ئه‌مڕۆ رێکه‌وتی 21/05/2010 له له‌نده‌نی پایته‌ختی
به‌ریتانیا، کۆمه‌ڵه‌ی ڕوناکبیرانی سه‌ربه‌خۆی کورد
له‌و وڵاته‌دا، به هاوکاری ڕه‌وه‌ندی کوردی،
به‌شێوازێکی شارستانییانه‌و مه‌ده‌نی وه‌ک
ناڕازایه‌تیه‌ک له به‌رامبه‌ر تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت
عوسماندا، له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له
له‌نده‌ن، بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک، درێژه‌یان به
کار‌و چالاکیاکانی خۆیان دا،
له‌و باره‌یه‌وه ئیدانه‌ی بکوژانی شه‌هیدی پێنوس
کاکه سه‌رده‌شت عوسمان کرا، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
ڕێژه‌یه‌کی زۆر له ڕوناکبیرانو ڕۆژنامه‌نوسان و
که‌سانی سیاسی به‌ژداریان له‌م پڕۆتستۆیه‌دا
کردبو،هاوکات مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌مولایه‌کمان بو، که
جێگری به‌رپرسی کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا یاداشتی
کۆمه‌ڵه‌ی ڕوناکبیرانی کورد له به‌ریتانیا وه‌رگرت و
به‌ڵێنی پێدان که نامه‌و ڕاز‌و گله‌ییه‌کانی ڕه‌وه‌ندی
کوردی له به‌ریتانیا ده‌رحه‌ق به تیرۆرکردنی
سه‌رده‌شت عوسمان ده‌گه‌یینه جێگای مه‌به‌ست و
به‌دواداچونی ته‌واوه‌وه‌تی بۆ ئه‌م که‌یسه ده‌که‌ن،
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جێگری قونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا،
ئاماژه‌ی کرد که به‌رپرسی سه‌ره‌کی قونسوڵخانه‌که
ئه‌مڕۆ لیره نیه، به‌ڵام په‌یمانی داینێ که
به‌زوترین کات هه‌رچی پێویست بکات درێخی لێنه‌که‌ن و
به دواداچونی ڕاسته‌قینه بکه‌ن، ئه‌وه‌ی جیگای
ئاماژه پێکردنه سه‌رجه‌م کارمه‌ندانی قونسوڵخانه‌ی
ئه‌مه‌ریکا له به‌ریتانیا، ئاگاداریان له سه‌ر ئه‌م
بابه‌ته هه‌ستیارو گرینگه کرد، که ئه‌وانیش
پیشوه‌خت ئاگاداری ئه‌م ڕه‌وشه کراونه‌ته‌وه له
لایه‌ن به‌رپرسانی خۆیان له عێراق و کوردستانه‌وه،
بۆیه زۆر به شێوازێکی شارستانییانه هاتن به ده‌م
داوه‌کامانه‌وه‌و ڕێزیان له ئاماده‌بوانی سه‌رجه‌م
ڕه‌وه‌ندی کوردی کرد‌و، و خۆشحاڵی خۆشیان ده‌ربڕی بۆ
داکۆکی کردمان له ئاست گیانی قوربانی ڕۆژنامه نوس و
خوێدکاری گه‌نج کاکه سه‌رده‌شت عوسمان،
سه‌ره‌تا له لایه‌ن ڕێکخه‌ری پرۆتستۆکه‌وه، که
کۆمه‌ڵه‌ی ڕوناکبیرانی سه‌ربه‌خۆی کورد، له
ئینگلته‌ره ساز‌و ئاماده‌یان کردبو، به شێوازێکی هێمن
و له سه‌رخۆ، وه‌ک ناڕازایه‌تیه‌ک و هاوکات
هاوخه‌باتی درێژه‌پێده‌ری هه‌فته‌ی بێده‌نگ نابین،
توانرا، جیهانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان و به
تایبه‌ت ووڵاتی به‌ریتانیاو پاشان کونسوڵگه‌ری
ئه‌مه‌ریکا له‌م ووڵاته له ڕه‌وشی نائارام
وناساقامگیری هه‌رێمی کوردستان بۆ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌م
ووڵاتانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وه‌ربگێڕین و پیشانییان بده‌ین،
که ئازادی و مافی مرۆڤ له‌و هه‌رێمه‌دا، خه‌ڵات کردنی
گوله و تیرۆرکردنی بیر‌و بۆچونی ئازادانه‌ی تاکه له
کۆمه‌ڵگایه‌کدا، که هه‌میشه باس له دیموکراسی و
مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کات،.
