گۆڕانكاریه جیهانیه‌كان و هه‌رێمیه‌كان
بارودۆخێكی وه‌های له عێراق و كوردستان هێناوه‌ته
پێش كه ناچارت ئه‌كات به كه‌سانێك بڵێیت سیاسه‌تمه‌دار
كه ره‌نگه له هه‌موو شتێك بزانن ته‌نها له
سیاسه‌ت نه‌بێت، له هه‌مان كات كه‌سانێكی كردوه
به رۆشه‌نبیر و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و
چالاكوان له بواری رێكخراوه‌یی دیموكراتی و مه‌ده‌نی،
له راستیدا ئه‌مانه جگه له داشی دامه‌ی ئه‌و
سیاسیانه بترازێت هیچیتر نین،( ناڵێم داشی شه‌تره‌نج
)، له‌ڕستیدا نكۆڵی له خوێنده‌واری و توانای
نووسین و قسه‌كردنی هه‌ندێك له مانه ناكرێت، هه‌ندێكیشیان
جێگای گومانن تا ئاستی خۆفڕۆشتن به هه‌موو
شتێكیانه‌وه، هه‌ندێكیشیان هه‌ر وه‌ك خه‌لكه
ساده‌كه به دوو قسه‌ی ئه‌و سیاسیانه فریو ئه‌خۆن.
سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تین شتی ئه‌و به ناو رۆشه‌نبیرانه
شێوازی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینیانه، زۆربه‌ی هه‌ره
زۆری جاره‌كان به نووسینی یاداشتێك و كۆكردنه‌وه‌ی
چه‌ندین ئیمزا ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان به‌جێدێنن،
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ئه‌وه‌ته هه‌ڵوێستمان هه‌بوو
به یاداشت و ئیمزا ناڕه‌زاییمان ده‌ربڕی، زۆربه‌ی
ئه‌و جارانه‌ش پاش ماوه‌یه‌ك ده‌رئه‌كه‌وێت كه ئه‌م
كاره‌یان به فیتی لایه‌نێكی سیاسی واته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌كێك له‌و دوو حزبه بووه.
ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك رۆشه‌نبیر ئه‌یانه‌وێت هه‌رایه‌كی
پڕ له گومان بنێنه‌وه سه‌باره‌ت به‌و به‌یاننامه‌یه‌ی
یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌ریكردوه و خۆیان بكه‌ن به
ده‌نگێك به‌رانبه‌ر به ده‌نگی مه‌لای مزگه‌وته‌كان،
وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌له رۆشه‌نبیره پاڵه‌وانانه
له گوێی گادا خه‌وتبن و ئاگایان له‌وه نه‌بێت كه
ده‌ستور و یاساكانی هه‌رێمی كوردستان رێگرن له‌به‌رده‌م
ئازادی بیروڕا و مافه‌كانی تاك و هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌شه
زه‌مینه‌ی بۆ كۆنه‌په‌رستی ره‌خساندوه، ئێوه‌ش كه
ناتوانن رووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵات ببنه‌وه و بوونه‌ته
دارده‌ستی كار و كرده‌وه دزێوه‌كانی، ئه‌تانه‌وێت
به‌م جۆره ره‌فتارانه خۆڵ بكه‌نه چاوی خه‌لك و
مه‌رامه حزبیه‌كانی گه‌وره‌كانتان به‌دی بێنن.
