ده‌قی په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمم به وردی
خوێنده‌وه، ئه‌وه‌ی که سه‌رنجی راکێشام ئه‌و دو
دێڕه بو (ئێمه له کاتێکی هه‌ستیارداین و زۆر
بابه‌تی گرنگی نه‌ته‌وه‌یی په‌یوه‌ست به
به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌مان له سه‌ر ئاستی کوردستان
و عێراقدا له کایه‌دان) هه‌روه‌ها (مه‌ترسی پلان و
هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدانی بارودۆخی عیراق به‌گشتی و كوردستان
به‌تایبه‌تیش له‌ناونه‌چون و پێویستیمان به‌وریایی و
هاوده‌نگی هه‌یه).
ئه‌وه‌ی له‌و دو رسته‌یه‌دا جێگه‌ی هه‌ڵوێسته‌کردن و
له‌سه‌ر وه‌ستان و لێوردبونه‌وه‌یه وشه‌کانی (کاتی
هه‌ستیار) و (مه‌ترسی تێکدانی بارودۆخ)ن! من هه‌قی
خۆمه گه‌ر وه‌ک هاوڵاتییه‌کی کوردستان پرسیارێک لام
دروست ببێت و بڵێم: ئه‌رێ به‌ڕاست له که‌یه‌وه وا
لێپرسراوان به گشتی و سه‌رۆکی هه‌رێم به تایبه‌تی،
که به فه‌رمی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی کوردستانه و
ده‌کرێت لێدوان و په‌یامه‌کانی ئه‌و وه‌ک قسه و
لێدوانی لێپرسراوانی دو حیزبه باڵاده‌سته‌که‌ی هه‌رێم
به گشتی وه‌ربگرین، هه‌ستیان به (هه‌ستیاری کات و
مه‌ترسی بارودۆخ) کردوه؟ ئه‌ری جه‌نابی سه‌رۆک، بۆ
ئه‌و کاتانه‌ی تر هیچ پێویستمان به (وریایی و
هاوده‌نگی) نه‌بو؟ ئه‌و کاتانه هیچ مه‌ترسی بارودۆخ
تێکدان نه‌بوه و نییه، که:
- کاتێک (ئێوه و یه‌کێتی) شه‌ڕی ناوخۆتان
هه‌ڵگیرساند، زیاتر له ده هه‌زار گه‌نجی
خێرله‌خۆنه‌دیوی ئه‌م گه‌له بونه سوته‌مه‌نی و
قوربانی و به هه‌زاران ماڵ و خانه‌واده‌ش ئاواره و
سه‌رگه‌ردان بون؟.
- کاتێک له نه‌وه‌ده‌کاندا سوپای دراوسێ و
داگیرکه‌رانی دژ به کورد بۆ هه‌رێم کێشکران؟.
- کاتێک ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م گه‌له ده‌چێته
گیرفانی چه‌ند کۆمپانیایه‌کی سه‌ر به دو حیزبه‌که و
که‌س نازانێت ئه‌و پارانه و ده‌سکه‌وتی نه‌وتی
به‌دزیی فرۆشراوی کوردستان به‌ره‌و کام حساب بانکی و
کۆنتۆی کێ حه‌واڵه ده‌کرێت؟.
- کاتێک زۆر له لێپرسراوانی باڵا‌ی دوحیزبه‌که
بونه‌ته نیمچه حکومه‌تێک، ده‌زگای راگه‌یاندنی خۆیان
و گروپی کوشت و بڕ و رفاندنی خۆیانیان هه‌یه؟.
- کاتێک زۆربه‌ی بڕیاره هه‌ستیار و گرنگ و
چاره‌نوسسازه‌کان بێ پرسی میلله‌ت و له نێو ژوره
داخراوه‌کان و به ته‌نها له لایه‌ن بیرۆی سیاسیی
هه‌ردو حیزبه‌که‌وه ده‌درێن؟.
- کاتێک گه‌نده‌ڵی و به هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و
سامانی گه‌له‌که‌مان گه‌یشتۆته سه‌ر ئێسک و تا ئێستا
هیچ لێپرسراوێکی پله حه‌وتیش له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه‌یه
دادگایی نه‌کراوه؟.
- کاتێک نوسه‌رانی ئازا و به هه‌ڵوێست و جه‌سوری وه‌ک
سۆران مامه حه‌مه و سه‌رده‌شت عوسمان له خوێنی
خۆیاندا ده‌گه‌وزێنرێن؟ و تائێستاش ته‌نها
لێپرسراوێکیش ده‌ستی له‌کار نه‌کێشایه‌وه؟.
نا ببمبوره جه‌نابی سه‌رۆک، هه‌رگیز باوه‌ڕ ناکه‌م،
که ئێوه‌ی لێپرسراوان و سه‌رکرده‌ی ئه‌م گه‌له
بێبه‌شه تازه به تازه هه‌ستتان به‌م (هه‌ستیاری
کات و مه‌ترسی تێکدانی بارودۆخ)ه کردبێت، نا، نه‌خێر
ئه‌مه جێگه‌ی گومانه، پێشم وابێ له گومانه‌که‌م
له‌سه‌ر هه‌قم.
