(1)
ئه‌گه‌رچی نۆزده ساڵه ده‌تانه‌وێت سیستمی بێده‌نگی و
ملكه‌چی و سه‌ره‌ونگون كردن و فه‌رهه‌نگی دیزه به‌ده‌رخۆنه
كردن پیاده بكه‌ن به‌ڵام لێره‌وه، له ساتی شه‌هیدكردنی
سه‌رده‌شته‌وه، له‌م چركه‌ساته هه‌ستیاره‌وه، هه‌موو
تاكێكی ئه‌م كوردستانه وه‌كو رۆژنامه‌نوسێك و بیرمه‌ندو
ئۆپۆزسیۆنێك ره‌فتار ده‌كه‌ن، چونكه له‌م سه‌رده‌می
جیهانگیرییه‌دا، تاكگه‌رایی و به‌های تاكێتی مرۆڤ
دروست ده‌بێت، ئیدی له‌م سیستمه نوێیه‌دا، كه‌س
نابێته كۆیله‌ی كه‌س، كه‌س نابێته ئاغا‌و كوێخاو
خواوه‌ندی كه‌س، كه‌س بۆ پارووه نانێك مهسینهدانهری
قبوڵ نییه.. برا برای خۆی ناكاته كۆیله‌ی خۆی و كه‌سیان
ئه‌وه‌یان قبوڵ نییه گه‌وره‌ترو كوێخاتری ئه‌وه‌كه‌ی
دیكه بن..
له‌م سیستمه نوێیه‌دا، كۆمه‌ڵگای نوێ و گه‌نجی نوێی
كوردی: بێده‌نگی و زه‌لیلی قبوڵ نییه، گه‌نجی ئه‌مڕۆ
باوكی كۆنهخوازو خۆسه‌پێن و ئاغا‌و كوێخاخوازی خۆی
ناناسێت، ئه‌گه‌ر دڕنده‌ش بوو، لێی بێبه‌ری ده‌بێ.. گه‌نجی
نوێی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخی كوردی، كوڕی
كۆمپیوته‌رو سه‌ته‌لایت و ئینته‌رنێت و مۆبایله، مامه‌ڵه‌ی
ئه‌م نه‌وه‌یه جیاوازه‌و ناكرێت دهستهمۆو كۆیله‌و
مه‌سینه‌هه‌ڵگرو حزبی و ئایدیۆلۆژیست و زه‌لیل بكرێن..
ئایدیۆلۆژیای ئێوه‌ش ئێكسپایه‌ر بووه‌و كۆنهخوازو چه‌قبه‌ستووه..
بۆیه عه‌قڵییه‌تی ئێوه‌و ئه‌وان دوو شتی جیاوازن..
ئه‌م گه‌نجانه زۆر زوو درۆكانتان و به‌رنامه‌كانتان
ئاشكرا ئه‌كه‌ن، پشوویان درێژ نییه، چونكه ژیانیان
دژواره.. تووڕه‌و نادهربهستن.. چونكه بێكارو
بێپاره‌و بێهیوان.. بێزار‌و بێسهبرو سه‌رچڵن، چونكه
ئێوه هیچی پێشكه‌ش ناكه‌ن له ئه‌ركی زۆر‌و ناخزمهتگوزاری
نه‌بێت.. ئه‌م نه‌وه‌یه، راستگۆ‌و سه‌رچڵ و بڕیاڕ ده‌رن..
واقیعین زیاتر له‌وه‌ی كه رۆمانسی و خه‌یاڵی بن..
توند‌و پته‌ون زیاتر له‌وه‌ی كه نه‌رمونیان بن.. تۆڵهسێنهرن
به‌رامبه‌ر به غه‌درو چه‌وساندنه‌وه‌و مافخواردنیان..
لێبووردهشن به‌رامبه‌ر به جه‌ورو لێدان داپڵۆسینی
پۆلیس و دژه تیرۆر..
ئه‌وه‌ش بزانن كه ئه‌م نه‌وه‌یه: دزیان قبوڵ نییه..
