تێرۆر و به‌تایبه‌ت ئه‌و شێوه تێرۆره ( سه‌رده‌شت
عوسمان ) دوور له حه‌یوان و مرۆڤ !!! هه‌ر مرۆڤ و
پێنووس وانێک توشی تێڕامان و لێ وردبوون له خۆی و
تێخۆڕین و داوه‌شان له‌و بێ ناوانه‌ی که ئه‌و کاره
ساته‌یان کردوه ده‌کات بۆ هه‌ر که‌سێکی ساده و
ساکاریش ئاشکرایه که له باری یاسایه‌وه به ناو
کێشه‌یه‌ک له نێوان سه‌رده‌شت عوسمان و مه‌سعوود
بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان خۆلقاوه وراست
دوای ئه‌و کێشه‌یه یه‌کێک له لایه‌نه‌که تێرۆر
کراوه. ئاسایه که هه‌موو که‌س یه‌که‌م په‌نجه بۆ
لایه‌نی تر درێژ بکات . جا ئه‌گه‌ر لایه‌نی زیندووی
خاوه‌ن کێشه‌که نه‌یکرد بێ و که‌سان و لایه‌نی دیکه
له‌و که‌ش و هه‌وا درووست بووی ئه‌و کێشه‌یه بۆ
ئامانج و مه‌به‌ستی خۆیان له ئاوی لێڵ ماسیان گرتبی
لایه‌نی په‌نجه بۆ درێژ کراو بۆ سه‌لماندنی بێ تاوانی
خۆی ده‌بێ به‌و په‌ری له‌سه‌ره‌خۆیی و به په‌له
ودڵێکی ئاواڵه‌وه خۆی ده‌رخات ، نه‌وه‌ک به
هه‌ره‌شه و گوره‌شه و وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی
رابوردوویه‌ک که زۆری کاره‌ساتی وای تێدا کراوه
هه‌ڵوێست بگرێت و دۆو دۆشاوی لێک بدات . هه‌روه‌ک باس
کرا کێشه‌که چه‌ند نووسینێکی ته‌نزی ره‌خنه‌گرانه‌ی
سیاسی به ناوی " ئاشقی کچی سه‌رۆکی هه‌رێم ( مه‌سعوود
بارزانی ) و نه سه‌رۆک خوایه و نه کچه‌که‌ی " له
له‌یه‌ن سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه به ناوی نه‌هێنی و
تێرۆره‌که‌شی دوای ئاشکرا کردنی ناوی نه‌هێنێکه ی له
لایه‌ن که‌سێکی جێگای گۆمان و نه‌ناسراو و پاشان به
ته‌ڵه‌فۆن هه‌ره‌شه لێکردنی و گوێنه‌دانی زانکۆ و
داموده‌زگای به‌رپرس له‌و کاره و چونی مه‌سروور
بارزانی کوری مه‌سعوود بارزانی و سه‌رۆکی ده‌زگای
پاراستنی پارتی بۆ ناو زانکۆ و کۆر گێرانی به زمانی
ئینگلیزی و و له به‌شی خوێندنی نه‌مر سه‌رده‌شت
عوسمان هه‌موو ئه‌مانه بێ یه‌ک و دوو تا ده‌رکه‌وتنی
راستیه‌کانی ئه‌و تێرۆره مافی سه‌ره‌تایی هه‌رکه‌سێکی
دژ به تێرۆر و لایه‌نگری ئازادی یه که په‌نجه بۆ
مه‌سعوود بارزانی وه‌ک 1 – خاوه‌ن کێشه‌که 2 – وه‌ک
سه‌رۆکی پارتی که هه‌ولێر سه‌دا سه‌د له ژێر کۆنترۆڵ
ئه‌وان دایه درێژ بکات .
