ئه‌وه په‌یامی 'دایکه سه‌ڵته‌نه' بو که له ڕۆژی
دایک دا هه‌والی له سێداره‌دانی کۆرپه‌ی دڵی بیست و
وه‌کو په‌یامی گه‌لێکی چه‌وساوه و مافخوراو، خۆف و
ترسێکی هه‌ره مه‌زنی خسته ناو دڵی داگیرکه‌ری بێ
ویژدان، ترسنۆک، دواکه‌وتو و بێ به زه‌یه‌وه. گه‌لۆ
داگیرکه‌ران ئه‌و پرسیاره‌یان له خۆیان کردوه گه‌لێک
که خاوه‌ن ئه‌م چه‌شنه دایکانه و وه‌ها شێره
ژنانێک بێت، کام په‌تی سێداره و کام مێکانیزمی تری
دیکتاتۆری چه‌سپاندن، ده‌توانێت له پێوانی ڕێگای
سه‌ربه‌ستیان به لاڕێدا به‌رێت و گه‌یشتن به
ئامانجه‌کانیان له چوارچێوه‌ی خه‌یال دا قه‌تیس
بێڵێته‌وه؟؟ داگیرکه‌ران مامۆستا فه رزاد و هه‌ڤاڵانی
ئێمه‌یان ڕاده‌ستی په‌تی سێداره‌کان کرد، ئه‌دی ئه‌وان
له گه‌ڵ شاگردانی مامۆستا فه‌رزاد، له گه‌ڵ
خوێنکارانی خوێندنگا و زانکۆکانی مامۆستا فه‌رزاد چی
ده‌که‌ن...؟؟ له گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی مامۆستا فه‌رزاد که
قه‌ندیل و داڵاهۆ و جودییان به یه‌که‌وه گرێ داوه و
له پێناو وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی مامۆستا فه‌رزاد و
شیرین و فه‌رهاد و عه‌لی خوازیاری شتێک له گیان شیرین
ترن بۆ پێشکه‌ش کردن، چی ده‌که‌ن...؟؟ داگیرکه‌ران
ئه‌وه ده‌زانن که ته‌ڤگه‌ری ئاپۆیستی له سه‌رتادا
له که‌سێکه‌وه ده‌ستی پێکردوه و پاشان بوه به شه‌ش
که‌س و له ژێر کاریگه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی 'رێبه‌ر ئاپۆ'
دا و به بنه‌ما گرتنی ئیراده و وزه‌ی جه‌وهه‌ری
گه‌لی کورد و به په‌روه‌رده کردنی فه‌رزاده‌کان و
به ئاوا کردنی که‌سایه‌تی هه‌ره‌مه‌زنی شێره ژنانی
وه‌ک 'دایکه سه‌ڵته‌نه کان'، ئه‌وڕۆکه به لوتکه‌ی
خۆیی گه‌یشتوه و له ناو دڵی داگیر که‌ردا
سه‌رکه‌وتنی مه‌زه‌نده نکراو تۆمار ده‌کات، له ناو
جه‌لادخانه‌ی هه‌ره به‌د نێوی کۆماری سێداره‌ی ئێران
دا، له ناو گرت‌و خانه‌ی هه‌ره هۆڤ و هێمای شه‌راره‌ت
دا کولتوری نوێی به‌رخۆدان و نه‌ریتی خه‌باتی
ئاپۆیستیانه له هه‌مبه‌ر دۆژمنی به چۆک داهاتوی
داگیر که‌ر دا ده‌خولقێنێ و ڕهه‌ند و ره‌نگێکی تایبه‌ت
به خه‌باتی گه‌لی کورد له کوردستان ڕۆژهه‌ڵات دا
ده‌دات.
