"به‌به‌رچاوى هیَزه ئه‌منیه‌كانى هه‌رێمی
کوردستانه‌وه، له‌كۆلیَژى ئادابى زمانى ئینگلیزى
له‌ناو پایته‌ختى هه‌ریَمى كوردستان، له رۆژی
4/5/2010دا خویَندكارى رِۆژنامه‌نووس(سه‌رده‌شت
عوسمان)یان رِفاندو دواتریش له‌موسڵ به‌تیرۆركراوى
ته‌رمه‌که‌ی دۆزرایه‌وه".!
ئه‌مه ديسان تاوانێکی گه‌وره‌يه‌و ده‌رهه‌ق به
هه‌موو رۆژنامه‌نووسان ونه‌قابه‌که‌مان و، له‌دژی
ئاسايشی گه‌لی کوردستان وله‌دژی چه‌مکه
ديموکراسييه‌کان، ئه‌نجامدرا.
رۆژنامه‌نووسان به‌درێژايی ئه‌م ساڵانه‌ی دوايی چه‌ندان
ده‌ستدرێژييان کراوه‌ته‌سه‌رو، توندوتيژی و بێ
ياساييان به‌رانبه‌رکراوه، بێ ئه‌وه‌ی وه‌ک
پێويسته ده‌ستی ياسا بگاته تاوانباران و به‌سزای
خۆيان بگه‌ن.
هۆکاری ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان تا راده‌يه‌کی
زۆر ئاشکراو دياره‌و له‌پێش هه‌موو شتێکدا ئه‌وه‌يه
که ئه‌م توێژه رۆشنبيره ئه‌رکی رۆژنامه‌نووسی
خۆيان به‌چاکی ئه‌نجامده‌ده‌ن و، به شێواز‌و
گيانێکی سه‌رده‌مييانه ره‌فتارده‌که‌ن بۆ
ئاشکراکردنی هه‌موو ديارده دزێو‌و نێگاتيڤه‌کانی
ناو کۆمه‌ڵگا به‌هه‌موو دامه‌زراوه شارستانييه‌کانيه‌وه‌و،
ريسواکردن و ئاشکراکردنی گه‌نده‌ڵکارييه‌کان و،
پشتگيری و راوه‌ستان له پاڵ مه‌سه‌له‌کانی گه‌لداو،
ره‌خنه گرتن له‌دژی ناته‌واوی و که‌موکورتييه‌کان
و پێشێلکارييه‌کانی ده‌سه‌ڵات. مه‌رجيش نييه
رۆژنامه‌نووسان يان هه‌ندێکيان، به‌تايبه‌تی لاوه
چالاکه‌کانيان هه‌ڵه‌نه‌که‌ن و که‌م و کوڕيیان نه‌بێ
و له هه‌موو شتێکدا نيشانيان پێکابێت، له ئاست
هه‌ر ديارده‌يه‌کی له‌م چه‌شنه‌دا. به‌ڵام شتێکی
ئاشکرايه که له هه‌موو بواره‌کاندا ياسای
ئاشکرا هه‌ن بۆ لێپێچينه‌وه و سزادان و، نابێ هيچ
که‌س و لايه‌نێک په‌نابه‌رێته به‌ر کار‌و کاردانه‌وه‌ی
ناياسايی و تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌وه‌و، لێدان و هه‌ڕه‌شه‌و
فڕاندن وجۆره‌کانی تێرۆريستی و شتيوا.
بێگومان سه‌رژمێره لای نه‌قابه‌ی رۆژنامه‌نووسانه
که چه‌ندان رۆژنامه‌نووس، وێڕای جياوازيی ره‌وت و
رێبازيان ناياساييان له‌دژکراوه‌و، که‌وتوونه‌ته
به‌ر جۆره‌ها کاروکرده‌وه‌ی توندوتيژی.