له روانگه‌ی منه‌وه ئامانجی نه‌مر سه‌رده‌شت له‌و
شێوه نووسینه بێجگه له داکۆکی له هه‌ژارانی
کوردستان هیچی دیکه نه‌بوه. به‌ڵام به‌داخه‌وه
کرده و ده‌رئه‌نجامی سه‌رۆک و فرتۆڵه سیاسیه‌کانی (
سیاستبازان ) کوردستان بۆ خه‌ڵکی ئه‌نفالکراو و کیمیا
ده‌رخوارددروای باشووری کوردستان و زاڵه و بێزاری
ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که راپه‌رینیان به بێ پڵان و
سه‌رکردایه‌تی ئه‌م خاوه‌ن کۆشی و کۆمپانیه‌یانه‌ی
ئه‌مرۆ
کرد و خۆیان بێ به‌ش ، گه‌یاندوته راده‌یه‌ک که
ده‌ست بۆ هه‌ر شێوه دژ کرده‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤانه و
ته‌نانه‌ت جار و بار ببن به سووته‌نه‌نی قۆربانی
نه‌یاران و داگیرکه‌رانی وڵاته‌که خۆیان . هه‌ر
بۆیه‌ش یه‌کی وه‌ک سه‌رده‌شت عوسمان له تاو ئێش و
ئازاری کۆمه‌ڵگا په‌نا بۆ خه‌باتی نه‌گه‌تیڤ ده‌بات و
بانگه‌وازی مه‌رگی تراژدیای خۆی له جیاتی ته‌مه‌نی
هه‌ره‌کی خۆشه‌ویستی و رابواردنی لاوێتی ده‌کات. ده‌نا
ئه‌گه‌ر ئه‌و فرتۆڵه سیاسیانه، کۆمه‌ڵگای ئێمه‌یان
له بار نه‌بردبا ، با هه‌ر چه‌ند سه‌رۆک و مه‌رۆک و
بنۆک زۆریش ناحه‌ز و له به‌ر دڵان نه‌بان نه‌ده‌بوو
کچ و مناڵی ئه‌وان هه‌ر چه‌ند له سه‌ر خوانی ئه‌وانیش
بژین بکه‌ونه ژێر پرسیاره‌وه . له کۆمه‌ڵگای هێدی و
ئازاد و ساغ هه‌ر چه‌ند سه‌رۆک ئه‌گه‌ر زۆر دز و فز و
زۆرداریش بن ئه‌وه خه‌ڵک قه‌ت به ته‌نیشت ماڵ و
مندالیان دا ناچنن و به‌رۆک و به‌ربینگیان پێ ناگرن و
ده‌رئه‌نجامی وا کاره‌ساتی دزێو‌و تراژدیای لێ
ناکه‌وێته‌وه . .
له هه‌مووی گرینگتر خۆ تێرۆری سه‌رده‌شت عوسمان
یه‌که‌م تێرۆر به تایبه‌ت له باشووری کوردستان له
ناو خۆ و به ده‌ستی خۆیی نیه و خۆ یه‌ک و دوو و سێ و
ده و دوازده‌ش نیه که مرۆڤی کورد پێ کرده‌وه‌یه‌کی
سه‌ر وسه‌مه‌ره‌و نه‌کراو بێ و دیارده‌یه‌کی
ئه‌وه‌نده نوێ بێت که رێ تێ نه‌به‌ین له کوێ‌را
هاتوه و کێ کردویه‌تی . گه‌ڵۆ به‌زیاد نه‌بی و به
میرات بی بۆ هه‌تاهه‌تایه، خۆ زۆربه‌ی حیزبه‌کان به
که‌م و زۆر و ده‌سه‌ڵات و بێده‌سه‌ڵاتیانه‌وه
کردوویانه و تا ئێستا 90 له 100 ی ئه‌و تێرۆره ناو
خۆیانه یان دیزه به ده‌رخۆنه کراون و یان به
دیپڵۆماسی کراون بۆ شاردنه‌وه‌و خۆ پێژیان و تا
سه‌رده‌شت عوسمان و که‌مووکێکش له تێرۆری سۆرانی
مامه حه‌مه و ..و ویژدانی پێنوسیش به‌تایبه‌تی له
مه‌ڕ تێرۆره‌کانی خه‌باتکار و په‌نابه‌رانی رۆژهه‌ڵات
له باشوور که‌وتبوو به‌ر سێبه‌ری ئه‌و هه‌ورانه‌ی
سه‌ره‌وه. بۆیه به ره‌وای ده‌زانم له سیله‌ی
تێرۆری سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه ئاورێک بده‌مه‌وه سه‌ر
تیرۆره ناو خۆیه‌کانی ئه‌و حیزبانه که کردوویانه و
یان تائێستاش پێ تاوانبار ده‌کرێن و لێپرسینه‌وه‌و
دادپرسێکیش نه‌بوه که راستیه‌کان بۆ خه‌ڵک ده‌رخه‌ن
و هه‌ر نه‌بێ ئه‌و مه‌ترسیه له مێژووی ره‌شمان بۆ
داهاتوو پاک بکه‌ینه‌وه .
