ڕۆشنبیر یا ده‌ربار؟؟
 

  

هه‌ردی شه‌فیق


ئێوه‌ كه‌سه‌رقاڵی نابوت كردنی دنیان، چۆن چۆنی جوانی بنیات ده‌نێن؟!ِ ئایاده‌كرێت له‌ئاوێكی به‌خوێن لێڵ بوودا،له‌جوانی ماسییه‌كان وردبینه‌وه‌؟! له‌تێزابدا سه‌یری له‌ نجه‌ولاریان بكه‌ین؟! له‌بازاڕی كۆیله‌ فرۆشان جاڕی مافی مرۆڤ وجوانی بده‌ین؟!له‌ جێگایه‌كدا تاڕاده‌ی له‌شفرۆشتن خه‌ڵًك برسی بكرێت هه‌موو باسكردنێك له‌ عه‌شق خۆگێل كردنه‌ به‌تلیاك.
له‌ ڕۆمانی (تاعون)ی(ئه‌لبێر كامۆدا) داباس له‌ بڵاو بونه‌وه‌ی تاعون ده‌كات،له‌سه‌روه‌ختی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌دا،به‌رگری كاران چه‌ند شوێنێكیان دروست كردووه‌ بۆ سوتاندنی نه‌خۆشه‌كان،به‌ڵام ئه‌شێت مرۆڤ بیر له‌وه‌بكاته‌وه‌ ئه‌وانه‌ی هۆكاری دروستبون و بڵاوببوو نه‌وه‌ی تاعونه‌كه‌بوون،هه‌رئه‌وانه‌ بوون جه‌نگاوه‌ره‌كانیان وه‌ك دووشاره‌ مێرووله‌ی برسی بۆقركڕدنی یه‌كتری ئاماده‌ ده‌كردو له‌ شه‌ڕه‌كانیاندا هه‌زاران لاشه‌یان به‌جێده‌هێشت، به‌بێ ئه‌وه‌ی كوژراوه‌كان هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كیان له‌ جه‌نگه‌كه‌دا هه‌بووبێت. بیر له‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ جه‌نگ هیچ خێروخۆشیه‌كی به‌دواوه‌نیه‌ جگه‌ له‌ زیادكردنی سنوری قه‌ڵه‌م ڕه‌وی شاو ئیمپراتۆر و هاو شێوه‌كانیان. لێره‌وه‌ده‌چمه‌ سه‌رئه‌سڵی بابه‌ته‌كه‌ ئه‌ویش مۆدێلێكی تری هه‌ڕه‌ره‌شه‌كردنه‌،به‌ڵێ هه‌ڕه‌شه‌كردن به‌ئیمه‌یل! به‌نده‌ سه‌ره‌تا ده‌ڵێم نه‌جاره‌كانی پێشوو گوێم به‌هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌داوه‌ و نه‌بۆ له‌ مه‌ودواش چونكه‌ نه‌ڤێلام هه‌یه‌له‌ده‌ستی بده‌م، نه‌كۆمپانیشم هه‌یه‌ خه‌فه‌تی لێبخۆم. هه‌تا ئه‌و توتیه‌ به‌ڕێزه‌ش چه‌نجارێك بۆی نوسیوم زمانت ئه‌بڕین و ئه‌ی خه‌ینه‌ هینته‌وه‌ بیكات به‌ڕاستیش. به‌نده‌ئاماده‌ی ئه‌وه‌نیم هه‌ڵای له‌ سه‌ر بكه‌م، ته‌نیا چه‌ندشتێكی نمونه‌ی ئه‌م نوسینه‌ی بۆئه‌نوسم تا تۆزێك له‌ به‌رده‌م ویژدانی خۆیدا ته‌ریق بێته‌وه‌،ئه‌گه‌ر ویژدانی مابێت وكه‌ڵكی ئه‌وه‌ی پێوه‌مابێت به‌ خۆیدابچێته‌وه‌. له‌په‌یامنێری یه‌كێك له‌ ڕادێۆكانه‌وه‌ ژنه‌وتم له‌كاتی كۆ بوونه‌وه‌یاندا كاكی به‌ڕێوه‌به‌ر پێی وتوون ئه‌وساتانه‌ی شار بێ ته‌قه‌ وتۆقه‌ وای نیشان بده‌ن یا دۆخه‌كه‌ وا پێناسه‌بكه‌ن خۆشگوزه‌رانی و ئاسایش به‌رقه‌راره‌، ئه‌وساته‌ی دزیه‌ك بڵاو ده‌بێته‌وه‌ هه‌وڵبده‌ن بكه‌رانی نابوت بكه‌ن، به‌ بێئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت بده‌ین به‌دزی كردن ،جێی خۆیه‌تی بپرسین ئه‌وكاته‌ی شاربێَ ته‌قه‌وتۆقه‌ چه‌ند سفره‌ی خاڵی بۆنانی وشك ڕاده‌خرێن و خاوه‌ن ماڵ قایله‌؟؟چه‌ندكه‌س له‌ تاریكیدا له‌شی ده‌فرۆشێت بۆ پارویه‌ك؟ ئه‌ی چه‌ندكه‌س بازرگانی گه‌وره‌، قومار به‌سه‌ر میله‌ته‌وه‌ئه‌كه‌ن ؟؟ ئایا ئه‌و ساته‌ی دزیه‌ك له‌شاردابوونی هه‌یه‌،پێوست نیه‌ به‌ دوای هۆكاره‌كه‌شی دابچین؟ وه‌ك خوێندكاران له‌ لافیته‌ كانیاندا نوسیبوویان، خۆئێوه‌خزمه‌ت گوزاری ئه‌فریقاو سیسته‌می سویدمان به‌سه‌رداقڵپ ده‌كه‌نه‌وه‌!! ئایاله‌پشتی دزیه‌ بچوكه‌كانی شاره‌وه‌ به‌ده‌یان دزی گه‌وره‌ بونیان نیه‌، ڕۆژگاری ناله‌باری ئه‌و دزه‌ناچار كاره‌یان به‌وڕۆژه‌گه‌یاندووه‌؟
ئایا دزگه‌لێك بونیان نییه‌ كاكی به‌ڕێوه‌به‌ر نه‌ك له‌ئاستیان بێده‌نگه‌، به‌ڵكوو له‌ڕووشیاندا ئه‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌ژنۆ؟؟ ئایائه‌وكه‌سه‌ی له‌نه‌داریدا له‌ پێناو نه‌فرۆشتنی شه‌ره‌ف په‌ناده‌باته‌ به‌ردزی، هه‌زار جار له‌و به‌رپرسه‌ شه‌ریفتر نیه‌ به‌ته‌نیا جارێك هێنده‌ی هه‌زار ساڵی ئه‌و ئه‌دزێت؟؟ ئایا ئه‌وكچه‌ی له‌ پێناو برسێتی دا په‌ناده‌باته‌ به‌ر له‌شفرۆشی ،هه‌زار جار له‌و به‌رپرسه‌ شه‌ریفترنیه‌ به‌خوێنی كچێنی كچێك شه‌وانی خۆی سورده‌كات؟ زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌دوای گه‌وره‌یی داگه‌ڕان و بچوكیان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له‌بیریان چووه‌ مێژوو حه‌قیقه‌ت ئه‌ینوسێ كێبوو له‌ناخی خۆیا سه‌ربه‌رز ژیاو به‌سه‌ر به‌رزیش مرد؟ كێ‌ بوو ڕۆڵی توتیه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی گێڕاو و له‌ناخی خۆیدا له‌ كۆیله‌یه‌ك زیاتر هیچی دیكه‌نه‌بوو. به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك لایه‌نیش له‌ڕێگای ئه‌وجۆره‌ قه‌ڵه‌مانه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت ده‌مامكێكی تر به‌ده‌مووچاوی حه‌قیقه‌تدا بكه‌ن، له‌ڕێگای كه‌سانێكه‌وه‌ له‌پێناو پله‌و پایه‌و گه‌وره‌ بووندا به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك خۆیان بچوك ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌زه‌ڕبینیش نابینرێن. ئایا پرسیاری ئه‌وه‌یان له‌خۆیانكردووه‌ ئایائه‌وه‌ی به‌ده‌ستم هێنا ئه‌وه‌دێنێت كه‌له‌پێناویدا به‌خشیم؟؟ ئایا ئه‌وه‌ی به‌زێڕی عه‌یاره‌ (بیست و چوار) به‌ خه‌ڵكی ده‌فرۆشنه‌وه‌ خۆیان له‌هه‌موكه‌س باشتر نازانن ته‌نه‌كه‌ی ڕوپۆشكراوی سه‌رویخۆیانه‌؟؟ به‌داخه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتیش وه‌ك هه‌میشه‌ كه‌ ترسی له‌ ده‌رخستنی حه‌قیقه‌ته‌،بازاڕێكی بۆكڕینی قه‌ڵه‌مه‌كان داناوه‌و كه‌سانێكیش هه‌ن ته‌نیا بۆئه‌وه‌ ده‌نوسن كه‌نرخ له‌سه‌رخۆیان دابنێن! دیاریشه‌ چ به‌ توندو تیژی یا به‌پاره‌ و په‌لاماردان له‌ ڕێگه‌ی نوسینه‌وه‌ یا به‌ جنێوی نا شرین ده‌یانه‌وێت كه‌سانی ترناچار بكه‌ن و یژدانیان سه‌رخۆشبكه‌ن و دوای ئه‌وان بكه‌ون و به‌رببنه‌ وێزه‌ی هاووپیشه‌كانیان.له‌وه‌ش نه‌گبه‌تی تر ئه‌وه‌یه‌ هه‌ندێ جار به‌ناوی ڕۆژنا مه‌نوسی سه‌ر به‌ خۆوه‌ ئه‌دوێن!! لای ئه‌وانیش ژیان دیوێكی تری نیه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌ر پرسه‌كانیان ده‌یڵێن، به‌ڵام هه‌ر بۆخودی خۆیان هه‌زار دیوی شاراوه‌یان هه‌یه‌. تۆش كه‌قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت له‌كرێ‌ گرته‌یه‌ك زیاترنیه‌، له‌ دیوارێك ،یا له‌په‌رده‌ییه‌ك زیاترنیت له‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكدا، ئه‌شێت خودی خۆشت له‌ هه‌موان چاكتر بزانیت له‌و دیوه‌ شاراوه‌دا چی ده‌گوزه‌رێت. یا نه‌زانی چی ده‌گوزه‌رێت خۆ ئه‌گه‌ر نه‌زانی بۆتۆ جێگه‌ی داخه‌ كه‌ به‌بێ‌ هۆ به‌رگری له‌ كه‌سانێك ده‌كه‌ی پێش ئه‌وه‌ی بزانیت چین ڕۆڵی ده‌رباریان بۆ ده‌گێڕیت و شایسته‌ی به‌زه‌یی پێدا هاتنه‌وه‌ی. خۆ ئه‌گه‌ر بزانیت و به‌ خه‌یاڵی مایه‌ پوچت ببیته‌ دیوار ئه‌وا دیواریه‌كه‌ت هیچه‌و ته‌نیا له‌پێش چاوی خۆت دیواره‌ ده‌نا لای خه‌ڵكی وشیار شوشه‌یه‌كه‌ له‌زه‌ڕه‌بین.
