مەلا بەختیار لە وتاری ( شەهید سەردەسشت وئازادی) دا
بۆ دووهەمجار، وەک خوی دەلێت: شەرمەزاریەکی گەورە بۆ
ئەنجامدەرانی تاوانی تێرۆرکردنی سەردەشت دەمێنێتەوە و
داوای سزای یاساییان بۆ دەکات . بەلام ئەمجارەیان
گەرکیەتی هەندی ووردتر قسە لەسەر ئەوتاوانەبکاتو بە
قەولیخۆی ( هەمەلایەنە روداوەکە لێکبدرێتەوە و
بنجوبناوانی کۆی ئەوهەلانەی روداوی وایان لێدەکەوێتەو
لیێکبدرێتەوە ). کۆی مەسەلەکەش، لای مەلا بەختیار
ئەوەیە کە: ئەمدیوکراسیەی لەمر خۆمان ساوایە وخودی
ئەمپرۆسەیە لەهەمو جیهاندا پرۆسەیەکی مێژوییە، قۆناغ
بە قۆناغ هاتۆتە دی و ئەمەی ئیستای ئێمە، واتە (
ئەزمونی تازە بنیاتنراوی کوردوستانو ئەو ئازادیەی لە
سایەیدا بەدی هاتوە) ، ئازادی بێقەید وشەرتی سیاسی و
یاسایی هەلناگرێت و سەردەشت بە هۆی ئەوەوە تیرۆرکراوە
کە گوایە لە ئەنجامی هەلسورانی چەند لایەنێکدا ، بە
تایبەتی کۆمۆنیزمی کرێکاری ، کە ئەمدروشمەیان
هاوردەکردوە ، ئەم هەوایە داویەتی لە کەللەی و ئەو بە
هەلە پەیرەوی لێکردوە و پەلاماری شەرەفو ناموسی سەرۆکی
هەریمیداوە وئەمەش نە ترادسۆینی باو لە کوردوستاندا نە
حزبەکان ونە ئایین و مەزهەب نایسەلمێنن.
ئەگەر تۆزقالێک (بابەتیانە و عەقلانی و هەمەلایەنە)
بروانینە ئەو پرسانەی مەلا بەختیار قسەیان لێدەکات
دەبێ بلێن: سەرەکیترین توخمی ئەزمونی تازە بنیاتنراوی
کوردوستان، گەیشتنی هەردو حزبی بزوتنەونی کوردایەتی (
پارتی و یەکێتی) یە بە دەسەلاتو قورخکردنیەتی بە زوری
چەکو دامودەزگا کانی سەرکوتو هەلخەلتاندنەوە ، ئاخر بە
هەردوو حزبی دەسەلاتدار کە بە فەرمی تەنها لە سێ شاری
کوردوستاندا حاکمن ، جگە لە هێزی پێشمەرگە شەش دەزگای
سەرکوتیان بە دەستەوەیە و دەیان دەزگای راگەیاندنی
جۆراوجۆر کە لە خزمەت قازانجی تەسکی حزبایەتی
خۆێاندایە و بە ملێونەها دۆلار لە بودجەی خەلکی برسی
کوردوستان ئەکرێت بە قورگیاندا. ئەمە سەرباری
دامودەزگای دەولەتێکی بیرۆکراتی گەندەل کە نەک هەر
سەرتایترین داخوازی خەلکی ستەمدیدەی کوردوستان
دابینناکات، بەلکو بوەتە کۆسپێکی سەخت لەبەردەم
بەدەستهێنانی پێداویستە سەرەتایەکانی ژیانێکی ئاسودەدا
.
