Handren88@hotmail.com
رۆژگارێكی سه‌یره گوڵم، ده‌سه‌ڵات و حزب و سیاسیه‌كانی
كوردستان، چه‌ند به ئاسانی ئه‌توانن شه‌ڕی بێ بنه‌ما
و دۆڕاو به‌و به‌ناو رۆشه‌نبیرانه بكه‌ن!!! ئه‌و
هه‌ڵمه‌ته نه‌پساوه‌ی شێركۆ بێكه‌س به‌رانبه‌ر مه‌لایه‌ك
ئه‌یكات كه ناوی ده‌زگای سه‌رده‌می به‌خراپ
هێناوه خه‌لكێكی ساده بڕوای پێ بكه‌ن ئه‌ڵێین ئه‌مانه
ساده و ساویلكه‌ن، ئه‌ی چی به‌و ناوه زلانه
بڵێین كه خۆیان نه‌وه‌ك هه‌ر به رۆشه‌نبیر به‌لكو
به رۆشه‌نبیری رۆشه‌نبیران ئه‌زانن، من دوو رۆژ
پێش ئێستا وتارێكم له ژێر ناوی (ئه‌م به‌ناو رۆشه‌نبیرانه
ئه‌گه‌ر راست ئه‌كه‌ن با بایكۆتی راگه‌یاندنه‌كانی
ده‌سه‌ڵات و حزبه‌كان بكه‌ن ) له چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی
ئه‌نته‌رنێت بڵاوكردوه، بۆ به‌یانیه‌كه‌ی ته‌رمی
سه‌رده‌شت عوسمانی رفێندرا‌و له هه‌ولێر له نزیك
موسڵ دۆزرایه‌وه، وامئه‌زانی شێركۆ بێكه‌س و
نمونه‌كانی هه‌ر هیچ نه‌بێك وه‌ك شه‌رمێك له سه‌ر
ئه‌م تاوانه به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ده‌نگ دێن،
كه‌چی سه‌یر ئه‌كه‌م شێركۆ هه‌ر به‌دوای مه‌لا
رائه‌كاو قسه‌كانی ئه‌و مه‌لایه په‌ستی ئه‌كات،
نه‌وه‌ك ئه‌و تاوانانه‌ی كه خوێن رشتنیان تیایه،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له به‌یاننامه‌ی دووه‌میدا كه
تایبه‌ته به خودی مه‌لا عه‌بدولخالق، ئه‌م به‌یاننامه
زۆر بێ شه‌رمانه موجامه‌له‌ی مه‌لاكانیتر ئه‌كات
و ده‌یه‌وێت وه‌ك خوێندنه‌وه‌ی كه‌سه نه‌خوێنده‌وار
و ساده‌كان ئیسلامان بۆ بكات به دوو به‌ش،
ئیسلامی توندره‌و و ئیسلامی میانڕه‌و، كه ئه‌مه
ده‌قاوده‌ق عه‌قلیه‌ت و تێگه‌یشتنی ده‌سه‌ڵات و
سیاسیه‌كانی كوردستانه بۆ ئیسلام، سه‌یركه‌ن ناوی
عومه‌ر چنگیانی له لیسته‌كه‌دا هاتووه وه‌ك ئه‌وه‌ی
كه قسه‌كانی چنگیانی زۆر له قسه‌كانی عه‌بدولخالق
باشتر بن! به‌ڕاستی شه‌رمه‌زاریه كه‌سێك خۆی به
رۆشه‌نبیر بزانێت و ناوی له لیستێك بێت بۆ ئازادی
و مافی مرۆڤ له‌گه‌ڵ چه‌واشه‌كارێكی وه‌ك عومه‌ر
چنگیانی، ئه‌وه باشترین به‌لگه‌یه كه ئه‌وانه
هه‌ر هه‌موویان له حزبه‌كانه‌وه ئاڕاسته ئه‌كرێن
و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیان خزمه‌تكردنی مه‌رامه
سیاسیه‌كانی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه، گرفتی ئه‌و
به‌ناو رۆشه‌نبیرانه هه‌مان گرفتی مه‌لاكانه، به‌بێ
ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی وورد و فره‌وانیان بۆ
ئیسلام هه‌بێت و به‌بێ ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنێكی
مرۆڤانه‌یان بۆ ئازادی و مافه‌كانی تاك هه‌بێت
خۆیان كردوه به نوێنه‌ر و ده‌م راستی نوسه‌ران و
هونه‌رمه‌ندان و رۆشه‌نبیران، كۆمیدیه‌تی ئه‌و به‌ناو
رۆشه‌نبیرانه له‌وه‌دایه كه رووكه‌شانه سه‌یری
ئیسلام ئه‌كه‌ن و ئه‌یانه‌وه‌ێت ئیسلام له رووكه‌شه‌وه
بگۆڕن، جورئه‌ت و خوێندنه‌وه و توانای ئه‌وه‌یان
نیه كه بچنه بنچ و بنه‌وانی ئیسلام و باس له
توندڕه‌وی عه‌قلیه‌ته‌كه‌ی بكه‌ن كه خودی قورئانه،
تۆ كه ئه‌چیته ژێر ركێفی ده‌سه‌ڵاتێك سه‌رچاوه‌كه‌ی
عه‌قلیه‌تی ئیسلامه و بێ ده‌نگ ئه‌بی له به‌رانبه‌ر
یاسا سه‌قت و شپڕێوه‌كانی كه ئه‌ویشیان هه‌ر سه‌رچاوه‌كه‌ی
ئیسلام و حزبی به‌عسه، ئه‌ی ئه‌و شه‌ڕه خۆ تڕێنه‌ت
چیه له‌گه‌ڵ مه‌لایه‌ك و گروپێكی سیاسی؟؟ مه‌گه‌ر
ئێوه رۆشه‌نبیرن یان كه‌سانێكی حزبین و شه‌ڕه
حزبانێ له ژێر ناوی رۆشه‌نبیری ئه‌كه‌ن؟؟!!
