ڕۆشنبیریان....؟
 

  

ن: هه‌ردی شه‌فیق



له‌هه‌ر به‌ره‌ و لیستێك دابێت توتی هه‌ر توتیه‌ و بۆفررۆشتنی ویژدانی به‌پاره‌و پۆست كه‌سێكی هه‌میشه‌ حازره‌.له‌ هه‌ر شوێنێكیشدا ڕووبه‌ڕویان ببیته‌وه‌ له‌ هه‌ر گروپ و حیزبێكدابن هه‌موویان له‌یه‌ك ئاواز ده‌خوێنن، ئه‌ویش ئاوازی سه‌روخۆیانه‌ و ڕقی زۆری ئه‌مانه‌ له‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ئاغا و پیاوی خۆیانن. بۆیه‌ به‌نده‌ پێم وایه‌ ئه‌بێت ڕۆشنبیرو و ڕۆژنامه‌نوس زۆرله‌وه‌ وریاتربن ڕابكێشرێنه‌ ناوشه‌ڕێكی نابه‌رابه‌ری نائه‌خلاقی و وه‌ڵامدانه‌وه‌یكه‌سانێكه‌وه‌ وه‌زیفه‌ی خۆیان له‌نێوان ڕۆشنبیریو ڕپۆرت نوسیندا لێ تێك چووه‌.فڕێ دانی كه‌سانێك بۆ ناو بواری ڕۆشنبیری(ا)به‌تێڵادا و(ب) به‌قابله‌مه‌ی به‌رماوه‌ دائه‌ ناسنه‌وه‌، له‌كن هه‌ندێك پێیان وایه‌ئه‌ركی ڕۆشنبیری ته‌نها زمانی سه‌رده‌می شه‌ڕه‌و، له‌كن هه‌ندێكی دی پێیان وایه‌ شتێك هه‌یه‌ به‌وناوه‌وه‌ پێویسته‌ بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ‌ ئه‌وانیش شتێكیان هه‌بێت،له‌كن هه‌ندێكی دی قوت كردنه‌وه‌ی كه‌سانێكه‌ له‌به‌رامبه‌ر كه‌سانێك كه‌ سه‌ودا و مامه‌ڵه‌ له‌ سه‌ر ویژدانیان ناكه‌ن، له‌كن هه‌ندێك حیزب ئه‌م سه‌ریه‌شه‌ی پێناوێت ده‌توانن داربه‌پوازی خۆی بشكێنن و چه‌ندت بوێت ده‌توانیت له‌بازاڕ به‌گۆتره‌ بیكڕیت و له‌ده‌سگاكانی خۆیانه‌وه‌ بیانكه‌ن به‌ (ناو) بۆ له‌ گۆڕنانی حه‌قیقه‌ت.
به‌و پێیه‌ی كه‌سێك هه‌رگیز ساغ بونه‌وه‌ی نه‌بێت به‌ سه‌رهه‌ڵوێستێكی نه‌ گۆڕاو پاره‌ ته‌حه‌كوم به‌سه‌ر نوسینه‌ كانیه‌وه‌ بكات و هه‌ڕۆژه‌ی له‌باره‌گایه‌كه‌وه‌ شه‌ڕی باره‌گایه‌كی تر ئه‌كات، ئه‌وانه‌ك هه‌رلای ئه‌و خاوه‌نه‌كۆیله‌ی به‌پێی میزاجی ده‌نوسێ جێگای گومانه‌ بگره‌لای خۆشی كه‌سێكی پوچ و زه‌بوون و زه‌لیله‌. ئاسانیشه‌ بۆكه‌سێك بازرگانی به‌سه‌رخودی خۆیه‌وه‌ ده‌كات سڵ له‌فرۆشتنی هیچ شتێكی دیكه‌ نه‌كاته‌وه‌.هه‌ر له‌و بازاڕه‌ی سه‌ودای به‌سه‌ر پاره‌ وكه‌سێتیه‌وه‌ تێدا ئه‌كرێت،ئه‌گه‌ر به‌شێكی په‌یوست بێت به‌ده‌سه‌ڵاتو سیاسه‌تی لایه‌نه‌كانه‌وه‌ و دیدوی تێڕوانینیان بۆسیاسه‌ت ،ترس له‌ده‌نگی خه‌ڵك به‌و جێ یه‌ی گه‌یاندبن ،ئه‌وابه‌شێكی په‌یوه‌سته‌ به‌كه‌سانی به‌ناو ڕۆشنبیری بێ هه‌ڵویسته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕوویان له‌پۆڵابێت، هه‌یانه‌ هێشتا كراسێكی نه‌گۆڕیوه‌ سێ مه‌وقیف و سێ ده‌مامكی گۆڕیوه‌!!