سه‌خته‌ بۆمن نه‌ به‌ئه‌قڵی خۆم بیربكه‌مه‌وه‌ و نه‌ به‌زار ی خۆم قسه‌بكه‌م و نه‌ به‌چاوی خۆم دنیاببینم، ڕۆبۆتێك بم كۆنتڕۆڵه‌كه‌م به‌ده‌ستی كه‌سانێكی سیاسیه‌وه‌بێت. سیاسه‌تی هه‌ندێك ئه‌مه‌ی لێت ده‌ویت ،به‌ڵام ئه‌وهه‌رچیه‌كت بداتێ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا جاویدانی و جوانی و خوشه‌ویستیت لێوه‌ر ده‌گرێت. پاره‌ت ئه‌داتێ‌ به‌ڵام دڵ و چاو ئه‌قڵ و زمانت لێده‌كڕێت ،وات لێده‌كات له‌بری ئه‌وه‌ی به‌دوای حه‌قیقه‌تابگه‌ڕێیت پاساوبدۆزیته‌وه‌ بۆ داپۆشین، ئاخر ئه‌وانه‌ی به‌دوای حه‌قیقه‌تدا ئه‌گه‌ڕێن له‌و جۆره‌كه‌سانه‌ن كه‌ گه‌نده‌ڵی چاره‌ی ناوێن، چونكه‌ سیاسه‌تێكی گه‌نده‌ڵ، هه‌میشه‌ دنیایه‌ك دیوی شاراوه‌ی هه‌یه‌ و نایه‌وێت ده‌ركه‌وێت. ڕۆشنبیری خاوه‌ن و یژدانیش به‌دوی ڕووی راستیه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت و سیاسه‌تی گه‌نده‌ڵیش كارگه‌ی ده‌مامك دروست ده‌كات.
هه‌ر ئه‌م جۆركه‌سانه‌ن كه‌ له‌ ڕاگه‌یاندن و فیستیفاڵ وكۆڕِ و سیمیناره‌ حیزبیه‌كاندا ڕێزیان لێده‌گیرێت و زۆرجاریش به‌كه‌سانی نه‌یار و توڕه‌ له‌ كاتی لێوڕێژ بوونی خه‌ڵكی دا ده‌یان هێننه‌ سه‌ر شاشه‌و پێیان وایه‌ مێشكی ئه‌و خه‌ڵكه‌ ته‌نه‌كه‌ی زبڵه‌ و چیان بوێت تێی فڕبده‌ن. به‌ جۆرێك واقیعی خۆت پێده‌ فرۆشنه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ به‌هه‌شتدابیت، به‌ڵام خه‌ڵكی وشیار ده‌زانێت كه‌سی به‌ ویژدان به‌سه‌ر ئێسك و پروسكی هه‌ژاراندا ناڕوات و پاروی ده‌می به‌ش مه‌ینه‌تیانی به‌گه‌رودا ناچێت. كه‌سێكه‌ ته‌نیا به‌ویژدانی دادوه‌ری له‌نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتدا ده‌كات نه‌ك به‌ گیرفانی. له‌ كورده‌واریشدا ئه‌وترێت ئه‌هلی چه‌پڵه‌ باری بۆكه‌س نیه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رسیسته‌مێكی حوكمڕانیه‌دا ته‌نیا پاره‌كۆیان ده‌كاته‌وه‌ و خه‌ڵكیش موعتادنیه‌ به‌قسه‌ نه‌شئه‌بكرێت، ئه‌وه‌ی ژیانی نیه‌ ژیانی ده‌وێت، ئاخر ئه‌وه‌ی بسته‌ زه‌ویه‌كی نیه‌ و شاره‌كه‌ی سیخناخه‌ به‌ بینای به‌رپرسان ،گۆرانی به‌باڵای كام ئازادی و كام نیشتماندا بڵێ‌ بسته‌ خاكێكی نه‌بێ و وه‌ك قه‌ره‌ج بژی ؟؟! وه‌ك چۆن ئه‌وترێت له‌پشت هه‌رپیاوێكی