نهێنیان لا ره‌فزه.. شه‌فافییه‌ت و ئاشكرا كردنی حه‌قیقه‌ت
مه‌به‌ستیانه.. بڕوایان به شتی دروستكراو و هه‌ڵبه‌ستراو
و درۆی حازر به‌ده‌ست نییه.. له راسته‌قینه‌یی شته‌كان
ده‌گه‌ڕێن.. سه‌ریان كز نه‌گرتووه و مه‌راقیان ئه‌وه
نییه كه كڵاوه‌كه‌یان با نه‌یبات.. له مه‌رگ ناترسن..
له پۆلیس و ئاسایش و دژه تیرۆر‌و ده‌زگاكانی پاراستن
و زانیارییه‌كانتان ناترسن..
ئه‌م نه‌وه‌یه باوه‌ڕیان به مێژووه خوێناوییهكهتان
نییه، بۆیه رۆژنامه‌كانتان ناخوێننه‌وه ئه‌گه‌رچی
به خۆڕاییش بێت و ده‌یكه‌ن به سفره‌ی نانخواردن.. ته‌ماشای
تهلهفزیۆنهكانتان ناكه‌ن كه سوودی بۆ ئه‌وان نه‌بێت
و خۆیانی تیا نه‌بیننه‌وه ئه‌گه‌رچی زۆرینه‌ی بودجه‌كه‌ش
كه ماف و هه‌قی میلله‌ته.. گوێ له رادیۆ ئێكسپایهرهكانتان
ناگرن.. سه‌یری وێنهكانیشتان ناكه‌ن و له ماڵه‌كانیاندا
هه‌ڵیان ناواسن.. نابن به پۆلیس و ئاسایش و ههواڵگرو
جاسووس، پاڵ به عه‌ره‌بانه‌یه‌كه‌وه ده‌نێن یان
بێكاری هه‌ڵده‌بژێرن.. هه‌رگیز سه‌لام و تهحیهتان بۆ
ناكه‌ن..
ئاگادار بن، ئه‌م نه‌وه نوێیه ئازا‌و بوێرن و كاری
تیرۆریش كردارێكی ترسنۆكانه‌یه، ئه‌وان ترسنۆك و بوده‌ڵ
و تۆقیویان خۆش ناوێت.. زیاتر قینتان لێهه‌ڵده‌گرن..
باشتر وایه ملكه‌چی بڕوا‌و باوه‌ڕو بۆچوونی ئه‌م نه‌وه‌یه
بن كه ده‌بنه پیاوی دواڕۆژ.. باشتر وایه به‌ربه‌ست
نه‌خه‌نه به‌ر شه‌پۆلی ئازادی و سه‌ربه‌ستی ئه‌وان كه
سنووری بۆ نییه.. گه‌نجی ئه‌م سه‌رده‌مه رقی له كۆت
و به‌نده.. رقی له چه‌وساندنه‌وه‌و چه‌ك و پیاوی سه‌ر
به ده‌سه‌ڵاته.. حزب و ئایدیۆلۆژیاكه‌ی قبوڵ نییه..
ئینته‌رنێت و سایته‌كان سنووریان نه‌هێشتووه‌ته‌وه
بۆیه ئه‌وانیش حه‌زیان له سنوور نییه.. حه‌زیان به
یاسای تۆتالیتاری و حزبی ئاغا‌و خۆسه‌پێن نییه.. ئه‌گه‌ر
باوه‌ڕیش به وته‌و بۆچوونه‌كانم ناكه‌ن، فه‌رموو
بزانن كوڕ‌و كچه لاو و منداڵه‌كانتان فه‌رمایشت و ئه‌مری
ئێوه‌یان قبوڵه! ( مه‌گه‌ر پاره‌كانتان بێده‌نگی كرد
بن)
(2)
واز له كاری ترسنۆكانه‌و كوشتن و پیلانی تیرۆركردن
بێنن، واز له بێده‌نگ كردن و سه‌رشۆڕكردن و ملكه‌چ
كردنمان بێنن، واز له درۆكردن و خۆڵ كردنه چاومانه‌وه
بێنن.. واز له كۆنه‌خوازی و بنهماڵهخوازی و
دوژمنایه‌تی میلله‌ت و رۆڵه‌كانی هاونیشتمان و هاونهتهوهتان
بێنن.. واز له ماشینه‌وه‌ی بودجه‌و سامانی منداڵ و
پیرو ژن و گه‌نجانمان بێنن.. واز له قه‌ڵه‌وكردنی
پیاوه بهكرێگیراوهكانتان بێنن.. واز له كڕینی نوسه‌رو
رۆژنامه‌نوس و هونه‌رمه‌نده نه‌فس نزمه‌كان بێنن..
