رامبه‌ر لی سه‌ندنه‌وه‌ی گیانی مرۆڤ
لهنوسهریك ههڵویسَت وه‌ربگرێت و وێنه‌ی پایته‌ختی
هه‌رێم چیتر ناشرین نه‌كرێت له‌خواره‌وه ده‌قی
به‌یاننامه‌ی رۆژنامه‌نوسانی هه‌ڵه‌بجه بخوێنه‌وه :....
:....
نابۆ تیرۆرى فیكرى و جه‌سته‌یى...
رۆژنامه‌نوسێك لێی ده‌درێت، كامێرای رۆژنامه‌نوسێك
ده‌شكێنرێت،هێرش ده‌كرێته سه‌ر ماڵی رۆژنامه‌نوسێك،
رێگری له رووماڵكردنی هه‌وڵێك كرا... ئه‌مانه‌و
چه‌ندین هه‌واڵ كه به‌داخه‌وه رۆژانه بونه‌ته
هه‌واڵێكی ئاسایی له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا، تا ده‌گاته
لوتكه‌ی درِندایه‌تی كه ئه‌ویش كوشت و لێسه‌ندنه‌وه‌ی
ژیانه له رۆژنامه‌نوسێك،كه دوای "سۆرانی مامه
حمه" تیرۆكردنی "زه‌رده‌شت"یش هه‌مان هه‌وڵه.
له كاتێكدا كوردستان به قۆناغێكی هه‌ستیاردا
تێده‌په‌رێت،دوای ئه‌نجامدانی دوو هه‌لبژاردن كه
خه‌ڵكی كوردستان چاورێی گۆرانكاری وبه‌ره‌و
پێشچونی كۆمه‌ڵگایه‌كانن ، هه‌ر له‌م كاته‌دا له
پایته‌ختی ئه‌م ئه‌زمونه‌دا و له شارێكدا كه
پرِه له ده‌زگا ئه‌منی وهه‌وڵگری جۆراو جۆر
رۆژنامه‌نوسێك به ئاشكرا ده‌رِفێنرێت و له مووسڵ
ته‌رمه‌كه‌ی ده‌دۆزرێته‌وه،كه رفاندن و شێوازی
كوشتنه‌كه‌شی جێگای گومانه،بۆیه ئێمه وه‌ك
رۆژنامه‌نوسانی هه‌ڵه‌بجه به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و
كاره و هه‌ر رێگریه‌كی به‌رده‌م كاری رۆژنامه‌نوسی
ده‌كه‌ین و به كارێكی نامرۆڤانه‌ی له قه‌لًه‌م
ده‌ده‌ین و ده‌سه‌لاَتی ئه‌م حكومه‌ته به‌به‌رپرس
ده‌زانین ،داواكارین به په‌له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و
كاره ئاشكرا بكرێن و ئاشكرایانه دادگای
بكرێن.ئێمه ئه‌م كاره به درێژه پێده‌ری هێرشه‌كانی
سه‌ر رۆنامه‌نوسان له شاری سلێمانی و هه‌وڵه‌كانی
ده‌مكوتكردنی رۆژنامه‌نوسان له هه‌ولێر و كه‌ركوك
ده‌زانین.
لێره‌وه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه
ئامانجی ئێمه خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه به‌شخوراوه‌كه‌ی
ئه‌م وولاته‌یه بۆیه تیرۆر تۆقاندن نامانترسێنێت
و به‌ڵكو زیاتر هانمان ده‌دات بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی
گه‌نده‌ڵی و هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی گشت دیارده
ناشرینه كۆمه‌لاَیه‌تی و سیاسی یه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه.بۆیه
لێره‌وا داواكارین له رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ئه‌گه‌ر
له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ده‌سه‌لات له‌و باره‌یه‌وه
رِونكردنه‌وه‌یه‌كی رونی نه‌دا و ئه‌وا چالاكی سه‌رتاسه‌ری
و رێپێوانی گشتی ئه‌نجام بده‌ن.
وێنه‌یه بۆ:
*سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان
*سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان
*سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
*سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسانى كوردستان
*داواكارى گشتى
رۆژنامه‌نوسانی هه‌له‌َبجه
7 ی ئایاری 2010
ناوی رۆژنامه‌نوسه به‌شداره‌كان :
1. ابراهیم هه‌ورامانی
2. ناسیح عبدالرحیم
3. زانا احمد
4. كلسوم حسین
5. سالم حمه خان
6. رێباز احمد
7. خه‌بات نه‌وزار
8. شوان سۆسه‌كانی
9. اسلان ئیناخ
10. چۆمان عوسمان
11. محمد ره‌زا
12. دلاوه‌ر حیدر
13. جیهاد جلال
14. سلاح جمیل
15. كارزان سلام
16. سامان انور
17. ئارام نجیم
18. هانا
www.halabja.info
|