لە مەش گرنگتر ئەو کەشو هەوای ئازادیەی ئیستا لە
کوردوستاندا هەیە لە سایەی دەسەلاتی ئەمدو حزبەدا
نەهاتۆتەدی، بە لکو رێک بە پێچەوانەوە، ئەوە
بەرئەنجامی خەباتی دەیان سالەی خەلکی کوردوستان و
سوربونیان لە سەر دەرپەراندنی بەعس لە کوردوستاندا،
سوربونیان لەسەر بەدەستهێنانی ئازادی بێقەدو شەرتی
سیاسیبوە وهەر ئەوەشە کە دەیپارێزێت. ئاخر ئەمدو حزبە
بە درێژایی مێژوی دەیان سالەیان، ئێستاشی لەگەلبیێت،
کەی شەهامەتی ئەوەیان هەبووە کە نەک بە ئاشکرا بە لکو
لە ریزی رێکخستنەکانی خۆشیاندا قسە لە سەربەخۆیی
کوردوستان بکەن، ئەوان جگە لە مفاوەزات - شەر –
مفاوەزات چسیاسەتێکیان پیادەکرودە ، دیارە ئەمەش
دەربرینێکی راستەوخۆی خواستی چینی سەرمایداری
کوردوستان بووە کە جگە لە شەریکە بەشی لە دەسەلاتدا
هیچ خواستێکیتری نەبووە و هیچ ناکۆکیەکی لە گەل رژێمی
بەعس و رژێمەکانیتری بەغدادا نەبوە. ئەوەی راستیبێت
ئەمدوحزبە نەک هەر خولقێنەرو و پارێزەری ئەوفەزای
ئازادییە نین ، بەلکو ئەوان هەر لە سەردەمی خەبات دژی
رژێمەکانی بەغداوە سواری شەپۆلی نارەزایەتیەکانی
جەماوەری کوردوستان بوبون و هەمیشە لە هەولی
ئەوەدابوون کە بە قازانجی تەسکی خۆیان ئەو خەباتە
بەلارێدابەرن وتەنانەت هەندێ جاریش بە چەک
روەبرویببنەوە ، ئاخر خەلکی کوردوستان لە بیریانە کە
جەماوەری شارەکانی کوردوستان دوای ئاوارەیەکە و
گەرانەوەی دەزگای ئاسایش و سوپای بەعس، رێک لەو کاتەی
کە جلال تالەبانی دەنوسا بە لاملی سەدامدا و مەسعود
بارزانی و نەوشیروان مستەفا بە مانگ لە بەغدا دەکەوتن
بۆ رێکەوتن لە گەل ئەو رژێمە هارەدا، بە دەیان هەزار
دەرژانە سەر شەقامەکان بە دروشمی (دەبێ هێزی داگیرکەر
لە کوردوستان بچێتە دەر ) ملیان بەرەو هێرشکردنە سەر
ئەو دەزگایانە دەنا، هێزەکانی پێشمەرکە شەلالی
خۆێنیانکردن . لەدوای گەیشتنی ئەمدوحزبەش بە دەسەلات
چەندەها تیرۆری سیاسیان ئەنجامداوە کە دواهەمینیان
سەردەشت عوسمانە. ئەگەر مەلا بەختیار بە نیازە بەم
چەواشەکاریانە مێژوی خەباتی خەلکی کوردوستان بشوێنێت
ئەو با خاترجەمبێت ئەمکارە هەروا ئاسان نیە.
بە کورتی ئەو کەشو هەوای ئازادیەی کە تا ئیستاش
بەردەوامە، درێژەی هەمان بارودۆخی رۆژانی راپەرینە و
وا بۆ 20 سال دەچێت هەردو حزبی دەسەلات سەرقالی
خەفەکردنو سەرکوتین بەلام هێشتا هەولەکانیان بێئاکام
ماونەتەوە، لەراستیدا رەوتی ئازادیخوازانەی جەماوەری
کوردوستان وەک ژیلەمۆیەکی ژێر خۆلەمیشە، جار جار
لەبەرامبەر زولموزۆری دەسەلاتدا بلێسە دەگرێ تا ئەو
فرسەتەی بۆ دەرخسێ کە بو دواجار گربگرێتو سەرتاپای
دەسەلاتی گەندلو رزیو بسپێریێت بە بەعسی هاورێێ. تۆ
بلێت پێویست بکات وەبیر مەلا بەختیاروسەرانی هەردوو
حزبی دەسەلاتداری بهێنینەوە کە:( هێزی جەماوەر بە
سەبرە ئەمما بە زەبرە ).