گه‌وره‌وه‌ ژنێكی گه‌وره‌ هه‌یه‌ ئه‌شێت بڵێین له‌ پشت هه‌ر ڕۆشنبیرێكی گه‌وره‌وه‌ كۆمه‌ڵێك تێڕوانین و هه‌ڵوێستی مه‌زن هه‌یه‌،به‌درێژایی ته‌مه‌نی له‌گه‌ڵیدایه‌ و پشتی خه‌ڵك ده‌گرێت. ئه‌وه‌ش ده‌یه‌وێت هه‌ر دولای له‌ده‌ست نه‌چێت و ده‌سته‌مۆی حیزبێك بێ‌ به‌پاره‌، حه‌قیقه‌ت په‌رستیش بێت ئه‌وه‌ته‌نیا خۆی ده‌خه‌ڵتێنی‌و ده‌یه‌وێت خوا وخورماشی ده‌ست بكه‌وێت، چونكه‌ نه‌ك هه‌ندێك زۆربه‌ی زۆر سیاسیه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ نایانه‌وێت ئاغای خۆت و پیاوی خۆت بی، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت كۆیله‌ی پاره‌ و پیاوی ئه‌وان بیت.ئه‌یانه‌وێت وه‌ستای ستایش بیت،دیاره‌ ئه‌وه‌ی له‌ستایش كردندا وه‌ستابێت له‌هه‌ڵوێست وه‌رگرتندا شاگردیشی پێناكرێت، چونكه‌ پاسه‌وانه‌كانی ستایش دیواره‌كانی به‌رده‌م جبه‌خانه‌ی حه‌قیقه‌تن، ڕۆشنبیرانیش ئه‌وانه‌ن كه‌ده‌یانه‌وێ دیوی ئه‌ودیوی دیواره‌كان پیشان بده‌ن .كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م دووجۆره‌ تێڕوانینه‌ش جگه‌له‌وه‌ی ئه‌یكات به‌كه‌سێكی دووڕوو ئه‌یكات به‌كه‌سێكی نمایشكاری حه‌قیقه‌ت نه‌ك نیشانده‌ری.
به‌نده‌ به‌زۆرێك له‌وكه‌سانه‌م وتووه‌ كه‌ قسه‌ی دڵیان شتێكه‌و قسه‌ی سه‌ركاغه‌زیان شتێكی تر، قسه‌ی لای خه‌ڵكیان و قسه‌ی لای حیزبیان شتێكی تر، خواش و خورماشیان ئه‌وێت: لێگه‌ڕێ‌ خه‌ڵك باخۆیان بن وه‌ك ئه‌وی خۆت خۆت نیت،تۆ خۆت زیندان و زیدانیت، كۆیله‌ و خاوه‌ن قامچیت. تۆئه‌ بوایه‌ مه‌رهه‌م بویتایه‌ نه‌ك گولله‌، ده‌وا بویتایه‌ نه‌وه‌ك برینداركه‌ر، ئاخر هه‌زار جاری تریش خه‌ڵات بكرێیت وببرێته‌سه‌رشاشه‌و گۆشه‌ت بۆبكه‌نه‌وه‌، ناتوانن باجی هه‌ڵه‌كانت ڕاست بكه‌نه‌وه‌، ناتوانن وات لێبكه‌ن تاجی زێڕ له‌تاجی كاغه‌ز رَێزدار تربێَت. بامیزه‌ڵان هه‌زار ساڵیش به‌فووگه‌وره‌ بكرێت و بیكه‌ن به‌باڵۆن لێمان، دواجار ده‌رزی حه‌قیه‌تێك ئه‌یكاته‌وه‌ به‌ میزه‌ڵانه‌كه‌ی جاران. ئیتر نه‌به‌رگه‌ی فوتێكردن ئه‌گرێ‌ و نه‌گه‌وره‌بونیش .بۆیه‌واباشتره‌ به‌رله‌وه‌ی كارێك بكه‌یت ویژدانی خۆت بكه‌ی به‌دادوه‌ر.


Jgarsoz8181@yahoo.com

 

           

 

30/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com