1 – باشووری کوردستان
پارتی دێمۆکراتی کوردستان
پارتی دێمۆکراتی کوردستان له هه‌موو حیزبه‌کانی
کوردستان مێژووی تێرۆر کردنی نه‌یاران وخه‌باتکار و
رۆژنامه‌نووسی زیاتر ده‌خرێته پالی و پێ تاوانبار
ده‌کرێ که بۆ سه‌رده‌شتی نه‌مریش هه‌ر په‌نجه بۆ
ئه‌وان راده‌کێشرێت. تا ئه‌و جێگایه‌ی من بیستوومه و
خوێندوومه‌ته‌وه پارتی له ساڵانی شه‌سته‌کانه‌وه
کرده‌وه‌ی تێرۆر و ره‌شه‌کوژی له سه‌ر شانه . له
ساڵی 1966 سه‌دیق ئه‌نجیری ئازه‌ر ئه‌ندامی کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی حیزبی دێمۆکرات تێرۆر و بێ سه‌ر شوێن ده‌که‌ن
. که مه‌لا مسته‌فا وئیدرتس ومه‌سعوود بارزانی به
پله‌ی یه‌که‌م و پارتی به گشتی به پله‌ی دووهه‌م
له‌و کاره‌ساته دژ به مرۆڤ و کوردومافی په‌نابه‌ری و
دژ به مافی مرۆڤ لێ به‌رپرسیارن، ئه‌گه‌ر له لایه‌ن
و به ویستی ئه‌وان بۆ خزمه‌ت به شا و ساواکی ئێرانی
نه‌کراوه. خۆ ده‌زانن کێ کردوویه‌تی ئه‌ده‌ی بۆ هه‌تا
ئێستا نه لێپرسینه‌وه‌یان کرد و نه شه‌رمه‌زاریشیان
کردوه؟ . له ساڵی 1968 پارتی له سه‌ر بریاری
بارزانی به پی داواکاری شا و ساواکی ئێران سوله‌یمان
مه‌عه‌ینی ( فایه‌ق ) و خه‌لیل مسته‌فازاده ( شه‌و
باش ) له رێگای قادر ته‌گه‌رانی به پیلانێک ده‌درێن
به ده‌ست لێپرسراوێکی پارتی به ناوی سه‌دیق
ئه‌فه‌ندی که هه‌ر له رێگایه خه‌لیل شه‌وباش تێرۆر
ده‌که‌ن و فایه‌ق مه‌عه‌ینی له سه‌ر داوای ساواک و
بارزانی ده‌یبه‌ن بۆ سه‌رکردایه‌تی بارزانی و دوای
ماوه‌یه‌ک زه‌خت و زۆری بارزانی له سه‌ر ناو براو بۆ
ئه‌وه‌ی خۆی به‌دا به‌ده‌سته‌وه و نۆکه‌ری شا و ساواک
بکات تا به‌م بۆنه‌وه بارزانی هه‌م دڵی شا‌و ساواکی
به جێ بێنێت و هه‌م هه‌م کۆڵه‌که‌ی خه‌باتکارانی
رۆژهه‌ڵات تیک بشکێنی . به داکۆکی جوامێرانه‌ی فایه‌ق
مو‌عێنی هه‌م بارزانی و پارتی تا هه‌نووکه له‌م
په‌یوه‌ندیه شه‌رمه‌زارن و هه‌م شا‌و ساواک ئه‌و
داخه‌یان له‌سه‌ر دڵیان بوه سه‌ره‌تان. شایانی باسه
لێره‌دا ئاماژه به مه بکرێت که پێش ره‌شه‌کوژی
فایه‌ق و هاورێیانی به ده‌ست بارزانی و پارتی ساواکی
ئێران له رێگای کوری ره‌ش واته عه‌لی قازی کوری
پێشه‌وا ی نه‌مر که چڵکاوخۆری شا‌و ساواکی بوو زۆریان
هه‌وڵ دا. وڵامی به نووسراوه‌ی نه‌مر فایه‌ق بۆ عه‌لی
قازی تا هه‌نووکه‌ش وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌کی سه‌ر شۆری و
شه‌رمه‌زاری وه‌کوو نووشتوو به به‌رۆکی عه‌لی
قازیه‌وه درواوه. ئه‌مه ته‌نیا تێرۆر و
ره‌شه‌کوژێکه که مه‌سعوود بارزانی و پارتی دانی
پێداده‌نێن.