ئه‌چێته‌ باره‌گای هه‌ر حیزبێكه‌ وه‌ خۆی به‌ ئه‌ندامێكی ئه‌وان ده‌زانێت! هه‌شه‌ كه‌سێكی بێ‌ لایه‌نه‌ و شه‌وڕۆژ خه‌ریكی كاركردنه‌ بۆئه‌وحیزبه‌ی له‌ملاوله‌ولا به‌(جاش) له‌قه‌ڵه‌میان ده‌داو ژێربه‌ژێر موچه‌یان لێوه‌رده‌گرێ‌! هه‌یه‌لای ئێمه‌ خه‌مخۆری عه‌یاره‌بیست وچواری شاره‌كه‌و دۆستی خه‌ڵكه‌،كاتێك كه‌دێته‌ سه‌رئه‌وه‌ی شتێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی حیزبدانه‌بێت ئه‌وایه‌كسه‌ر دووشه‌ش له‌ده‌ستیدا ئه‌تۆپێ ،ده‌رده‌كه‌وێت كاكه‌م ئه‌یه‌وێت خواشی ده‌ست كه‌وێ‌ و خورمایش! هه‌یه‌له‌باره‌گه‌ی حیزبێكی موعاریزدا بناغه‌ی حیزبێكی ترهه‌ڵده‌كه‌نێ‌ و كه‌ئه‌شچێته‌ ناو حیزبه‌كه‌وه‌سه‌رقاڵی لاقیته‌چاككردن وخزمه‌ت كاریه‌ له‌وێش! هه‌شه‌ له‌ هه‌ڵوێست وه‌رگرتنداقه‌لفڕی لێده‌كات و هه‌زار بیانو ده‌دۆزێته‌وه‌،به‌ڵام گه‌ربڵێن پله‌ و پایه‌ و پۆست دابه‌ش ده‌كرێت ئه‌وا سیخۆیه‌ك به‌كرێ‌ ده‌گرێ‌ بۆئه‌وی زوتربگات. هه‌شه‌ شه‌و ته‌له‌فون بۆمن ده‌كات و ده‌ڵێت به‌یانی ده‌بێت هه‌ڵوێست وه‌گرین، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی ئه‌میشو ئه‌ویشی نه‌چێت و دڵی هه‌ردوولای لێنه‌ڕنجێت ملی ئێمه‌و مانان ده‌كات به‌په‌ته‌كه‌وه‌ وخۆی به‌ سێرچی گۆگڵیش نا دۆزرێته‌و! ئاخر گه‌لۆ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش وه‌ك من نازانن مرۆڤ به‌ چه‌ند شێوه‌ ده‌كرێت به‌ په‌یژه‌ بۆناپرسن ئه‌م ئیزدیواجیه‌ته‌ له‌ پای چی؟!بۆ له‌كاتی دابه‌ش كردنی كولێره‌كه‌دا هه‌موو گلێره‌و ده‌م له‌ڕیش چه‌رموویش ده‌كوتێت؟كه‌دێته‌ سه‌ر هه‌ڵویست وه‌رگرتن عه‌ینه‌ن كاسپه‌ره‌كه‌ی فیلم كاتۆن غه‌یب ئه‌بێ؟! له‌ سه‌روه‌ختی هه‌ڵبژاردن دا یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی شار كه‌زانی هه‌وڵدان له‌گه‌ڵ مندا بێ سوده‌ وتی: (نا)كه‌ی تۆ له‌(به‌ڵێ) ی كه‌ی زۆرێك بۆ ئێمه‌ باشتره‌! سه‌یركه‌ن كه‌سێك كه‌ ناوی ڕۆشنبیری له‌خۆی ناوه‌ ئاخۆ له‌سه‌ر چه‌ند په‌ت یاری كردووه‌ تاكه‌سێك بگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌؟!