کارێکی زۆر ناڕه‌واو دزێوه خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌و
به‌تايبه‌تی که‌سانی سه‌ربه توێژی رۆشنبيران و
نووسه‌ران و ئه‌وانيتر، دوای ئه‌وه‌ی له رژێمی ئه‌نفال
و جينۆسايدو کيميايی و رافڕاندن و ره‌شه‌کوژی
رزگاريان بووه، له‌هه‌ڵومه‌رجی ده‌سه‌ڵاتی کورددا
ديسان بکه‌ونه‌وه به‌ر کرداری توندوتيژی و، نه‌توانرێ
ژيانی ئه‌وخه‌ڵکه پارێزگاری بکرێ و تاوانباران
بدۆزرێنه‌وه‌و سزابدرێن! ئه‌ێ کوا ئه‌نجامی کاری
ئاسايشه‌کان و دام و ده‌زگای پۆليس و دامه‌زراوه
فه‌رمييه‌کانه‌تر؟ ئه‌ێ کوا ليستی گومان‌لێکراوان
لای ئه‌و ده‌زگايانه که ده‌شێ ئه‌م چه‌شنه
تاوانه ئه‌نجامبده‌ن؟
هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌نووسه‌رانی وه‌ک شاعيرانی
ناسراوی گه‌له‌که‌مان شێرکۆ بێکه‌س و حه‌مه‌سه‌عيد
حه‌سه‌ن و له رۆژنامه‌نووسان و سياسه‌تمه‌داران
وهۆنه‌رمه‌ندانی په‌يکه‌رتاش و شێوه‌کاران و موزيک
و گۆرانيبێژان و شانۆکاران و ئارتيست و ئه‌کته‌ران
و ئه‌وانيترو، دواجارتێرۆرکردنی (سه‌رده‌شت عوسمان)
و فڕێدانی ته‌رمه‌که‌ی له موسڵ به هه‌رمه‌به‌ستێکی
ونداکردن و شاردنه‌وه‌بێ، له‌لايه‌ن هه‌ر جۆره
نامه‌ردو تێرۆريستێکه‌وه‌بێ، کارێکه جێگه‌ی داخه‌و
چه‌ندان پرسياری گرنگ به‌دوای خۆي‌دا ده‌هێنێت: چۆن
ئه‌م تاوانه‌کرا؟ کێن ئه‌وانه‌ی له‌دوايه‌وه‌ن؟
چۆن له‌ناوجه‌رگه‌ی پايته‌ختدا بڕفێندرێ و به‌چ مه‌به‌ستێک
بگه‌يه‌ندرێته موسڵ؟ ئه‌م هه‌موو بازگانه‌ی رێگا
ئه‌رکيان چييه؟ له‌سه‌رچی ئه‌مه‌کراوه؟ که‌ی
تاوانکاران و داووتۆڕيان ئاشکرا ده‌کرێن؟
به‌هه‌رحاڵ ئێمه به‌توندی پرۆتێست و بێزاريمان له‌دژی
ئه‌م تاوانه ده‌رده‌بڕين و، داواکارين کاربه‌ده‌ستان
له‌م هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شانه‌و، له‌م تاوانه بێده‌نگ
نه‌بن و به‌زووترين کات ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵينه‌وه‌کانيان
بخه‌نه به‌رده‌ست جه‌ماوه‌ر‌ی گه‌ل.
به‌ره‌و پاراستنی گيان و ئاسايش و ژيانی
هاونيشتيمانان! به‌ره‌و سزای ره‌وای تاوانکاران!
به‌ره‌و رێگه‌بڕينه‌وه له هه‌موو جۆرێکی
تێرۆريستی! به‌ره‌و به‌رينکردنی ئاستی پڕۆتێست و
بێزاری و ريسواکردن و شه‌رمه‌زارکردنی تێرۆريستان!
به‌ره‌و هاوپشتی و هاوکاری له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان
و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان! سه‌رکه‌وتنيش هه‌ر
بۆ به‌ره‌ی گه‌ل و ئازاديخوازانه!
|