جه‌نابی سه‌رۆک باش ئاگادارن، له یه‌که‌م تیرۆری
سیاسی کوردیی که‌سایه‌تی نوسه‌ر و رۆشه‌نبیرانه‌وه
له دوای راپه‌رین، که که‌سێکی روناکبیر و نوسه‌ر و
خۆشه‌ویستی ره‌نجده‌ران و زه‌حمه‌تكێشان (ره‌وف
ئاکره‌یی) له به‌رواری 26- 27 /5 /1993 دا کرده
ئامانج، تا ده‌گاته دوا قوربانیی ئه‌م رێگه‌یه
(سه‌رده‌شت عوسمان) له 6/5/2010 دا، تائێستا چه‌ند
بکه‌ر و تاوانبارتان له‌سه‌ر ئه‌و که‌یسه دادگایی
کردوه؟ ئایا (مه‌ترسی تێکدانی بارودۆخ) و (هه‌ستیاری
کات) پاڵیپێوه‌نه‌نان که بکه‌رانی ئه‌و کوشتن و
تیرۆرانه بده‌نه دادگا، یان به‌راست ئه‌وه خێر بو
وا هیچ یه‌ک له تاوانباره‌کان نه‌دۆزرایه‌وه؟ تۆ
بڵێی پرۆسه‌ی به‌دواداچون و لێکۆڵینه‌وه له
دۆسیه‌کانیان مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
کورد دروست کردبێت؟!.
بیرمه‌ندێکی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێت: ( دو شت زۆر مرۆڤ ئازار
ده‌دات، سزا بێ تاوان و تاوانیش بێ سزا)، باشه کوا
سزای تاوانکارانی بکوژانی سۆران مامه حه‌مه و شێخ
ستار، تا بۆ که‌سانی تر ببێته په‌ند و په‌نا بۆ کاری
وانه‌به‌ن، تا که‌س جورئه‌ت نه‌کات و(سه‌رده‌شت)یش
تیرۆر نه‌کرێت؟ باشه چێ بو تاوانی ئه‌و نوسه‌رانه‌ی
وا په‌پوله‌ی گیانیان هه‌ڵوه‌رێنران، غه‌یری
ره‌خنه‌گرتنی دڵسۆزانه و خۆشه‌ویستی خاک و گه‌ل و
نه‌ته‌وه به‌شمه‌ینه‌ته‌که‌مان؟.
ئه‌وه نه‌کرا ته‌نها نوسه‌رێکی ره‌خنه‌گری ده‌سه‌ڵات،
که جاروبار به‌وه تاوانباریان ده‌که‌ن، که سه‌ر به
داگیرکه‌ران و دوژمنانی کوردن، گه‌ر ئه‌و گومانه‌تان
له‌جێی خۆیه‌تی، بێن به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ
بکه‌ن و بیانهێننه به‌رده‌م دادگا و سزایان بده‌ن و
تاوانباری و ناپاکیکردن و هاندراوی ده‌ستی
ده‌ره‌وه‌ییان بسه‌لمێنن، به‌ڵام تیرۆر نه‌کرێن؟
ئه‌وه رێکه‌وته و خێره وا له‌و هه‌مو تیرۆره،
بکه‌ری هیچیان ئاشکرا نه‌بو، تۆ بڵێی تاوانکاره‌کان
به (ده‌فری فڕیو) و له ئاسمانێکی تره‌وه هاتبن و
پاش روداوه‌کان یه‌کسه‌ر و راسته‌وخۆ گه‌رابێتنه‌وه
بۆ بۆشایی ده‌ره‌وه؟ ئاخر خه‌ڵک ناهه‌قییه‌تی گومان
بکات جه‌نابی سه‌رۆک، که ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد
ده‌ستیان له‌و تاوانانه‌دا هه‌یه؟ ئایا گومان هه‌ر
له خۆوه دێت؟ ئه‌وه خێره ئه‌وانه‌ی تیرۆر ده‌کرێن
که‌سیان له نوسه‌رانی موچه‌خۆر و سه‌ر به دو
حیزبه‌که نین؟ ئه‌وه خێره وا ئه‌وانه‌ی له‌م
نۆزده‌ساڵه‌دا تیرۆرکراون، له تاک تاکی که‌سانی بوێر
و دڵسۆز و بژارده و چاونه‌ترس و قه‌ڵه‌متیژ و
ره‌خنه‌گرانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردین؟.