ئه‌و هه‌ڤاڵانه به به‌خشینی گیانی خۆیان که له
پێناو ئازادی کوردستان دا هیچ کات بۆیان گرینگ
نه‌بوه، خه‌باتی کوردیان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا
ئاراسته‌ی پێڤاژۆیه‌کی نوی کرد و هه‌مو لایه‌نه‌کانی
کوردیان، ئه‌و لایه‌نانه‌ی که به هێچ چه‌شنێک
ئاماده نه‌بون دان به هه‌بون و ناسنامه‌ی پژاک دا
بنێن، به چه‌شنێکی شکۆدار هه‌مویانی له لای یه‌ک
کۆکرده‌وه و بو بنه‌ما و هه‌وێنێک بۆ خه‌باتی تێکڕایی
و هه‌مه‌لایه‌نه که ئه‌ویش جێگای دلخۆشیه بۆ هه‌مو
کوردان له کوردستان گه‌وره‌دا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که
جێگای ڕه‌خنه‌یه و ئه‌گه‌ری ئاسته‌نگ کردنی
به‌ره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه ئه‌وه‌یه که ئیستا
هیچ نه‌بوه هه‌ندێک سیاسه‌توان و لایه‌نه‌ی کوردی
ده‌لێن، ئه مانگرته‌نه مێژویی و تێگڕایه‌ی کوردستان
کاری 'من' بوه و بانگه‌وازی 'من' بوه. ئه‌وه‌ی که
پێویسته لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ بدرێ ئه ڕاستیه یه که
ئه گه‌ر سه‌رکه‌وتنێک ده‌بێت، زۆر لایه‌ن لێی به
خاوه‌ن ده‌رده‌که‌ون به‌ڵام ئه‌گه‌ر داکه‌وتنێک
ده‌بێت، که‌س خۆی لێ به خاوه‌ن نازانێت...! ئه‌و
کاسانه‌ی که ده‌ڵێن کاری 'من' بوه، خۆ ئه‌وان له 22
به‌همه‌نیش دا داوایان له گه‌ل کرد که له و چه‌شنه
مانگرتنانه به‌ڕێوه به‌رن، ئه‌دی بۆچی که‌س وڵامی
ئه‌وانی نه‌داوه... ئه‌دی ئه‌وان بۆچی له‌و
داکه‌وتنه به خاوه‌ن ده‌ر نه‌که‌وتن...؟؟
برای به‌رێز، هاورێی خۆشه‌ویست و خه‌باتکاری ڕیگای
ئازادی کوردستان، گرینگ ئه‌وه نیه که ئه‌و مانگرتنه
تێکراییه هی تۆ بوه یان هی کێ بوه... گرینگ
ئه‌وه‌یه که هه‌بوه، گرینگ ئه‌وه‌یه که دوژمنی
مرۆڤ نه‌ناسی وه چۆک هێناوه! گرینگ ئه‌وه نییه
ئه‌م قۆناخه گرینگ و هه‌ستیاره تۆ خولقاندوته یا کێ
ئاوای کردوه، گرینگ ئه‌وه‌یه به چ ئاراسته‌یه‌ک دا
بڕوات...! گرینگ ئه‌وه نیه که مانگرتنی تێکڕایی
پێشنیار و ئیده‌ی تۆ بوه، گرینگ ئه‌وه‌یه
په‌یامه‌که‌ی دایکی مامۆستای قاره‌مان، شه‌هید فه‌رهاد
له بیر نه‌که‌ین و په‌یجوری ڕێگای شه‌هیدانمان
بین...!
برای به‌ڕێز، هاوڕێی خۆشه ویست و خه‌باتکاری ڕێگای
کورد و کوردستان، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ئه‌و خاڵه
ده‌ستپێکه به ئاراسته‌یه‌کی باش و له به‌رژه‌وه‌ندی
کورد دا بچێت، تکایه... تکایه... جارێکی که‌ش
تکایه... با 'من، من' بکوژین و بیکه‌ین به 'ئێمه'...
