نه‌وتی ره‌ش و چاره‌ڕه‌شی خه‌ڵكی كوردستان، خاوه‌ن
مێژوییه‌كی هاوبه‌شی مه‌ودادوورن، پێده‌چێ ئه‌و یه‌كانگیریه‌ش
هه‌روا توڵ بكێشێ، ئه‌مه له‌كاتێكدایه وێڕای ناله‌باری
باری ئه‌منی و ناڕێكی سلكی ته‌ندروستی، رێگه‌وبان و هه‌یمه‌نه‌ی
پاشخانه كولتووری و فه‌رهه‌نگییه بۆماوه‌ییه‌كان به‌سه‌ر
ڕه‌وشی په‌روه‌رده و خوێندن و سنورداركردنی ئازادییه
فه‌ردییه‌كان، گه‌لانی عێراق به‌گشتی و كوردستانیان به‌تایبه‌تی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان خاوه‌نی یه‌كه‌مین یه‌ده‌گی
نه‌وتیه له‌جیهاندا، كه‌چی قه‌یرانی سوته‌مه‌نی پتر
له 20 ساڵی رابردوو ته‌نگی پێهه‌ڵچنیوون.
پێش رووخانی حوكمی سه‌ددامییه‌كان، ئه‌گه‌ر هه‌موو
لایه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هاوڕا بووبین، كه ئه‌و
سامانه بۆ چه‌ك و بواری سه‌ربازی دژ به‌گه‌لانی ناوچه‌كه
و عیراقییه‌كان به‌كار ده‌برێ، تۆ بڵێی دوای راپه‌ڕینی
ئاداری 1991 هه‌ر هیچ نه‌بێ دوای پڕۆسه‌ی رزگاری
عێراق و رووخانی ئه‌و رژێمه، ئه‌و سامانه نیشتیمانیه
زۆر و زه‌وه‌نده خرابێته خزمه‌ت چ پڕۆژه‌یه‌كی تری
دوژمنكارانه‌وه؟ كێ له‌پشت هێشتنه‌وه‌ی چاره‌ڕه‌شی
نه‌وت و عیراقیه‌كانه‌وه‌یه؟ حیزب و حكومه‌ت له‌م
نێوه‌دا چ رۆڵێك ده‌گێڕن؟ كێ له‌م هه‌موو دزی و فزییه‌ی
له‌سنووره‌كان به‌و سامانه نیشتیمانیه‌وه ده‌كرێ،
به‌رپرسیاره؟ دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی ئه‌م وڵاته
به‌ئاشكرا و نهێنییانه‌وه كێ ته‌سه‌روفیان پێوه ده‌كات
و كارمه‌ند و پاسه‌وانه‌كانی كێن؟ ئه‌ی ئه‌وانه كێن
له‌پشت به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی ئه‌و سامانه و كه‌مبوونه‌وه‌ی
نه‌وتن له‌بازاڕی سپی‌دا؟ ئه‌ی ئه‌و هه‌ناو ره‌شانه‌ی
بازاڕی ره‌شیان له‌نه‌وتی ره‌ش فوداوه، كێن؟ ئه‌م
بابه‌تانه بۆ هه‌تا ئێستا نه‌بوونه‌ته جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته
له‌سه‌ركردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته؟ ئه‌مانه و
زۆر پرسیاری تر بۆ وه‌ڵام نادرێنه‌وه؟ بێگومان چونكه
خواستی ده‌زگا و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تی و حزبییه‌كانی
له‌پشته و ده‌خوازن به‌وێرانكردنی ئابووریی وڵات هه‌لومه‌رجی
ناسه‌قامگیریی ببێته دواچاره و له‌و رێگه‌یه‌وه به‌تاڵانبردنی
ئه‌و سامانه نیشتیمانیه ئیستغلال بكه‌ن و هه‌روا و
بێپه‌روا به‌رهه‌مه‌كانی به‌قاچاخ ره‌وانه‌ی وڵاتانی
دراوسێ بكه‌ن و رۆژانه ملیۆنان دۆلار له‌گیرفانی
خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته بدزن، دیاره به‌قاچاخبردنی نه‌وت
وێڕای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت،
"به‌سره و ناوچه سنووریه‌كانی وڵاتانی دراوسێی
ئێران و كوێت و ئوردن و سوریا و توركیا" له‌كوردستانیش
ئه‌و قاچاخكارییه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی عێراق به‌پێی
نفوز و پێگه‌ی حیزبه زلهێزه‌كان دابه‌شكراون،
زۆرترین پرۆسه‌ی به‌قاچاخبردنی به‌شێوه‌یه‌كی
ئاشكرا له‌ساڵانی 2009 و 2010 ده‌ركه‌وتووه، كه له‌و
پارێزگا نه‌وتییانه‌ی هاوسنووری هه‌رێمی كوردستانن
و له‌پاڵاوتگه‌ی بێجی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر ده‌رده‌هێنرێت،
هه‌روه‌كو عێنزاله و كه‌ركووك و باباگوڕگوڕ كه
رۆژانه به‌ملیۆنان لیتر نه‌وتی به‌قاچاخبراو بۆ
ئێران ده‌خه‌مڵێنرێت و حیزبه كوردییه‌كان پاره‌یه‌كی
زۆریان لێی ده‌ستده‌كه‌وێت، كه به‌چه‌ندین ملیار
دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت و بۆ ئه‌جێندای خۆیان له‌گۆڕه‌پانی
عێراق به‌كاریده‌هێنن.
ته‌نها ئه‌و تانكه‌رانه‌ی كه هاتوونه‌ته ناو
كوردستانه‌وه، به‌هه‌زاران دانه داده‌نرێن، كه له‌لایه‌ن
پارتی و یه‌كێتییه‌وه بۆ به‌قاچاخبردنی نه‌وت له‌ژێر
فه‌رمانده‌یی لێپرسراوه حیزبییه‌كان سودیان لێوه‌ده‌گیرێت
و ده‌فرۆشرێت.
بێگومان پرۆسه‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت به‌به‌رچاوی
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته‌وه، پێشینه و زه‌نگێكی
مه‌ترسیداره، چونكه ئه‌وه‌ی بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی نه‌گبه‌تی
و ژیانی گه‌لانی عێراق نه‌وته‌كه‌یه‌تی، نه‌ك ئاو، ئه‌گه‌ر
په‌رله‌مان و حكومه‌تی نوێی عێراق و كوردستان ئه‌م
ئاریشه‌یه، هه‌روا به‌ئاڵۆزی و بێسه‌روبه‌ر بهێڵێته‌وه،
كه مه‌ترسییه‌كه‌ی هیچی كه‌متر نییه، له‌تاوانه‌كانی
تیرۆر و له‌ناوبردنی به‌كۆمه‌ڵ و كوشتنی كۆمه‌ڵگه‌ی
عێراقی، ده‌بێ كورده‌كان و گه‌لانی عێراق به‌گشتی ته‌شی
چاره‌ڕه‌شی ئاینده‌یه‌كی نادیار وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان
بڕێسن و بخولێننه‌وه.
|