درامای گه‌رمیان و کوێستان که له نوسین و
سیانریستی هاوڕێ ی زۆرخۆشه‌ویستم دڵشاد حسێن بۆ یه‌که‌مین
جار وه‌ک دراما له سه‌ر که‌یسی ئه‌نفال به مه‌به‌ستی
خزمه‌تکردن و ناساندنی ئه‌نفال و نیشاندانی ده‌ردو
مه‌ینه‌تیه‌کانی که‌س و کاری ئه‌نفال له سه‌ر
شاشه‌ی کورد سات چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌کی پێشکه‌ش کراو
بوه مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی بینه‌ران ،
ڕۆژانه ش جه‌ماوه‌ر به خاو‌و خێزانه‌وه تامه‌زرۆی
بینینی ئه‌ڵقه کانی بوون، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌م
درامایه له هه‌ڕه‌تی لاوێتیدا بێ ڕونکردنه‌وه
له لایه‌ن کوردسات و بێ ئاگاداری جه‌ماوه‌ر ئه‌نفال
و زینده‌به‌چاڵ کراو که‌وته ژێر فشاری به‌شێک
له هێزه ئیسلامیه‌کان که‌وا کارئه‌کته‌ری عه‌بدوڵایان
به دڵ نه‌بوو، چونکه له‌م درامایه‌دا وێنه‌یه‌یه‌کی
ناشیرین له هێزه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کان نیشان
درا، به تایبه‌ت کوشتن و بڕین و فڕاندن و تۆقاندن
، ئه‌مه‌ش وای کرد ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له نێو ئه‌ندامانیاندا
بڵاوبێته‌وه‌و ده‌ست بکه‌ن به بانگه‌شه دژی ئه‌م
درامایه، سه‌ره‌تا به ماڵان‌دا گه‌ڕان و بانگه‌شه‌ی
ئه‌وه یان کرد که‌وا ئه‌م درامایه سوکایه‌تیه
به ئه‌نفال و که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان چونکه
باسی خۆشه‌ویستی ده‌کات، له هه‌ندێک له که‌ناڵه
ئیسلامیه‌کانیشه‌وه درێژه به‌م ته‌رویج و بانگه‌شه‌یه
دراو توانیان کاریگه‌ریان هه‌بێت له سه‌ر به‌شێک
له که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان ، له لایه‌کی تریشه‌وه
ڕێکخراوی هه‌ڵوێست که‌وا کاک ئاریان نوێنه‌رایه‌تی
ده‌کات، مێزگردێکیان ڕۆژی 9/5/2010 له کوردسات له
به‌رنامه‌که‌ی کاک ره‌نج سه‌نگاویدا پیشکه‌ش کرد،
ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم کاک ئاریان خزمێکی نزیکی به‌ڕێز
مه‌حمود سه‌نگاویه‌و خزمایه‌تیشی له گه‌ڵ چه‌ند
به‌رپرسێکی تری یه‌کێتیه‌کانی گه‌رمیاندا هه‌یه،
واتا ئه‌م به‌ڕێزه که‌وا خۆی به سوری به‌ر له‌شکری
ناڕه‌زایه‌تی ئه‌م درامایه و 182 هه‌زار ئه‌نفال
بێ که‌م و زیاد ده‌زانێ ڕاسته‌وخۆ له ژێر کاریگه‌ری
به‌رپرسه‌کانی یه‌کێتیه‌کانی گه‌رمیانه و ته‌نها
ڕۆڵی داش دامه ده‌بینێت ،به‌ڵکو له پشت په‌رده‌وه
گه‌مه‌یه‌کی تری سیاسی هه‌یه‌و زۆر گرنگه جه‌ماوه‌ر
گه‌مه‌که ببینێت،کاک ئاریان ڕێکخراوه‌که‌ی هیچ
فڕیان به هونه‌رو پاراستنی شه‌ره‌ف و که‌س و کاری
ئه‌نفاله‌کانه‌وه نیه و ئه‌وه‌ی ئه‌م درامایه شی
بینی بێت ئه‌وه ده‌زانێت که‌وا ئه‌وه‌نده باسی
خۆشه‌ویستی نه‌کراوه، ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی مێژو
هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌و ته‌ماشای گۆرانی و هۆنراوه‌و
حیکایه‌ت و چیرۆکه کوردیه‌کان بکه‌ین ئه‌وا بۆمان
ده‌رده‌که‌وێت که‌وا زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی باسم
کرد به‌ده‌ر نه‌بوه له خۆشه‌ویستی وعیشق و ئه‌ڤین
و ئه‌توانم ده‌یه‌هاو سه‌ده‌ها نمونه‌شتان بۆ باس
بکه‌م، له به‌رئه‌وه باسکردنی خۆشه‌ویستی له
مێژوی کورددا هیچ کاتێک تاوان نه‌بوه‌و بگره
شانازیشی پێوه کراوه‌و ده‌ماوده‌م له باو‌و
باپیرانمانه‌وه باسیان لێوه کراوه، ڕێکخراوی هه‌ڵوێست