ئه‌گه‌ر 'من، من' نه‌کوژین و نه‌یکه‌ین به
'ئێمه'... 'من، من' دامنکوژێت و ئه‌وه هه‌ر ئێمه‌شین
که له به‌رابه‌ر مێژو دا به‌رپرسیارین و گه‌لی
کوردیش هه‌ڵوێسته‌کانمان ده‌بینی...! هاوڕیی
خۆشه‌ویست... با نه‌بینه ژێنڕاڵی پاش شه‌ڕ، با
نه‌بینه به‌رخۆدان وانی پاش به‌رخۆدان، ئێستا کاتی
شه‌ڕه و کاتی به‌رخۆدان. هه‌روه‌ک فیله‌سوفی باستانی
چین 'سونجا' له په‌رتوکی به ناو بانگی خۆی دا به
نێوی 'هونه‌ری شه‌ڕ' که پاش 3000 ساڵ، هه‌نوکه‌ش له
زانکۆکانی فه‌لسه‌فه‌دا په‌روه‌رده ده‌درێنه‌وه
(خوێندنه‌وه‌ی ئه په‌رتوکه بۆ هه‌مو
سیاسه‌تمه‌دارانی کورد و به‌تایبه‌تی بۆ هه‌ڤاڵان
پێشنیار ده‌که‌م)، له‌و په‌رتوکه دا 'سونجا' ده‌ڵیت:
شه‌ر پێش شه‌ڕ قازانج ده‌کرێت... یه‌کێک له
هۆکاره‌کانی سه‌رنه‌که‌وتنی کورد ئه‌وه بوه که
کوردی کلاسیک، ژێنڕاڵی پاش شه‌ڕ بوه... له کاتی شه‌ڕ
دا سه‌ربازی ته‌وایش نه‌بوه و شه‌ڕی 'پاش' شه‌ر
قازانج کردوه...! شه ڕ چۆن پاش شه‌ر قازانج ده‌که‌ن
کوردی کلاسیک...؟؟ تۆ له کاتی شه‌ریش دا ته‌نانه‌ت
شه‌ڕ قازانج ناکه‌یت، چ بگره له پاش شه‌ڕ... تۆ پێش
شه‌ڕ، شه‌ڕت یان قازانج کردوه یان دۆڕاندوته...!
قازانج کردنی شه‌ڕ له پێش شه‌ڕ دا به واتای چی
دێت..؟ قازانج کردنی شه‌ڕ له پێش شه‌ڕ، له قوڵایی
په‌یامه‌که‌ی کۆردیناسیونی پژاک و سه‌رۆکی پژاک دا به
جوانی ده‌بیندرێت! هه‌ر وه‌ک سه‌رۆکی پژاک رێزدار حاجی
ئه‌حمه‌دی کوتی، یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ییمان له نان و ئاو
و هه‌وا پێویستره. که‌واتا قازانج کردنی شه‌ڕ له
یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دایه نه‌ک له من، منێن دا ...!
برای به‌رێز، هاوڕێی خۆشه‌ویست و خه‌باتکاری ڕێگای
ڕزگاری کورد و کوردستان، 'من، منێن' چه‌مکێکی ئازادی
خوازانه نیه، 'من، من' چه‌مکێکی رێکخستنی نیه،
هاوڕێی هاو خه‌باتیم...! 'من، من' خزمه‌ت به
یه‌کگرتویی نه‌ته‌وه‌یی ناکات و له به‌رژه‌وه‌ندی
ڕه‌وتی داگیرکه‌ردا ته‌ڤده‌گه‌ڕێ. 'من، من' په‌یجوری
ڕێگای فه‌رزاده‌کان نیه و ئه‌گه‌ر ئێستا... هه‌ر
ئێستا 'من، من'، ئه‌و چه‌مکه قێزه‌ونه له سێداره‌ی
نه‌ده‌ین، فه‌رزاده‌کان و فه‌رهاده‌کان و شێرینه‌کان و
عه‌لیه‌کانمان، به ده‌ستی خۆ پێشکه‌ش به په‌تی
سێداره ده‌که‌ین و له به‌رابه‌ر مێژوش دا هه‌ر
ئێمه‌ین به‌رپرسیارین و گه‌لیش هه‌ڵوێسته‌کانمان
ده‌بینێ... برای به‌ڕێزم، ئه‌گه‌ر 'من، من' ئێستا...