" له 1967 دا شۆرش ناچار بوو کارێکی ناخۆش ئه‌نجام
بدات، که ده‌تواندرا خۆی لی ببوێردرێت. ئه‌ویش کاتێک
که سلیمانی موعینی که دژی ئه‌حمه‌د تۆفیق بوو،
ده‌سگیر کرا ، که چوو بووه پاڵ جاشه‌کانی 66 و
هاوکاری رژیمی عێراقی له دژی شۆرش کردبوو، ئیدی
کوژراو لاشه‌که‌ی بۆ ئێران نیردرایه‌وه. نه‌ده‌کرا وا
چاو له مه‌سه‌له‌ی چاره‌نووسی سلیمانی موعینی بکرێت
که مه‌سه‌له‌یه‌کی حیزبی ناو خۆییه. ئه‌و هاوکاری
جاشه‌کانی 66 ی کردووه و دوژمنی شۆرشه وناکرێت
کیشه‌که‌ی جیا بکرێته‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی که
په‌یوه‌ندی به کار وباری حیزبه‌که‌یه‌وه هه‌بوه.
هه‌ر چه‌ند ئیمه ئه‌و کۆتاییه ناخۆشه‌شمان بۆ ئه‌و
پیاوه نه‌ده‌خواست." البارزانی و الحرکه التحرریه
الکردیه : لاپه‌ره‌ی 362 مه‌سعوود بارزانی (ماڵپه‌ری
شه‌هید ، سیامه‌ند موعینی )
یه‌که‌م ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیش تێکچووه ،تاکوو
ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نیه بۆ ئه‌وه‌ی سلیمان موعینی
هاوکاری رژیمی عێراقی کرد بی . دووهه‌م خۆ تێرۆر و
ره‌شه‌کوژی و فراندن و ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌دان
خه‌باتکارانی رۆژهه‌ڵات بۆ کۆماری ئیسلامی له ساڵانی
1990 هه‌تا 1998 ده‌ڵین چی و چۆنی له ده‌ست قوتار
ده‌بن. سێهه‌م هه‌موو به‌ڵگه‌کان ده‌ریان خستوه که
ئه‌حمه‌د تۆفیق له‌سه‌ر تێرۆری و ره‌شه‌کوژی فایه‌ق
موعینی بارزانی و شۆرشه‌که‌ی به‌جی هێشت و خۆی به
کوشت دا ومانه‌وه‌ی خۆی له‌وێ به خه‌یانه‌ت به
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌زانی. چواره‌م تا ئیستا
ئه‌وه‌ی روون و ئاشکرایه هاوکاری بۆ ساواک و
ئیتڵاعاتی شا و کۆماری ئیسلامی له دژی خه‌باتکارانی
رۆژهه‌ڵات و تێرۆر کردنیان له لایه‌ن پارتی و
یه‌کیه‌تی وه‌ک یه‌ک مه‌زه‌نده کراوه . پێنجه‌م
سه‌رکرده‌یه‌ک مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌و ئه‌ده‌بیاته
!!! ده‌نووسێته‌وه؟. خۆ پارتی هه‌ر ئه‌و تێرۆرانه‌ی
له سه‌ر نیه مرۆڤ چاوی لێبقووچێنێت . تێرۆری سه‌ید
ره‌سووڵ دێهقان واته بابی گه‌وره له سله‌یمانیه و
ده‌یان تێرۆری تری رۆژهه‌لات . تێرۆری خه‌ڵکانی باکوور
و باشوور وه‌ک دکتور شوان، دکتور سه‌عید ئاڵچی و فاخری
حه‌ماغای مێرگه‌سوورێ و بنه‌ماڵه‌که‌ی و ...... که
له‌سه‌ر پارتی ده‌ژمێردرێن ده‌سپێرم به‌و مرۆڤ
دۆستانه‌ی که له چه‌ند و چوونیان ئاگادارن.