ڕیکخراوێکی حیزبیه‌و هیچ کاتێک نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نفاله‌کان
ناکات، ده‌کرێت ئه‌م ڕێکخراوه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نفالکراوه
یه‌کێتیه‌کان بکات، له به‌رئه‌وه جارێکی تر له‌به‌ر
جه‌هلی سیاسی وبیری ته‌سکی حیزبایه‌تی و کۆکردنه‌وه‌ی
ڕای که‌س وکاری ئه‌نفاله‌کان بۆ مه‌رامی تایبه‌تی
خۆیان و باری لاری یه‌کێتی له گه‌رمیان ڕاست بکه‌نه‌وه
که‌وتنه بانگه‌شه دژی نوسه‌رو سیناریست و
گۆڕانخواز دڵشاد حسێن که‌وا هه‌ڵسوڕاوێکی چالاکی
سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه و کاندیدیش بوه بۆ
په‌رله‌مانی کوردستان، ڕاگرتنی ئه‌م درامایه هیچ
مانایه‌ک ناگه‌یه‌نێت جگه له زینده‌به‌چاڵکردن
و ئه‌نفالکردنی هونه‌ر ، کوردساتیش ویستی ئه‌نفالکردنی
ئه‌م درامایه دیزه به ده‌رخۆنه بکات و خۆڵ به
چاوی بینه‌راندا بکات، به‌ڵام نه‌یانزانی سه‌رده‌می
دیزه به ده‌رخۆنه به‌سه‌رچوه‌و جه‌ماوه‌ر زۆر
له‌وه وشیارتره که‌وا به ڕوداوه‌کان نه‌زانن ،
واشیان هه‌ست کرد که‌وا زۆر به ئاسانی به سه‌ر
جه‌ماوه‌ردا تێپه‌ر ده‌بێت.
ڕاگرتنی درامای گه‌رمیان کوێستان زه‌نگێکی خه‌ته‌رناکه
به گوێ ی نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیراندا
و بێهوده‌یی لای هونه‌رمه‌ندانیش دروستکردوه‌و
ناکرێت قڕوقپ لێ ی دانیشین، به‌م شێوه‌یه سه‌لماندیان
که‌وا هیچ کاتێک بڕوایان به داهێنان و کاری هونه‌ری
ئازاد‌و رای ئازاد نیه ، به هه‌موو پێوه‌ره‌کانی
نێوده‌وڵه‌تیش پێشێلکردنێکی ئاشکرای مافه‌کانی
مرۆڤ و ئازادی تاکه‌که‌سی و هونه‌رمه‌ندانه.
ڕاگرتنی درامای گه‌رمیان و کوێستان واتا گه‌ڕان به
دوای هۆکاره‌کانی ڕاگرتن و لایه‌نه شاراوه‌کانی
دا له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه ، ده‌رئه‌نجامیش سه‌ره‌ڕای
خۆشه‌ویستبوونی دراماکه چونکه قه‌ده‌غه کراوه
زۆرترین سه‌رنج و ڕای بینه‌ری به لای خۆیدا
ڕاکێشا و هیچ کاتێک له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه
ناکه‌وێته‌وه که‌وا هۆکار بوون بۆ ڕاگرتنی.
پاش بینینی مێزگرده‌که‌ی ڕه‌نج سه‌نگاویش ڕۆژی
9/5/2010 له سه‌ر درامای گه‌رمیان و کوێستان و
خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندین وتارێک له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته
بۆم ده‌رکه‌وت که‌وا ئه‌و لایه‌نانه‌ی بونه هۆی
ڕاگرتنی دراماکه زۆر نه‌فه‌سیان کورته‌و ته‌نانه‌ت
نه‌فه‌سی ئه‌وه‌شیان نه‌بوو چاونواڕی ئه‌ڵقه‌کانی
تر بکه‌ن و پاشان حوکمی له‌سه‌ر بده‌ن،ئه‌و لایه‌نانه‌ی
بونه هۆی ڕاگرتنی ئه‌م درامایه فرمێسکی
تیمساحی بۆ ئه‌نفاله‌کان ده‌ڕێژن و موزایه‌ده به
ئه‌نفال و که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کانه‌وه ده‌که‌ن
تاوه‌کو له داهاتودا چه‌ند ئه‌ندامێکیان زیاد
بکات ، به‌م کرده‌وه‌یان زه‌ره‌رێکی گه‌وره یان
به کاری هونه‌ری و داهێنان و دیموکراسی گه‌یاند
له کوردستان، هیوادارم جارێکی تر کاری وا دوباره
نه‌بێته‌وه‌و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و ڕۆشنبیران و
هونه‌رمه‌ندان و خه‌مخۆرانی گه‌له‌که‌شمان
پرۆتیستۆی ئه‌م جۆره کرده‌وانه بکه‌ن و داوای ده‌ستبه‌جێ
په‌خش کردن و ته‌واوکردنی ئه‌ڵقه‌کانی درامای گه‌رمیان
و کوێستان بکه‌ن.
حه‌مه گۆپاڵه
|