لێ به‌داخه‌وه ڕۆژنامه نوس و خوێندکاری زانکۆ،
شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان، وه‌ک ڕۆژنامه‌نوسێکی
سه‌ربه‌خۆ و پاشان خویندکارێکی زانکۆی ئه‌و هه‌رێمه،
به ڕه‌چاو کردنی ئه‌و دروشمه بریقادارانه، چه‌ند
به‌راودێک له نێوان خه‌یاڵ و حه‌قیقه‌تی ئه‌و
هه‌رێمه ده‌کات و له نهێنی ووشه‌کانی سه‌رکرده‌کان
ده‌دوێت،.
بۆیه به داخه‌وه‌ین، که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی
ئه‌و هه‌رێمه‌ی که له جه‌نگه‌ڵسانێکی وێران‌و
خاپورکراو ده‌چێت، لامان ئاساییه، که هیچ گوڵێک و
مه‌لێک به ئازادانه هه‌ناسه‌ی تێدانه‌ده‌ن و نه‌ژین،
لای ئێمه ڕوی دزێوی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و به تایبه‌ت
ئه‌و پارت و ده‌زگا ئه‌منی و ئیداریانه‌ی که سه‌ر به
پایته‌ختن، حه‌کیمێتی ساخته‌ی فاڵه‌کانییان
به‌تاڵبۆیه‌وه، که هه‌میشه ده‌یان گوت، هه‌رێم
ئارامه، ئاسایشه، حوکمه‌تی هه‌رێم ڕێز له مافه‌کانی
مرۆڤ ده‌گرێت و ، ڕۆژنامه نوسان و نوسه‌ران و
ئه‌دیبانی ئه‌م هه‌رێمه، هه‌میشه به‌ردی بناغه‌ی
شارستانی و پیشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگاکه‌مانن، ڕوناکبیرانو
ڕۆشنبیراون نوسه‌رانو ڕۆژنامه‌نوسان، هه‌میشه
قه‌ڵغانێکی پته‌و پۆڵاین بون، بۆ به‌رگیری کردن له
ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵگاو و دادپه‌روه‌ری له
هه‌رێمدا،.
مه‌رگی سه‌رده‌شت عوسمان، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داخ‌و
ئه‌سه‌فی له ڕوحی هه‌موماندا جه‌که‌ره ده‌کات ڕۆژ
به‌ڕۆژ، سۆ و ئازاری وشه‌و بیره‌وه‌ریه‌کانی ده‌مان
توێنێته‌وه، خه‌ونی دواڕۆژی و نائومیدی له‌و هه‌رێمدا
که سه‌ری ئومێده‌وه‌ری پێ خه‌جه‌لات کرد! لێ بۆ
ئێمه‌ی هاوڕێ و هاوفیکری مایای شانازی کردنمانه، که
له نه‌سڵه‌مینه‌وه‌ی له مه‌رگی تراژیدیایدا وه‌ک
جه‌نگاوه‌رێک که بۆ جوانی کۆمه‌ڵگاو سه‌روه‌ری یاسا
بێ باکانه ده‌ڵێت، بمکوژن ، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت
به‌ری ئازادیمان لێ زه‌وت بکه‌ن ها، سنگی من بپێک، بۆ
ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له ژێر ته‌رمی منی سه‌وزه بۆ
ئه‌به‌دی بیر له ئازادی و جوانی کۆمه‌ڵگا بکاته‌وه،.
مه‌رگی ئه‌و جوانه‌مه‌رگی هه‌میشه زینده‌وه
شه‌ره‌فێکی گه‌وره‌یه، که ده‌شێ هاوخه‌بات له ته‌ک
ڕوحی زیندوی شه‌هیدی پینوس سۆرانی مامه حه‌مه‌و ستار
تاهیر شه‌ریف، وه‌ک تاجێکی به‌نرخ له میژوی بزاڤی
ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازادی‌دا هه‌میشه وه‌ک ئاتاچێک له
سه‌ر سه‌ری هه‌مو ئێمه‌ی سه‌ربه‌خۆ و هاو کاراکانماندا
به بریسکاوه‌ی بمێنێته‌وه، دڵۆپه سوره‌کانی خوێنی
ئه‌وان و وشه زێڕینه‌کانی ئه‌وان، بۆ ئێمه
ئه‌رشیفێکی پڕ له سه‌روه‌ریه، که بڵێن ئێمه‌ش
خاوه‌ن شه‌هیدانی پێنوسین! له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حیزب و
ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌زاران جاش و جاسوسی کرده‌وه
پێشمه‌رگه‌و به شه‌هیدی شوپهاندن، لێ ده‌سه‌ڵاتی
کوردی و به تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارانی پایته‌خت، هه‌م
مێژو سه‌روه‌ری خۆیان ڕه‌شتر ده‌که‌نه‌وه‌و هه‌م
کۆمه‌ڵگای کوردیش له خۆیان ڕق ئه‌ستور تر ده‌که‌ن و
هه‌م له جیهانی ده‌ره‌وه‌شدا، به سیاسیه‌کی بێ شه‌رم
و شکۆیان ناوزه‌ند ده‌کرێن،.
