تیرۆر كــێ‌ ده‌یكات ؟
 

  

كامه‌ران ئیبراهیم




رفاندنی خوێندكارێك و رۆژنامه‌نوسێك له‌به‌رده‌م حه‌ره‌می زانكۆودواترتیرۆركردنی پرسیارێكی زۆرگه‌وره‌ده‌گرێته‌ خۆ ،ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ررۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمانی هاوكارمان رووی دا تیرۆرێك نه‌بوو سیاسی بێت ،به‌ڵكو خه‌ته‌رناكترله‌تیرۆری سیاسی به‌ڵكو ئه‌مه‌ تیرۆری فكری عه‌قڵی بوو بۆبێ‌ ده‌نگ كردنی قه‌ڵه‌مه‌ سه‌ربه‌خۆئازاده‌كان ،ئه‌گه‌رئه‌مه‌ی له‌هه‌ولێرو له‌پایته‌ختی ئه‌م هه‌رێمه‌ی كه‌ئه‌مرۆ له‌عێراقه‌ شانازی به‌ئارامی و ئاسایشی ئه‌م شاره‌وه‌ده‌كرێت رویدائه‌گه‌ر له‌وه‌لاتَیكی تری وه‌كو ئێمه‌ كه‌ باس له‌ به‌هادیموكراسی و مه‌ده‌نیه‌كان ده‌كات روویدابا،ئه‌وه‌ بگێومان پێش هه‌مووشتێك سه‌رۆكی ئه‌م وه‌ڵاته‌ ده‌كه‌وت و داوای لێبوردنی له‌كه‌س و كاری ئه‌م شه‌هیده‌ده‌كردو په‌رله‌مانیش زۆربه‌خێرا دانیشتنَكی نائاسایی بۆبانگشێت كردنی وه‌زیری ناوخۆئه‌نجام ده‌دا، كه‌به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ ئه‌مانه‌مان نه‌بینی ،به‌هه‌رحاڵ ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێت به‌شێوازی توندوتیژی تۆقاند رۆژنامه‌نوسان بترسێنن ئه‌وه‌ خه‌یاڵیان خاوه‌و ئه‌وجیهه‌ی رۆژنامه‌نووسان ئه‌مرۆگرتویانه‌ به‌ربۆبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ عه‌قڵیه‌ته‌ رۆژدوای رۆژ فراوانترده‌بێت ،ئه‌وه‌ی گرنگه‌ لێره‌ باسی لێوه‌بكه‌ین ئه‌نجام ده‌رو بكه‌ری تیرۆره‌ كه‌ترسناكترین پیلان و دزێوترین دیارده‌یه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه‌یه‌ كه‌ كه‌سانَیك بۆمانه‌وه‌ ده‌سته‌ڵاتی خۆیان په‌نای بۆده‌به‌ن وده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی خافڵ كوژیه‌وه‌ ئه‌م ده‌نگانه‌ كپ بكه‌ن كه‌ نایه‌نه‌وێت كه‌سانێك به‌عه‌قڵی غیڵه‌كی و تاك ره‌وانه‌ حوكمی كۆمه‌ڵگایه‌ك بكه‌ن و به‌درێژای زه‌مه‌ن ده‌سته‌ڵات بۆخۆیان قۆرغ بكه‌ن،تیرۆرئه‌م كه‌سانه‌ په‌نای بۆده‌به‌ن كه‌ ترسی باجدانیان هه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ره‌فتار ئه‌خلاقی سیاسیان كه‌ له‌درێژه‌ی ده‌سته‌ڵات و فه‌رمانره‌وایی خۆیان پیاده‌یان كردوه‌ ،ئه‌وه‌ی گۆمان له‌رابردوو سیبَه‌ری خۆی نه‌كات ناچێت گه‌نجێك تیرۆربكات ناچێت رۆژنامه‌نوسێك برفێنیت و له‌سه‌رووشه‌هیدی بكات ،ئه‌مه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌رده‌شت كرا ره‌نگه‌ به‌یانی رۆژنامه‌نووسی زیارتر بگرێـته‌وه‌ ،بۆیه‌ له‌سه‌ررۆژنامه‌نوسان و نوسه‌ران ئه‌هلی قه‌ڵام پێویسته‌ به‌نوسن و ناره‌زایه‌تی دژی ئه‌م پیلانه‌ هه‌ڵویست وه‌ربگرن و هه‌مومان به‌یه‌كه‌وه‌ داوابكه‌ین هه‌رچی زووتره‌ بكوژانی ئه‌م شه‌هیده‌به‌سزای خۆیان بگه‌ن و وه‌كه‌سانی ده‌مامك به‌ستووی له‌پشت دژایه‌تی كردنی ئازادی راده‌ربرین و كپ كردنی ده‌نگه‌ هه‌ڵبره‌كان بۆنه‌هیشتنی ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی رێگریان لێبكرێت له‌ئه‌نجام دانی هه‌رپیلانێك كه‌دژی هه‌رۆژنامه‌نوسێك پیاده‌ی بكات له‌هه‌رێمی كوردستانه‌.


Kamaran_betwataiy@yahoo.com





 

           

 

14/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com