هیچ كه‌س ناتوانێت به دڵنیاییه‌وه دادوه‌ری بكات،
كه چ كه‌سێك ڕاست دەکات و چ كه‌سێك هەڵەیه، چ كه‌سێك
له ڕاستییه‌وه نزیكتره یا لەسەر باشترین ڕێگه‌یە بۆ
به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین باشە بۆ هەر كه‌سێك و بۆ
هه‌مووان. ئازادی هاوده‌م بە ئه‌زموون، ته‌نیا ڕێگه‌یە
بۆ په‌یبردن به ڕاستی و ئەوەی چ شتێك باشترینە؛ هەروا
ئازادی لە ئارادا نابێت، ئه‌گه‌ر ئازادی هه‌ڵه‌كردن،
ڕه‌تبكرێته‌وه.
به‌ڵام كاتێك كه‌سێك له ڕووی ڕامیارییه‌وه، نه‌ك
فیلۆسۆفییه‌وه، قسه له‌سه‌ر ئازادی ده‌كات، كه‌س
هۆشی بۆ دێوی میتافیزیكییانه‌ی مرۆڤی دابڕاو
(ئه‌بستراکت) ناچێت، كه له ده‌ره‌وه‌ی گه‌ردوون و
ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بوونی هه‌یه و وه‌ك
هه‌ندێك له خواكان ”توانای کردنی هەر شتێکی هەیە، كه
ئاره‌زووی بکا” پڕ به واتای وشه.
كاتێك كه كه‌سێك قسه له ئازادی ده‌كات، له بارەی
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كەوە ده‌دوێت، كه تێیدا هیچ كه‌س
ناتوانێت كه‌سانی تر به‌بێ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و
به‌رهه‌ڵستی توند، ملکه‌چ بكات، له‌وێدا، لە سەرووی
هەموو شتێکەوە، هیچ كه‌س ناتوانێت بەسەر کۆمەڵگەدا
زاڵ‌بێت و هێزی کۆمەڵایەتی بۆ سه‌پاندنی ئارەزووه‌كانی
خۆی به‌سه‌ر كه‌سانی تر و گروپەکانی تردا كه
سه‌رچاوه‌ی هەموو ده‌سه‌لاتێکن، بەکاربەرێت.
مرۆڤ پێرفێكت نییه، به‌مه ڕازین. به‌ڵام ئەمە لە
به‌ڵگه‌یه‌ك زیاترە و له‌وانه‌شه به‌هێزترین به‌ڵگه‌ش
بێت، تا چه‌كی "به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادی تاکەكه‌سی"
نه‌درێته ده‌ست كه‌س.
مرۆڤ پیرفێكت نییه. به‌ڵام ئه‌ی له كوێ مرۆڤ
ده‌توانێت که‌سانی وا په‌یدا بكات، كه نه‌ك ته‌نیا بۆ
به ئاشتی ژیان له‌ته‌ك که‌سانی تردا به ئه‌ندازه‌ی
پێویست باش نه‌بن، به‌ڵکو هه‌روا که‌سانی واش که
لێهاتووی كۆنترۆڵی ژیانی كه‌سانی تریشیان به شێوه‌ی
ده‌سه‌ڵاتگه‌رایانه هه‌بێت؟ به گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی
كه وه‌ها كه‌سانێك هه‌بن، ئه‌ی چ كه‌سێك دیاری‌یان
ده‌کات؟ ئایا ئه‌وان به‌خۆیان خۆیان ده‌سه‌پێنن؟ ئەی
ئه‌وه كێیه كه ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر به‌رهه‌لستی و
توندوتیژی ”تاوانباران” ده‌یانپارێزێت؟ یا ئایا ئه‌وان
له‌لایه‌ن ”که‌سانی شکۆدار”ه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن،
که‌سانێك که وه‌ك نه‌زان و شه‌ڕانی، دوور له‌وه‌ی که
بتوانن ئاشتیانه بژین، وێنا ده‌کرێن، ئەی چۆن له
پڕێکدا ده‌بنه خاوه‌نی ته‌واوی باشییه‌كان، كاتێك که
پرس و پرسیاری هه‌ڵبژاردنی سه‌روه‌رانیان دێته
پێشه‌وه؟
ئه‌رشیڤی نووسه‌ر: نووسینەکانی تری نووسەر:
http://dwardmac.pitzer.edu/anarchist_archives/malatesta/Malatestaarchive.html
|