که‌سوکارو هاوڕێیانی سه‌رده‌شت عوسمان و ئازادییخوازان
پێویسته شانازیی به‌وه‌وه بکه‌ن که زۆرینه‌ی خه‌ڵکی
کوردستان له‌ناوه‌وه و له‌هه‌نده‌ران، نه‌ک هه‌ر له‌ڕووی
مۆراڵییه‌وه له‌گه‌ڵ ماته‌م و غه‌م و په‌ژاره‌یاندا
تێکه‌ڵبوونه، به‌ڵکو له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی بکوژان و
فڕێنه‌رانی سه‌رده‌شت، خۆیان به داکۆکیکار ده‌زانن و
گه‌وره‌ترین که‌مپه‌ینی جۆراجۆریان بۆ ریسواکردنی ئه‌و
تێرۆریستانه‌و ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی له‌پشت
تێرۆریسته‌کانه‌وه‌ن، له‌مێژووی کوردستاندا ده‌ستپێکردووه.
نووسینه‌که‌ی سه‌رده‌شت عوسمان له‌سه‌ر کچی بارزانیی
که له‌کوردستانپۆستدا بڵاو بووه‌وه، نه‌ک سووکایه‌تیی
نییه به مۆراڵ و دابونه‌ریتی کورده‌واریی، به‌ڵکو له‌خه‌ون
ده‌چێ و به‌شێوه‌یه‌کی فانته‌سیی( فه‌نتازیا) به‌نووسین
ده‌ریبڕیوه. سه‌رده‌شت ده‌یه‌وێت له واقیعی کوردستان
و گه‌نده‌ڵییه‌کانی ده‌سه‌لاتی کوردیی دووربکه‌وێته‌وه‌و
له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌یدا که‌کچی بارزانییه، له‌خه‌وندا
بۆ هه‌ساره‌یه‌کی تر بچن. به‌ڵام پارتیی که له دوای
31ی ئابه‌وه بووه به‌حیزبی قائید و زه‌رووره رێگه
نادات له‌هه‌ولێردا چۆله‌که‌ش داوای ئازادیی بکات و
فانته‌سیی بهۆنێته‌وه، تا رێگه بدات گه‌نجێکی ئازا‌و
خێرله‌خۆنه‌دیوی وه‌ک سه‌رده‌شت په‌نجه بۆ قه‌دوباڵاو
نامووسی سیاسیی درێژبکات!
عه‌بدولسه‌تار شه‌ریف له نیوزلانده‌وه گه‌ڕایه‌وه
خزمه‌تی زانکۆی شاره‌که‌ی( که‌رکوک) بکات، چونکه دژی
حیزبی قائید نووسیتی، کوشتیان. سۆرانی مامه‌حه‌مه‌یان
له‌هه‌ڕه‌تی لاویه‌تییدا تێرۆرکرد، چونکه ریپۆرتاژی
له‌سه‌ر حیزب و قائیدی زه‌رووره بڵاوکرده‌وه. سه‌رده‌شت
عوسمانیشیان به‌که‌ڵه‌گایی له‌به‌رده‌م نیو ده‌رزه‌ن
میلیشیای زێڕه‌ڤانییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا فڕاندو به دوو
گولله‌ی کوردایه‌تیی و نیشتمانپه‌روه‌ریی تێرۆریان کرد.
هیچکام له‌و تێرۆریستانه نه‌دۆزرانه‌وه. ئاخر چۆن ده‌دۆزرێنه‌وه؟
ئه‌وان خۆیان له لووتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان وجێبه‌جێکردن
و دادوه‌رییه‌وه ده‌ستور وه‌رده‌گرن و فه‌رمانی عه‌رشه‌کانی
ده‌سه‌ڵات به‌جێده‌گه‌یه‌نن.
به‌ڵام ئه‌و که‌مپه‌ینه گه‌وره‌یه‌ی له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی
و نێوخۆی کوردستان وعێراقدا به‌ڕێوه‌یه بۆ ریسواکردنی
فڕێنه‌ران و بکوژانی سه‌رده‌شت، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌سه‌ڵات
و حیزبی قائیدی تووشی شۆککردووه و فایلێکی ره‌شی گه‌وره‌ی
تری بۆ کردووه‌ته‌وه. به‌پێی به‌یاننامه‌که‌ی مه‌کته‌بی
سیاسیی پارتیی، پێده‌چێ سێناریۆیه‌کی زۆر منداڵانه به‌ڕێوه
بێت بۆ داپۆشینی ئه‌و تاوانه. پێده‌چێ چه‌ند که‌سێک (
کورد بن یان عه‌ره‌ب) به‌پاره‌و ته‌ماعی ماددیی،
شانۆگه‌رییه‌کیان بۆ چێبکه‌ن و ددان به‌وه‌دا بنێن که
ئه‌وان ئه‌و کاره‌یان کردووه‌و هێزێکی فه‌نده‌مێنتالیستی
ئیسلامیی، یان که‌سایه‌تییه‌کی سیاسیی یان ده‌وڵه‌تێکی
ناوچه‌که بۆ ترشوخوێکردن تێوه‌بگلێنن و له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌وه
بازووی میلشیاکانی ده‌سه‌ڵات و دادوه‌ریی کوردستان و
چاوکراوه‌یی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی پیشانی خه‌ڵک بده‌ن!
بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی سیناریۆیه‌کی له‌وچه‌شنه و بۆ
ئاشکراکردنی ئه‌و تاوانبارانه، به‌زمانه فانته‌سییه‌که‌ی
سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ، له‌دوای رسته‌کانی ئه‌وه‌وه
خاڵێک داده‌نێم و ده‌ڵێم من ددان به‌تاوانه‌که‌دا ده‌نێم.
تکایه به‌دوای که‌سدا مه‌گه‌ڕێن و به‌شانۆگه‌رییه‌کانی
ده‌سه‌ڵات و پیاوه گه‌نده‌ڵه‌کانی حیزب بڕوا مه‌که‌ن،
من سه‌رده‌شت عوسمانم تێرۆر کرد. به‌ڵام له‌سه‌ر
درکاندنی ئه‌م نهێنییه ئه‌گه‌ر سبه‌ی رۆژ منیشیان له‌م
دووره ده‌سته‌وه کوشت ( بۆ نا؟ حیزب به‌هۆی بیلیۆنه
دۆلاره‌کانیه‌وه ده‌ستی ئه‌وه‌نده درێژه، مافیایه‌کی
رووته ده‌گرن و به گولله‌یه‌کی بێده‌نگ ساردم ده‌که‌نه‌وه)
، ئه‌وه هه‌مان ئه‌و حیزب و سه‌رکردایه‌تیی و ده‌سه‌ڵاته‌یه
که سه‌رده‌شت و عه‌بدولسه‌تارو سۆران و کامیل ره‌ووف
و نه‌زیر عومه‌ر ......یان به نه‌خشه‌ی تۆکمه‌وه
تێرۆر کرد.
پارتیی ته‌واو سه‌غڵه‌ت بووه‌و به‌یاننامه‌ی مه‌کته‌بی
سیاسییه‌که‌ی په‌شۆکاوییه‌کی ته‌واوی پێوه دیاره.
زمانی به‌یاننامه‌که هه‌مان زمانی حیزبی به‌عس و
کولتووری به‌عسیزمه که به قائیدی زه‌رووره‌دا هه‌ڵی
ده‌دا، هه‌مان عه‌قڵییه‌ت و ئایدیۆلۆژیای به‌عسه که
سه‌رۆک و بنه‌ماڵه‌که‌ی ته‌قدیس ده‌کرد و هه‌موو شتێکی
به‌نه‌خشه‌ی زایۆنیزم و فارسه‌کان ده‌زانی، به‌هه‌مان
شێوه‌ش پاراستنی پارتیی ئه‌و که‌مپه‌ینه جه‌ماوه‌رییه
گه‌وره‌یه به‌ده‌ستی ناحه‌زانی دوێنیی خۆی ده‌زانێ.
پاراستن بۆ خاوکردنه‌وه و که‌مکردنه‌وه له که‌مپه‌ینه‌که
ده‌یه‌وێ فایلی سه‌رکرده‌کانی گۆڕان هه‌ڵداته‌وه که
له‌سه‌رده‌می شاخدا تێرۆریان کردووه، به‌ڵام فایله‌که‌ی
خۆی ئه‌وه‌نده ئه‌ستووره که هه‌زاران دۆکیومێنت و
سه‌دان قوربانیی، به‌ڕیزی دوور‌و درێژ بۆ گه‌واهییدان
وه‌ستاون. قوربانییه‌کانی ده‌ستی ئه‌م ده‌سگایه به‌س
له‌هه‌رێمی کوردستاندا نین، به‌ڵکو له‌پارچه‌کانی تریش
به‌سه‌دان دێنه ئه‌ژماردن.
به‌ڕاستیی ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی پاراستن و مه‌کته‌بی
سیاسیی پارتیی نه‌ک هه‌ر بۆنی خوێنیان لێدێت،به‌ڵکو
راگه‌یاندنی شه‌ڕه دژ به‌هه‌موو به‌هایه‌کی ئازادیی
ودێمۆکراسیی، دانانی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان له‌لایه‌ک
و بارزانیی و پارتیی و ته‌مجیدکردنی هه‌تا هه‌تایی سه‌رۆک،
له‌لایه‌کی تر، بۆخۆی زه‌نگێکی پڕ مه‌ترسییداره و که‌شوهه‌وایه‌کی
پڕ له‌تێرۆرو هه‌ڕه‌شه‌و چاوسوورکردنه‌وه‌یه. ئه‌و
راگه‌یاندنه تێرۆرایزی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات و شه‌رعییه‌ت
به‌تێرۆری ره‌خنه‌گران و ئازادییخوازان ده‌دات. به‌ڵام
پارتیی پێویسته له‌وه دڵنیا بێت، ئه‌گه‌ر هه‌موو
شتێکی بۆبچێته سه‌ر، تێرۆری سه‌رده‌شتی بۆ ناچێته سه‌ر.
چونکه سه‌رده‌می حیزبی قائید و قائیدی زه‌رووره‌و
پاڵه‌وانی کوردایه‌تیی و ئه‌فسانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی
شۆڕشگێڕ به‌سه‌رچووه.
|