یه‌کیتی نشتمانی کوردستان
یه‌کێتی نشتیمانی کوردستان به قه‌ت پارتی بێجگه له
تێرۆری خه‌باتکارانی کوردستان که زیاتر له هه‌ر
لایه‌ک له‌سه‌ر شانێتی به‌راده‌ی پارتی تاکوو ئێستا
ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر ئاشکرا نه‌بوه . وریای وه ستا
وه‌هابی له سلیمانیه تا ئیستا به روونی ئاشکرا
نکراوه که چۆنیان تێرۆر کردوه و ره‌شه‌کوژ کراوه .
هه‌روه‌ها قۆڵبه‌ست کردنی کور و کچه دڵداره‌که‌ی
په‌ناهاوردوو بۆ باوه‌شی یه‌کیتی بۆ ره‌شه‌کوژیان به
ده‌ستی خێڵه‌که‌یان له لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه ده‌کری
وه‌ک تێرۆری مرۆڤی بی تاوان له‌سه‌ر ئه‌وان بێته
ئه‌ژمارتن . تێرۆر ونکردنی رۆژنامه‌نووسان و
نه‌یارانیان پاش جیابوونه‌وه‌و درووستبوونی گۆڕان بۆ
یه‌کیتی په‌نجه راده‌کێشرێت. هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌تا
باس کرا تێرۆری سه‌دان خه‌باتکار و په‌نابه‌ری
رۆژهه‌ڵات له گه‌ڵ کۆماری ئێسلامی و بۆ کۆماری
ئیسلامی له سله‌یمانیه و هه‌ولێر وناوچه‌کانی سه‌ر
به وان له لایه‌ن به‌رپرسانی سه‌رو خواره‌وه‌ی
یه‌کیتی بۆ بێده‌نگی لێبوردوون نابێ و ده‌بی
دانه‌دانه‌ی به به‌ڵگه‌ی ئاشکراوه رۆژێک بدرێت به
دادگا‌و دادی ئه‌و هه‌مووه مرۆڤه بی تاوانانه
بپرسرێت وتاوانکارانیش به سزای خۆیان بگه‌ن لیره‌دا
له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤانه له سه‌د که‌س و
دووسه‌د که‌س وسێ سه‌د که‌س تێپه‌ریون بۆیه نارکری
ناوی چه‌ند که‌سێک ببردرێت.
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به گشتی تێرۆری نه‌یارانی
سیاسی زۆر زۆر که‌م و ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ش بووه
ناراسته‌وخۆ یان له لابه‌لادا و به بێ خۆ لێ به
خاوه‌ن کردنی تێرۆره‌کان، ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی تێرۆر کراون
ناراسته‌وخۆ به بێ به‌ڵگه وهه‌ڵوێسی ئاشکرا له
خانه‌ی بکرێگیراویاندا داناون ( بێجگه له سه‌لاح
شه‌مسی بورهان که که‌س نه‌یتوانوه ئه‌و تاوانه
وه‌کوو ده‌نگۆش بخاته پاڵێوه ) ، به تایبه‌ت له
رۆژهه‌ڵات تا ئه‌و جێگایه ئاگادارم رۆژنامه‌وان و
پێننووس به ده‌ستێک له خۆ و به ده‌ستی خۆیی تێرۆر
نه‌کراوه. لێره‌دا هیچ مه‌به‌ست له‌و تێرۆرانه نیه
که حیزبه‌کان خه‌ڵکانیکی چه‌کدار و بێ چه‌کی سه‌ر به
ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ریان تێرۆر کردوه و به ئاشکرا
به ناوی " تێرۆری شۆرشگێرانه " و " ئێعدامی
شۆرشگێرانه " و یان له ناو بردنی داشێکی دژمن و دژی
گه‌ل رایانگه‌یاندووه. هه‌ر چه‌ند له شه‌ری ناو خۆیی
حیزبی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵ و هه‌ر وه‌ها لایه‌نه
جیابووه‌کانی حیزبی دێمۆکرات جار و بار یه‌کتریان به
تێرۆری لایه‌نگرانی خۆیان تاوان بار کردوه و
نه‌یانویستوه زۆری وه‌دوو بکه‌ون و زۆرتر که‌ڵکی
پروپاگه‌نده‌یان له دژی یه‌کتر لێوه‌رگرتوه. یه‌که‌م
تێرۆری ناو خۆیی وسیاسی له رۆژهه‌ڵات که
ناراسته‌وخۆو دووراودوور حیزبی دێمۆکراتی پێ تاوانبار
کرا ، تێرۆری دوکتور سه‌لاح شه‌مسی بورهان به‌رپرسی
یه‌که‌می ده‌سته‌ی پێشمه‌رگه‌ی زه‌حمه‌تکێشان سه‌ر به
حیزبی کرێکاران و جووتیارانی ئێران له ناو شاری
مه‌هابادێ کاتێک که شار له ژێر چاوه‌دێری و کۆنترۆڵی
کۆمیته‌ی پارێزه‌ری چه‌کداری سه‌ر به حیزب بوو تێرۆر
کرا . ئه‌و کات ده‌نگۆی ئه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م تێرۆره
بوو، یه‌که‌م ده‌یانگوت ئه‌وه کێشه‌ی ئاغاوه‌تی
بنه‌ماڵه‌ی قازێه‌کان و بنه‌ماڵه‌ی شێخه‌کانی بورهان و
ده‌رمانیه که سه‌لاحی شه‌مسی بورهان کوری ئه‌وان
بوه که زۆر جێگای متمانه و باوه‌ر و گۆمان نه‌بوو.
