حه‌زمان نه‌ئه‌کرد
چاومان به‌رایی نه‌ئه‌هات
له وه‌رزی وه‌یشوومه و نه‌هاتا
به‌سه‌ر لاشه‌ی خه‌ڵتانی خوێن و
لافاوی خوێنی ڕژاوا
له‌زه‌ماوه‌ندی کچی سه‌رۆکا
ڕیزی ڕه‌شبه‌ڵه‌ک نه‌گرین و
فرمێسک نه‌که‌ینه شاباش
باخچه‌ی پاشاش له‌وبه‌ر ئاوه
ته‌لی دڕکاویی و
خێڵی دوژمن ده‌وره‌ی داوه
ناڕۆین
بۆ ئه‌ودیوو هێڵی سور
سه‌دان هێڵی سور کێشراوه
بشڕۆین
هێڵی سورمان به‌زاند
خوێنمان له کاسه کراوه
ئه‌مه ووڵاته ١١١؟
یان تۆڕی جاڵجاڵۆکه‌ی مه‌رگه مووشه؟
به‌م هه‌موو هێڵه سورانه کێشراوه
ووڵاته‌که‌م
له نه‌خشه‌ی خه‌تخه‌تێن ده‌چێت
هێڵه‌کانی گوێزانی سورن
بازبازێن تیایدا
گه‌مه‌ی مه‌رگه، داوه‌کانی له‌قاچمان ئاڵاوه
له‌ژێر ئه‌م ده‌واره شڕه‌ی
پاسه‌وانانی هێڵه سوره‌کان ده‌وره‌یان داوه
ئابڕوی سه‌رکوتگه‌رانی ئازادی تیا تکاوه
له ماڵی خۆمانا
بووین به مه‌ڕی خۆماڵی و
که‌ڵبه‌ی گورگی خۆماڵی
له گۆشت و ئێسقانمان گیراوه
هۆ نوێنه‌ری هه‌رێمۆکه‌که‌م
لێت ده‌پرسم
ئه‌م هه‌موو به‌ند و دا‌و و هێڵه سورانه چی یه؟
له گه‌ردنمان ئاڵاوه
لاوه‌کانمان که ده‌ست ده‌که‌ن
به گیرفانی خاڵی و به‌تاڵی خۆیانا
پرسیار خۆیه‌تی سه‌ری سوڕماوه
تۆ له‌و دیوو هێڵه سوره‌ی خۆتا
غه‌رقی دۆلار و نازونیعمه‌تی
ئه‌وانیش کوێره‌وه‌ری
به باڵایاندا دادووراوه
ڕۆژنی یه پرسیارێک به‌ربینمان نه‌گرێ
له‌م هه‌موو
تۆفانی هێڵه سورانه‌ی جه‌نابتان
گه‌ر منداڵێک به شکه‌وه بڕوانێته گه‌نده‌ڵیتان
ئێوه بێ‌شک
ده‌یڕفێنن و
لاشه‌که‌ی فڕێده‌ده‌ن له‌و ناوه
ئه‌م هه‌موو، باندی ئینسان کوشتنه
ئه‌م هه‌موو، بڵندگۆیانه‌تان
بۆ داوه به ده‌ست ئه‌م هه‌موو فه‌تواچیانه
ئه‌م هه‌موو، تۆببارانی سنورانه
ئه‌م هه‌موو، میت و ئیتڵاعات و
ئه‌م هه‌موو تازه و کۆنه به‌عسیانه
ئه‌م هه‌موو. ده‌زگا تۆقێنه‌رانه،
ئه‌م هه‌موو، گه‌نده‌ڵی و مشه‌خۆری و
ئه‌م هه‌موو، سه‌کۆیه بۆ ئه‌م ته‌مه‌ڵانه
ئه‌م هه‌موو هێزه‌تان له‌کوێوه هێنا
بۆ خنکاندنی
ئه‌م تۆزه ئازادیه سیس و لاوازه‌ی
خه‌ریکه چه‌که‌ره ده‌کات له خه‌ونمانا
له‌ودیوو هێڵه سوره‌کانتانه‌وه
ئه‌و باندانه‌ی تا مه‌چه‌کیان سووره به خوێن
به ژیان و ئاسوده‌یی ئێمه پێده‌که‌نن
کۆرپه له باوه‌شی دایکا ده‌فڕێنن
پاشان، له کون و قوژبنی
شوراکانی ده‌وری کۆشکی فیرعه‌نیتان
بۆ چ تاوانێکی تر خۆیان مه‌ڵاس داوه
واخه‌ریکه
درێژ ترین ڕوباری خوێنی شه‌هیدانتان
ده‌بێته ته‌شتێک خوێن
له چاو ئه‌و ده‌ریایه له خوێن
له جه‌سته‌ی من داده‌چۆڕێ
وا خه‌ریکه
ئه‌و کوردستانه‌ی
بڕیار بوو یا ئه‌و بێ یان نه‌مان
که‌چی ئێوه هه‌ر ماون و
کوردستان، واخه‌ریکه ده‌بێت به تۆقانستان
فه‌رهه‌نگی نوێ ی
جێ په‌نجه و ده‌ستی ئێوه
سیخناخ بووه له بۆگه‌نترین ووشه
ماڵی من ئێستا که‌لاوه‌یه
ئێوه به‌ردبارانی ده‌که‌ن
که‌چی خۆشتان ماڵتان دروستکراوه له شوشه
من بۆ ئازادی
کاوله‌یه‌کم هه‌یه
بۆ ده‌رکه‌وتنی پرشنگیشی
دوێنێ سه‌رده‌شت، ته‌نها چه‌ند ووشه‌یه‌کی هه‌بوو
له قه‌فه‌زی سنگی خۆیدا به‌ره‌ڵای کرد
ئێوه‌ش به‌هه‌شتێکتان هه‌یه
له‌مدیوو هێڵه سوره‌کانه‌وه
گه‌ر که‌سێک ته‌نها ته‌ماشی بکات
ده‌ستی له پشته
تابوری پێنجه
ئه‌وا خوێنی خۆی بۆ بانده‌کانتان حه‌ڵاڵ کرد
من بۆ ئازادی
ته‌نها ده‌مم هه‌یه هاوار بکات
بۆ دۆزه‌خیشتان، کوردستان
قاچمان هه‌یه تیایدا ڕاکات
به‌ڵام ئێوه
بۆ خنکاندنی ئازادی
ده‌سه‌ڵات و
گه‌نده‌ڵیتان
سه‌دان باند و
قانونه‌که‌ی ئه‌ندازیاره گه‌لحۆکه‌ی حوکمی زاتیتان
ئه‌وه ئێمه‌بووین
سه‌دان هێڵی سوری ناقۆڵامان شکان
ئێوه هه‌موویتان کێشاوه‌ته‌وه
له‌مڕۆ به‌دوا
ئه‌وه بارانی تووڕه‌یی ئێمه‌یه
هه‌موو هێڵه سوره‌کانتان
ده‌شواته‌وه
حه‌سه‌ن مه‌عروف
ئوسترالیا-١٥ی ئایاری٢٠١٠
Hasan_a@y7mail.com
|