داواتان له
نووسه‌ران کردووه تۆبه بکه‌ن. باشه من ئه‌وه
یه‌که‌مین که‌سم ئاماده‌م تۆبه بکه‌م، به‌ڵام ئێوه
مه‌به‌ستتان له تۆبه چییه؟ ئایا مه‌به‌ستتان
له‌وه‌یه، که مرۆڤ له ئه‌نجامی گوناهه‌وه له خوای
خۆی دوور که‌وتووه‌ته‌وه و ده‌بێت به هۆی
په‌شیمانییه‌وه بۆی بگه‌ڕێته‌وه؟ ئێوه چۆن و به چ
پێوه‌رێک گوناهه‌کانی ئێمه ده‌ستنیشان ده‌که‌ن؟ به
پێی قورئان و حه‌دیس؟ ئۆکه‌ی، من ڕازیم، به مه‌رجێ
ئێوه خۆتان له‌و قورئان و حه‌دیسه‌تان لانه‌دابێت. با
بۆ سه‌ره‌تاییترین شت بگه‌ڕێینه‌وه. به پێی حه‌دیس
فریشته ناچنه ماڵێکه‌وه، ئه‌گه‌ر وێنه و
په‌یکه‌ری تێدابێت. پێم ناڵێن له‌ناو ماڵ و
مزگه‌وته‌کانی ئێوه‌دا، که پڕه له‌م ده‌عبایانه،
چۆن نوێژتان قه‌بووڵه، مادام یه‌ک فریشته ڕوویان تێ
ناکات؟ ئه‌رێ چۆن فریشته‌تان بۆ هات و پێی وتن ئه‌و
نووسه‌رانه له خوا هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه، له کاتێکدا
ئێوه به‌و بتانه هه‌موو ڕێگاکانتان لێ گرتوون؟ سێ
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌و گفتوگۆیه‌ی له‌باره‌ی
(ئه‌نفال)ه‌وه له‌گه‌ڵمدا کراوه، وتوومه، که له
سه‌رده‌می (عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب) له کووفه
ڕه‌شماڵه‌کانیان فڕێ دا و خانوویان دروست کرد، به‌ڵام
(عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب) هه‌موویانی سووتاند. پاشان
به‌و مه‌رجه ڕێگای دروستکردنی خانووی دا، که له
سنووری خۆیان ده‌رنه‌چن. واته نه‌وی بن و ڕووبه‌ریان
که‌م بێت. وه‌رن مه‌لا به‌ڕێزه‌کان له‌سه‌ر ده‌ستی
ئێوه و هه‌موو مه‌لاکانی دیکه‌ی دنیا من تۆبه
ده‌که‌م، ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌کانی ئیسلام له خانوو و
جلوبه‌رگ و که‌لوپه‌لی ناوماڵ و شته‌کانی دیکه‌تاندا
هه‌بوو. من کوڕی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی ئێوه‌م و به‌شی
خۆشم قورئان و حه‌دیس و مێژووی ئیسلامم خوێندووه. له
هه‌رزه‌کاریم قوتابیی سێ چوارێک له مه‌لاکان بووم،
که ئه‌مڕۆ زۆر ناسراون. هه‌مووشیان ده‌زانن باوکم
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پیاوێکی خواپه‌رسته، به‌ڵام ڕێگای
نه‌ده‌دام له مزگه‌وت بخوێنم، بۆیه به دزییه‌وه
ده‌چووم. ئێستاش هاوڕێکانم بیریان ماوه، که له‌سه‌ر
ئه‌وه چ جنێوێکی سه‌یری پێ داوم و به پێکه‌نینه‌وه
ده‌یگێڕنه‌وه. ئێوه ناتوانن به‌و قسانه‌تان من فریو
بده‌ن، چجای داوای تۆبه‌م لێ بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ئێوه به
پێوه‌ری قورئان و حه‌دیس و کرده‌وه‌ی ئه‌سحابان من به
کافر ده‌زانن، ئه‌دی خۆتان چین، له کاتێکدا
شته‌کانتان هه‌ر له مۆبایل، ته‌له‌ڤزیۆن، سه‌ته‌لایت،
کۆمپیوته‌ر و نازانم چی و چیتان کتومت له هیی من
ده‌چن، ته‌نیا فیکرتان نه‌بێت؟ خۆزگه چاره‌کی
(عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب) ڕاستگۆ بوونایه و به بێ
پێچوپه‌نا دینه‌که‌تان پێ بگوتمایه، نه‌وه‌ک دنیای
کافرانتان قه‌بووڵ بێت و خۆتانی تێدا غه‌رق بکه‌ن،
به‌ڵام وای پێشان بده‌ن، که دژی فیکری کافرانن. کێ
فریو ده‌ده‌ن مه‌لا به‌ڕێزه‌کان؟ من؟ تۆ بڵێی هه‌موو
مه‌عریفه‌که‌م به‌شی ئه‌وه نه‌کات له‌وه تێبگه‌م،
که چ پێوه‌ندییه‌ک له‌نێوان فیکر و شته‌کاندا هه‌یه؟
ئێوه به‌رهه‌می فیکری کافرانتان قه‌بووڵ کردووه،
ناتوانن پێم بڵێن سه‌رچاوه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌تان
داوه‌ته به‌ر نه‌فره‌ت، که فیکره. ئێوه له‌ناو
ئه‌و بتانه‌دا ده‌ژیین، که (عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب)
خانووی سووتاندن. هه‌تا ئێوه خاوه‌نی ئه‌و بتانه بن،
من تۆبه ناکه‌م. ئێوه نه ڕێگای (عومه‌ری کوڕی
خه‌تتاب) ده‌گرن و نه ڕێگای هه‌ندێک له میره‌کانی
ئه‌نده‌لووسیش، که له‌پاڵ کردنه‌وه‌ی مزگه‌وت و
که‌نیسه‌دا، بایه‌خیان به فه‌لسه‌فه، هونه‌ر،
ئه‌ده‌ب، ئه‌ندازه، موزیک و بواری دیکه ده‌دا. نه
داخراویی (عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب)تان قه‌بووڵه و نه
کرانه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌و میرانه‌ی ئه‌نده‌لووسیش.
ئێوه کائینی سه‌رده‌می ته‌کنه‌لۆجیای کافرانن. ئێوه
له بابه‌تی ئه‌و مه‌لایانه‌ن، که نه‌فره‌ت بۆ جوو و
کافران ده‌نێرن و له کۆمپانیای (یاهوو) و (گمه‌یل) و
(هۆتمه‌یل)ی ئه‌وانیشدا ئیمهیل ده‌که‌نه‌وه. به
مانا ئێلکترۆنییه‌که‌ی ماڵ له‌وێ داده‌مه‌زرێنن. ئه‌و
مه‌لایانه هه‌ر به پێوه‌ره‌که‌ی خۆیان کرێچیی جوو و
کافرانن و ئێمه به‌وه تاوانبار ده‌که‌ن، که چاو له
ڕۆژئاوا ده‌که‌ین. ئێوه له بابه‌تی ئه‌و
مه‌لایانه‌ن، که داوا له موسڵمانان ده‌که‌ن له
ڕێگای ئیمهیلی جوو و کافرانه‌وه پێغه‌مبه‌ر بپارێزن.
ئه‌مه کفری مه‌لاکانه، که‌چی ئه‌وان نووسه‌ر و
ڕۆشنبیران به کافر ده‌زانن. ئه‌گه‌ر بڕیاره تۆبه
بکرێت، ئه‌وا ده‌بێت ئێوه له‌پێش هه‌ر که‌سێکی
دیکه‌وه بیکه‌ن. ئێوه چۆن پێغه‌مبه‌ر ده‌پارێزن؟
بیرتان چوو، که له‌وه‌ته‌ی هه‌ن پێمان ده‌ڵێن هه‌ر
که‌سێک قسه به پیاوچاکێک بڵێت، خوا ڕووی ڕه‌ش
ده‌کات؟ (نازانم بۆچی هێنده دوژمنی پێستی ڕه‌شیشن،
له کاتێکدا به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌سحابه‌کان ڕه‌شپێست
بوون). ئه‌گه‌ر پیاوچاکێکی نۆرماڵ توانای ئه‌وه‌ی
هه‌بێت له‌سه‌ر شێوازی فۆتۆشۆپ ڕووی خه‌ڵک له
ڕه‌نگێکه‌وه بۆ ڕه‌نگێکی دیکه بگۆڕێت و ده‌ست و
قاچیان به قنگیانه‌وه بنووسێنێت، چۆن ئێوه
پێغه‌مبه‌ری ئه‌و پیاوچاکانه ده‌پارێزن؟ نه‌خێر،
ئێوه‌ش پشتتان له قورئان و حه‌دیس کردووه و وه‌کو
ئێمه له‌م دنیایه‌ی کافراندا ده‌ژیین. ئه‌وه‌نده
هه‌یه ئێمه ئه‌م دنیایه به هیی هه‌مووان ده‌زانین
و ئێوه ته‌نیا به هیی که‌سانێکی دیاریکراو.
ئه‌گه‌ر (عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب) جووی له دوورگه‌ی
عه‌ره‌ب ده‌رده‌کرد، ڕاستگۆییی خۆی نیشان ده‌دا،
چونکه ده‌یویست ناوه‌رۆکی دینه‌که‌ی پراکتیزه بکات.
کاتێکیش هه‌ندێک له میره‌کانی ئه‌نده‌لووس هه‌وڵیان
ده‌دا مافی جوو و کریستانه‌کان بپارێزن، ئه‌وا
ئه‌وانیش ڕاستگۆ بوون، چونکه ده‌یانویست ڕاستگۆییی
خۆیان پێشانی سه‌رده‌م بده‌ن و به‌رانبه‌ر به دین و
نه‌ته‌وه‌کانی دیکه لێبورده بن. مرۆڤ کاتێ له
به‌رانبه‌ر لایه‌نێکدا ده‌وه‌ستێته‌وه، که
ڕاستگۆیه، ئه‌وا هاوکات سه‌ره‌ڕای بوونی
جیاوازییه‌کان، له به‌رده‌م ئه‌خلاقیشدایه، به‌ڵام
کاتێ لایه‌نی به‌رانبه‌رت ڕاستگۆ نییه و
ده‌بڵمۆڕاڵه، ئه‌وا تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌خلاقدا مامه‌ڵه
ناکه‌یت. ئێوه تا سه‌ر ئێسقان دوژمنی کافرانن و له
خوتبه ئاگراوییه‌کانتاندا هه‌زارویه‌ک جنێویان بۆ
ده‌نێرن، به‌ڵام خۆتان له‌پێش هه‌ر که‌سێکی دیکه‌وه
به‌رهه‌مه‌کانیان ده‌کڕن. هه‌ر به‌و به‌رهه‌مانه‌ی
ئه‌وانیش له تیڤی و سایته ئێلکترۆنییه‌کان باس
له‌وه ده‌که‌ن، که ئه‌وانه غه‌یره‌دینن، خوا
غه‌زه‌بی لێ گرتوون، له په‌لوپۆی خستوون و هیچیان له
ده‌ست نایه‌ت... سه‌یره! بۆ تاقه جارێکیش بیری خۆتان
و ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ناخه‌نه‌وه، که به هۆی
بیرکردنه‌وه‌ی ته‌سکتانه‌وه هه‌ر له جلوبه‌رگه‌وه
هه‌تا خانووبه‌ره‌ی به‌رزتان جوو و کافر بۆیان دابین
کردوون. ئه‌گه‌ر هه‌ندێک له میره‌کانی ئه‌نده‌لووس،
که له‌گه‌ڵ کرانه‌وه‌دا بوون، نوێترین
ته‌کنه‌لۆجیایان به کار ده‌هێنا، ئه‌وا هاوکات دژی
فیکر و فه‌لسه‌فه‌ی بێگانه‌ش نه‌بوون، بگره ئه‌وان
خۆیان پاڵپشتی ئه‌وانه‌یان ده‌کرد، بۆیه ئه‌وان
له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن ڕاستگۆ و له به‌رانبه‌ر ئه‌وانی
دیکه‌شدا به‌هێز بوون. ئێوه قاچێکتان له سه‌رده‌می
کۆن و قاچێکتان له سه‌رده‌می مۆدێرنتی داناوه، جا
چۆن هاوسه‌نگیی خۆتان پێ ڕاده‌گیرێت!! چۆن تووڕه نابن
و هێرش ناهێنن!! ئه‌مه حاڵه‌تێکی سایکۆلۆجییه،
میکانیزمێکی به‌رگرییه، کاتێ مرۆڤ هه‌ست به
گوناهه‌کانی خۆی ده‌کات و ده‌یخاته سه‌ر ئه‌وانی
دیکه. ئه‌گه‌ر به نیازن ئیمانی خۆتان له‌ناو
کۆمپیوته‌ر و مۆبایلی کافراندا سه‌یڤ بکه‌ن، واته
بیپارێزن، ئه‌وا دڵنیا بن، به هه‌ڵه‌دا ده‌چن و
به‌رگه‌ی چه‌ند ساڵێکی دیکه ناگرن. ئه‌و (مارکس)هی
ئێوه به بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک دێڕتان له کتێبه‌کانی
خوێندبێته‌وه و به دوژمنی خۆتانی ده‌زانن، سه‌د و
شه‌ست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وتوویه‌تی ته‌کنه‌لۆجیا ئه‌خلاق
ده‌گۆڕێت. ئێوه ده‌تانه‌وێت ئه‌و بتانه‌مان هه‌بێت و
ئه‌خلاق و بیرکردنه‌وه‌شمان وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه؟
ئه‌وه‌ی یه‌ک دێڕی له کتێبێکی فیکری خوێندبێته‌وه،
ده‌زانێت شتی وا مه‌حاڵه. بۆ نایه‌ن له ئاستی
حوکومه‌تی هه‌رێمدا ناڕه‌زایی ده‌رببڕن، که چیتر ئه‌و
بتانه هاورده نه‌کات و له خوتبه‌کانیشتاندا به
خه‌ڵک بڵێن نه‌یانکڕن، چونکه کافر و جوو له
فرۆشتنیان قازانج ده‌که‌ن. ئایا ده‌توانن؟ نه‌خێر.
بۆچی ناتوانن؟ وه‌ڵامه‌که‌ی دیاره. بزانن ئه‌و
کۆمپیوته‌ر و مۆبایل و شته‌کانی دیکه‌ی ناو ماڵتان
چه‌ند ساڵێکی دیکه چ کاریگه‌رییه‌کی له‌وه
گه‌وره‌تری له‌سه‌ر خۆتان و نه‌وه‌کانتاندا ده‌بێت،
که له ئێستاشه‌وه هه‌یانه. ئه‌و شێوه دیندارییه‌ی
ئێوه به‌م کۆمپیوته‌ر و مۆبایله ناکرێت و من له‌وه
زیاترتان پێ ناڵێم.