ئه‌م به‌ناو رۆشه‌نبیرانه ئه‌گه‌ر راست ئه‌كه‌ن
با بایكۆتی راگه‌یاندنه‌كانی ده‌سه‌ڵات و حزبه‌كان
بكه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی به شێوه‌یه‌كی یاسایی و
كرده‌یی دان به ئازادی بیروڕا و مافه‌كانی تاك به
شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوخوازانه له ناو ده‌ستور
جێگیر ئه‌كرێت و له دادگه و داموده‌زگه حكومیه‌كان
به‌یڕه‌و ئه‌كرێت، ئه‌و كات ئه‌توانن به‌رانبه‌ر
به هه‌موو ئه‌و توندڕه‌ویانه بوه‌ستنه‌وه كه
به‌رانبه‌ر به تاكی كوردستانی ئه‌كرێت،
مه‌لاكان و زۆربه‌ی گروپه ئیسلامیه‌كان و خودی
بیروباڕی ئیسلام باشترین ئامرازی ده‌سه‌لاتی
كوردین بۆ كۆیله‌كردنی خه‌لك و رێگا نه‌دان به
هۆشیار بوونه‌وه، له هه‌مان كات ترسی ئه‌وه‌یان
لێیان هه‌یه كه به ئاستێك گه‌شه بكه‌ن و
بتوانن مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌سه‌لات دروست بكه‌ن،
بۆیه ده‌بێت ده‌سه‌لاتی كوردی به‌رده‌وام له‌و گه‌مه‌یه
دابێت كه له رێگایه‌وه درێژه به ده‌سه‌لاتی
خۆی ئه‌دات، به‌رز سه‌یركردنی ئیسلام له وتار و
قسه‌كانی سه‌رۆكه‌كان و په‌نابردنه به‌ر مه‌لاكان
له‌لایه‌ن ده‌سه‌لات به سه‌رۆكی وه‌زیرانیش بۆ
چاره‌سه‌ری كێشه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان به تایبه‌تی
كوشتنی ژنان و كردنه‌وه‌ی كه‌ناله ته‌له‌فزیونیه‌كان
بۆ كۆنه‌په‌رسترین كه‌سه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی
فكره سواوه‌كانی پێش سه‌دان ساڵی ئیسلامه‌كان، ئه‌مانه
لایه‌كی گه‌مه‌ی سیاسیه‌كانی كوردستانه بۆ چه‌واشه‌كردنی
خه‌لك و ترساندنیان به قیامه‌ت و ده‌ستبه‌رداریان
له ژیانی ئێستا و باوڕهێنان به‌وه‌ی كه ئه‌وه
چاره‌نووسه و هه‌ر كه‌سه‌و به‌شی خۆی بۆ بڕاوه‌ته‌وه،
لایه‌كه‌یتری ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێت
له رێگای رۆشه‌نبیرانێكی به‌كرێگیراوی خۆی جار به
جار ته‌نه‌فوسێك بۆ خه‌لكانی پێشكه‌وتوخواز و
ئازادیخواز دروست بكات و ئیسلامیه‌كانیش له ده‌نگی
ئه‌و بێ باوڕانه به ئاگا بێنێته‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ش
ره‌ش و سپی، باش و خراپ، جوان و ناشیرن تێكه‌ڵ به‌یه‌ك
ئاكات و بارودۆخه‌كه وا ئه‌شێوێنن كه ئیتر كه‌س
له كه‌س تێنه‌گات و هه‌مووشی له یه‌كتر به
گومان بێت ، كه‌واته به یه‌ك به‌رد چه‌ندین چۆله‌كه
ئه‌كوژن و هه‌ر رۆژه‌و لایه‌نێك ئه‌كه‌ن به بزنه‌كه‌ی
هه‌یاس.
جارێكی‌تر ئه‌یڵێمه‌وه با ئه‌و رۆشه‌نبیرانه
بتوانن به ئازایانه رووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵات ببنه‌وه
و بایكۆتی ئه‌و راگه‌یاندنه حزبیانه بكه‌ن كه
به‌رده‌وام به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سكه‌كانی خۆیان له
سه‌روی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیتره، ئه‌گه‌ر
ئه‌م قه‌ڵه‌م فرۆشانه نه‌بن بابزانین راگه‌یاندنه‌كانی
ئه‌و حیزبانه چ ئه‌همیه‌ت و ماهیه‌تێكی له‌لای خه‌لك
ئه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوه زلانه پڕوپاگه‌نده
به راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ بۆ ده‌سه‌ڵات نه‌كه‌ن
