ململانێكانی علاوی و مالیكی عیراق به‌ره‌ودواوه‌ده‌به‌ن
 

  

هه‌ردی شێغ قادر(ئه‌مریكا)


 

له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له‌(7)ی ئازاریڕابردودا . لیستی العراقیه‌ (91) كورسیی به‌دست هێنا كه‌ئه‌مه‌ش زۆرترین ڕێژه‌ی ده‌نگه‌ به‌ده‌ستی هێناوه‌ له‌لیسته‌براوه‌كاندا له‌به‌رانبه‌ریشدا ده‌ولاتی یاسا(89)كورسیی وهاوپیمانی نیشتیمانی(70)كورسی و هاوپه‌یمانی كوردستان(57)كورسیان هێناوه‌ كه‌كێبڕكێی نێوان لیسته‌ براوه‌كان له‌سه‌رپێك هێنانی حكومه‌ت تاكوئێستاش هه‌ربه‌رده‌وامه‌ . به‌لام ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ی زیاتر ئالۆزپڕۆسه‌ی سیاسی له‌قێراقداپه‌ك خستووه‌ پێك هێنانی كوتله‌یه‌كی یه‌ك مه‌زهه‌بی له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیستی ده‌ولاتی یاساو هاوپه‌یمانی نیشتیمانی یه‌وه‌ .ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ علاوی و سونه‌كانی زۆرنیگه‌ران كردوه‌ ئه‌وه‌تا له‌دیدارێكدا له‌گه‌ل رۆژنامه‌ی ((گاردیان))ی به‌ریتانی دا عه‌لاوی ده‌لێت (ململانێی سیاسیه‌كان و هه‌وڵه‌كان بۆپه‌راوێزخستنی سونه‌كان یان لیستی العراقیه‌ , عیراق به‌ره‌و جه‌نگێكی تائیفی ده‌بات و ناوچه‌كه‌شی له‌گه‌ڵدا تیوه‌ده‌گلێت. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان وهاوپه‌یمانه‌كانی زه‌مانه‌تی به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی دیموكراسیی نه‌كه‌ن ئه‌واپێده‌چێت ململانێكان زۆرله‌وه‌ ئاڵۆزترببن و ته‌نها له‌چوار چێوه‌ی عێراقدا نه‌مێنه‌وه‌ به‌ڵكو ناوچه‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه‌).؟. ئه‌وه‌ هه‌ره‌شه‌یه‌كی ئاشكرایه‌ كه‌ ئه‌مرۆِعلاوی ده‌یكات ئه‌م هه‌ره‌شه‌یه‌ش هه‌رله‌خۆوه‌نیه‌ به‌ڵكوبه‌هاندان و به‌پاڵپشتی وه‌ڵاتانی ناوچه‌كه‌ یه‌ . به‌تایبه‌تی وڵاتی مسرو عه‌ره‌بستانی سعودیی و هه‌ندێ‌ ولاتی تری ناوچه‌كه‌ . وه‌له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ تارق هاشمی جیگری سه‌رۆك كۆمار هه‌ره‌شه‌ی په‌سند نه‌كردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد وه‌ شیعه‌كانی عێراق ئه‌م هه‌ره‌شانه‌ به‌مه‌ترسی یه‌كی گه‌وره‌ دزانن بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌عیراقی ئه‌مرۆدا به‌هه‌وڵكی ده‌زانن بۆ دووباره‌ هاتنه‌ وه‌ی حوكمی به‌عسی یه‌كان یان راستربڵێین سونه‌كان ئه‌بێ‌ ئه‌وراستیه‌ش بزانن كه‌ سونه‌كانی عراق له‌سالی 1920 ته‌وه‌ تاسالی 2003 وه‌ ده‌سه‌لاتی عیراقیا له‌دستدابووه‌ به‌هه‌مووشێوه‌یه‌كی دڕندانه‌و نائینسانانه‌ گه‌لی عراقیان چه‌وساندۆته‌وه‌ به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد له‌كوردوستانی عراق و شیعه‌كان له‌جنوبی عراقدا بۆیه‌ شیعه‌كان و كورده‌كان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ جارێكی دی سونه‌كان بگه‌رینه‌وه‌ بۆناوپرۆسه‌ی سیاسی عراق ببنه‌وه‌ هۆی تێكدانی پرۆسه‌ی دیموكراسیی له‌عیراقدا؟ پێكهینانی حكومه‌تی نوێی عراق به‌بێ كورد حكومه‌تێكی كامل نابێت چونكه‌ كوردیش پێكهاته‌یه‌كی بنه‌ره‌تی عراقه‌و به‌نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م ئه‌ژمار ده‌كرێت.بۆیه‌ بۆپێك هێنانی حكومه‌تێكی بنكه‌ فراوان كه‌ له‌هه‌مووپێك هاته‌كانی عراق دروست بكرێت ئه‌گه‌رهه‌موولایه‌نه‌كان له‌سه‌رهه‌ندیك داواكاری سازش بكه‌ن ئه‌وه‌لایه‌نی كوردیش ده‌بێت هه‌ندیك سازش له‌سه‌ر داواكاریه‌كانی خۆی بكات چونكه‌ كورد نابێته‌رێگر له‌پێك هێنانی حكومه‌تی عیراقی ئه‌م رۆماندا.. هاوكات چاودێرانی سیاسی عێراق و جیهان پێیان وایه‌ ئه‌گه‌ر لیسته‌ براوه‌كان رێك نه‌كه‌ون و حكومه‌تێكی ته‌وافوقی پێك نه‌هێنن ئه‌وا عیراق به‌ره‌و قه‌یرانێكی ده‌ستووریی ده‌به‌ن به‌مه‌ش نائارامی و ئاسایشی وڵاته‌كه‌ به‌ره‌ونائارامی ده‌چێت وه‌ هه‌ربه‌هۆی ئه‌م كیشانه‌وه‌ په‌رلامانی نوێ‌ ناتوانێ‌ كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌می خۆی سازبكات بۆدیاری كردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عراق و نه‌خشه‌ی سیاسی له‌عیراقدا جارێكی تر گۆرانی به‌سه‌ردادێت وعیراق ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ دواوه‌..






 

           

 

14/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com