بۆ (ناد ناخ).....
بۆ ڕه‌نگاڵه‌ترین نیشتمانی ئاسوده‌یی
بۆ تۆ، که باش ده‌زانیت، له گه‌ڵ خۆتمه!
پێم وا بو ژیان یه‌کجار مردنه‌و ئیدی ئاسوده‌یی
لێ خه‌رمانێک ته‌مه‌ن چو، مردن کوێوه ڕۆیی؟
{*له مێژه له کۆتایی په‌خشانێکمدا مژده‌ی مردنی
سپێده‌ی خۆم په‌خش کردوه}*!
ساڵان هات وڕۆیی، نه مردن هات، نه ژیان وه‌ک خۆی سه‌فه‌ری
کرد!
چاوه‌ڕوانی چ شتێک بم،
هیوای خه‌نده‌بونێک له کام لێوه‌وه به ئومێدم ده‌کات؟
لای من ژیان سه‌فه‌ره؛ شه‌و ڕێبه‌رییه‌تی،
ڕۆژگار توله ڕێگایه به‌ره‌و ته‌نیایی، به
ئاوابونمان ده‌به‌خشێت..
من به یانی ده‌مردم!
دایکی بارانیش،
باران بۆخۆشی هه‌ر ده‌مرێت!..
دار‌و په‌ردوی مه‌نزڵگاکه‌شم ده‌بێته
ویراسی هه‌وری ڕه‌ش..
ئومێدێکم به ژیان نه‌ماوه،
ده‌مه‌وێت وه‌ک خاکم لێبێت، بۆن خۆش بم
له پاش هاتنی باران و
ده‌رکه‌وتنی ڕۆژ..
ده‌مه‌وێت ته‌نییا بم،
شه‌ڕ له گه‌ڵ ئاسمان و ئه‌ستێره‌و شیعریشدا بکه‌م!
ده‌مه‌وێت فو له گشت چراکانی ئومێد‌و
نه‌فره‌ت له تروسکاییه‌کانی هیوا بکه‌م
ماڵێک له تاریکی و باخچه‌یه‌ک له جه‌نگه‌ڵستانی فراق
ئاوه‌دان ده‌که‌مه‌وه
ده‌ڕۆمه‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌ستی قه‌ده‌ره شومه‌کان
له ناچاریدا گازێک له مزره‌سێوێکی ئه‌جه‌ل ده‌گرم
ژیان جه‌هه‌نده‌مه! هه‌مو ڕۆژێک هه‌زار جار گاز له
دڵم ده‌گیرێت!!..
چراکان بونه‌ته جاسوسی شه‌و
په‌روانه‌کان بونه‌ته ده‌رگاوانی هه‌ڵهاتن
جه‌نگه‌ڵستانه‌کان بونه‌ته که‌لاوه‌ی عیشق
جوانی بۆته چاوه‌زاری ڕازه‌کان
من، هه‌لوژه‌یه‌کی تفت بوم
له گۆزه‌ی شه‌رابێکی حه‌رامدا بوم له مه‌ستیدا
من تفی ناو زاری په‌پوله‌یه‌کم له تاڵیدا
ژیان چ جۆره مه‌رگێکه بۆ عاشق؟
ئه‌ی خوداوه‌ندی نوشته کوفربازه‌کان
ئێوه ده‌تان زانی عیشق جوانییه، ئاشتیه، نیشتمانه،
ئاسوده‌ییه؟
ئێوه ده‌تانزانی عیشق، فه‌وتانه، دابڕانه، ئاواره‌ییه،
سه‌رگه‌ردانییه؟
ئێوه ده‌تانزانی مردنی من که‌یه؟ بۆ ئه‌مڕۆکه من نه‌مردم؟
ماڵه‌که‌م، کتێبخانه‌که‌م، مێزو کورسی دانیشتنه‌که‌م
شه‌قام و کوجه‌و شار و نیشتمان و دار‌و به‌ردیش
هه‌ر هه‌مویان له من یاخین!
مردن چ دۆستێکی شه‌رمه‌زاره له ئاست درۆ کردنیدا!..
به ته‌نییای دانیشتوم دواهه‌مین وه‌سییه‌تی خۆم ده‌نوسمه‌وه
ئه‌م جاره هیچ که‌سێک ووشه‌یه‌کم ناخوێنێته‌وه...