ئێوه وه‌کو ئێمه وان، به‌ڵام ئێمه له‌مڕۆدا ده‌ژیین
و ئێوه نازانن له کوێدا. با ئه‌مه‌تان به نموونه
بۆ ڕوون بکه‌مه‌وه مه‌لا به‌ڕێزه‌کان. له شه‌سته‌کان
و حه‌فاتاکان، که تازه ئامێری تلیڤیژن، یان با بۆ
خاتری ئێوه بیکه‌مه عه‌ره‌بی، ته‌لفاز هاتبوو، ئێوه
ده‌تانوت هه‌ر که‌سێک ئه‌و بته‌ی له ماڵدابێت، نوێژ و
عیباده‌تی قه‌بووڵ نییه، به‌ڵام کاتێ خه‌ڵک هه‌ر سوور
بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بیکڕن، ئینجا ئێوه‌ش کڕییتان،
یاخود با بڵێین به دیاری له سه‌رۆکی فه‌رمانده‌وه
بۆتان هات (بێگومان مه‌به‌ستم هه‌مووتان نییه). ئێستا
نه‌ک ته‌لفاز، به‌ڵکو سه‌ته‌لایت و کۆمپیوته‌ر و
له‌وانه خراپتریشتان هه‌یه. دینه‌که هه‌مان دینی
جارانه و ئه‌مانه‌ش چیتر به حه‌رام نازانن، به‌ڵکو
له ڕێگای ئه‌و شته حه‌رامانه‌وه هه‌ڕه‌شه له
خه‌ڵک ده‌که‌ن. ئه‌مجاره‌یان شتی ترتان خستۆته لیستی
حه‌رامه‌کانه‌وه. سبیه‌نێ خۆشتان هه‌مان شت ده‌که‌ن و
ئینجا شتی تر به حه‌رام ده‌زانن. نه‌که‌ن پێم بڵێن
سه‌رده‌م گۆڕاوه و ده‌بێت خۆمان له‌گه‌ڵ واقیعه
نوێیه‌که‌دا بگونجێنین، ئه‌گینا پێتان ده‌ڵێم بۆچی
ئێوه ئه‌و هه‌قه‌تان هه‌یه و من نیمه؟ تێکستی دینی
بۆ زه‌مه‌نی دیاریکراو نییه، به‌ڵکو بۆ
هه‌تاهه‌تایه. بۆچی ده‌بێت من چاوه‌ڕێ بکه‌م ئێوه
کفر بکه‌ن و ئینجا من دواتان بکه‌وم؟ ئه‌وه‌ی
سه‌رده‌می (عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب) حه‌رام بووه، ئێستا
و دواتریش هه‌ر حه‌رامه، ئه‌وه‌یان ناڵێم ئه‌گه‌ر به
پێی په‌یمانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕێک بکه‌وین، که له‌م
دنیایه که‌سمان ده‌ست نه‌خاته ناو ژیانی
ئه‌ویدیکه‌مانه‌وه. ئێوه خه‌ڵکێکی ده‌بڵمۆڕاڵیشتان
دروست کردووه. ئه‌مڕۆ که‌سانێک په‌یدا بوون له
ڕۆژێکدا دیندار و بێدینن. کرده‌وه‌کانیان، جلوبه‌رگ و
ستایلی قژیان هیی کافرانه، که‌چی له‌پڕ لێت ده‌بنه
مه‌لا و وه‌عزت بۆ ده‌ده‌ن. له کتێبخانه کارمه‌ند
بووم. کێشه‌ی گه‌وره‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجه
موسڵمانانه‌دا بوو، که کۆمپیوته‌ریان بۆ شتی سێکسی
به کار ده‌هێنا و به پێی ڕێنوێنییه‌کانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کتێبخانه‌ی گشتیی دانمارکیش
ئه‌وه قه‌ده‌غه‌یه. کاتێکیش له ده‌ره‌وه قسه‌ت
له‌گه‌ڵ ده‌کردن، تۆمه‌تی کافربوونیان ده‌دایته پاڵ.
وێنه‌ی (سه‌دام حسێن) و (بن لادن)یان هه‌ڵده‌واسی و
له‌سه‌ر دیواره‌کان درووشمی دژ به ڕۆژئاوایان
ده‌نووسی. ئه‌مڕۆ له دنیای ئیسلامی‌دا که‌سانی له‌م
شێوه‌یه دروست بوون، بۆیه هیچ کاتێک وه‌کو ئێستا
ئیسلام لاواز نه‌بووه. ((بڕۆ چی ده‌که‌یت، بیکه، به
مه‌رجێ بیرت بێت تۆ موسڵمانیت)). ئه‌مه‌یه درووشمیان.
کابرا پیتزامانه و له پیتزا گۆشتی به‌راز ده‌فرۆشێت،
له‌پڕ له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتێکت لێت تووڕه ده‌بێت و به
کافر له قه‌ڵه‌مت ده‌دات:
((_ بۆ به قاچی ڕاست نایه‌یته ژووره‌وه؟ تۆ موسڵمان
نیت؟
_ ئه‌ی تۆ بۆ ئه‌مه به دانمارکییه‌کان ناڵێیت؟
_ ئه‌وان خه‌نزیرن، به‌ڵام خۆ تۆ خه‌نزیر نیت. تۆ
خه‌ڵکی کوێیت؟
_ کوردستان!
_ کوردستانی چی؟ بڵێ شیمالی عێراق. هه‌ر سه‌دام حسێن
بۆ ئێوه باش بوو)).
ئه‌مه به‌سه‌رهاتی هاوڕێیه‌کمانه له‌گه‌ڵ
پیتزامانێکی ئیسلامدا و پیتزامانه‌که‌ش ده‌ناسین.
سه‌یره‌که له‌وه‌دایه ئه‌و هاوڕێیه‌مان نه‌چووه
پیتزای لێ بکڕێت، چونکه ئه‌و موسڵمانی ئاساییه و
گۆشتی به‌راز ناخوات، به‌ڵکو له پۆستخانه کار ده‌کات
و نامه‌ی بۆ بردوون. ڕۆژانه مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌و
شتانه‌دا ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه. هه‌ر زوو زوو
مه‌لاکان له سایت و ڕۆژنامه‌کاندا ده‌ڵێن دوو میلیارد
موسڵمان له جیهاندا هه‌یه و نابێت شعوریان بریندار
بکرێت. ناڵێن به‌شێکی زۆری ئه‌وانه خۆیان شعوری
خۆیان ده‌خه‌نه به‌ر تیغ، ئه‌گینا که‌س ناتوانێت له
گوڵ کاڵتریان پێ بڵێت. ناڵێن به‌شێکی هه‌ره زۆری ئه‌و
دوو میلیارده کرده‌وه‌ی ڕۆژانه‌یان له‌ناو ئه‌م دنیا
ئێلیکترۆنییه‌دا به موو له کرده‌وه‌ی کافران جیا
ناکرێته‌وه و ئه‌وه هه‌ستی قه‌ومییه، نه‌وه‌ک دینی
ده‌یانجووڵێنێت. ناڵێن به‌شێکی ئه‌و دوو میلیارده
سه‌دان سایتی سێکسییان به زمانی عه‌ره‌بی و تورکی
داناوه و ئه‌وانه‌ی سه‌ردانیان ده‌که‌ن، له ژماره
نایه‌ن. ناڵێن به‌شی تایبه‌ت له‌و سایتانه‌دا بۆ ژنی
له‌چکبه‌سه‌ر کراوه‌ته‌وه. ناڵێن به‌شێکی زۆر له‌و دوو
میلیارده باوه‌ڕی به عیباده‌تمان نییه، چونکه
سوننه‌ین و به‌شه‌که‌ی دیکه‌یان به کافرمان ده‌زانن،
چونکه کوردین. هه‌ر له چوارده‌وری خۆماندا ده‌یان
میلیۆن موسڵمان ئاماده‌ن به قورسترین چه‌کی کافران
هێرشمان بکه‌نه سه‌ر و به ناوی ئه‌نفال و غه‌زا و
جیهاده‌وه منداڵی ساوا و پیره‌کانیشمان قڕ بکه‌ن و
کردووشیانه. من لێره به هه‌ر مه‌لایه‌ک ده‌ڵێم
بلێتی فڕۆکه و هۆتێل و ته‌واوی مه‌سروفی له‌سه‌ر من،
ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت بچێته هه‌ر یه‌كێک له‌و ده‌وڵه‌ته
ئیسلامییانه و له خوتبه‌یه‌کیدا به خراپه باسی
(سه‌دام حسێن) و (عه‌لی کیماوی) بکات، یه‌ک جار ناوی
کورد بهێنێت. من ته‌نیا بلیتی چوونی بۆ ده‌بڕم، چونکه
سوور ده‌زانم به ساغی نایه‌ته‌وه. لێره‌دا هه‌رگیز
مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه ئێمه‌ش له‌سه‌ر هه‌مان ڕێتمی
خۆیان دژایه‌تییان بکه‌ین، بگره باوه‌ڕم وایه ده‌بێت
ئێمه له‌وه تێبگه‌ین، که ئه‌وانه خۆیان قوربانیی
ده‌ستی جه‌هل و بیری ته‌سکی شۆڤینیزمن. زۆرترین ڕێژه‌ی
نه‌خوێنده‌واری، هه‌ژاری، نه‌خۆشی، بی‌کاری و بێشوێنی
له‌ناو ئه‌و دوو میلیارده‌دایه و هۆکاره‌که‌شی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ئه‌قڵییه‌تی هاوشێوه‌ی
ئه‌قڵییه‌تی ئێوه به‌سه‌ر سیستمه‌کانی ئیکۆنۆمی و
سیاسی و که‌لتووریدا. ئه‌گه‌ر وایه، له‌مه‌ودوا باسی
ئه‌و دوو میلیارد موسڵمانه بۆ ئێمه مه‌که‌ن. ئه‌رێ
ئێوه بۆ له‌جیاتی نووسه‌ران، ئه‌وانه لغاو ناکه‌ن،
که ئه‌و دوو میلیارده ده‌که‌نه سووته‌مه‌نی و به
گژ ئێمه و ئه‌وانی دیکه‌یاندا ده‌به‌ن؟
پێمان ده‌ڵێن دنیای ئیسلامی بۆیه دوژمنمانن، چونکه
کورد سووکایه‌تیی به ئیسلام ده‌کات. یان ده‌ڵێن
ئه‌وان دوژمنی کورد نیین، به‌ڵکو دوژمنی پارتی و
یه‌کییه‌تیین، گوایه له‌پاڵ ئه‌مریکادا شه‌ڕی
موجاهیده‌کانی فه‌لووجه‌یان کردووه. ئه‌گه‌ر وایه
هه‌ر ئه‌و سه‌رکرده ئیسلامییانه بۆچی نه‌ک هه‌ر
دوژمنی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و تورک نیین، که هه‌موو
ئه‌وانه‌ی خه‌ڵکی ئێمه و زیاتریان کردووه، به‌ڵکو
پێیان وایه ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه فه‌زڵیان به سه‌ر
هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌دا هه‌یه؟ ده‌وڵه‌ته
عه‌ره‌بییه‌کان له‌پێش حوکومه‌تی هه‌رێمه‌وه شان به
شانی ئه‌مریکا و ئیسرائیل شه‌ڕی یه‌کتریان کردووه و
که‌سیش ناڵێت ئێمه ده‌بێت دوژمنی عه‌ره‌ب بین.
پێوه‌ندیی تورکیاش له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ئیسرائیل له
که‌سمان شاراوه نییه. ئایا ئێوه تورکیاتان دیوه؟
ئایا له‌و وڵاته شتێک هه‌یه سیمای ئیسلامی پێوه
بێت؟ بۆ به‌راوردێکی ئه‌ستانبۆل و هه‌ولێر ناکه‌ن؟
له‌و ئه‌ستانبۆله‌ی پایته‌ختی ئیسلام هه‌ندێک دیارده
هه‌ن، هه‌ندێک شوێنی ڕابواردن هه‌ن، هێشتا له
ستۆکهۆڵم، به‌رلین، کۆپنهاگن و شاره‌کانی دیکه‌ی
ئه‌وروپا ده‌رنه‌که‌وتوون. باسی میسر و سوریا و
لوبنانیش هه‌ر ناکه‌م، به‌ڵام له‌و هه‌ولێره به‌شێکی
یه‌کجار یه‌کجار که‌می خه‌ڵکی لێ ده‌ربچێت، ئه‌وی
دیکه‌ی وازی له هونه‌ر، موزیک، شانۆ، خوێندنه‌وه و
هه‌موو شتێک هێناوه و خه‌ریکی خواپه‌رستییه. له‌و
هه‌ولێره نه‌ک وشه‌ی سه‌هیۆنی، به‌ڵکو ناوی جوویش
وه‌کو کفرێکی گه‌وره گوێی لێ ده‌گیرێت. بۆچی ئه‌و
سه‌رکرده ئیسلامییانه له‌سه‌ر ئه‌م شتانه نابنه
دوژمنی عه‌ره‌ب و تورک، بگره شه‌ڕیان بۆ ده‌که‌ن،
به‌ڵام دوژمنی کوردن و ئێوه‌ش پاساویان بۆ
ده‌هێننه‌وه؟ داوایان لێ ده‌که‌ن به خێرایی ده‌ست
بخه‌نه ناو کوردستانه‌وه، گوایه بووه‌ته کافرستان،
له کاتێکدا ئه‌وه‌نده‌ی دین له کوردستان هه‌یه، له
هیچ وڵاتێکی عه‌ره‌بیی ئیسلامی‌دا نییه. فرمێسک بۆ
فه‌لوجه مه‌ڕێژن مه‌لا به‌ڕێزه‌کان، له کاتێکدا هه‌ر
ئه‌و موجاهیدانه کورد به مرۆڤ نازانن و ده‌ڵێن
(سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی) بۆیه وه‌کو کورده‌کانی دیکه
نه‌بووه‌ته دڕنده، چونکه له تکریت له دایک بووه،
خۆ ئه‌گه‌ر له شاخه‌کان له دایک بووبووایه، ئه‌ویش
وه‌ک ئه‌وان ده‌رده‌چوو. هه‌ڵه‌بجه زۆر له فه‌لووجه
زیاتر ئیسلامی بوو مه‌لا به‌ڕێزه‌کان، بۆچی ئه‌و
سه‌رکرده ئیسلامییانه نه‌ک هه‌ر به قسه به‌رگرییان
لێ نه‌کرد، به‌ڵکو به کرده‌وه‌ش له‌پاڵ به‌عسدا
وه‌ستان و تاوانه‌کانیشیان شارده‌وه، بگره سوێندیان
به خوا و پێغه‌مبه‌ر خوارد، که (ئه‌بو عوده‌ی) خوا
بیپارێزێت، چه‌کی کیماویی به کار نه‌هێناوه؟ بۆچی
مه‌لا به‌ڕێزه‌کان، بۆچی؟ ئێستا ئه‌و سه‌رکرده
ئیسلامییانه‌ی ئێوه داوایان لێ ده‌که‌ن بێن له
فه‌ساد بمانپارێزن، خۆیان لێ کردووینه‌ته زانای
حه‌وتڕه‌نگ و ده‌یانه‌وێت به به‌ڵگه‌ی زانستییه‌وه
بیسه‌لمێنن، که ئه‌وه (سه‌دام حسێن) و (عه‌لی
کیماوی) نه‌بوون هه‌ڵه‌بجه‌یان گازڕشێن کرد، به‌ڵکو
ئێرانی سه‌فه‌وی بوو. من یه‌کێکم له‌وانه‌ی پێیان
وایه ئه‌وه‌ی به خه‌ڵکی فه‌لووجه کرا، تاوانه،
به‌ڵام بۆ ده‌بێت شارێکی کوردی و یه‌کێکی عه‌ره‌بی له
دیدگای ئه‌و سه‌رکرده ئیسلامییانه و هیی ئێوه‌شدا
ئه‌و هه‌موو جیاوازییه‌یان له‌نێواندا بکرێت؟ باسی
دنیای ئیسلامیمان بۆ مه‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کێک
له مه‌رجه‌کانی ئیسلامبوون ئه‌وه‌بێت، که کورد به
دوژمن و (سه‌دام حسین) به شه‌هید و ئه‌ندامانی حزبی
به‌عس به‌و موجاهیدانه بزانرێت، که شه‌ڕی ئه‌مریکای
کافر و ئیسرائیلی زایۆنی ده‌که‌ن. به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی
ئێمه له‌مێژه پێیان وایه ئه‌مریکا و ئیسرائیل دوو
ده‌وڵه‌تن، که له‌سه‌ر عه‌داله‌ت دانه‌مه‌زراون و من
خۆم یه‌کێکم له‌وانه، به‌ڵام به‌عس به چه‌کی
ئه‌وانه ئه‌نفالی کرد و به‌رده‌وامیش لای
سه‌رکرده‌کانی عه‌ره‌بیی ئیسلامی کراوه‌ته دوژمنی
ئه‌مریکا و پارێزه‌ری ماڵی ئیسلام. کورد له سه‌رده‌می
به‌عس کاتێ کیمیاباران کرا نه قورئانی سووتاندبوو و
نه ئیسرائیلی هێنابوو، به‌ڵکو ئه‌وه ڕژێمی (سه‌دام
حسێن) بوو قورئانی ده‌سووتاند و دۆستی ئیسرائیل و
ئه‌مریکا بوو. له هه‌شتاکان خه‌ڵک ده‌گیران و
بێسه‌روشوێن ده‌کران، ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌یان له
ئه‌مریکا بگرتایه، چونکه ئه‌وانه‌یان به کۆمۆنیست،
یان به دۆستی ڕژێمی ئیسلامیی ئێران تۆمه‌تبار
ده‌کرد. ئه‌دی بۆچی ئه‌وساش ئه‌و سه‌رکرده
ئیسلامییه عه‌ره‌بییانه هه‌ر (سه‌دام حسێن)یان به
ڕابه‌ری خۆیان و ئێمه‌یان به دوژمن و کافر ده‌زانیی؟
ئایا هه‌ق نییه ئیتر واز له‌وه بێنن ئه‌م قسانه بۆ
خه‌ڵکی ساویلکه بکه‌ن و له‌وه زیاتر فریویان بده‌ن؟
هه‌روه‌ها واز له‌وه‌ش بێنن، که له Paltalk به‌و
خه‌ڵکه ساده و بێگوناهه بڵێن فکری ڕۆژئاوا هه‌مووی
نه‌زۆکه. لانی که‌م ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌و
گوێگرانه ڕاستگۆ بن، که پێیان بڵێن ئه‌وه ئه‌و
کافرانه‌ن توانییویانه من بگه‌یه‌ننه ئێوه، هه‌تا
بتوانم به ئاره‌زووی خۆم جنێویان پێ بده‌م و بڵێم
فاشیلن. له خۆتانه‌وه باسی (هیگڵ)، (فرۆید)،
(نیچه)، (مارکس) و زۆری دیکه مه‌که‌ن مه‌لا
به‌ڕێزه‌کان، مادام دوور و نزیک نایانناسن. ئێوه شتی
وایان له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێن، که مرۆڤی هۆشیار له
قاقای پێکه‌نین ده‌دات. ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن و ئێوه
له‌وانه تێگه‌یشتوون، فه‌رموون وه‌رن له کتێب، یان
له سایته‌کاندا بۆمان بنووسن و با ئێمه‌ش باوه‌ڕتان
پێ بکه‌ین، که به‌رهه‌می ئه‌وانه‌تان خوێندووه‌ته‌وه
و تواناتان هه‌یه ڕه‌خنه‌یان لێ بگرن. با ئه‌و
موسڵمانانه‌ی دیکه‌ش له‌و ڕه‌خنانه‌ی ئێوه سوودمه‌ند
ببن. ئایا ڕاسته (لینین) له خوارووی ئه‌فریکا
(ترۆتسکی)ی تیرۆر کردووه؟ ئایا ڕاسته مرۆڤێک له
ساڵی 1924 بمرێت، ده‌توانێت ساڵی 1940 که‌سێک بکوژێت؟
یان ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه (ستالین) له مه‌کسیک،
نه‌وه‌ک له خوارووی ئه‌فریکا، شانزده ساڵ دوای
مه‌رگی (لینین) ئه‌و پیاوه‌ی تیرۆر کرد؟ ئه‌گه‌ر
ڕۆژئاوا هه‌مووی وه‌کو (ستالین) بووایه مه‌لا
به‌ڕێزه‌کان، ئێوه نه‌تانده‌توانی ئێستا ئاوا
ئازادانه ته‌عبیر له خۆتان بکه‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌رچی
بیروباوه‌ڕی ڕۆژئاوا هه‌یه هه‌مووی نه‌زۆکه، ئه‌دی
چۆن ئێوه له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و خۆشگوزه‌رانییه‌ی هه‌تا
ئێستا له‌و ڕۆژئاوایه به ده‌ست هاتووه،
حه‌واونه‌ته‌وه؟ نه‌ڵێن ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌ستی خۆماندا
هێناومانه، چونکه ئێمه کاتێک له چنگی ئه‌و
ده‌وڵه‌ته دیکتاتۆرییانه ده‌رباز ده‌بین، سه‌دان
کیلۆمه‌تر به پێ ده‌بڕین، له برسان ناڵه‌مان لێوه
دێت، زۆرجار به ڕووتی ده‌گه‌ین، چونکه جلوبه‌رگ و
پێڵاوه‌کانمان دڕوان. ئه‌گه‌ر هه‌ر کۆڵ ناده‌ین و
ده‌مانه‌وێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت بگه‌ینه ڕۆژئاوا،
له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، که سوور ده‌زانین ڕۆژئاوا له
سایه‌ی ئه‌و فه‌یله‌سووف و ڕه‌خنه‌گرانه‌ی ئێوه به
هیچیان ده‌زانن، توانیویه‌تی به هه‌ندێک خۆشگوزه‌رانی
بگات، که لای خۆمان له خه‌ونیشدا نایبینین. که‌واتا
ده‌بێت بزانن هه‌رچی ئه‌مڕۆ به ده‌ست هاتبێت، ئه‌وه
هه‌مووی به‌رهه‌می ئه‌و فه‌یله‌سووفانه‌یه، که
ئێوه به بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک دێڕتان له کتێبه‌کانیان
خوێندبێته‌وه، به جاهیلیان ده‌زانن. ئێوه به‌م
بیرکردنه‌وه و خوتبه ئێلیکترۆنیانه‌تان ته‌نیا مرۆڤی
ده‌بڵمۆڕاڵ به‌رهه‌م ده‌هێنن مه‌لا به‌ڕێزه‌کان.
مرۆڤێک، هه‌موو سیماکانی هیی کافرانه و تا بینه‌قاقای
له کفردا نقووم بووه، که‌چی له‌ناکاو ده‌بێته
موجاهید و هێرش بۆ سه‌ر ئه‌وانی دیکه ده‌بات.
هه‌ر یه‌کێکمان هه‌زاران نموونه‌ی سه‌یری له‌باره‌ی
ئیسلامیی ئه‌مڕۆوه هه‌یه. ئیسلام به‌وانه
ده‌پارێزن مه‌لا به‌ڕێزه‌کان؟ ئێمه له ڕه‌وشت و
ئادابمان لاداوه، یان ئه‌وانه؟ کاتێکیش نووسه‌رێکی
وه‌کو (ئه‌حمه‌د ئه‌لبه‌غدادی) دێت و باس له‌و
ده‌بڵمۆراڵییه ده‌کات، به زه‌ندیق له قه‌ڵه‌م
ده‌درێت و ده‌یده‌نه دادگا. ئه‌و پرینسێپه، که
ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی و تورکیی له پشته‌وه‌یه، زۆر
ترسناکه، چونکه ئه‌وه پراکتیزه‌کردنی عه‌قیده‌ی
سیاسه‌ته، نه‌وه‌ک عه‌قیده‌ی دین. سووکایه‌تییه به
عه‌قیده‌ی ئه‌وانه‌ی به ڕاستی خواپه‌رستن، نه‌وه‌ک
له‌به‌ر خاتری لایه‌نێکی سیاسیی دیاریکراو.