واقعیەتی ئەمچەند سالەی کوردوستان ئەوەمان پێدەلێت کە
ناکۆکی تەسکی حزبایەتی هەردوو بالی سەرەکی بزوتنەوەی
کوردایەتی هۆکارێکە لەبەردەم یەگکرتنەوەیاندا و ئەمەش
رێگریەکی لەبەردەم بێکهاتن و سەپاندنی دەسەلاتێکی
سەرکوتگەری بێپەردەدا دروستکردوە . دەنا نە بارودۆخی
بابەتی ئابوری- سیاسی کوردوستان وەک ولاتێک یان بە شێک
لە ولاتێکی ژێردەستەی ئیمپریالزم رێگا بەمدو حزبە (
وەک دوبالی نوینەری چینی سەرمایەداری کوردوستان) و نە
خودی هەردو حزبیش نە گەرکیانەو نە دەتوانن ئەو رژێمە
دیمکراسیەی، کە مەلا بەختیار بەلێنمان بێدەدەات دوای
دووسەد سالیتر بێتەدی ، پێکبهێنن. مێژو و پێکهاتەی
ئەمدو حزبە میلیشیایە سەرتاپا لەسەر بناغەی تاکرەوی و
پشتگۆیخستنی رای جەماوەر و بە دوژمن سەیرکردنی هەر
جورە رەخنە و تێروانینیکی جیاواز پێکهاتوە ، سیاسەتی
ئەمدو حزبە لە بناغەوە ناکۆکە لەگەل خەباتی رەوای
جەماوەری کوردوستاندا . چونکە ئەو خەباتە بۆ
بەدستهێنانی ئازادی سیاسی و دیاریکردنی چارەنوسی خۆیان
بەدەستی خۆێانە کە دیارە ئەمرەوتە لە بناغەوە
ناکۆکبووە لە گەل مانەوەی خودی رژێمەکانی بەغدادا کەچی
ئەمدوو حزبە هەمیشە لەهەولی ئەوەدابوون بە ساتوسەودا
وجۆرێک لە رێکەوتن لە گەلیاندا کە فەرمانرەوایی خۆیان
مسۆگەربکات، جەماوەری کوردوستان چەواشە بکەن ، خەباتی
خەلکی کوردوستان لە راستیدا بۆ بە دەستهێنانی ئازادی
سیاسی بیقەیدوشەرتبوە دژی هەمو جۆرە سەرکوتێک نەک بۆ
گۆرینەوەی سەرکوتگەرانی بەعس بە هینی خۆمالی، کەچی
ئەمدوحزبە بە بیانوی حکومەتی کوردویە ژیانیان لە خەلکی
کوردوستان کردوە بە دۆزەخ وزۆرێک لەو کارە نا
ئینسانیانەی ئەمانە بە ئاشکرا دەیکەن، بەعس بەو هەمو
درندەیەی خۆیەوە نەیدەۆێرا بە دزیشەوە ئەنجامیانبدات.
مێژوی چەند سەد سالی رابوردوو ئەوەمان پێدەلێت کە:
دیموکراسی، وەک سەرخانی سیاسی کۆمەلگەی سەرمایداری لە
قۆناغی کێبرکێ ئازادا ، پرسێکی جیهانیە ولە هەر
شۆێنیکی جیهان سەریهەلدابێت کاریکردۆتە سەر
شۆێنەکانیتر. ناکرێ مەلا بەختیار ئەوە نەزانی کە مێژوی
کۆمەلگەی ئینسان بە تایبەتی لە شورشی پیشەسازی و
رێنسانس و رۆشنکەری(سەرهەلدان و سەرکەوتنی سیستەمی
سەرمایەداری) بە دواوە یەک زنجیرەی نەپساوە لە کار و
کارتێکردنی هەمەلایەنی کۆمەلگە جیاوازەکان لە یەکتری .
کۆمەلگەی بە شەری بە قەولی مارکس (هەندێک کیسە پەتاتەی
) ریزکراو و دابراولەیەکنین تاکو سەرتاپای ئەو رەوتە
مێژویەی کە یەکێکیان دەیبرێت لە هەمویاندا دوبارە
ببێتەوە. دیارە ئەمپرسە بۆ رەوتە کۆمەلایەتو
سیاسیەکانو تەنانەت بۆ تاکی ئینسانەکانیش هەروایە.