هه‌ر ئێستا 'کۆمه‌ڵ کوژ' نه‌که‌ین، هه‌له‌بجه و
ئه‌نفال و کۆمه‌ڵکوژیه‌کی دیکه له‌سه‌ر ڕێگه‌مان دا
بۆسه‌ی بۆ داناوین...! هاوڕێی هاوخه‌باتیم، ئه‌گه‌ر
پژاک ناڵیت ئه‌وه ڵاپه‌ڕه نوێیه له مێژو دا 'من'
هه‌ڵمداوه‌ته‌وه و کاری 'من' بوه و ده‌رفه‌تی زیندو
بونه‌وه به چه‌مکی 'من، من' نادات، ئه‌وه بۆ تۆ به
زانسته یا نازانسته هه‌وڵی کوشتنی چه‌مکی 'ئێمه'
ده‌ده‌یت..؟؟
هاوڕێی خۆشه‌ویست، ئێستاکه هیچ نه‌بوه ئه‌وه بۆ
ده‌ستان کرد به کوتانی ده‌هۆڵی خه‌باتی مه‌ده‌نی و بۆ
به‌خشینی لایه‌نی نه‌ڕێنی به خه‌باتی هه‌مه
لایه‌نه‌ی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، که بریتیه
له خه‌باتی که‌سایه‌تی، سیاسی، دیپلۆماسی،
کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، کولتوری، ئیدۆئۆلۆژی و پاراستنی
ڕه‌وا که له هه‌مبه‌ر هێرشکاری دا په‌یره‌و ده‌بێت،
به بێ یه‌ک و دو به وته‌ی خۆتان خه‌باتی چه‌کداری
ڕه‌تده‌که‌نه‌وه؟ هۆکاری ئه‌وه‌ی که ئێوه بڕواتان
ته‌نیا و ته‌نیا به خه‌باتی تاک ڕه‌هه‌ندی مه‌ده‌نی
هه‌یه، چیه؟ ئه‌ی بۆچی بۆخۆتان چه‌ند ڕۆله‌ی
قاره‌مانی گه‌له‌که‌مانتان به چه‌که‌وه بۆ ناوخۆیی
وڵات نارده و هه‌موتان به‌کوشت دان؟ گه‌لۆ، کوتانی
ده‌هۆلی خه‌باتی تاک ڕه‌هه‌ندی مه‌ده‌نی له لایه‌ن
ئێوه‌ی به‌ڕێزه‌وه گوزاره له له نه‌بونی توانایی
ئێوه بۆ خه‌باتی خۆ پارستن یان به واتاوی خۆتان
خه‌باتی چه‌کداری ناکا؟ گه‌ڵۆ ئێوه ده‌زانن که پژاک
ڕه‌وتێکه که هێچ باوه‌ڕی به خه‌باتی تاک ڕه‌هه‌ندی
نیه و خه‌باتێکی فره ڕه‌هه‌نی و هه‌مه لایانه
به‌ڕێوه دابات که یه‌کێک، ته‌نیا یه‌کێک له
ڕه‌هه‌نده‌کانی خه‌باتی پژاک خه‌باتی خۆ پارستنی
ڕه‌وایه و خه‌باتی مه‌ده‌نێش ته‌نیا و ته‌نیا
ڕه‌هه‌ندێکی تری خه‌باتی هه‌مه لایه‌نه‌ی پژاکه؟
ئه گه‌ر‌بڕوا به هه‌بونی خه‌باتی مه‌ده‌نی پژاک
ناکه‌ن، ئه‌ی مامۆستا فه‌رزاد، شیرین، فه‌رهاد و عه‌لی
له ناو گه‌ل دا چیان ده‌کرد؟ بانگه‌وازی وه‌کو 'من
فه‌رزادم پێشکه‌ش به کوردستان کرد و په‌یجوری ڕێگاکای
بن' به بڕوای ئێوه ناکه‌وێته ناو خه‌باتی
