سروشتی ژیان پڕ پڕه له هاوكێشه‌ی جۆراوجۆر ، جگه له
یاساكانی سروشت خودی مرۆڤه‌كان داهێنه‌ر و خولقێنه‌ری
ئه‌و پرنسیپ و هاوكێشانه‌ن ، له ئه‌زله‌وه مرۆڤ خۆی
له‌به‌رده‌م ململانێ و زۆرانبازییه‌كه‌ی نه‌بڕاوه و
بێپسانه‌وه‌دا بینیوه‌ته‌وه تاكو ژیان به‌رده‌وامی هه‌بێت
ئه‌و ململانێ و كێشمه‌كێشانه بوون و درێژه‌ی هه‌یه ،
به لۆجیكێكی تر ژیان بریتیه له‌و بۆربورین و
كێبڕكێیه هه‌مه‌جۆر و هه‌مه‌چه‌شنه‌ی نێوان مرۆڤ و
مرۆڤ له‌لایه‌كه‌وه و له لایه‌كی تره‌وه له‌گه‌ڵ
سروشتدا به سوڕی زه‌مه‌نه‌كه‌یه‌وه ، له‌ناو ئه‌و
هێڵی هاوكێشانه‌دا دوو دیارده‌ی زه‌ق و به‌رچاو مه‌ترێز
و سه‌نگه‌ری دژ به یه‌كیان گرتووه ئه‌ویش لایه‌نی
باش و لایه‌نی خراپن یان هێزی رووناكی و هێزی تاریكی و
ئیراده‌ی خێر و ئیراده‌ی شه‌ڕن ... هتد .
ئێمه‌ی مرۆڤ له‌ناو ناخی خودی خۆماندا ئه‌و دوو سه‌نگه‌ره
ئاوه‌دانه و هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌ی تێیدا به‌رجه‌سته‌یه
و هه‌مێشه له زۆرانبازی و ململانێدان ، بۆ ئه‌وه‌ی
جوانیه‌كانی ژیان وه‌كو خۆی ببینین و تابلۆ و ره‌نگه‌كان
له‌دید و هزرماندا تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ نه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی
تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به كه‌سوكار و خۆشه‌ویستی خۆمان
بزانین ، بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه و به‌ها مرۆییه‌كانمان
وه‌كو خۆی به‌ده‌ووربه‌رمان بناسێنین ، بۆ ئه‌وه‌ی
ژیانی كۆمه‌ڵگا لێوان لێو كه‌ین له به‌خته‌وه‌ری و
تێڕوانینی جوان جوان ، ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین لایه‌نه
باشه‌كه‌ی ناو ناخه‌وه‌مان به‌هێز بكه‌ین ، ده‌بێت هه‌میشه
له خو و پیستی مرۆڤدا بین و نه‌چینه به‌رگ و كه‌وڵی
تره‌وه.
كورد له دێر زه‌مانه‌وه ده‌بێژێ :(سینه‌ی بێ كینه
پێعه‌مبه‌ر سڵاوات) ، ئێمه‌ی تاكی كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌بێت
له ده‌ستپێكدا له‌گه‌ڵ خۆماندا ئاشت بێنه‌وه به‌و
لۆجیكه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا ئاشته‌وایه‌ك به‌رقه‌رار
بكات ، سینه‌ی له‌كینه و رق خاڵی بكاته‌وه و ئینجا
ئه‌و ئاشتییه‌ی ناخی نیشان بدات و نمایشی ده‌ووروبه‌ری
بكات ، هه‌موو تاكێك وورد و درشت سه‌نگ و قورسای خۆی
له‌كۆمه‌ڵگادا هه‌یه ، هه‌موومان ره‌وڕه‌وه‌ی ژیان
پاڵ ده‌نێین ، كه‌م و زۆر هه‌موو كه‌س به‌گوێره‌ی رۆڵ
و ده‌وری خۆی نه‌خشی له جوڵانه‌وه‌ی ئه‌و ره‌وره‌وه‌یه
هه‌یه و له‌و ته‌كانه‌ی به‌ره‌و پێشچوونه‌دا هاوبه‌ش
و به‌شداره .
ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی كه كورد پێیدا گوزه‌ر ده‌كات
ئاشتبوونه‌وه‌یه‌كه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه و گشتگیر ده‌خوازێت
ئاشتبوونه‌وه‌یه‌ك كه بریتی بێت له داماڵینی هه‌موو
بوغز و كینه و رقێك به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر و چوونه‌وه
سه‌ر كرۆك و به‌ده‌نه و لاشه‌ی مرۆڤانه‌ی خۆمان ،
كوشتنی گیانی ئه‌نایه‌ت و خۆ به‌زل زانین و خۆ ویستی و
خۆ په‌رستی ، ئاشتبوونه‌وه‌یه‌ك له پێناو یه‌كتر بژێن
و له پێناو یه‌كتردا بمرین ، ئاشتبوونه‌وه‌یه‌ك له
پۆپه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه شۆڕبێته‌وه بۆ ناوه‌وه‌ی خه‌ڵك
ئاشتبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌موو چین و توێژاڵه‌كان بگرێته‌وه
، ئاشتبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌ك ته‌نها وه‌كو ماچ مۆچه‌كانی
جه‌ژن ته‌نها رۆژێك بێت به‌ڵكو به دڵ یه‌كمان خۆش
بووێت ، ئه‌بێت مه‌به‌ست و نێه‌تمان وابێت تاكو له‌سه‌ر
گۆی ئه‌م زه‌وییه‌ن یه‌كمان خۆش ده‌وێت و ره‌ق و كینه
له دڵ و ده‌رونماندا گه‌را ناخه‌ن و لانه ناكه‌ن .
ژیان هی هه‌مووانه پێویست ناكات هه‌وڵی یه‌كتر سڕینه‌وه
بده‌ین ، كه‌لتوری یه‌كتر سڕینه‌وه هی چاخ و سه‌رده‌مه‌كانی
پێشوو بوو ، ده‌كرێ گوێ بۆ یه‌كتر شل بكه‌ین
وپرنسیپی دیالۆگ و حیوار میتۆد و رێباز و كارنامه‌ی
ژیانمان بێت و فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه ژیان و پێكه‌وه هه‌ڵكردن
پیاده بكه‌ین ، ده‌كرێ یه‌كتر قبوڵ بكه‌ین چونكه
مێژوو ده‌ری خستوه قبوڵنه‌كردنی یه‌كتر زیانی گه‌وره‌ی
لێداوین ، ئێمه‌ی كورد هه‌موو پێكه‌وه گرنگین ، پێكه‌وه
ده‌توانین شتی گه‌وره ئه‌نجام بده‌ین و به‌ره‌و پێش
هه‌نگاو بنێن .
ئێمه ده‌بێت رۆژێك ئه‌م سه‌ر زه‌وییه به جێبهێڵین
به‌دڵنیاوه ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی كرداری مرۆڤانه بێت له
ژیاندا ناخی لیپا و لیپ بێت له ئاشتی و خۆشه‌ویستی خه‌ڵك
له كاتی ئاویلكه و گیانه‌ڵادا به‌ئاسوده‌ی رۆح ده‌سپێرێ
و به به‌خته‌وه‌ری سه‌ر ده‌نێته‌وه ، چونكه سه‌ربه‌رزه
به‌رامبه‌ر به‌وێژدانی خۆی و به‌ر ئازاری ویژدان ناكه‌وێ
.
husin2008@yahoo.com
|