2010 / 05 / 09
ڕێزوو خۆشه‌ویستیم بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدی پێنووس
کاکه (سه‌رده‌شت عوسمان)، هیوادارم هاتنه وه‌ڵامی
سه‌راسه‌ری خه‌ڵکه باشه‌که‌ی کوردستانوو دوونیا، شتێ
له خه‌موو په‌ژاره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی ڕۆڵه که‌یان
که‌م کاته‌وه. به‌ڕای من ئه‌مڕۆ بار به‌وه
گه‌یشتووه که له‌به‌رچاوی خه‌ڵک، خوێده‌واروو
ڕۆناکبیران بکه‌ونه به‌ر زه‌بری ئه‌وانه‌ی نه‌زانانه
بوونی خۆیان ژێرپێ ده‌خه‌ن و به بوونی ئازادانه‌و و
خورتانه‌ی مرۆڤه‌کان شاگه‌شکه‌ن، به‌ڕه‌خنه‌ی به‌جێ
شێتگێڕن.کوژرانی گه‌نجێکی وا که‌م ته‌مه‌ن
له‌به‌رده‌می زانکۆکه‌یدا، مایه‌ی ڕووزه‌ردییه بۆ
هه‌مووان، شه‌رمه‌زارییه جه‌ساره‌تی ئه‌م ده‌سته
چه‌په‌ڵه کراوه‌ییه‌ی، بێ سڵه‌مینه‌وه‌و بێ
به‌زییانه ئاماده‌ییه بۆ ته‌قه‌و تیرۆر‌و تاساندنی
تاکێکی سڤیلوو بێ دیفاع. زۆر شت زانراوه له‌سه‌ر
چه‌په‌ڵیوو بێویژدانی ئه‌م تاوانباروو مرۆڤکوژانه،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرنگه بۆ ئه‌مڕۆی به‌شه
ڕۆناکبیروو ڕامیاره ڕه‌سه‌نوو ڕاستگۆکانی نێو چینوو
تووێژه به‌ده‌نگهاتووه‌کانی کۆمه‌ڵ، که هه‌ڕه‌شه‌کان
به جدی وه‌رگیرێن، چاوه‌ڕوانی هاوکاریوو ده‌ستگیرۆیی
خه‌ڵکانێک نه‌بن، که له‌باشترین باردا ئه‌گه‌ر خۆیان
داڕێژه‌ری نه‌بن، ئه‌وا له‌سێبه‌ری ئه‌وانوو به
ته‌باره‌کیو خۆشحاڵی ئه‌وان ڕوویداوه. بۆیه
چاوه‌ڕوانییه‌کان ده‌بێ له‌خۆتانه‌وه سه‌رچاوه‌بگرێ،
پشت به‌خۆبه‌ستنوو هاوکاری خۆبه‌خۆی ئه‌وانه‌ی قبووڵی
تیرۆروو هه‌ڕه‌شه‌و سوکایه‌تی ناکه‌ن، ده‌سته‌به‌ری
مانه‌وه‌و پاراستنی سه‌روو که‌رامه‌تیان ده‌کات.
وشیاریوو ئاگایی له تێبینی کردنی هه‌رشێوازێکی
خه‌راپه‌کاری گرنگی خۆی هه‌ییه، گرنگه خه‌لکی
ڕووناکبیر خوێندنه‌وه‌و پێشبینییه‌کانی خۆیان
به‌ڕاشکاوی بخه‌نه ڕوو. گه‌یاندنی زووبه‌زووی هه‌ر
گه‌فوو لادانێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر په‌یامه
دزێوه‌که هه‌ڵگری که‌مترین ڕاده‌ی هه‌ڕه‌شه‌و ڕقی
سه‌رزاره‌کیش بێ، گه‌ر وه‌ک خۆی خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێ
و ویسته شراوه‌کانی ناوی ئاشکرا بکرێ، کارێکی
به‌سووده. ڕیوشوێنی پاراستنی گیانی گرووهی قه‌له‌موو
راستیوو ویژدان، پێویستی به ئاشکرابوونی هه‌ڵوێستی
تاکوو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه به‌رامبه‌ر به تووندووتیژی،
به‌رامبه‌ر به کوشتنی ڕۆژنامه‌وان، یا هه‌ر که‌سێکی
چالاکوان له‌هه‌ر بوارێکی خزمه‌تگه‌یاندن به