مه‌ده‌نیه‌وه؟ پژاک له هه‌مان کات دا که خه‌باتی
مه‌ده‌نی، کولتوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئیدۆلۆژیکی و له
هه‌مویان گرینگتر خه‌باتی 'که‌سایه‌تی' له ناو گه‌ل و
زانکۆکانی کوردستان و ئێران دا به بنه‌ما ده‌گرێت،
خه‌باتی خۆ پاراستنی ڕه‌واشی هه‌یه. تۆ وه‌کو
نه‌ته‌وه‌یه‌ک هێرشی داگیرکه‌ری و هه‌مه لایه‌نه‌ت
کراوه‌ته سه‌ر، ڕۆله‌کانی تۆ ژه‌هر خوار ده‌کرێن و
پێشکه‌ش به په‌تی سێداره‌یان ده‌که‌ن، له ئاسمان و
زه‌ویه‌وه به فرۆکه و تانگ و تۆپ، هه‌ومو
هه‌وله‌کان بۆ له ناو بردنت خراونه‌ته گوڕ، ئایا به
ڕاستی خه‌باتی تاک ڕه‌هه‌ندی و قه‌تیس کردنه‌وه‌ی
هه‌مو هه‌وڵه‌کان به خه‌باتی مه‌ده‌نیه‌وه زامنی
پاراستی و سه‌رکه‌وتنی تۆیه...؟ ئه‌گه‌ڕ وڵاتێک له
لایه‌ن وڵاتێکی که‌وه هێرشی بکرێته سه‌ر چی ده‌کات؟
بۆ وێنه ئه‌گه‌ر ئێراق هێرش بکاته سه‌ر ئێران،
ئه‌گه‌ر ئاڵمانی نازی هێرش بکاته سه‌ر فه‌ڕانسه و
وڵاتانی دراوسێی، ئه‌کاته وڵاتانی هێرش کراوه سه‌ر
ده‌بێت خۆیان بپارێزن یان له نه‌بونی ڕۆژه‌ڤێکی به
ناوه‌ڕۆک و ستراتێژیه‌کی به‌رسیڤده‌ر، ده‌بێ له
ده‌هۆڵی خه‌باتی مه‌ده‌نی بده‌ن و به وته‌ی گاندی
مێتۆدی 'بێ-توند‌و تیژی' په‌یره‌و بکه‌ن له چوارچێوه‌ی
پارازتنی ڕه‌وا دا خۆنه‌پارێزن...؟؟ دایره وڵامی ئه‌و
پرسیارانه بۆ خوێنده‌ری به‌ڕێز ده‌هێڵینه‌وه و خۆ
له به‌رسیڤدان ده بوێرین و گه‌لێش هه‌ڵویسته‌کانمان
ده‌بینێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرینگه با په یامه‌که‌ی
'دایکه سه‌ڵته‌نه' له‌بیر نه‌که‌ین و په‌یجوری
ڕیگاکه‌ی شه‌هیدی هه‌ڤاڵ، قاره‌مانی نه‌مر، مامۆستا
فه‌رزاد و هه‌ڤاڵانی بین... هه‌ر وه‌ک له
په‌یامه‌که‌ی پژاک و حاجی ئه‌حمه‌دی دا هاتوه با
یه‌کگرین و واز له چه‌مکی 'من، من' بێنین، با
بنه‌مایه‌ک بۆ چه‌مکی 'ئێمه' ئاواکه‌یه‌ن و کۆتایی
به ژیانی کۆیلایه‌تی بێنین...
با په‌یامه‌که‌ی 'دایکه سه‌ڵته‌نه' به هه‌ند
وه‌رگرین و بیکه‌ین به ئاڵقه‌یی زێڕینی گوێمان...!
کاردۆ بۆکانی
23/05/2010
|