دووهه‌م باس له‌وه ده‌کرا که نه‌مر سه‌لاح شه‌مسی
بورهان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له که‌ین و به‌ینی عه‌لی
قازی ئاگادار بوه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بووه که له
لایه‌ن عه‌لی قازی و عومه‌ری قازی که ئه‌و کات یه‌کێک
له به‌رپرسانی حیزبی دێمۆکرات له مه‌هاباد بوو به
هۆی ئه‌وانه‌وه ئه‌و تێرۆره کراوه. حیزبی دێموکرات
به پی ئه‌وه‌ی که هێمنایه‌تی شاری له ده‌ست دابوو
به‌ر پرس بوون له به‌دواداچوون و روونکردنه‌وه‌ی ئه‌و
تێرۆره ، که به‌داخه‌وه تا ئێستاش خۆیان مات و بێ
ده‌نگ کرد. دوای جیا بوونه‌وه‌ی گروپی 7 که‌سی به‌ناوی
لایه‌نگرانی په‌یره‌وی کۆنگره‌ی چواره‌می حیزب که له
راستیدا وه‌ک کلکی حیزبی تووده وا بوون له‌و کێشمه
کێشمه‌دا چه‌ند که‌س تێرۆر کران وه‌ک جه‌عفه‌ر
که‌ڕرووبی و کورێک به ناوی شاروێرانی ( به داخه‌وه
ناوی بچوکیم له بیر نه‌ماوه ) ، هه‌ر چه‌ند حیزب به
ئاشکرا رای نه‌گه‌یاند به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵک پیانوابوو
راسته‌وخۆ حیزب کردوویه‌تی. هه‌ر وه‌ها دوای ساله‌کانی
1360 هه‌تاوی کۆمه‌ڵێک له پێشمه‌رگه‌کانی حیزب له
ناوچه‌ی مه‌هاباد وازیان هێناو ته‌سلیم بوونه‌وه .
دوای ماوه‌یه‌ک چه‌ند که‌سێکیان وه‌ک شه‌کره و که‌مال
و عه‌بووبه‌کر عیمادی له ناو شار تێرۆر کران . حیزبی
دێمۆکرات تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی له‌سه‌ر تێرۆری
ئه‌و که‌سانه‌و هۆیه‌که‌ی بڵاو نه‌کردوه‌ته‌وه. دیسان
دوای به‌شداری به‌کرێگیراوه ئاغا جاشه مه‌نگوره‌کانی
ناوچه‌ی مه‌هاباد له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی له دژی
خه‌ڵک و پێشمه‌رگه چه‌ند له خزم و که‌سانیان له
لادیه‌کانی دوسه‌ید و قۆزلووجه و کامه‌م که بێ چه‌ک
بوون و له ناوچه‌ی ژێر کۆنترۆلی پێشمه‌رگه‌ی حیزب
دابوون له لایه‌ن کۆمه‌لێک چه‌کداری سه‌ر و چاو
بستراو له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا له‌و سێ گونده تێرۆر
کران که پێشمه‌رگه‌کانی حیزب له‌و ناوچه‌یه به‌و
تێرۆرانه تاوانبار کراون . حیزبی دێمۆکرات له‌و
باره‌وه‌ش نه وه‌ک به شوێنداچوون و نه وه‌ک روون
کردنه‌وه هێج زانیارێکی بڵاو نه‌کردوه‌ته‌وه.
