هه‌موومان ده‌زانین مه‌لاکان چۆن وه‌ک هار له مزگه‌وته‌کانه‌وه
په‌لاماری هه‌موو شیعر‌و چیرۆک و بابه‌تێک ده‌ده‌ن که
بیانه‌وێ به ئازادی قسه‌یه‌ک بکه‌ن. هه‌موومان ده‌زانین
مه‌لاکان چۆن وه‌ک هار داوا ده‌که‌ن هه‌موو ده‌نگێکی
ئازاد و ئازا لغاوبکرێت. هه‌موومان ده‌زانین مه‌لاکان
چۆن به ناوی داکۆکی کردن له خودا و پێغه‌مبه‌رانه‌وه
چۆن جاڕی مه‌رگ و کوشتن و ده‌مکوتکردن ده‌ده‌ن. ئه‌ی
بۆ ئه‌مڕۆ له به‌رابه‌ر ڕفاندن و تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس
و قوتابی سه‌رده‌شت عوسمان بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه‌و
هیچ ده‌نگیان لێوه نایات. وه‌ک بڵێی سه‌رده‌شت به‌نده‌ی
خودا نه‌بێت و خودا خه‌لقی نه‌کردبێ؛ ئا لێره‌دا
دووڕوويی و بێده‌ربه‌ستی و نائینساندۆستيی مه‌لاکانمان
بۆ ده‌رده‌که‌وێ، که ته‌نيا و ته‌نيا شین و شه‌پۆڕ و
هاوار و قیژه قیژیان بۆ خۆیانه و دوورن له هه‌موو
هه‌ست و سۆزێکی ئینساندۆستيی، ئه‌گینا ده‌بوو هیچ نه‌بێ
به به‌یاننامه‌یه‌ک، یان به خوتبه‌یه‌کی ئاگراوی- وه‌ک
هه‌میشه پێی ڕاهاتوون، له مزگه‌وته‌کانه‌وه ڕفاندن
و تیرۆرکردنی زه‌رده‌شت عوسمانیان ئیدانه و ڕیسوا
بکردایه.
به‌ڵام به داخه‌وه به‌م بێده‌نگی و بێده‌ربه‌ستییه‌یان
به ته‌واوی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که ئه‌وان دوورن له
هه‌موو هه‌ستێکی ئینساندۆستی، ته‌نيا و ته‌نيا هاوار و
شین و شه‌پۆڕ و په‌لاماردانیان بۆ خۆیانه، نه‌ک به
ته‌نگی که‌سانی تره‌وه بێن. ئیمه ده‌زانین و دڵنیاین
مه‌لاکان له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان بڕوایان به‌وه نییه
هیچ که‌سێک مافی ژیان و قسه‌کردن و ئازاديی بیرکردنه‌وه‌ی
هه‌بێ، ئه‌گه‌ر وا نییه ده‌بوو هه‌ڵوێستان هه‌بووایه
و به هیچ شێوه‌یه‌ک بێده‌نگییان هه‌ڵنه‌بژاردایه له
هه‌مبه‌ر ڕفاندن و تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس و قوتابيی
زانکۆ؛ سه‌رده‌شت عوسمان. به‌ڵام هه‌ر ئه‌مه له‌و مه‌لایانه
چاوه‌ڕێ ده‌کرێ، که ته‌نيا و ته‌نيا مافی ژیان و قسه‌کردن
و هه‌موو ئازادییه‌ک هه‌ر بۆ خۆیان به ڕه‌وا ده‌بینن،
نه‌ک بۆ که‌سانی تر، بۆیه لێره‌وه پێتان ده‌ڵێم:
ئێوه نه‌ک مافی ئه‌وه‌تان نییه به ناوی ئیسلام و
خودا و پێغه‌مبه‌رانه‌وه قسه بکه‌ن، به‌ڵکوو شایه‌نی
ئه‌وه‌یش نین به ناوی ته‌نيا تاکێکی کۆمه‌ڵگای
کوردییه‌وه بڕیار بده‌ن و قسه بکه‌ن؛ ئێوه ته‌نيا و
ته‌نيا خۆتان و په‌ڕژه‌وه‌ندییه‌کانتان ده‌په‌رستن، نه‌ک
خودا، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌مڕۆ به ناوی خودا و
پێغمبه‌رانه‌وه به‌رده‌وام له هه‌وڵی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی
تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی دان، تا بتوانن له‌و ڕێگایه‌وه
بۆ ئاره‌زوو و مه‌رامه‌کانی خۆتان یارییان پێ بکه‌ن و
چۆن ویستتان، ئاوا ئاراسته‌یان بکه‌ن.
له کۆتایی دا ده‌ڵێم: به داخه‌وه فه‌رهاد پیرباڵ و
هه‌ندێک خۆ به نووسه‌ر و رۆشنبیری ئازادیخواز، وه‌ک
مه‌لا ده‌مهه‌راشه‌کان، له هه‌مبه‌ر ڕفاندن و
تیرۆرکردنی قوتابی و ڕۆژنامه‌نووس زه‌رده‌شت عوسماندا
نقه‌یان لێوه نایات و خۆیان بێده‌نگ کردووه؛ ئه‌م
بێده‌نگبوونه‌ی ئێوه‌یش هێنده‌ی ئه‌وه ترسناک و
ناشیرینه که له مزگه‌وته‌کانه‌وه داوای لغاوکردنی
ڕۆشنبیران ده‌کرێ، چونکه ئێوه‌یش به‌م بێده‌نگییه‌تان
پیشانتان دا: تا ئه‌و کاته ئازادیخوازن، که له به‌رژه‌وه‌نديی
لایه‌ک گه‌مه‌یه‌ک به ڕێ ده‌که‌ن، دژی لایه‌کی تر!
|