واز له گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌خۆری بێنن.. واز له ڕه‌شكردنه‌وه‌ی
مێژووی خوێناویتان بێنن.. واز له خنكاندنی منداڵی
تینووی گه‌رمیان و كوشتنی خه‌ونی كیژه گه‌نجه‌كانی
شارۆچكه‌و گوند‌و شاره‌كانمان بێنن.. واز له كورسی په‌رستن
و سه‌مای شه‌وانی سوور‌و هه‌ڵدانی پێكه ویسكی ئه‌مه‌ریكی
و دۆنم داگیركردن و دۆلار هه‌ڵچنین و مووچه‌ی خه‌یاڵی
وه‌رگرتن بێنن به‌سه‌ر خۆتان و بنه‌ماڵه‌و خزم و كهسانتانهوه..
واز له حه‌یاچوونی دیمۆكراسی و ئازادی و شۆڕش و كورد‌و
كوردستان بێنن.. واز له تفه‌نگ و چه‌ك و گولله و
بارودو خوێنڕشتن بێنن.. تۆزێك مرۆڤدۆست و ئینساندۆست و
خوداپه‌رست و ویژدانبهرزو ئاكاربهرزو مه‌ده‌نی بن..
هه‌وڵ بده‌ن خۆتان و منداڵتان بگۆڕن...
هه‌تاكه‌ی ئێمه كۆیله‌و بێنه‌واو هه‌تیو و جگه‌ر
سووتاو بین. هه‌تاكه‌ی بێ نیشتمان و بێ باوك و براو
هاوڕێی خۆشه‌ویست بین. هه‌تاكه‌ی جلی دایكانمان ڕه‌ش
بێت و دڵیان كون كون بێت.. هه‌تاكه‌ی ئێوه خودا‌و
ئاغا‌و كوێخای ئێمه ده‌بن.. هه‌تاكه‌ی ئێمه مهسینهدانهرو
زه‌لیل و سهفیلی ده‌ست حوكمی قه‌ره‌قۆشی كوردی بین..
هه‌تاكه‌ی رقمان له سه‌رۆك و وشه‌ی سه‌ركرده‌و پۆلیس
و ئاسایش بێت.. هه‌تاكه‌ی بڕوامان به یاسا‌و رێسا نه‌بێت
و فشه‌مان به ژیان و خۆشییه‌كانی بێت.. هه‌تاكه‌ی ده‌مانكوژن
و سامان و داهاتمان ده‌دزن.. هه‌تاكه‌ی ئاواته‌خواز
بین بكوژرێین و باوه‌ش به مه‌رگدا بكه‌ین.. هه‌تاكه‌ی
به‌ره‌و سهراب و هه‌نده‌رانی سیخناخ له غوربه‌ت هه‌ڵبێین
و له نیشتمان بتۆرێین.. تۆزێك لێبوورده‌و روناكبیر‌و
مه‌ده‌نی و قاره‌مان و ئازا‌و ئازاد بن.. هه‌وڵ بده‌ن
بگۆڕێن و بۆ خۆتان و خۆشییهكانتان مه‌ژین.. هه‌وڵ بده‌ن
خزمه‌تكاری خاك و نیشتمان بن..
تاكی كورد له ئه‌زه‌له‌وه چه‌وساوه‌ته‌وه، هه‌تاكو
سه‌ر ئێسقانی ئهژدادیشی تینووی ئازادییه.. ئه‌گه‌ر
ئێوه ئازادیخواز نین، بڕۆن و واز له كورسی په‌رستن
بێنن، ئه‌گه‌رنا، نه‌وه‌ی نوێ دهتانگۆڕن..!!
|