10-04-02
من له کۆڵانێکدا له‌دایکبووم
باخه‌کانی پڕبوون له گوڵی سپی، له په‌پووله‌ی
سوور.
کۆڵانێک ئاگری ژیان تیایدا شین شین بوو،
گه‌ڕه‌ک وه‌ک مه‌نجه‌ڵێک گه‌نمه‌شامی
پڕبوو له هه‌ڵبه‌زودابه‌ز و
تریقه تریقی
منداڵانی به‌روانکه سپی.
په‌نجه‌ره‌کانی کۆڵانی ئێمه
هێنده شین بوون،
به‌شێکبوون له ئاسمان،
ده‌رگاکان هێنده سه‌وزبوون
به ته‌قولبابێک به‌هار ئه‌هات به‌ره‌وپیرت.
منداڵانی گه‌ڕه‌کی ئێمه،
به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ چی ئه‌ستێره‌ی ئاسمان هه‌بوو له
چاویاندا بوو،
که له‌سه‌ر زه‌وی یاریان ئه‌کرد
پێویستیان به ئاسمان نه‌بوو
چونکه ئاسمان له ناویاندابوو،
که سه‌یری پێیهپهتییهکانت بکردنایه
وه‌ک ئه‌وه وابوو
سه‌یری ژێر قووبه‌ی
که‌نیسه‌یه‌ک بکه‌یت که پڕه له وێنه‌ی فریشته‌ی
باڵدار.
منداڵانی گه‌ڕه‌کی ئێمه
که کچێکی پێڵاوسووریان ئه‌بینی به کۆڵاندا ئه‌ڕوات،
وه‌ک پۆلێک چۆله‌که که زمانیان بیگرێ دوای ئه‌که‌وتن
و ئه‌یانووت:
تۆ، جو، جو، جو، جو، جو، جوانیت.
گه‌ڕه‌کی ئێمه ماڵی خودای تیانه‌بوو
چونکه تا ئه‌و کاته خودا ماڵی جیانهکردبووهوه
له گه‌ڵمان،
هه‌موومان به حیکمه‌تی ئه‌و پێغهمبهرانهوهی
که بڕیاریاندابوو نه‌بن به پێغه‌مبه‌ر ئه‌ژیاین،
چونکه له چاوی ئێمه‌دا فیلێک و مێرووله‌یه‌ک
یه‌کسان بوون
که عاشق ئه‌بوون.
منداڵانی هه‌موو کۆڵانه‌کانی گه‌ڕه‌کی ئێمه
به‌ناوی خۆیانه‌وه بانگ ئه‌کران،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ناوبردنی ناوی ئه‌واندا
کۆتره شینکه‌کان له ئاسمانه‌وه ئه‌نیشتنه‌وه،
شۆرهبییهکان سه‌ریان به‌رز ئه‌کرده‌وه،
که‌وه‌کان له چینه‌کردن ئه‌که‌وتن،
وه‌ک به‌وه‌ی که‌سێک ئه‌وان بانگ بکات بۆ یاریکردن
نه‌ک منداڵان.
ئێستا کۆڵانی ئێمه چۆڵه،
منداڵانی گه‌ڕه‌کی ئێمه هه‌موویان ڕۆیشتن بۆ شه‌ڕ
چوون بۆ سه‌فه‌ری دوور ودرێژ و نه‌گه‌ڕانه‌وه،
منم ته‌نها منداڵی گه‌ڕه‌کی خۆمان،
وه‌ک جاران له‌سه‌ر قادرمه‌ی به‌رده‌رگا دانیشتووم
و
چاوه‌ڕێم یه‌کێک با‌نگم بکات بۆ یاری.
کۆڵانی ئێمه چۆڵه،
پڕه له سێبه‌ری ئه‌و منداڵانه‌ی که کۆڵان خه‌ونی
پێوه ئه‌بینین،
دنیاش پڕبووه له‌و پیاوه گه‌ورانه‌ی
که خه‌ونی منداڵی خۆیان له‌ناو ئه‌م کۆڵانانه‌دا
ئه‌بینن،
من ئه‌زانم منداڵانی گه‌ڕه‌کی ئێمه هه‌رگیز ناگه‌ڕێنه‌وه
ته‌نها هه‌ر منم تاقانه‌ترین پیره‌پیاوی منداڵی
ناو کۆڵان،
که ئه‌بێت چیرۆکی ئه‌و منداڵانه بگێڕمه‌وه
که هه‌رگیز له کوچه و کۆڵانه‌کانی ئێمه‌دا نه‌بوون.
کۆڵانی
ئێمه
چۆڵه.
|