کۆمه‌ڵانی خه‌لک. هۆشیاری و مه‌ده‌نییه‌تی ئێمه له
سه‌رووفه‌ساڵی که‌سێک یا ڕووڕێکی و جوانی (ڕۆژنامه‌و
ماڵپه‌ڕه)کان، ژماره زۆری ڕێکخراوه سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌کان، یا هه‌ر شتێکی تری
بێ جه‌وهه‌ر کۆنابێته‌وه، به‌ڵکوو کارێکی جۆرییه‌وو
زۆر جیاوازه له هه‌ڵپه‌وو فشه‌ی ئه‌وانه‌ی دڵیان به
شارێک یان دیوی ناوه‌وه‌ی تاقه ڕێکخراوێ یان دانه
حیزبێ خۆشه‌و به‌دوای کاری سه‌رپێییوو قازانجی خیرای
سیاسی کورت مه‌ودادا که‌وتوون،وه‌ک هه‌میشه
دوابه‌دوای گه‌یشتن به مه‌راموو پاره‌و پێگه ی
ویستراو، سحری کار به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، دووباره‌خۆمان
له که‌وانه‌ی، مریشک له هێلکه‌یه یان هێلکه
له‌مریشکه، دیسان له تراوماو په‌ندی جاشی یه‌ک
ماکه‌روو فه‌رخه مشکی هه‌مباندڕ ده‌رنابه‌ین. که‌شی
گشتی هه‌رێم هه‌موو شاروو دێهاته‌کانی کوردستان و
سه‌راسه‌ری ڕه‌وتوو ڕێکخراوه حیزبی‌و سڤیله‌کان
ده‌گرێته‌وه. ئه‌وانه‌ی پێیان وایه مۆدێرنوو
جیاوازن، خاوه‌ن فه‌رهه‌نگوو سه‌لیقه‌و روانگه‌ن،
گه‌ره‌که باشتر هه‌ست به گرنگی کرانه‌وه‌مان
بۆیه‌کتر بکه‌ن. کورتی هێنانوو بچووکبوونه‌وه‌و متبوون
یا پێچه‌وانه‌که‌یی، هه‌ر له به‌رهه‌موو چنه‌ی ده‌ستی
خۆمانه‌و شتێک نییه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌تمۆسفێری گشتی
وێناکرێ. گه‌شه‌دان به لێکحاڵی بوونوو ده‌رخستنی
پێناسوو ڕاستی ویسته‌کانمان، تا له‌ڕۆشنایی ئه‌مه‌دا،
له‌گه‌ل یه‌کا، ته‌کاموول به پرۆسه‌ی گونجانوو
تێپه‌راندنی دۆخوو قۆناخێکی وه‌ک ئه‌مڕۆ بدرێ
به‌هاداره. گرنگی هاوپشتی و هاوبه‌ندی له‌سه‌ر ئاستی
سه‌راسه‌ری کۆمه‌ڵگه بۆ پرسێکی وا گشتگیر
پێویستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گروو حه‌یاتییه. گرنگی
دابینکردنی که‌شێکی تا ئه‌ندازه‌ییه‌ک ئازادوو پاکژ
له تووندووتیژی پێویستییه‌کی مرڤانه‌ی
سه‌راسه‌ریمانه، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی کاروو خه‌باته
له‌و پێناوه‌دا، گرنگه به گۆشوو گیانێکی گه‌وره‌تر
له‌وه‌ی دوێنێ پێی ئاشنابووین بێینه ناو ئه‌م
که‌مپینه هه‌میشییه‌ی مانه‌وه‌و پاراستنی که‌رامه‌توو
گیان، سه‌ختی زاموو کۆسته‌کان پێویستی ئه‌وه
دێنێته‌گۆڕێ که گشتمان هانده‌ربین بۆ یه‌کتر له‌م
پێناوه‌دا، ئه‌وه‌نده‌ی له‌ده‌ستماندێ و به‌وه‌ی که
بۆمان گونجاوه کاری دڵڕه‌قانه مه‌حکوومکه‌ین.گومانی
تیانییه که نوسینوو قسه گرنگی خۆی هه‌ییه. به‌ڵام
دونیایه‌ک تێکستوو قسه‌ی نه‌سته‌ق، به پێنووسوو قوڕگی
بوێروو پڕهاواروو به گڵپه، خۆ به‌یانکردن به
