ئه‌ی هاوڵاتییانی کورد له گشت پارچه‌کانی
کوردستاندا،
ئه‌ی هه‌موو ئازادخوازان و سه‌ربه‌ستیخوازان له
سه‌رتاپای جیهان،
چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌و پێش به‌ره‌و هۆڵی خوێندن ده‌ڕۆیشتم
و هه‌نگاوه‌کانم هه‌روه‌ک هه‌نگاوه‌کانی هه‌ممو
ڕۆژه‌کانی تر بوو، پلانکه‌نایشم هه‌میشه له
مێشکمدا نوێ ئه‌بوونه‌وه و شان به شانی هه‌نگاوه‌کانی
پێم، ئه‌وانیش هه‌نگاوی تازه‌یان ده‌نا. له
پڕێکدا له ناو دیواری زانکۆ‌دا، که ده‌بێت
دیوارێکی بێچه‌ک بێت وه له به‌ر چاوی هه‌ندێک له‌و
چه‌کبه‌ده‌ستانه‌ی، که پارێزگاری "سنووری زانکۆ"
ده‌که‌ن، ئۆتۆمۆبیلێک هات و ئه‌و که‌سانه‌ی که له
ناو سه‌یاره‌که‌دا بوون به زۆر منیان ڕێچکه‌ی ناو
ئۆتۆمۆبیله‌که کرد و چاویان به‌ستمه‌وه و به‌ره‌و
شوێنێکی نادیار بردیانم.
با زۆر درێژه‌ی نه‌ده‌مێ، چونکه ئه‌وه‌ی ڕووی دا
ڕووی دا و زۆر به خوێنساردییه‌وه کۆتای‌یان به
ژیانم هانی.
ئێستاش
له به‌رزاییه‌وه تێده‌ڕوانم و ته‌ماشای ئه‌وه
ده‌که‌م، که له خواره‌وه ڕوو ده‌دات، هه‌رچه‌نده
به خواکانی سه‌رزه‌وی و خواکانی ئاسمانیش ده‌ڵێـم:
بۆچی وا بڕیارتان دا به‌م گه‌نجییه‌م کۆتایی به
من بهێنن؟ کێ ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌رکرد؟ کامتان بوون
ڕق و کینه‌تان به‌رامبه‌ر به من هه‌بوو؟ خۆ من که‌سێک
نه‌بووم، زیانێک به هیچ که‌سێکتان بگه‌ێنم، یاخود
ئێوه هه‌ردووکتان له ووشه‌کان ده‌ترسن زیاتر له
فیشه‌ک و تۆپه‌کان، له نوسراوێک ئه‌ترسن زیاتر له
ناپاڵمێک. جا گه‌ر ئه‌مه‌نده لاوازن، چۆن ده‌توانن
ئه‌م جیهانانه‌ی خۆتان به‌ڕێوه به‌رن، یارمه‌تی
کێ بتوانن بده‌ن، که ئێوه خۆتان پێویستیتان به
یارمه‌تی هه‌بێت؟
به داخه‌وه ده‌بینم کوژه‌ره‌کانم جلی نوێیان له‌به‌ر
کردووه و به هێمنی به ناو بازاڕی شاردا دێن و
ده‌ڕۆن، له هه‌ندێ شوێنیش‌دا داده‌نیشن، باسی
مرۆڤایه‌تی و پیاوه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ریی و
کوردایه‌تی، دابونه‌ریت و خووڕه‌وشت ده‌که‌ن. ده‌بینم
چۆن ته‌زبیحه‌کانیان له‌گه‌ڵ ووشه قه‌ڵه‌وه‌کانیاندا
به‌لای ڕاست و به‌لای چه‌پدا ده‌هێنن و ده‌به‌ن،
ده‌ستێکیشیان جاروبار ده‌بات بۆ گیرفانی چه‌پ و به
ئه‌سپایی له‌و چه‌ند ده‌فته‌ره‌ی ده‌خشێنن، که به
دیاری بۆ کوشتنی من وه‌ریانگرتبوو. به‌ڵام نازانم
کاتێک که ده‌مانچکه‌یان خسته سه‌ر سه‌رم بۆ
ئاوڕێکیان له‌و خووڕه‌وشت و کوردایه‌تییه‌وه نه‌دایه‌وه.
