دوای تیرۆركردنی
رۆژنامه‌نوس سۆرانی مامه حه‌مه له كه‌ركوك و دیزه
به‌ده‌رخۆنه كردن و ونكردنی ئه‌و كه‌یسه له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتی كوردییه‌وه، رێگه‌ی بۆ ئه‌وه خۆشكرد كه
ئه‌مجاره‌ش رۆژنامه‌نووسێكی دیكه‌ی ئازادیخواز‌و بوێر‌و
جه‌ربه‌زه، به شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌و ترسنۆكانه، له
شێوه‌ی تیرۆری ده‌وڵه‌تدا، به شێوازی تێهه‌ڵدان له
رۆژی نیوه‌ڕۆداو به به‌رده‌م ئه‌و هه‌موو زێره‌ڤانییه‌وه‌و
له به‌رده‌م ده‌رگای كۆڵێژداو له پایته‌ختی
كوردستانی باشووردا و پاشتر ڕفاندنی و تیرۆركردنی و
گواستنه‌وه‌ی بۆ شاری موسڵ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره
تیرۆرستییه دڕندانه‌یه له جوگرافیای كوردستان و
ونكردنی، ئه‌وا ئێستا بۆ هه‌موو كه‌سێكی نه‌زان و
كاڵفامیش ئاشكرایه كه ئه‌مجۆره به‌رنامه‌ڕێژییه
كاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی حزبی كوردییه‌و حزبی ده‌سه‌ڵاتدار
ئه‌م پلانه‌ی داڕشتووه‌و ئه‌مێستاكه‌ش لێی بێده‌نگه‌و
زۆر شه‌رمنانه له میدیاكانی خۆیه‌وه به سه‌ره قه‌ڵه‌م
و كورته هه‌واڵێكی تیژ تێپه‌ڕ باسی لێوه ده‌كات و
هیچی تر..
به‌داخه‌وه، حزبێكی گه‌وره‌و خاوه‌ن خه‌باتی چه‌كدارانه‌و
شۆڕشگێڕی چه‌ندان ساڵه‌و خاوه‌نی چه‌ندان قاره‌مان و
شه‌هیده‌و، ئاوه‌ها له وشه‌ی رۆژنامه‌نوسێكی لاو
بترسێت، له بری وه‌ڵامدانه‌وه‌و چاكسازی كردن له ده‌زگا
گه‌نده‌ڵ و مشه‌خۆرو جه‌رده‌كانی خۆیدا، له بری ته‌سلیم
كردنی گه‌نده‌ڵكاران و ماشه‌ره‌وه‌كانی سامان و پارووه
نانی خه‌ڵكی كوردستان به دادگا بارگاوییه‌كانی به
ئایدیۆلۆژیای حزبی و خزم خزمێنه‌و مه‌حسوبییه‌ت..
له بری ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی باشتر بكات و
بێكاره‌بایی و بێسووته‌مه‌نیمان چاكتر بكات.. له‌بری
ئه‌وه‌ی حزب له حكومه‌ت جیا بكاته‌وه‌و هاووڵاتی به
نیشتمانه هه‌تیوه‌كه‌ی ئاشت بكاته‌وه.. له بری ئه‌وه‌ی
ڕوو له مرۆڤدۆستی و خوداپه‌رستی و دادوه‌ری و شه‌فافییه‌ت
و دیموكراسی و ئازادی ڕاده‌ربڕین و بوژاندنه‌وه‌ی
ژیانمان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێكه‌نین و متمانه‌و خۆشی و
ئینتیما بۆ نیشتمان و حكومه‌ت و خاك و ژیانمان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه..
له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدات دووباره یه‌كترمان خۆش
بوێت و هاوكارو هاوڕێی یه‌كتر بین.. ڕامان بێنێت له‌سه‌ر
لێبوورده‌یی و یه‌كتر قبوڵكردن و به ئاشتی ژیان و
پێكه‌وه ژیانی جیاوازه‌كان قبوڵ بكه‌ین.. كه‌چی خۆی
له رۆژنامه‌نوسێكی لاو تۆقیوه، له قه‌ڵه‌مێكی
ئازاد‌و ئازا ده‌ترسێت..
ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حزب و بنه‌ماڵه تۆتالیتار‌و خۆسه‌پێنه
كوردییه، ده‌یه‌وێت ئێمه‌ی تاكی كورد، ترسنۆك و بوده‌ڵ
و دزو درۆزن و له‌شفرۆش و داوێن پیس و ده‌ستپیس و
جاسووس و راپۆرت نوس و هه‌واڵدزو مه‌سینه‌دانه‌رو سه‌رشۆڕو
ملكه‌چی پاره‌و سه‌یاره‌و سۆزانی و سه‌ماكه‌رو مرۆڤی
بێ‌نرخ و هیچ و پووچ بین.. ده‌یه‌وێت ده‌سته‌مۆ بین بۆ
ئه‌وه‌ی مه‌رامه گڵاوه‌كانمان پێ مه‌یسه‌ر بكات و ته‌مه‌نی
گه‌نده‌ڵی و دزینی سامان درێژتر بكاته‌وه.. ده‌یه‌وێت
هه‌تاكو مه‌حشه‌ر و رۆژی قالوبه‌لا مۆنۆپۆڵكردنی كورسی
و داهات و بودجه به كار‌و كرده‌وه‌ی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی
خۆی بزانێت.. ده‌یه‌وێت له پله‌ی خودا‌و یه‌زدان و
خواوه‌نده‌كاندا هه‌تاكو رۆژی بێكۆتا هه‌ر سه‌رمه‌دی و
ئه‌زه‌لی بمێنێته‌وه..
به‌ڵام خه‌یاڵی خاوه، له سه‌دامی دیكتاتۆر ته‌مه‌ن
درێژترو به‌هێزترو فیرعه‌ونترو كه‌ڵه‌گاتر نابن.. ئێوه
له‌وه‌وه په‌ڕۆیه‌ك دادڕن و فێر ببن كه دیكتاتۆرییه‌ت
بێكۆتا نییه.. هه‌تاكو كه‌ی نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان
و رۆژنامه‌نوسان ده‌كڕن و ده‌یانكه‌ن به كۆیله‌ی
خۆتان و بنه‌ماڵه‌كانتان.. ئایدیۆلۆژیاكانتان بنه‌بڕ
بووه‌و ئه‌گه‌ر پاره‌تان نه‌بێت كه‌سێك نییه قه‌ناعه‌تتان
پێ بهێنێت.. ئه‌و ده‌زگاو ڤێلاو سه‌یاره‌و سه‌ماكه‌رانه‌ی
بۆ ئه‌و خۆفرۆشانه‌تان كڕیون به‌پاره‌ی میلله‌ت، هه‌تاكو
مه‌حشه‌ر به پێوه ناوه‌ستن، ئێوه له بورجی
بابلیشدا بن كۆتاییتان دێت.. ئێمه‌ش پشوومان درێژه‌و
ئازاد‌و ئازاین..
هه‌موومان سۆرانی مامه حه‌مه‌و سه‌رده‌شت عوسمانین،
ئه‌گه‌رچی ناوه‌كانمان به پیتی( س) یش ده‌ست پێنه‌كات..
دروشمی ئێمه‌ی كوڕی سپینۆزاو ماندێلا‌و گاندی ئه‌وه‌یه
كه (كه‌م بژی به‌ڵام كه‌ڵ بژی).. سه‌رمان بۆ ئێوه و
پاره‌كانتان شۆڕ ناكه‌ین.. ئێوه‌یه‌ك كه 36 هه‌زار
براتان له براكوژیدا كوشتبێت ده‌توانن دوو یان سێ و
چوار رۆژنامه‌نوسیش بكوژن.. به‌ڵام ئێمه ده‌بینه
جۆردانۆ برۆنۆو ژان دارك و عه‌بدولخالق مه‌عروف و ئۆڵف
پاڵمێ و سۆران و سه‌رده‌شت و نه‌مرو مه‌زن و هه‌میشه
زیندوو ده‌بین..
|