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمه‌ڵه
تا ئه‌و جێگایه‌ی تا ئێستا ده‌ر که‌وتوه،هه‌ر یه‌ک
تێرۆری سیاسی یه له رۆژهه‌ڵات کۆمه‌ڵه و حیزبی
کۆمۆنیستی پێ تاوانبار ده‌کری. زۆربه‌ی خه‌ڵکی
مه‌هاباد تێرۆری مه‌لا که‌ریم شارێکه‌ندی ئیمام
جومعه‌ی مه‌هابادێ ده‌یخه‌نه سه‌ر شانی کۆمه‌ڵه و
کۆمه‌ڵه‌س تا ئێستا نه‌یتوانیوه پاکانه‌ی خۆیان به
به‌ڵگه به خه‌ڵکی مه‌هاباد بسه‌لمێنن . که یسی
مه‌لا که‌ریم شاریکه‌ندی وه‌ک کوردێکی مه‌زهه‌بی سوننی
سه‌ر به بارزانی و پارتی و شان به شانی خه‌ڵکی
مه‌هابادێ له دژی جاشه ئاغا مه‌نگوره‌کان و سپای
پاسدارانی مه‌هاباد هێندێک تایبه‌تیتر و لێکۆڵینه‌وه‌ی
زۆرتری ده‌وێت . هه‌ر بۆیه‌ش کۆمه‌ڵه به توندی ئه‌و
کاتی و به نه‌رمی ئێستای هه‌موو به‌شه‌کانی حه‌ز
ناکه‌ن به ئاقاریدا برون . بۆ کۆمه‌ڵه جێ گومانه
له‌و تێرۆره . یه‌که‌م له کات و ساتێکدا ئه‌و
تێرۆره کرا که هیچ چه‌شنه خه‌باتێکی " مه‌ده‌نی "
ئه‌و کات که دروشمی روخانی رێژیمی له پێش و پشت
نه‌با له لایه‌ن هێزه سیاسیه‌کان به تایبه‌تی
کۆمه‌ڵه به " سازشکار " و له خزمه‌ت ده‌سه‌ڵات
ده‌یاندناساند . هه‌ر وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی
پێکرا ، کاتێک که پاسدار و جاشه ئاغا مه‌نگوره‌کان
بێ به‌زه‌یانه و نامه‌ردانه کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی
مه‌هابادیان له گه‌ره‌کی سێ ئاشان و به‌رداشی وه‌به‌ر
ده‌سرێژ دا و کوشت . بوه هۆی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵکی
مه‌هابادێ و مه‌ڵا که‌ریمیش له پێشه‌وه‌ی خه‌ڵکی له
خۆپێشاندانه مه‌زنه‌که‌ی مه‌یدانی تۆپ تۆپێنی
مه‌هابادێ وه‌ک نوێنه‌ر و قسه‌که‌ری خه‌ڵک زۆر به
توندی هێرشی بۆ سه‌ر به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌و کاره‌ساته
کرد و داوای له ده‌سه‌ڵات ده‌کرد که ده‌بی
تاوانکارانی ئه‌و کوشتاره دادگایی بکرین و به سه‌زای
خۆیان بگه‌ن . کۆمه‌ڵه ئه‌و کات زۆر به توند وتیژی
به‌ره‌نگاری مه‌لا که‌ریم و ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی وه‌ک ئه‌و
ده‌بۆوه که خه‌باتی خه‌ڵک بو رووخانی کۆماری
ئیسالامی !! به‌ره‌و " سازش " ده‌به‌ن و نابێ داوای
ئاوا له کۆماری ئیسلامی بکرێت ئه‌وه‌ی که ئه‌مرۆ
عه‌بدووڵای مۆهته‌دی پاش ئه‌و هه‌موو وێرانی و کوژرانی
پێشمه‌رگه و خه‌ڵک وه‌ک " نه بایه‌ک هاتبێ و نه