مه‌لا به‌ڕێزه‌کان به‌شێکی زۆرتان له ڕێگای ئه‌و
دینه‌وه پاره و سامان په‌یدا ده‌که‌ن و خۆتانی پێ
ده‌ژ‌ییه‌نن، له کاتێکدا پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ئه‌و
که‌سانه‌ی به پاره قورئان ده‌خوێنن، به‌و بلبلانه
ده‌چووێنێت، که له‌سه‌ر زبڵدان ده‌خوێنن. (ئه‌مه‌م
له سه‌رده‌می هه‌رزه‌کاری له هاوڕێیه‌کمه‌وه
بیستووه، که ئه‌مڕۆ یه‌کێکه له مه‌لا
ناسراوه‌کان). که‌واته داوای تۆبه له کێ ده‌که‌ن
مه‌لا به‌ڕێزه‌کان؟ من وه‌کو نووسه‌رێکی ئه‌ده‌بی
گێڕانه‌وه، که مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فانتازیادا ده‌که‌م،
له‌جیاتی تۆبه، پێشنیارێکی دیکه‌م بۆتان هه‌یه.
وه‌رن ده‌تاننێرمه‌وه بۆ ساڵی حه‌فتا و به‌و خه‌ڵکه
بڵێن، که ئێوه کۆمپیوته‌رتان به کار هێناوه.
چاتتان کردووه. له ماسینجه‌ر ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ
دانیشتووی ئه‌ورووپادا قسه‌تان کردووه. باسی ئه‌و ماڵ
و که‌لوپه‌لانه‌ی خۆتانیان بۆ بکه‌ن. ئایا به
هه‌ڵگه‌ڕاوه‌تان نازانن؟ داوای تۆبه‌تان لێ ناکه‌ن؟
مادام دنیای فانتازیایه، ئه‌وا ده‌توانن بچنه‌وه لای
خۆتان و ئه‌و قسانه بۆ خۆتانی ئه‌وسا بکه‌ن، بزانن
چیتان پێ ده‌ڵێن. ناڵێن ئێوه له‌سه‌ر دینی ئێمه
نه‌ماون؟ ئه‌گه‌ر له‌وێ هاتنی ئامێرێکی ته‌له‌ڤزیۆن بۆ
ماڵ، خه‌ڵکی پێ کافر ببێت، ئه‌ی به ئێوه بڵێن چی،
که ئه‌مانه‌تان هه‌ن؟ ئه‌وسا ده‌بێت (شێرکۆ بێکه‌س)،
(حسێن عارف)، (ڕه‌فیق سابیر)، (محه‌مه‌د حه‌مه باقی)
و (کاکه‌مه‌می بۆتانی)، که نووسه‌رانی ئه‌ده‌بی
ڕوانگه‌ن و له‌ولاشه‌وه (فوئاد مه‌جید میسری)،
(فازیلی مه‌لا مه‌حموود)، (فوئاد قه‌ره‌داغی)،
(محه‌مه‌دی مه‌لا که‌ریم) و (که‌مال غه‌مبار)یش له
ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌بی ڕوانگه واز له مشتومڕی
ئه‌ده‌بی بێنن و به‌رگری له ئازادیی ئێوه بکه‌ن.
دڵنیام زۆر به‌و به‌سه‌رهاته‌ش سه‌رسام ده‌بن، که
ئێوه له ساڵی دووهه‌زاروده‌وه بۆ ساڵی حه‌فتا
گه‌ڕاونه‌ته‌وه، چونکه ئه‌مه بابه‌تی چیرۆک و
ڕۆمانه.
مه‌لا به‌ڕێزه‌کان ئه‌وه ئێوه‌ن به‌و کرده‌وانه‌تان
خه‌ڵکی ساده و نه‌فام بۆ دژایه‌تیی قورئان و
سووتاندنی هان ده‌ده‌ن، ئه‌گینا سووتاندنی کتێب،
ئینجا هیی ئاسمان بێت یان هیی زه‌وی، تاوانه و هه‌ر
له ئێوه ده‌وه‌شێته‌وه. (بێگومان مه‌به‌ستم له
هه‌مووتان نییه). باوه‌ڕ ناکه‌م هیچ که‌سێک، چه‌ندیش
بێ‌دین بێت، له داخی ئه‌و مه‌لایانه‌ی، که دوور له
توندوتیژی خواپه‌رستیی خۆیان ده‌که‌ن، بێڕێزی به
قورئان و دین بکات. ئه‌وه ئێوه‌ن به‌رپرسیاری ئه‌و
شته ناشیرینانه. هاوڕێیه‌کی لوبنانیم هه‌یه،
ڕاستییه‌که‌ی فه‌ڵه‌ستینییه و له لوبنان له دایک
بووه. ئه‌و هاوڕێیه‌م ڕۆشنبیرێکی ئیسلامییه، به‌ڵام
له بواره‌کانی دیکه‌ی مه‌عریفه‌ش به ئاگایه. زۆرجار
پێم ده‌ڵێت: ((مارکس و نیچه و فرۆید فێری
خواپه‌رستییان کردووم)). ڕه‌نگه ئه‌و وته‌یه
سه‌ره‌تا سه‌یر بێته به‌رگوێ، کاتێک ده‌زانین هه‌ر
یه‌کێ له‌و سێ بیرمه‌نده هه‌ڵوێستی زۆر تایبه‌تیان
له ئاستی دیندا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و خۆی وه‌ڵامی
پێیه و ده‌ڵێت: ((ئه‌وانه ڕووبه‌ری بیرکردنه‌وه‌ی
منیان گه‌وره‌تر کرد. هه‌تا ئه‌و ڕووبه‌ره‌ی
بیرکردنه‌وه‌شم گه‌وره‌تر بێت، من زیاتر هه‌ست به
نزیکیی خودا و خۆم ده‌که‌م)). باوه‌ڕ ناکه‌م هیچ که‌سێ
له‌به‌ر ئه‌و هاوڕێیه‌م دژایه‌تیی ئیسلامی کردبێت،
چجای قورئان بسووتێنێت!! هه‌ر کاتێ بێته ماڵه‌که‌م،
من هه‌وڵ ده‌ده‌م پێش گه‌یشتنی، هه‌موو ئه‌و شتانه
لاببه‌م، که له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی ئه‌ودا ناگونجێن،
به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌و له لای خۆیه‌وه
ویستوویه‌تی به شێوه‌یه‌ک سه‌ردانم بکات، که
نه‌بێته هۆی بێزارکردنم. ناتوانم خۆشم نه‌وێت و ڕێز
له خۆی و بیروباوه‌ڕی نه‌گرم، مادام ئه‌و له لایه‌ک
ڕێز له خۆی و له بیروباوه‌ڕی خۆی ده‌گرێت و له
لایه‌کی دیکه له من و له بیروباوه‌ریشم.