جارێكی‌تر داوا له فكره گه‌نجه‌كان ئه‌كه‌م كه
ئاگاداری خۆیان بن خوێندنه‌وه‌یه‌كی وورتر بۆ ئه‌و
به‌ناو رۆشه‌نبیرانه بكه‌ن، چونكه من پێم وایه
ئه‌مانه دارده‌ستی سیاسیه‌كانن و ئه‌وه‌ی سیاسیه‌كان
له‌گه‌ڵ ئێوه‌یان پێ ناكرێت و ناتوانن فكری گه‌نجانه‌ی
ئێوه له رێگای كادیره حزبیه‌كان له خشته ببه‌ن،ئه‌وا
ئه‌و داروده‌سه‌ته به‌ناو رۆشه‌نبیرانه به‌كاردێنن
بۆ فریودانتان، بۆیه پێویسته هه‌موومان به‌و
پرسیاره رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه، بۆ له ئاست ئه‌و
هه‌موو پێشێلكاریانه‌ی ده‌سه‌ڵات و حزبه‌كان ئه‌و
هه‌ڵوێسته پێداگره‌یان نیه كه هیچ نه‌بێت بگاته
ئاستی بایكۆتكردنی راگه‌یاندنه‌كانیان؟ بۆ ته‌نها
به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك دژی تێپه‌ڕاندنی ده‌ستور
كۆتاییان به كاره‌كانیان هێنا؟ بۆ پێیان دانه‌گرت
له‌سه‌ر ده‌سكاری كردنی ئه‌و هه‌موو خاڵه دواكه‌وتوو
كۆنه‌په‌رستیانه‌ی ناو ده‌ستور و بۆ ناتوانن فشار
له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات دروست بكه‌ن بۆ ته‌واو
بنبڕكردنی یاساكانی سه‌رده‌می به‌عس كه ته‌واوی
له دژی ئازادی و مافی مرۆڤن.
ئه‌م مه‌هزه‌له‌یه تاكه‌ی به‌رده‌وام ئه‌بێت؟ ئه‌م
تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر كردنه‌ی ره‌ش و سپی كێ ئه‌یكات؟
بۆ ئه‌بێت ته‌ڕ و ووشك به‌یه‌كه‌وه بسوتێندرێت؟
تاكه‌ی خوێنه‌وار و نوسه‌ری كورد وه‌ك خه‌لكه
ساده‌كه موجامه‌له‌ی یه‌كتر ئه‌كه‌ن؟ تاكه‌ی رۆشه‌نبیران
و هونه‌رمه‌ندان خۆیان بچوك ئه‌كه‌نه‌وه بۆ كه‌سه
بیر ته‌سكه‌كانی حزب؟ تاكه‌ی به دۆڵ و زوڕنای
سیاسیه‌كان هه‌ڵئه‌په‌ڕن؟
بیره پیر و سواو دواكه‌وتوه‌كه‌ی رۆشه‌نبیری كورد
كه زاده‌ی ئه‌قلی سیاسیه ئه‌بێت كۆتایی پێ بێت و
بیره گه‌نج و سه‌رده‌میه‌كه‌ی جێگای بگرێته‌وه،
ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه ئه‌بێت
كه سنوره‌كانی موجامه‌له و شه‌رم و به پیرۆز
زانین تێكبشكێندرێن و هه‌موو دوو روویه‌كان په‌رده‌یان
له‌سه‌ر لابدرێت و له ململانه‌ی فكر و تێگه‌یشتن
ئازایانه و ئازادانه بێینه مه‌یدان.
|