باران " داوا له خه‌ڵک ده‌کات که ئه‌و خه‌باته "
مه‌ده‌نیه " که ئه‌و کات خه‌ڵکی مه‌هاباد و مه‌لا
که‌ریم ده‌یانکرد و ئه‌و ده‌م له روانگه‌ی
کۆمه‌له‌وه " کۆنه‌په‌رست و سازشکارانه " بوو ئێستا
بیکه‌ن. بۆیه تاکۆمه‌ڵه نه‌توانی به به‌ڵگه تێرۆری
مه‌لا که‌ریم له سه‌ر خۆیان وه‌لابه‌رن ئه‌وه خه‌ڵکی
مه‌هابادێ هه‌ر کۆمه‌ڵه به بکه‌ری ئه‌و تێرۆره
ده‌زانن . هه‌ر چه‌ند مه‌لا که‌ریم به راستی له
به‌ینی کۆمه‌ڵه و کۆماری ئیسلامی تێرۆر کرا . کۆماری
ئیسلامی له‌وانه‌یه له هه‌ڵوێست و تۆندوتیژی ئه‌و
کاتی کۆمه‌ڵه‌ی به‌رانبه‌ر به‌و خه‌باته مه‌ده‌نیه‌ی
خه‌ڵکی مه‌هابادێ که مه‌لا که‌ریم زۆر نه‌ترسانه له
هه‌مبه‌ری کۆماری ئیسلامی بۆ به سه‌زاگه‌یاندنی ئه‌و
جاش وپاسدارانه‌ی ئه‌و کات که ئه‌و کاره‌ساته‌یان
کردبوو راوه‌ستابوو و ببوو به پێشره‌وی خه‌ڵک،
که‌ڵکیان وه‌رگرت بی و به ته‌قه‌یه‌ک دوو نیشانه‌یان
شکاندبێت . ئه‌گه‌ر له و پچڕپچڕینه‌ی ناو کۆمه‌ڵه
ئاشکرانه‌بێت و کۆمه‌ڵه دڵسۆزانه راستیه‌که باس
نه‌کات. چونکه له‌و سێ چوار مانگانه‌ی رابوردوو له
لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه دووباره که‌یسی تێرۆری
مه‌لا که‌ریم باسکراوه و دیسان کۆمه‌ڵه‌یان پێ
تاوانبار کرده‌وه و هیچ لایه‌نێکی کۆمه‌ڵه به
فه‌رمی هێچ وڵام و روون کردنه‌وه‌یه‌کیان له‌و
باره‌وه نه‌داوه . وه‌ک ده‌ڵێن " بێ ده‌نگی نیشانه‌ی
کردنه " . به رووخانی کۆماری تێرۆریستی ئیسلامی ئه‌و
راستیه ئاشکرا ده‌بی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر کۆمه‌ڵه
ده‌رکه‌وێت ئه‌و ده‌م هێچ که‌س پاکانه و داوای
لێبوردن له کۆمه‌ڵه وه‌رناگرێت.
باکووری کوردستان
له باکووری کوردستان ده‌بێ بڵێن هه‌ر چه‌ند به
خۆشێوه وه‌ک باشوور و رۆژهه‌ڵات شه‌ری براکوژی له
ناو هێز و لایه‌نه‌کانی وێنده‌رێ ئه‌وتۆ نه‌بوه به
ڵام به داخه‌وه تێرۆر کردنی ئه‌ندامانی یه‌کتر و
ته‌نانه‌ت هی ناو خۆی خۆشیان گه‌ڵێک زۆریان کردوه. من
هێچ ئاگاداری و زانیارێکی کات و شوێن و ناوی ئه‌و
که‌سانه‌ی تێرۆر کراون لام نیه بۆیه رێگا به خۆم
ناده‌م زۆرتر شتی له‌سه‌ر بڵێم و هێوادارم ئه‌گه‌ر
هه‌ر پێنووس وانێک و یان هه‌ر دڵسۆزێک زانیارێکی
هه‌یه بۆم بنێرێت . هه‌ر چه‌ند پێم وایه که رۆژی
خۆی له‌وێش هه‌موو ئه‌و تێرۆرانه‌ی که به ده‌ستی
خۆیی کراون ئاشکرا ده‌بن و به‌رۆک و به‌ربینگی
لێپرسراوانی پێده‌گیرین.
درێژه‌ی هه‌یه
کاوه
سوورkawesoor@yahoo.com
|