بابزانین چۆن ئه‌و كات خه‌لك له نه‌زانی و نه‌خوێنده‌واری
ئه‌و حزب و سیاسیانه ئاگادار ئه‌بێته‌وه، به‌ڵام
ئه‌مجۆره ره‌فتارانه‌ی هه‌ندێك له‌و به‌ناو رۆشه‌نبیرانه
ئه‌وه به خه‌لك ئه‌گه‌ینێت كه خودی ده‌سه‌ڵات
ئازادیخواز و پێشكه‌وتوخواز و داكۆكیكه‌ره له
مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌م چه‌واشه‌كاریه به‌سه‌ر خه‌لكی
ساده و ساكار تێپه‌ڕ ئه‌بێت و دڵنیام له‌وه‌ی كه
ئه‌م به‌ناو رۆشه‌نبیرانه زۆر بێباكن له كه‌سانێكی
وه‌ك من و ئه‌توانن به ئاسانی خۆیان له‌م
نووسینانه گێل بكه‌ن. دوو روویی ئه‌م به‌ناو رۆشه‌نبیرانه
له‌وه‌دایه كه له گفتوگۆیه‌كی تایبه‌ت و تۆمار
نه‌كراوی دوور له ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن باس له
ده‌سه‌ڵات ئه‌كه‌ن، زمانیان ده ئه‌وه‌نده‌ی به‌رهه‌ڵسكارێك
درێژه و ئه‌توانن به سه‌عات باس له گه‌نده‌ڵی و
نادیموكراسیه‌تی ده‌سه‌ڵات و عه‌قلیه‌تی كۆنه‌په‌رستی
حزبه‌كان بكه‌ن، كاتێكیش له‌به‌ر ده‌م ده‌زگه‌كانی
راگه‌یاندن قسه ئه‌كه‌ن ئه‌وه به هه‌زار و یه‌ك
پێچ و په‌نا هه‌وڵئه‌ده‌ن خۆیان له باسه جدیه‌كان
بدزنه‌وه، جاری واش هه‌یه هه‌ندێك له‌م به‌ناو
رۆشه‌نبیرانه باسه‌كان ئه‌كه‌ن به شیڕ و هۆڕ و
له بابه‌تی بابه‌تیانه ئه‌یخه‌نه بابه‌تی تاكه
كه‌سی كه دوور نیه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی هه‌ر خۆ
ده‌رخستن بێت و جارێكی‌تر چه‌واشه‌كردنی خه‌لك بێت
به‌وه‌ی ئه‌وه نیه ئه‌م نووسه‌ره هاوار ئه‌كات
و ده‌سه‌لاتیش نایگرێت!!!!! سه‌یره ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
بۆ كه‌سانێك ته‌واو چاوپۆشیكه‌ره و بۆ كه‌سانێكیتر
له‌سه‌ر پیت و وشه ئه‌وه‌ستێته‌وه و تونترین
شێوازی ده‌م كوتكردن به‌كاردێنێت، ئه‌م پرسیارانه
پێویستیان به وڵامی بێ پێچ و په‌نا هه‌یه، خۆ
گێل كردن و خۆ دزینه‌وه له‌و پرسیارانه ئه‌گه‌ر
ئه‌مڕۆ داتان ئه‌دات ئه‌وه له بیر مه‌كه‌ن كه
رۆژێك دێت مێژوو لێتان به‌ده‌نگ دێت.
له كۆتایی ئه‌م نووسینه قسه‌كانم ئاڕاسته‌ی ئه‌و
نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و رۆشه‌نبیره بیر گه‌نجانه‌یه
كه تا ئێستا نه‌خزاونه‌ته ناو زه‌لگاوی حزب و
سیاسیه‌كان، با له مه‌كر و دوو روویی و گه‌مه
دزێوه‌كانی ئه‌و به‌ناو رۆشه‌نبیرانه خۆیان
بپارێزن و فریوو به‌و جۆره كاره چه‌واشه‌كارانه‌یان
نه‌كه‌ن و به‌ر له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی حزب و ده‌سه‌ڵات
پێویسته پێشتر رووبه‌رووی ئه‌م قه‌ڵه‌م فرۆش و
خۆفڕۆش و چه‌واشه‌كه‌رانه ببنه‌وه كه له‌لایه‌ك
بوونه‌ته داشی دامه‌ی سیاسیه‌كان و له خزمه‌تی
ده‌زگه راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كۆنه‌په‌رسته‌ن
و له‌لایه‌كیتر ئه‌یانه‌وێت وه‌ك دڵسۆز و ره‌خنه‌گر
و به‌رهه‌ڵسكار خۆیان بنوێنن.
ئه‌و كات باوڕیان پێ بكه‌ن كه ئاماده‌ییان هه‌بێت
بایكۆتی راگه‌یاندنه‌كانی ده‌سه‌ڵات بكه‌ن و به
عه‌قلێكی رۆسه‌نبیرانه بێنه مه‌یدان تا ئه‌و
كاته‌ی مافه‌كانی نووسین و ئازادی راده‌ربڕین و
مافه‌كانی تاك به شێوه‌یه‌كی یاسایانه له ده‌ستور
نه‌چه‌سپێت كۆڵنه‌ده‌ن، به‌مه‌ش ره‌ش و سپی به‌دیار
ئه‌كه‌وێت و راستیه‌كان ئاشكرا ئه‌بن.
|