بۆچی تکاکانی منیان قبووڵ نه‌کرد، له کوێدایه ئه‌و
ڕه‌وشته‌ی که ئه‌وان وه‌ک کوکوختی ده‌یڵێنه‌وه و
باسی ده‌که‌ن. خۆ منیش ده‌زانم که ئه‌وانیش ته‌نها
له کۆشکێکی پشت دیواربه‌رزێکی ده‌رگا ئاڵتوونییه‌وه
فه‌رمانیان بۆ هاتووه، چونکه ئه‌و که‌سانه‌ی له
پشت ئه‌و دیوارانه‌وه ده‌ژین، دوور له ئێمه ده‌یانزانی،
که بوونی من وه‌کو ژه‌هرێک وایه و هه‌موو ڕۆژێک
هێدی هێدی ده‌چمه ناو جه‌سته‌یانه‌وه، ناو کۆشک
و ته‌لایانه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه پاککردنه‌وه‌ی من
له‌م ژیانه زۆر ئاسانتره بۆ ئه‌وان، نه‌هێشتنم
زۆر سوودمه‌نددتره بۆ هێمنییان.
ده‌بینم هه‌ندێک له‌م خوایانه هه‌تا دوێنێ په‌نجه‌کانیان
بۆ ڕاده‌کێشام ئێستاش فرمێسکم بۆ ده‌ڕێژن و بۆم ده‌گرین
و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و بکووژانه
بدۆزنه‌وه، که ئه‌وان خۆیان ڕه‌وانه‌یان کردبوون.
ئای له‌و ژیانه سۆزانییه. ئای له‌و هه‌موو
ڕووانه‌ی، که له تاکه که‌سێکدا ده‌توانم به‌دی
بکه‌م، ئای له‌و هه‌موو درۆیه‌ی که هه‌موو ڕۆژێک
وه به درێژایی و پانایی وڵات له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌له‌دا
ده‌کرێت، گه‌ر ئه‌وانه درۆ به به‌شێک له ڕه‌وشت
دابنێین، ئه‌وا زۆر له‌وانه‌ی، که هه‌موو ئێواره‌یه‌ک
له هه‌واڵه‌کاندا ده‌رده‌که‌ون بێگومان ڕوویان
نابێت، ڕووی خۆیان هه‌تاوه‌کو له‌به‌رده‌می خێزانه‌که‌ی
خۆشیاندا نیشان بده‌ن.
هه‌رچۆنێک بێت من ڕۆیشتم، هه‌رچه‌نده ده‌مویست قه‌ڵه‌مم
زۆر به‌کارتر بێت و چالاک‌تر بێت، به‌ڵام
من نه‌مردووم به‌ڵکو بکوژانم مردوویه‌کن له
ژیاندا، چونکه له ووشه‌کانی من و سه‌رده‌شته‌کانی
تر ده‌ترسن، چاویان ده‌بینێت، به‌ڵام کوێرن،
گوێیان ده‌بیستێت، به‌ڵام که‌ڕن، لاشه‌یه‌کی
مردووی ئه‌م سه‌ر زه‌ویه‌ن دێن و ده‌ڕۆن، نه
ئاراسته و نه ئامانج و نه ویستی خۆیان نازانن،
به‌ڵکو ته‌نها خودی خۆشیان ناناسن، له‌م ژیانه عه‌وداڵن
و به دوای خۆیاندا ده‌گه‌ڕین، له تاواندا له
ناو پێنووسه‌که‌ی مندا ده‌گه‌ڕێن و وێنه‌ی خۆیان
ده‌بینییه‌وه و ڕۆحیان ده‌چێت، کاتێک پێناسه‌ی ئه‌و
که‌سانه‌م بۆ ئه‌و خوایانه ڕوون ده‌کرده‌وه،
کاتێک پێم ده‌گووتن: ئێوه ڕاست نین، ئێوه درۆ ده‌که‌ن،
ئێوه هه‌ڵه‌ن. ئه‌و خوایانه هه‌رگیز نایانه‌وێت
کفری ئاوایان به‌ڕوودا بکرێت به‌رامبه‌ریان،
نایانه‌وێت له ڕاستییه‌کان بگه‌ن، نایانه‌وێت ئه‌گه‌رچی
بۆ جارێکیش بێت له ئاستی خوایه‌تی خۆیان داببه‌زن
و له ئاستی چاوی مرۆڤدا سه‌یرێکی ئه‌م ژیانه بکه‌ن.