به‌داخه‌وه‌ مۆدێلێكی تری ڕۆشنبیری ئه‌مڕۆ له‌بازاڕی كڕین و فرۆشتنه‌ كه‌دا بوونی هه‌یه‌ ئه‌ویش وه‌زیفه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌كار له‌سه‌ر شكاندنی كه‌سێك ئه‌كات كه‌سه‌وداومامه‌ڵه‌ له‌سه‌ر خۆی ناكات !!بۆ ئه‌وه‌ نانوسێت كه‌ كه‌نر خ له‌سه‌ر خۆی دابنێت،چه‌ند كارێكی ناشرینه‌ كه‌ڕۆشنبیرێك له‌نێوان لیسته‌كاندا سه‌ودا له‌سه‌ر خۆی بكات له‌وه‌ش ناشرین تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لایه‌نه‌كان ڕپۆرت نوسه‌كانت به‌نرخی ڕۆشنبیری عه‌یاره‌ (24) به‌سه‌ر قڵب كه‌نه‌وه‌، به‌و تێڕوانینه‌وه‌ هه‌رچی له‌ئێمه‌ بوو جوانخاسه‌و هه‌رچی له‌ئێمه‌نه‌بوو خراپ،ته‌نانه‌ت كار گه‌شتووه‌ته‌ڕاه‌یه‌ك هه‌ندێك لایه‌ن ته‌نها به‌مه‌به‌ستی فڕێدانه‌ناوه‌وه‌ی كه‌سانێكی حیزبی بۆناو بواری شۆشنبیری له‌ڕێگه‌ی ئه‌مانه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت ده‌رگات به‌ڕودادابخه‌ن،به‌لۆكه‌ بتكوژن.ئاخر خۆئه‌مه‌ سه‌رده‌می جه‌نگه‌ ماڵوێرانكه‌ره‌كانی كورد به‌ كوردنیه‌ تا بكه‌وینه‌سه‌نگه‌ری له‌یه‌كتری گرتن؟!جگه‌له‌وه‌ش ئێوه‌ كه‌خه‌ڵك ئابه‌وشێوه‌یه‌ له‌خۆتان ده‌ڕنجێنن نازانن هه‌ڵبژاردنی تریش دێته‌ پێش؟!ئایا ئه‌مه‌ناكاته‌ئه‌وه‌ی كه‌خه‌ڵك به‌ره‌وباره‌گای ئۆزپسیۆن راونێن؟! ئایائیتر ئه‌و كلتوره‌سیاسیه‌ی دوای له‌ ڕاپه‌ڕین، ئه‌وزمانه‌ی له‌خۆم نه‌بیت هیچیت وازلێ‌بێنین و ئیدی تێبگه‌ن كه‌ دنیا به‌هه‌موو ڕنگه‌كانه‌وه‌ جوانه‌؟ئایا به‌دیوێكدا حوكمه‌ت خزمه‌ت به‌كۆی گشتی كۆمه‌ڵگابكات و كار له‌سه‌ ر ڕه‌خنه‌ی جدیبكات له‌خزمه‌تی حوكمه‌ت و هاوڵاتیان نیه‌؟ ئیدی ئه‌م فۆبیای ڕۆشنبیره‌ بۆ؟دروست كردنی پواز له‌دره‌خت خۆی له‌پای چی؟ئه‌گه‌رچی دروست بونی میدیای ئازاد به‌دیوێكدا له‌سه‌رگه‌نده‌ڵی وناشه‌فافی و كۆی خراپه‌كاریه‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بووه‌، له‌سه‌ربه‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌كان به‌ڵام خۆئه‌وان لانی كه‌م توانیان گوڕوتینێكی تربده‌نه‌وه‌ به‌هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و به‌خۆداچونه‌وه‌یه‌ك لایحیزبه‌كان دروست بكه‌ن،كۆده‌نگیه‌ك له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و پرسه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی دروست بكه‌ن. ڕیگربن له‌ مه‌ڕئه‌وگیروگرفت و كه‌موكوڕیانه‌ی ته‌نیاوته‌نیابه‌زیانی كورد ته‌واوده‌بن.