پانترکردنی لافیته‌ی ڕه‌شوو شیوه‌نه تێکستی قه‌ڵه‌وی
ماڵپه‌ڕوو ڕۆژنامه‌کان نییه ئه‌مانه هه‌مووی
ناکاته ئاکاری جدی یه‌کێکمان له نێو کایه‌ی ژیاندا
له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆو مه‌یدانیدا، دژ
به توندووتیژی. ئالێره‌دا گوته‌و نووسین زیندووه‌و
زیاتر لایه‌ق به ژیانوو پێویستییه‌کانی خه‌ڵکی
ئاساییه، به‌دڵنییاییه‌وه سودی ده‌بێ بۆ که‌سوو
گرووپه تووڕه‌و شه‌ڕه‌نگێزوو ده‌سوه‌شێنوو مرۆڤکوژه
ده‌روون شیواوو نه‌خۆشه‌کانیش، تا له‌وه‌زیاتر زیان
به‌خۆیان نه‌گه‌یه‌نن. خه‌سڵه‌تی جیاوازی مرۆڤی کاراوو
خاوه‌ن خه‌ونوو هیوا، له‌سه‌ری ده‌سه‌پێنێ که
ئاکاره‌کانی له بۆته‌ی سه‌رمێزوو پشت میکرۆفۆن زیاتر
مه‌ودا وه‌رگرێ، ئه‌وکاته شته‌کان له جوغزی خۆش
خه‌یاڵی و خۆپه‌رستی و ترسی نابه‌جێ ده‌رده‌چێ و
ده‌بێته کارێکی ئافه‌ریده‌و به‌سوود، له‌و دوڕیانه‌دا
که مرۆڤه‌کان جیاده‌بنه‌وه له سلبییه‌توو داماویوو
خۆ خه‌ڵه‌تاندنوو خۆ پێکه‌می، کۆڕێی گونجاوی ژیانێکی
باشتر، هه‌ڵده‌بژێرنوو چاوه‌ڕوانی مه‌عجیزه‌و هێزیکی
خاریقوو ده‌ره‌کی ناکه‌ن تا دوونیایان بۆ بکاته
به‌هه‌شتی بێ کێشه، به‌ڵکوو به ئامرازه ساکاره‌کانی
خۆیان به مرۆڤبوونیان، به پردی زمان و دڵی پڕ
عه‌شقوو هیوای گه‌نجانه‌ییان، ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤی
ناتووندووتیژیی دێننه ناو کایه‌ی ژیان. ته‌نها ڕێگای
به‌رخودانوو جوڵانه‌وه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی مافه
گشتییه‌کان له‌ژێر ویستی وه‌ستاندنی تیرۆروو
شه‌مه‌زارکردنی زه‌برووزه‌نگ، ده‌کرێ پشتی پێ ببه‌سترێ
و هوومێدی پێش‌گرتن به تاوانی قه‌تلوو ئه‌شکه‌نجه‌ی لێ
بکه‌وێته‌وه. به ڕوونی، ویستی بێ سازشی به‌رده‌وام
بوون له‌ژیان، تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌تی تازه بۆ
بزاڤێکی وا فراهه‌م ده‌کات. ژه‌هر به‌ژه‌هر چاره‌سه‌ر
ناکات کوشتن به کوشتنێکی تر ڕاناگرێ، شکان به
شکانێکی تر ته‌واوناکات، به‌ڵکوو بزاڤی نوێ ڕێگه نادا
هه‌موو ده‌رووبه‌ر ژه‌هراوی بێ و ژماره‌ی قه‌بروو
وێرانی زیادکا. سنوور بۆ هه‌موو ئه‌و شته خه‌راپانه
ده‌کات تایبه‌ت مه‌ندیوو میکانیزمی کاری خۆی، خۆی
پێشانده‌دا به‌وشێوه‌ییه که جیاوازه له ڕه‌گه‌زی
ڕقوو زۆردارایی و خۆخۆرییه‌ک که بوونی هه‌ییه له
نیو هه‌ر کۆڵانوو به‌رده‌رکی هه‌ر زانکۆ‌و مه‌حکه‌مه‌و
وه‌زاره‌توو په‌رله‌ماندا. بۆیه دووباره دێژم
وه‌ستانه‌وه له‌ڕووی دڵڕه‌قیوو سوکایه‌تیوو کوشتن،
پێویستی به هاوپشتی سه‌راسه‌ری که‌سایه‌تییه به
مروه‌توو شه‌ریفوو دڵسۆز به‌خۆوو خه‌ڵکه.
|