زەقترین نمونەش لەمبوارەدا خودی مەلا بەختیار خۆیەتی ،
کاتێک ئەوکۆمونیزمەی کە ئەو پشتیپێبەستبو ، ماویزم ،
لە چین و ئەوروپای رۆژهەلات، نەک لە کوردوستان،
هەرەسیهێنا و نەزمی نوێی جیهانی لە ئەمەریکا و
ئەوروپا، نەک لە کوردوستان سەریهەلدا، ئەم روی لە
کۆمۆنیزمەکەی وەرگێرا و رویکردەوە باوەشی گەرمی ئەو
یەکێتیەی کەبۆ چەند سالێک لێێدابرابو، چاوی لەو هەمو
ئەشکەنجە و سوکایەتیپێکردنە پۆشی کە لەسەردەستی
ئەواندا بە سەریدا هات . بە مەلا بەختیار بێت، ئەبێ
ئێمە چەند سالیتر چاوەروانبین تاکو کۆمەلگەی کوردوستان
بە شورشی پیشەسازیو رێنسانسو رۆشنگەریدا تێدەپەرێت و
ئەم دیموکراسیە ساوایە لە کوردوستان پێدەگات ئەوسا
ئازادی بێقەیدو شەرت( پێز) پەیدا دەکات. و خەلکی
کوردوستان بتوانن لە سایەی حوکمەتی هەرێمدا کە ئەوکات
تەمەنی دەگاتە 200 سال ، کەمێک قسەیخۆیان بە ئازادی
بکەن . بەلام داخەکەم ئەملە چاوەروان هێشتنەوەیەش
هێشتا بە هانای خەلکی کوردوستانەوە نایەت چونکە هەر
ئەو تێروانینە (بابەتیانەی) کە مەلا بەختیار بۆ
چەواشەکردنمان ناوی دەهێنیت ئەوەمان نیشاندەدات کە
هاتنە کایەی سیستەمی دیموکراسی بە واتا کلاسیەکەی لە
ولاتێکی ژێر دەستەی، لە روی ئابوری وسیاسی، وەک
کوردوستاندا مەحالو خەیالپلاوە چونکە خودی سیستەمی
سەرمایەداری دەمێکە ئەو قۆناغەی تێپەراندوە کە پێویستی
بە دیموکراسی بێت ، سەرمایەداری بازاری ئازاد لە
سەردەستی خودی بۆرجوازیدا لە سەرەتای سەدەی رابوردوەو
بو بە بەشێک لە مێژوی ئینسان و تازە دوبارە نابێتەوە ،
ئێستا بۆرجوازی سەرانسەری جیهان دیارە بە هی
کوردوستانیشەوە لایەنگری ئەو دیمکراسیە نیە بە تایبەتی
لە ولاتانی ژێردەستەی ئیمپریالیزمدا ، یانی ئەو
ولاتانەی کە مەلا بەختیار پێێان دەلێت دواکەتو ، چونکە
شێوەی بەرهمهێنانی سەرمایەداری کە بناغەی ژێرخانی
کۆمەلگەیە و سەرتاسەری جیهانی گرتۆتەوە پێویستی بەم
دیموکراسیەنەماوە ، ئەم شێوازی بەرهەمهێنانە
ئیمپیریالستە ( مۆنۆپۆلیە)ی کە ئیستا لە جیهاندا زالە
جگە لە دیکتاتۆریەتی رەها و ئستیبدادی بێپەردە چیتری
لێنایەتە بەرهەمو لەگەل ئەو دیمکراسەیەی کە تا ئیستا
لە رۆژئاوادا زالە دوو دیو یەک دراون . جیخویەتی
لێرەدا ئاماژە بە بۆچونێک بدێن کە هەندێک سیاسەتمەدار
و رۆشنبیر برەوی پێدەدەن : گوایە فشاری ئەمریکا هەم
دوو حزبی دەسەلاتداری کوردوستانو هەم حکومەتی ناوەندی
بەغدا ناچار دەکات پابەندی دیموکراسی بنو سیستەمێکی
دیموکراتی لە چەشنی ئەمریکا بهێننە بنیاتنان لە
عیراقدا ، ئەمبوچونە ،هیوایە، لە راستیدا خەیالێکی
مایەپوچە ، سیاسەتی ئەمریکا هەمیشە بەدوای پاراستنی
هەژمونی خۆیەوە بوە لە عیراقدا ، وهیچکات لە خەمی
دیموکراسیبونی رژێمی عیراقی و کوردوستاندا نەبوە و نیە
، مەسەلەی سەرەکی بۆ ئەمریکا هاتنە سەرکاری حکومەتێکی
بەهێزە کە بتوانی ئارامی عیراق و ناوچەکە ، لەروانگەی
ئەمریکاوە بپارێزێت بو بەریوەچونو وپاراستنی قازانجە
ئابوری و سیاسیەکانی لە عیراقو ناوچەکەدا ، حکومەتێ
جێنیازیو رەزامەندی ئەمریکا لە راستیدا حکومەتێکە کە
توانای دابینکردنی کاری هەرزانی کرێکارانو
زەحمەتکێشانی عیراقو کوردوستان و کرێکاری خاموش و
بێدەنگی ئەمولاتەی بۆ دابینبکات و هیچیتر.