سه‌رباری ڕۆڵی وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و وشیاركردنه‌وه‌ی له‌دیوه‌شاروه‌كه‌ی سیاسه‌ت ،كه‌هه‌رگیز له‌ڕاگه‌یاندنه‌ حیزبیه‌كاندانابینرێن و نابیسترێن. ئایاكام له‌مانه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك دانیه‌؟به‌ڵام ئاشكرایه‌ كه‌پرسی حیزبی هه‌میشه‌ له‌به‌رتره‌ له‌پرسه‌نه‌ ته‌وایه‌تیه‌كان و له‌پێشتره‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیش.هێشتا حیزبه‌كانی ئێمه‌ بئه‌قڵی ده‌ره‌به‌گایه‌تی بیرده‌كه‌نه‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ هێشتا له‌ رێگای جۆر به‌ جۆره‌وه‌ وه‌ك كڕین و شكاندنی ئه‌م و ئه‌و ده‌یانه‌وێت ئه‌و تروسكایه‌ بكوژێننه‌وه‌. ئه‌مه‌ش ئه‌و وته‌زایه‌ دینێته‌وه‌ بیری من (كاری سیخوڕی و ڕۆژنامه‌نوسی تاڵێك موو لێكیان جیاده‌كاته‌وه‌ ئه‌میان زانیاری بۆ جیگایه‌كی نادیار و ئایدلۆژیایه‌ك، یا ده‌سه‌ڵاتێك ده‌بات و، ڕۆژنامه‌نوس زانیاریه‌كان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ كۆده‌كاته‌وه‌،كه‌سایه‌تی رۆژنامه‌نه‌سی ڕاسته‌قینه‌ش وابه‌سته‌یه‌ به‌نه‌پَچڕاندنی ئه‌وتاڵه‌وه‌.بۆیه‌گلله‌یی من هه‌رگیز له‌و كه‌سانه‌نیه‌ چی ده‌ڵێن و چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ ،گله‌یشم له‌وانه‌نییه‌ هه‌ر كاتیكیش بمه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ بده‌مه‌ه‌وه‌ ئه‌وا قسه‌ له‌گه‌ڵ ئاغاكانیان ده‌كه‌م، چ پێ بزانن و چ پێ نه‌زانن من و هه‌مووئه‌وانه‌ی وه‌ك منن ئه‌زانن وه‌زیفه‌یه‌كی حیزبیان له‌سه‌رشانه‌ ئه‌و جۆه‌ كه‌ سانه‌، بۆیه‌ ئاسایی وه‌ری ده‌گرین هه‌رچی بڵێن ده‌زانیین ژیان سه‌خته‌ و ئێمه‌ زیاتر له‌وان ده‌ركی پێده‌ كه‌ین ،چونكه‌ موچه‌ی هیچ لایه‌نێكمان نیه‌و ده‌رگای خێر وبێری ئه‌م وڵا ته‌شمان به‌ڕوودا داخراوه‌! ئیتر ئاوایه‌ دنیا مرۆڤ گه‌ربیه‌وێت زیندوو بێت.


Jgarsoz8181@yahoo.com



 

           

 

22/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com