ئێمه وه‌ک ( کـــــــۆمه‌ڵه‌ی ڕوناکبیرانی سه‌ربه‌خۆی
کورد) له به‌ریتانیا، به هیچ شێوه‌یه‌ک موساوه‌مه
له سه‌ر کات‌و زه‌مه‌نی تیرۆر ناکه‌ین له کوردستان‌و
هه‌ر کوێیه‌کی تری ئه‌م جیهانه‌دا ڕوبدات، ده‌رهه‌ق
به ڕۆژنامه نوسان نوسه‌رانی سه‌ربه‌خۆی کورد، ئێمه
به هه‌فته‌ک دروشمی کۆتای نه‌هاتوی هاوڕێبازه
شه‌هیده‌کانمان له هه‌فته‌یه‌کدا کورت و درێژ
ناکه‌ینه‌وه، وه‌ک خۆیان ئاماژه‌یان پێیکرده‌وه، له
ئێستادا ئه‌رکی ئێمه ئه‌وه‌یه، که له‌دوای ئه‌و
سفره‌وه بنوسین که ئه‌وان ئیشاره‌تیان پیی کردوه!
به‌رده‌وام ده‌بین له خه‌بات کردنی مه‌ده‌نییانه‌و
سه‌ربه‌خۆی خۆماندا، هاوڕاو هاوفیکر ده‌بین له گه‌ڵ
هه‌ر تاکێکی کورد، که له گه‌ڵ دیدو بۆچون و ڕێبازی
ئێمه‌ده خۆیان ده‌بیننه‌وه‌و یه‌کده‌گرینه‌وه، بۆ
به‌رده‌وامی دان به رێبازی ڕۆژنامه‌نوسی و
ڕوماڵکردنی(ده‌مامک) ڕوبه‌دنی ده‌سه‌لاتی کوردی، بۆ
ئه‌وه‌ی یاسا‌و مافی مرۆڤ وه‌ک کاڵایه‌ک به کار
نه‌هێنێت بۆ ته‌ڵخ کردنی وێنه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی،
به‌ڵکو به تیرۆکردنی شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م، ده‌سه‌ڵاتی
کوردی و دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌کان ده‌که‌ونه ژێر
پرسیاری مێژوییه‌وه، که ئه‌وان ته‌نها به‌شێکن له
ئامانه‌تی و پارێزگاری کردن له سه‌رو ماڵی به‌رپرس و
ئه‌و کوجه‌و کۆڵانانه‌ی که به‌رپرسانی پایته‌خت تێدا
هاتوچۆ ده‌که‌ن، ده‌نا ئه‌گه‌ر وانیه، ئێمه چۆن‌و به
چ شێوه‌یه‌ک بڕوا‌و متمانه به ده‌زگایه‌ک بکه‌ین که
حیز نانی ئه‌داتێ بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له رێبازی
ته‌ڵخ و ناڕونی بکات! نه‌ک به پیچوانه‌وه، بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگای کوردی و به‌رقه‌راری یاسا‌و
زامنی ژیانی هاوڵاتیانی کوردستان.
پێش کۆتایی به ناوی کۆمه‌ڵه‌که‌مانه‌وه هه‌زاران
سڵاو درود و سڵاو له گیانی شه‌هیدی پێنوس کاکه
سه‌رده‌شت عوسمان و کاکه سۆرانی مامه حه‌مه و، ستار
شه‌ریف و سه‌رجه‌م قوربانییانی ریگای ڕزگاریخوازی
گه‌لی کورد‌و سه‌رجه‌م قوربانیینای قه‌ڵه‌م و ئاشتی و
ئازادی، هه‌زاران نه‌فره‌تیش له بکه‌رانی کاره
قێزه‌ون و شه‌رماویه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی که
وه‌ڵامی هه‌میشه به‌ه تیرۆره له ئاست ڕه‌خنه
گوڵویه‌کانی ڕۆژنامه‌نوسان و نوسه‌رانی ئازد و
ئازیدیخواز،.
نه‌مری بۆ بیر‌و دیدی نوێ
نه‌فره‌ت له عه‌قڵی خێڵه‌کی و ده‌سه‌لاتێکی تیرۆرست
ئازادی یه‌کسانی بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی
لیژنه‌ی ڕاگه‌یاندنی کۆمه‌ڵه‌ی ڕوناکبیرانی سه‌ربه‌خۆی
کورد له به‌ریتانیا
|