نا سه‌رۆکی هه‌رێم نا، بڕوا ناکه‌م، تازه هه‌ستتان
به‌م ر‌ه‌وشه هه‌ستیاره کردبێت و وریا و به ئاگا
بوبێتنه‌وه، دڵنیام گومانه‌کانمان له‌جێی خۆیه‌تی،
داوامان لێده‌که‌یت بێ به‌ڵگه که‌س تاوانبار
نه‌که‌ین، داوای به‌ڵگه‌مان لێمه‌که به‌رێزم، ئاخر
بکوژانی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی قه‌ڵه‌م که‌سانی ئه‌وه‌نده
ناشی و نه‌شاره‌زا و مه‌شقنه‌کردو نین و ده‌زگایه‌کی
ناوخۆیی وا ساده‌ش له پشتیانه‌وه نییه، که وا به
ئاسانی بۆ ئێمه‌مانان ئاشکرا بکرێن، بکوژانیان
شاره‌زای کوچه‌و کۆڵان و ماڵه‌کانمانن، به دڵنیایی و
پشتئه‌ستوریی تاوانه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن،
ده‌شاردرێنه‌وه و داڵده‌ده‌درێن، دڵنیاشن نادرێنه
ده‌ست یاسا، ئاخر ئه‌وه کاری پۆلیس و ئاسایشه، گه‌ر
به‌راستی به‌دوایدا وێڵبن و شێلگیرانه لێکۆڵینه‌وه‌ی
لێ بکه‌ن و به‌ڵگه‌کان بخه‌نه‌ڕو، نه‌ک ئێمه‌ی
رۆژنامه‌نوس.
جه‌نابی سه‌رۆک گومانمان هه‌یه گومان، ئاخر
ئاشکرایه یاسای ده‌سه‌ڵات له‌م هه‌رێمه حوکم ده‌کات
نه‌ک ده‌سه‌ڵاتی یاسا، گومان له گومانه‌کانمان
مه‌که، تکایه تیرۆرکه‌ر و بکوژان ئاشکرا بکه‌ن و سزا
بده‌ن، به‌کرده‌وه هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ی
گومانه‌کانمان بده‌ن، لابردنی گومان به دواداچونی
جددی حکومه‌ت و شه‌فافانه و دڵسۆزانه ده‌کرێت له‌و
تاوانانه، به سه‌پاندنی یاسا ده‌بێت، نه‌ك به
تێکه‌ڵکردنی کارته‌کان و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره
کۆنه‌کانی دوێنێی براکۆژی، چما گه‌ر لێکۆڵینه‌وه له‌و
رابردوانه بکرێت، چ سه‌رکرده‌یه‌کی کوردی سه‌رده‌می
شاخ په‌رێزی پاک ده‌رده‌چێت؟ به سزادانی تاوانباران
ده‌کرێت، نه‌ک به به‌کارخستنی له‌شکرێک له
رۆژنامه‌نوسی حیزب، ئه‌وانه‌ی له سه‌رده‌می شه‌ڕی
ناوخۆوه فێری شه‌ڕه‌جوێن و تۆمه‌ت داتاشین بونه،
ئه‌وانه‌ی کیبۆرده‌کان و قه‌ڵه‌مه‌کانیان فه‌رمانییان
له بیرۆی حیزبه‌کانتانه‌وه بۆ دێت. ئه‌وانه‌ی کاریان
ته‌نها ئه‌وه‌یه ره‌ش و سپی تێکه‌ڵ بکه‌ن و راستی و
گومان بخه‌نه جێی یه‌کتری.
له کۆتاییدا ده‌مه‌وێت بڵێم جه‌نابی سه‌رۆک بڕوا
بکه، کاردانه‌وه‌ی تیرۆرکردنی شه‌هید سه‌رده‌شت
خاڵێکی وه‌رچه‌رخانه له مێژوی بزوتنه‌وه‌ی
رۆشه‌نبیری و رای گشتی و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان.
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌رێم پێی خۆش بێت
یان نا، تازه میلله‌ته‌که‌مان چاوی کرایه‌وه و ترس و
سامی له شکۆی ده‌سه‌ڵات شکا. ئیتر که‌س ناتوانێت خۆڵ
بکاته چاوی، تازه که‌س بێده‌نگ نابێت له تیرۆری
رۆڵه دڵسۆز و رۆشه‌نبیره‌کانی گه‌له‌که‌مان، با هه‌مو
لێپرسراوانی باڵا‌ی دو حیزبه‌که‌ش دڵنیابن، ئه‌مڕۆ
وه‌ک دوێنێ نییه، تازه کاروان به رێکه‌وتوه و
هه‌مو کارێکیش هه‌ر سه‌ره‌تاکه‌ی سه‌خته، سه‌ره‌تای
ئه‌م کاره‌ش وا تێپه‌ڕی، ده‌بێت چاوه‌ڕێی هه‌نگاوی تر
بن له میلله‌ت، گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و کارانه‌یان
سور بن.
جه‌ماوه‌ر له ئێستاوه پێویستی به په‌یامی کاره نه‌ک
په‌یامی گوتار. ئه‌رێ ده‌کرێت چاوه‌ڕێ بین جه‌نابی
سه‌رۆک؟!.
hiwanaseh@hotmail.com
26.5.2010
|