نایشارمه‌وه له‌و پێوه‌ندییه‌وه زیاتر فێری ئه‌وه
بووم، که بیروباوه‌ڕی به‌رانبه‌رم چه‌ند له هیی خۆم
جیاواز بێت، هه‌ر ڕێزی لێ بگرم و به‌رگری لێ بکه‌م،
به بێ ئه‌وه‌ی ترسم له ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕی خۆشم
هه‌بێت. له‌و گفتوگۆیه‌ی له‌باره‌ی (ئه‌نفال)ه‌وه
له‌گه‌ڵمدا کراوه، وته‌یه‌کی ئه‌و هاوڕێیه‌مم
هێناوه‌ته‌وه، که ده‌ڵێت: ((ئیسلامییه‌کانی
ده‌سته‌ڵات و ئیسلامییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات
نه‌ک هه‌ر له دنیای عه‌ره‌بی، به‌ڵکو له سه‌رتاپای
دنیای ئیسلامی‌دا، له زۆر مه‌سه‌له‌ی تاکتیکی و
ستراتیژی ڕێکن، به‌ڵام له هه‌موو شتێک زیاتر له‌سه‌ر
ئه‌وه ڕێکن، که سه‌ددام حسێن موجاهیدێکی پیرۆز و
ڕژێمی به‌هێزی به‌عس گه‌وره‌ترین دوژمنی کوفر و کافران
بوو)). مه‌لا به‌ڕێزه‌کان بۆ یه‌کێک له خوتبه‌کانتان
بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه تایبه‌ت ناکه‌ن؟ ده‌زانم
نایکه‌ن، چونکه نه ئێوه و نه ئه‌وانه‌ی وه‌کو
ئێوه‌ن ده‌یانه‌وێت به لای باسی ئاوادا بچن. ئه‌مه
گوتارێکی یه‌کگرتووی گشتیی دنیای ئیسلامیی ئه‌مڕۆیه و
نابێت لێی لابده‌ن. چاک ده‌زانن دڵی ئه‌و هه‌موو
سه‌رکرده ئیسلامییانه‌ی فه‌ڵه‌ستین، عێراق، میسر،
ئورده‌ن و باقیی دنیای ئیسلامیتان لێ ده‌ڕه‌نجێت، که
هه‌تا ئێستا وازیان له‌وه نه‌هێناوه سووکایه‌تی به
کورد بکه‌ن. ناوی کوردستان ناهێنم، چونکه لای ئه‌وان
ئه‌مه قێزه‌ونترین وشه‌یه. هه‌ر ئێمه‌ی ده‌ره‌وه
ده‌زانین ئه‌و برا ئیسلامییانه چه‌ند جار له‌سه‌ر
ئه‌و وشه‌یه سووکایه‌تییان پێ کردووین. به ده‌گمه‌ن
که‌سێکی وه‌کو ئه‌و هاوڕێیه‌ی من ده‌بینیت باوه‌ڕی
وابێت کوردیش نه‌ته‌وه‌یه و زوڵمی لێ کراوه. ئێوه
پشت له‌و هه‌موو شته ناشیرینه ده‌که‌ن و په‌لاماری
هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ران ده‌ده‌ن. زنجیره دراما
ڕاده‌گرن. بۆچی؟ چونکه دژی ڕه‌وشته. مه‌لا
به‌ڕێزه‌کان، ئێوه پێتان وایه ئێمه ئاگامان له
دنیا نییه؟ له فیلمی میسری ژنه سه‌ماکه‌ره‌کان
ده‌ڵێن: ((خوا پشتیوانمانه، بۆیه خاوه‌نی ئه‌و
هونه‌ره‌ین)). له‌و فیلمانه‌دا ژنی نیمچه‌ڕووت،
ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم ژنی ڕووتی ته‌واومان به‌رچاو
ده‌که‌وێت. (مه‌لا به‌ڕێزه‌کان لێم مه‌گرن، که
ئه‌مانه‌م بینیوه، چونکه منیش وه‌کو ئێوه
ته‌له‌ڤزیۆن و سه‌ته‌لایتم هه‌یه و ئه‌مانه و
له‌مانه‌ش خراپتر ده‌بینم. ئه‌گه‌ر خانووه‌که‌م به
پێی شه‌رع و ڕێنوێنییه‌کانی عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب
دروست بکرایه، ئه‌وسا بێگومان شوێنی ئه‌و بتانه‌ی
تێدا نه‌ده‌بووه‌وه و گوناهبار نه‌ده‌بووم. ئایا به‌و
تۆبه‌یه‌ی داواتان لێ کردووم بیکه‌م، ئه‌و گوناهانه‌شم
پاک ده‌بنه‌وه؟ یان گوناهم له ئه‌ستۆی ئه‌و
حوکومه‌ته‌یه، که ئه‌م بتانه هاورده ده‌کات و که‌س
نییه فه‌توایان له دژ ده‌ربکات؟ ئه‌وه بۆ که‌س
ناوێرێت نه‌ک ئه‌وانه خۆیان، به‌ڵکو ئاژه‌ڵه‌کانیشیان
لغاو بکات؟ ساڵی حه‌فتاونۆ مه‌لاو خه‌تیبی مزگه‌وتی
ئازادی ده‌یوت شتێک هه‌یه به ناوی زینای چاو. واته
زینا هه‌ر ئه‌وه نییه، که تۆ له‌گه‌ڵ ژنێکدا جووت
ببیت، به‌ڵکو سه‌یرکردنی قژی ژنێکیش زینایه. ئه‌رێ
ئه‌وانه‌ی ئێمه له‌و سه‌ته‌لایتانه ده‌یانبینین،
چیین؟). له زنجیره دراماکانی سوریدا، به‌تایبه‌تی
له‌وانه‌ی باس له مێژووی ئیسلام ده‌که‌ن، ژنان به
ڕووتی له‌گه‌ڵ پیاواندا سه‌رگه‌رمی سه‌مان. ئه‌وه
ئه‌وانه بۆ حه‌رام نه‌کراون و له که‌ناڵه‌کانی
سعودیه و یه‌مه‌ن و کوه‌یتدا پێشان ده‌درێن؟ بۆ که‌س
هه‌ڕه‌شه له (حاته‌م عه‌لی)، (باسل ئه‌لخه‌تیب)،
(عارف ئه‌لته‌ویل) و ئه‌وانی دیکه ناکات؟ هیوادارم
هه‌رگیز نه‌شیکه‌ن، چونکه کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندی زۆر
داهێنه‌رن. ئه‌وه ئێوه بۆ له یه‌کێک له
خوتبه‌کانتاندا ناڵێن دنیای عه‌ره‌بی بۆته کافرستان و
فیلم و زنجیره درامای به‌دڕه‌وشتی ده‌رده‌هێنن؟ ئێوه
له شه‌سته‌کان و حه‌فتاکان، که خه‌ریکی
قه‌ده‌غه‌کردنی ئامێری ته‌لفاز بوون، ئه‌وان له
بیسته‌کانه‌وه زۆرترین فیلمیان به‌رهه‌م هێنابوو. له
بیسته‌کان سێ ده‌رهێنه‌ری ژنیان هه‌بوو و ژماره‌ی ژنی
ئه‌کته‌ر له ژماردن نه‌ده‌هات، له کاتێکدا ئێمه
هه‌تا حه‌فتاکان و هه‌شتاکانیش پیاومان ده‌کرده ژن.