بکووژانم وا ده‌زانم من مردووم، وا ده‌زانن که
دیارنه‌بوونم له‌م ژیانه‌دا کۆتاییمه، وا ده‌زانن
ژیانی من به‌و فیشه‌که کۆتایی پێ هێنرا که
پێمه‌وه نرا، وا ده‌زانن ژیانی مرۆڤێک به وه‌ستانی
دڵی کۆتایی پێ دێت، وا ده‌زانن که سه‌رده‌شت
عوسمانێک ته‌نها یه‌ک که‌س بوو وه کۆتای‌یان پێ
هانی، وا ده‌زانن له‌م جیهانه پان و به‌رینه‌دا
ته‌نها یه‌ک سه‌رده‌شت عوسمان هه‌یه.
ئه‌وانه خه‌یاڵیان زۆر خاوه، هه‌روه‌ک له
پێشیشدا و هه‌روه‌ک له داهاتووشدا.
منێک که له به‌هاری ئه‌م ساڵه‌دا کۆتاییم به په‌یامه‌که‌م
هێنرا، گه‌ر له به‌هاری ئه‌مساڵیشدا نه‌بێت، ئه‌وا
له به‌هاری دهاتوودا چه‌نده‌ها سه‌رده‌شتی تر سه‌رهه‌ڵده‌دات،
من سه‌رده‌شت نیم به ته‌نها، من سۆرانم، من عه‌بدولخالق
مه‌عروفم، من فه‌ره‌ج فۆده‌م، من هه‌ر ئه‌و ڕێبازه‌م،
که له ڕابوردوودا هات و له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وام
بووم وه دوای منیش سه‌رده‌شتێکی تر، کاروانێکی تر،
ئاشتییه‌ک، پشتیوانێک، به‌نازێک، کوڕێک، کیژێک،
منداڵێک، پیرێک هه‌مان ڕێباز ته‌واو ده‌کات، من به‌ردێکم
له خانوویه‌ک، که ویست بۆ سه‌ربه‌ستی و مافی
مرۆڤانه وه‌ستاکه‌یه‌تی، من ئه‌و ئاواته‌م، که
خودی ئاوات دروستی کردم و چه‌نده‌های تری وه‌ک
منیش دروست ده‌کات، من ئه‌و دڵه‌م، که ئاوێنه‌ی
دڵی هه‌زاره‌ها لاوی ئه‌م وڵاته‌م له دڵمدا
کۆکرده‌وه و ئێستاش هه‌مان دڵیان بۆ په‌یام ده‌که‌م.
من نه سه‌ره‌تام نه کۆتایم، به‌ڵکو به‌رده‌وامییه‌کم
بۆ ئه‌و ڕێچکه‌یه‌ی که به دوای خۆرهه‌ڵاتدا ده‌گه‌ڕێت.
من نامرم، چۆن ئه‌و هاوڕێبازانه‌ی منیش به‌ر له
مردنم له دڵمدا نه‌مردبوون. من مێژوویه‌کی
زیندووم، من لاپه‌ڕه‌یه‌کم که هه‌میشه لێم ده‌نووسرێت،
من هاوارێکم که بێده‌نگی لام نه‌ردینه.
من نامرم و هه‌رگیز نه‌مردووم، به‌ڵکو ئه‌و که‌سه‌م،،
که مێژوو به زیندویی ده‌مهێڵێته‌وه و هه‌میشه
ڕۆحم ده‌کاته‌وه به‌به‌را.
|