ئازادی سیاسی، یان بیقەید و شەرت دەبێت یان نابێت ،
چونکە ئازادی سیاسی کە ئازادی بیرکردنەوە ئازادی بەیان
، رۆژنامەگەری، رێکخراوبون ، مانگرتن و خۆبیشاندان ،
ئەوەی سەر بە هەر ئاینو مەزهەبێک بیت یان نەبیت یان
سەر بە هیچیان نەبیت " ئاتەئیستبیت"، پاوانکراو نیە .
ئەو ئازادیەی کە مەلا بەختیار بانگەوازی بۆ دەکات
نازانین چۆنە ، مەعلومە کە بێقەید و شەرت نیە بە لام
تاچرادەیەکە و تاکۆی بردەکات و کامانەن ئەو هێلە
سورانەی کە ئەم ئازادیە نابێت بیانبەزێنێت ؟ ئەوەمەلا
بەختیار ناراستەوخۆ پێمان دەلێت کە ئازادی بە مەرجی
ئەوەی کە ترادیسێونی کۆمەلگە ، حزبە سیاسیەکان ئاینو
مەزهەب بیسەلمێنن و پێێ قەلسنەبن. مەگەر ئەممەرجانە
هەمان پێشمەرجەکانی سەدامو درندەترین دکتاتۆرکانی
جیهان نین بۆ ئازادی؟
بەلام مەسەلەی هەرە گرنگ لێرەدا ئەوەیە کە ئەم (
ئەزمونی تازە بنیاتنراوی کوردوستانو ئەو ئازادیەی لە
سایەیدا بەدی هاتوە) فریودانێکی تەواو ئاشکرا و
بێپەردەیە ، ئاخر هەر شتێک بوترێتو بنوسرێت لەسەر
ئازادی سیاسی و مافی مرۆڤ و یەکسانیو مافی
هاولاتیانو..... بەلام نەکرێت بە یاسا و لە دەستوردا
نەچەسپێت هەر قسەی روتە. تەمەنی ئەم ئەزمونە تازە
بنیاتنراوە وا دەبێتە بیست سال ، سێجار هەلبژاردنی
پەرلەمانیان بەرێخستوە کەچی تا ئێستا بێدەستورە.
دەسەلاتداری واقعی هەردوحزبن و ئەو پەرلەمان و
هەلبژاردنانەی کە تائیستا ئەنجامیانداوە لە راستیدا
کۆمیدیایەکی بێتامە. دیارە گرنگی بونی دەستور ،هەر
دەستورێک ، بەتەنها لەوەدا نیە ، برگەو بەندەکانی
دەبنە یاسا و هەمو کەسو لایەنێک دەبێ پابەندیبن بەلکو
لەوەدایە کە پاش چەسپاندنی دەستور( دیارە لە
دەولەتێکدا کە پێشمەرجەکانی تری سیستەمی دیموکراتی
تیادا هەبێت) ئیتر ئەو دەولەتە بەرەو ئەوە دەروات کە
ببێتە دەلەتی دامەزراوەکان( مۆسسات) و لە ژێر کونترولی
حزبە سیاسیەکان دەربچێت.حزبە سیاسیەکان دوای چەسپاندنی
دەستور، نە دەسەلاتداری رەهای دەولەتدەبن و نە سەرەوتو
سامانی کۆمەلگەش کۆنترۆل دەکەن ،ئەوەی لەم ئەزمونە
تازەبنیاتنراو و.......دا هەیە نەک حوکمی حزبەکان
بەلکو حوکمی دوو بنەمالەیە کە بە گۆێرەی قازانجو
بەرژەوەندی بنەمالەکەیان ولات دەبەن بەرێوە، کاتێکیش
کە پرۆژیەک دەکەنەوە یان هەندێک پارەوپول مەسرەف دەکەن
بە هەزارجۆر دەیلێنو دەیلێنەوە وەک ئەوەی لە بودجەی
تایبەتی بنەمالەکەیان خێرێان بە خەلکی کوردوستان
کردبیێت، بە راستی لە سایەی ئەم ئەزمونە
تازەبنیاتنراوەدا....... دز بوەتە خاوەن مال !
