رۆژی 17ی ئه‌م مانگه، باراك ئۆباما-ی سه‌رۆكی
ویلایه‌یه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا،
به‌ئیمزاكردنی یاسای ئازادیی رۆژنامه‌نوسی، رێزی
له‌دانیال بیرل-ی رۆژنامه‌نوسی شه‌هیدی وڵاته‌كه‌ی نا.
دانیال بیرل، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی رۆژنامه‌ی ۆڵ
ستریت جۆرناڵ بو له‌باشوری ئاسیا‌و له 23/1/2002
له‌لایه‌ن تێرۆریستانه‌وه له‌كراچیی پاكستان رفێنرا‌و
دواتر كاسێتی كرده‌ی سه‌ربڕینه‌كه‌ی بۆ كونسوڵگه‌ریی
وڵاته‌كه‌ی له‌كراچی نێردرایه‌وه.
ئۆباما، له‌رێوره‌سمی ئیمزاكردنی یاساكه‌دا، كه
خێزانی رۆژنامه‌نوسه شه‌هیده‌كه‌یش ئاماده‌یبون، وتی
"ئه‌م یاسایه ئاماژه‌یه بۆ به‌زیندویی مانه‌وه‌ی
بیرل".
ئه‌م روداوه، ئه‌گه‌رچی له‌وڵاتێكدا بوه، كه له‌روی
قۆناغه‌كانی دیموكراسیه‌وه، له‌پێش ئێمه‌وه‌ن، به‌ڵام
ناكرێت هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر نه‌كه‌ین‌و، به‌و
بیانوه‌وه قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئازادیی رۆژنامه‌نوسی‌و،
په‌یوه‌ندیی نێوان میدیا‌و ده‌سه‌ڵات نه‌كه‌ین له‌م
هه‌رێمه‌ی خۆماندا.
هیچمان ناتوانین نكوڵی له‌وه بكه‌ین، میدیا‌و
ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رێمی كوردستاندا له‌په‌یوه‌ندییه‌كی
یه‌كترته‌واوكه‌ر‌و هاوبه‌رپرسارێتیدان، بگره
روداوه‌كانی تێرۆركردنی رۆژنامه‌نوسان له‌م ساڵانه‌ی
دواییدا قه‌یرانه‌كه‌ی قوڵتركرده‌وه.
له‌ساده‌ترین گوزارشتدا، ئه‌گه‌ر باسی یاسا نوێیه‌كه‌ی
رۆژنامه‌نوسی بكه‌ین (یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌كوردستان
ژماره 35ی ساڵی 2007)، كه سه‌رۆكی هه‌رێم ئیمزای
له‌سه‌ركردوه‌و ماوه‌ی زیاتر له‌دو ساڵه چوه‌ته
قۆناغی كارپێكردنه‌وه، به‌ڵام سه‌رباری
كه‌موكوڕییه‌كانیشی، به‌تایبه‌ت له‌روی ماف‌و
ئازادییه‌كانه‌وه، هێشتا له‌هه‌ندێ دادگای هه‌رێم
كاری پێناكرێت. له‌وه‌یش سه‌یرتر سه‌رۆكی هه‌رێم خۆیشی
كاری پێناكات‌و، به‌یاسای سزادانی عیراقی شكات
له‌رۆژنامه‌نوسان ده‌كات!
لێره‌دا نامه‌وێ، هه‌رێمی كوردستان به‌ئه‌مه‌ریكا
به‌راوردبكه‌م، به‌ڵام هه‌مومان هه‌قی خۆمانه،
به‌ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه، داكۆكی له‌ئازادیی راده‌بڕین‌و
رۆژنامه‌نوسی‌و ده‌ستكه‌وتنی زانیاری بكه‌ین، چونكه
دواجار ئه‌مانه ئازادیگه‌لێكن له‌پێناو مافی
مرۆڤبون‌و هاوڵاتیبونمان له‌م هه‌رێمه‌دا. بۆیه كاتێك
میدیایه‌ك، یان رۆژنامه‌نوسێك به‌دوای زانیارییه‌كی
شاراوه‌دا ده‌گه‌ڕێت، فاكتێك ده‌خاته‌ڕو، گه‌نده‌ڵیه‌ك
ئاشكرا ده‌كات، بۆچونی جیاواز له‌وه‌ی هه‌یه
پێشكه‌شده‌كات، ئه‌وا مانای ئه‌وه‌یه ئه‌ركێكی
گه‌وره‌ی له‌كۆڵی ئه‌و كردۆته‌وه، یارمه‌تیده‌رێكی
بێبه‌رامبه‌ریه‌تی، بۆیه پێویسته ده‌سه‌ڵات سوپاسی
بكات، رێزی لێبنێت، نه‌ك مه‌ودای ئازادییه‌كانی
به‌رته‌سك بكاته‌وه، ئاسته‌نگی هه‌مه‌جۆری بۆ
دروستبكات، یاسا بكاته چه‌كێك بۆ كۆتوبه‌ندكردنی.
ئه‌وه‌ی ئێمه‌و ئه‌وان (ئێمه له‌م هه‌رێمه‌و ئه‌وان
له‌ئه‌مه‌ریكا) له‌یه‌كتر جیاده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه
یاسای رۆژنامه‌نوسی لای ئه‌وان كلیلی كردنه‌وه‌ی
ده‌رگا‌و كه‌له‌پچه‌كانه، به‌ڵام لای ئێمه
به‌پێچه‌وانه‌وه بوه‌ته كلیلی داخستنی ده‌رگا‌و
كه‌له‌پچه‌كان.
هێرش ره‌سوڵ
|