ده‌نگی دواهه‌مین نزام به‌خشییه‌وه به مه‌ودای نێوان
سه‌راب و نه‌وڕه‌سه‌کان
نامه‌کانی موحیبه‌تم به‌خشییه‌وه به کۆترو
چێژوانه گوناه باره‌کانم دانه‌وه به پاساری.
(هاندده‌که‌م) به گشت وێنه‌کانی تۆ و خۆمه‌وه
به نامه‌کانی هاتو ڕۆشتوه‌وه
هاویشته ناو زه‌ریاکانی قه‌راخ شه‌رمه‌زاری
ده‌ریا به‌ریئترین کائیناته بۆ خاوێن کردنه‌وه‌ی
گوناهه‌کان
چه‌نێ به دیار چاوه‌ڕوانی هاتنته‌وه جۆلانێی دڵم
هاتو چو؟
چه‌نێ به دیار چاوه‌ڕوانی هاتنته‌وه چاوه‌ڕوانم
کردیت؟
ئه‌گه‌ر نه‌هاتیت، بۆ دڵمت له جیگای خۆی په‌نه‌هانده
کرد!
ئێستا نامۆتر له یه‌که‌م دیدار، ڕێگایه‌کم گرتۆته به‌ر
نه شه‌و ده‌مگرێته خۆی و نه ڕۆژ ڕه‌حمێک ئه‌کا پێم
گرفتاری ڕوخساری خۆت کردم،
مودمینی ئه‌گریده‌و په‌رچه‌مت بوم
که ده‌ربه‌ده‌ری عاشقێک، ده‌بێته هه‌واڵێکی جه‌رگ بڕ
باران ببارێت و باران نه‌یه‌ت
من ڕێبواری ڕێگایه‌کی دورو درێژترم.
باران ده‌مرێت به‌یانی
بۆنی زه‌مین بۆگه‌ن ده‌بێت!
دایکی باران ده‌مرێت سپێده
ئاسمان ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێت، هه‌مدیسان
من ده‌مرم، ئیدی ژیان بێ ده‌نگ ده‌بێت..
به‌یانی ئاسوده‌یی ڕوده‌کاته ئه‌م خه‌ڵوه‌تگایه
ماڵه‌که‌ی من بێده‌نگی دایده‌پۆشێت
پێنوسه‌که‌م خۆی له خاج ده‌دات
کتێبه‌کان ده‌بنه خۆڵه‌مێش و
شوشه شه‌راب و شوشه‌ی مره‌که‌به‌کان
مۆر هه‌ڵده‌گه‌ڕێن..
ووشه‌کان ده‌ده‌ن له شه‌قه‌ی باڵ و هه‌ڵده‌فڕێین
شتێک له‌م ماڵه‌دا؛ نه ڕوحی ده‌رده‌چێت و
نه سه‌فه‌ر ده‌کات و
نه هه‌رگیز ده‌مرێت
کتێبه‌کانی(شێرکۆ)ن
ئیدی هه‌تا فیراق بێکه‌س، بێکه‌ستر ده‌مێننه‌وه‌و
هه‌رگیزه‌و هه‌رگیز،
ئه‌و دیوانانه؛ نامرن ووشه‌کانی..
نا هه‌رگیز نامرن،نـــــــــــــــــــــــا...
سه‌ره‌تای 12 ی 2009-12-10
بۆ تۆ، له بات دیاریه به نرخه‌که‌ت، من هێنده‌م له
ده‌ست هات بۆت بکه‌م، لێم ببوره، ڕه‌نگه له
یاخیترین مرۆڤی سه‌ر ئه‌م که‌ب که‌به‌یه، هه‌ر هێنده
سامان بونی هه‌بێت، شکورم به نه‌بونی هیچ سامانێک، له
به‌ر ئه‌وه‌ی له دڵه‌وه خۆم به ده‌وڵه‌مه‌ندترین
مرۆڤ ده‌زانم، له به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌ن عیشقی تۆم!..
{*} بڕوانه ئه‌م کلیپه ( تۆ بویته دایکی ئه‌م شیعره‌م)!!
http://www.youtube.com/watch?v=UXQD6v2HXxA&feature=related
|