ئەو شەپۆلی نارەزایەتیەی کە لە ئەنجامی تیرۆرکردنی
سەردەشت عوسمان سەرانسەری کودوستانو زۆرێک لە ولاتانی
دەرەوەی گرتەوە و تا ئیستاش بەردەوامە بەراستی
چەندبارەکردنەوەی ئەو راستیەن کە جەماوەری کوردوستان
لەمەزیاتر ملنادات بە سەرکوت ولەباربردنی ئەو
ئامانجانەی کە دەیان سال خەباتی بۆکردون و بە سەدان
هەزار قوربانی بۆداون دیارە سەرەکیترین ئامانج ئازادی
سیاسی بێقەیدو شەرتە . مەلا بەختیار بەم ئامانجە سادەو
بەرحەقە دەلێت خەیال و ئەو دیموکراسیە کۆمیدیەش کە بە
قەولی نەوشیروان مستەفا ( مەکتب سیاسیەکان ) دەیبەن
بەرێوە، بە رەوا نابینیت بە خەلکی کوردوستان ، ئەوەتا
داوای دیالۆگ دەکات لەسەر ( ئەو فەزا ئازادیەی سالانی
رابوردو ) بۆ ئەوەی لایەنە گەشەکانی ، یانی ئەوەی کە
ترادسێون و حزبەکان و ئایینو ومەزهەب پێیان رازی دەبن
، گەشتربکرێ و لایەن خامۆشەکانیشی ، یانی داخوازی
ئازادی بێقەیدو شەرتی سیاسی و لابنرێن .
مەلا بەختیار ئەگەرچی لە سەرەتای وتارەکەیدا لە
روانگەی ( سوسیال دیموکراتێکەوە) تیرۆری سەردەشت
عوسمان ئیدانە دەکات و ناتوانێ خۆی بپارێزێت لەو
ناکۆکیانەی نێوان هەردوو حزبی دەسەلاتدار و ناراستەخۆ
دەلێت کە تاوانبار بارتیە ، بەلام کە مەسەلەکە دێتە
سەر مافەکانی جەماوەری کوردوستان جارێکیتر
هاوپەیمانێتی ینکو پارتی بیردەکەوێتەوە ئەم سیاسەتی
سەرکوتەی حکومەتی هەرێم بە کەمدەزانێتو خوازیاری
سیاسەتێکی توندترە.
جێخۆیەتی لێرەدا وەبیر مەلا بەختیار و سەرکردایەتی
هەردو حزبی دەسەلاتداری بهێنینەوە کە : چەند سالێک
لەمەوبەر جەماوەری راپەریوی هەلەبجە خوازیاری ئەوە
بوون کە لە 16/3 هیچکەس لە سەرانی ینک و حکومەتی
سلێمانی نەچن بۆ هەلەبجە وەک هیمایەک بۆ بێئومیدبون و
دابران لەو حکومەتە. هێزەکانی ینک نەک هەر ئەو
بزوتنەوە بەرحەقەیان بە گومانلێکراو دا لە قەلەم ،
بەلکو درندانە روبەرویان بونەوە و شەلالی خۆێنیانکرد ،
کەچی ئەمسال قوتابیانی تورەی شاری هەولێر رێک لە
شۆێنیەی کە جەماوەری هەلەبجە وەستان، خالێکێان دانا و
لەسەری دێرێکی تازەوە لەبەردەم پەرلەماندا هوتافی
بروخێیان دەکێشا . ئەم راستیە نیشانەیەکی زۆر رۆشنە بۆ
ئەوەی کە رەوتی نارەزایەتی جەماوەری کوردوستان
بەرامبەر بە دەسەلاتی حزبەکانی کوردایەتی نەک هەر
ملنادات بە سیاسەتی خەلەفاندن و تۆقاندنی هەردو حزب
بەلکو رۆژ بەرۆژ بەرجاورۆشنتر دەبێتەوە بۆ بەدیهێنانی
ئامانجە حاشاهەلنەگرەکانی .
جەبار مستەفا
سدنی
30/5/ 2010
Jabarm2008@yahoo.com.au
|