ماڵی هونه‌رمه‌ندانی وه‌ک (عومه‌ر چاوشین) و (ڕه‌سمی
جه‌لال) و ئه‌وانی دیکه‌ش ئاوا بێت. ئه‌وه زاناکانی
ئه‌زهه‌ری شه‌ریف، که ئێوه به ڕابه‌ری خۆتانیان
ده‌زانن، بۆ قه‌ده‌غه‌یان نه‌ده‌کردن و نایانکه‌ن؟
ئه‌دی ئه‌و سه‌کرده ئیسلامییانه‌ی دنیای عه‌ره‌بی بۆ
له ئاستی ئه‌و کافرستانییه بێده‌نگن؟ وه‌ک
ده‌رکه‌وتووه له دنیای عه‌ره‌بیی ئیسلامی‌دا ئه‌وه‌ی
به پله‌ی یه‌که‌م قه‌ده‌غه ده‌کرێت، ئه‌و
فیکره‌یه، که ده‌یه‌وێت ئیسلام به شێوه‌یه‌کی
جیاواز له‌وه‌ی هه‌یه، بخوێنێته‌وه، ئه‌گینا تا
ڕاده‌یه‌کی زۆر ڕێگا دراوه له فیلم و زنجیره
دراماکاندا ژن به جلی ته‌نکی شه‌وه‌وه به ڕووتی
ده‌ربکه‌وێت و له‌سه‌ر ته‌ختی نووستندا له‌پاڵ پیاودا
بخه‌وێت. له بیرمه له یه‌کێک له‌و فیلمانه‌دا
پیاوێک له حه‌ج ده‌گه‌ڕایه‌وه، (عه‌باس فارس)ی
ئه‌کته‌ر و (نه‌عیمه عاکف)ی سه‌ماکه‌ر به موزیک و
سه‌ماوه پێشوازییان لێ کرد. کاتێ حاجییه‌که ویستی
پاداشتیان بداتێ، وتیان ئه‌سته‌غفیره‌لڵا چۆن پاره
له که‌سێک وه‌رده‌گرین، که له ماڵی خواوه
گه‌ڕابێته‌وه. ئه‌ویش زۆری دووعا بۆ کردن. به‌و
منداڵییه‌ی خۆم ده‌متوانی جیاوازیی له‌نێوان خۆمان و
ئه‌واندا بکه‌م. بۆ ده‌بێت لای ئێمه هه‌موو شتێک
حه‌رام بێت، که‌چی لای ئه‌وان هه‌موو شتێک، ته‌نانه‌ت
سه‌مای ژنی ڕووتیش ده‌چێته ڕیزی خواپه‌رستییه‌وه؟
وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌وه‌تا: مه‌لا به‌ڕێزه‌کان. به‌ڵێ،
مه‌لا به‌ڕێزه‌کان و ده‌سته‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی.
ئه‌و دوو حزبه ته‌نیا ئاسایشی خۆیان مه‌به‌سته،
ئه‌گینا هیچ به لایانه‌وه گرنگ نییه نووسه‌ر و
ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌کرێت و به
شه‌ڕێکه‌وه خه‌ریک ده‌کرێن، که دوور و نزیک
پێوه‌ندیی به داهێنانه‌وه نییه.
مه‌لا به‌ڕێزه‌کان ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یکه‌ن، نیشانه‌ی
به‌هێزییتان نییه، به‌ڵکو مانای ئه‌وه‌یه بێهێزن.
وه‌ک (ئیبن خه‌لدوون) ده‌ڵێت کاتێک کۆته‌ره‌دارێکی
سووتاو دوا گڕی خۆی نیشان ده‌دات، ئه‌وه مانای
کوژانه‌وه‌یه‌تی. مه‌به‌ستم کوژانه‌وه‌ی که‌سانی وه‌کو
ئێوه‌یه، نه‌وه‌ک هیی ئیسلام، چونکه هه‌رگیز ئێوه
نین به‌م قسه و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌تان ئیسلام ده‌پارێزن
و له‌گه‌ڵ کوژانه‌وه‌ی هیچ بیروباوه‌ڕێکیشدا نیم. ئه‌و
حیکمه‌ته چییه ئێوه په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن؟ له
مزگه‌وته‌کان به خه‌ڵک ده‌ڵێن ئیسلامه‌تی نه‌ماوه و
له‌به‌ر خراپه‌کاریی موسڵمانان، ئیسلام زۆر بێهێز
بووه، که‌چی له ده‌ره‌وه ده‌ڵێن ئیسلام زۆر
به‌هێزه و له سه‌دا نه‌وه‌د و قسووری خه‌ڵکی ئێمه
موسڵمانن؟
مه‌لا به‌ڕێزه‌کان ئێوه هه‌ندێکتان خه‌ریکی ئه‌م
شتانه‌ن، بۆیه به‌رده‌وام قسه‌کانتان وه‌کو نوکته
ده‌خرێنه سه‌ر یوتووب و ده‌بنه مایه‌ی سه‌رگه‌رمیی
خه‌ڵک. هه‌تانه به‌هه‌شتی به شێوه‌یه‌ک بۆ خه‌ڵک
وه‌سف کردووه، که ئه‌گه‌ر ئێمه له چیرۆک و شیعردا
بیکه‌ین، به هه‌شت و نۆ فه‌توای کوشتنمان بۆ
ده‌رده‌که‌ن. (به که‌یفی خۆتان عه‌للاگه له
ئێسقانمان پڕ ده‌که‌ن). ئه‌گه‌ر هه‌زاران خه‌ڵک بۆ
ئه‌و قسه بێتامانه ده‌گرین، ئه‌وه له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه ئێوه له‌باره‌ی دین و مێژووی عه‌ره‌ب و
ئیسلامه‌وه هیچ شتێکتان پێ نه‌وتوون. هه‌موویتان بۆ
دوو ڕسته کورت کردووه‌ته‌وه: ئه‌وه‌ی خراپه بکات،
خۆی له دۆزه‌خ ده‌بینێته‌وه و ئه‌وه‌ی چاکه بکات،
ده‌چێته به‌هه‌شت. ئه‌و چاکه و خراپه‌یه چیین؟
ئه‌وا هه‌ر خۆتان ده‌یزانن و پێوه‌ره‌که‌تان بۆ
داناوه. به‌شێکی زۆری له‌و سه‌دا نه‌وه‌د و قسوور و
له‌و دوو میلیارده‌ی به‌رده‌وام ده‌یڵێنه‌وه هیچ
له‌باره‌ی دین و مێژووی خۆیانه‌وه نازانن، بۆیه
قسه‌ی ئێوه گوێی لێ ده‌گیرێت، ئه‌گینا ئه‌وه‌ی ئه‌و
مه‌لایه له‌باره‌ی به‌هه‌شته‌وه وتوویه‌تی، له کوێی
قورئان و حه‌دیسدا نووسراوه؟
ڕێزم بۆ هه‌ر که‌سێک هه‌یه، که به هێمنی خه‌ریکی
خواپه‌رستییه. ئه‌وه ئێمه‌ی ڕۆشنبیرین، که به‌رگری
له ئیمانی ئه‌وانه ده‌که‌ین و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش
هه‌ر له‌و گفتوگۆیه‌ی پێشتر ئاماژه‌م بۆ کرد، پێم
له‌سه‌ر ئه‌وه داگرتووه.
ده‌مه‌وێ وه‌ک تێبینییه‌کیش ئه‌وه بڵێم، که من
لێره‌دا به ناوی ئازادیی نووسه‌رانه‌وه قسه‌م
کردووه و به‌رگری له‌و ئازادییه ده‌که‌م، به‌ڵام به
هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له‌و نووسه‌رانه‌دا
نیم، که به هه‌مان شێوازی ئێوه ده‌نووسن و له
تیڤییه‌کانیش له‌سه‌ر ڕێتمی ئێوه قسه ده‌که‌ن.
ئێمه که هه‌تا ئێستا به زمانی ئاوا ڕوون و ساده،
وه‌کو ئه‌وه‌ی ئه‌م وتاره‌ی منی پێ نووسراوه، قسه‌مان
نه‌کردووه، ئه‌وا ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به ئاستی
خۆمانمان نه‌زانیوه. هیوادارم ناچارمان نه‌که‌ن چیتر
به‌م زمانه وه‌ڵامتان بده‌ینه‌وه.
----------------------------
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته ئه‌گه‌رچی پێشتر له سایتی
(ئاوێنه)دا بڵاو کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌م ڤێرژنه‌دا
هه‌ندێک شتی دیکه‌ی بۆ زیاد کراوه.
|