دایکۆڵهکهم ده‌زانی بۆچ من ستڵ و گوریسم خۆش ده‌وێ.
له بیرمه و لێمرا ون نابێت دڵۆپ دڵۆپ خوێنی گه‌شی
له‌شت له گه‌ڵ تکه تکه‌ی خوناوه‌ی ئاره‌قه‌ی
دایکانه‌ی بۆن خۆشت به جوگه و جوماوی قه‌ڵشاوی
ده‌سته‌کانتا سه‌ره‌وژێر ده‌تکا ناو چاڵاوه قووڵ
و ته‌نگ و تاریکه‌که‌ی ناوه‌راستی حه‌وشه‌که‌مان و
لهسهراوه به ژانه ژان و پشوو و هه‌ناسه‌ی
دایکانه‌وه به ستڵه جیره ره‌شه‌که‌ی به
بزماران ئه‌نجن ئه‌نجن و گوڵۆڵه کراو نه جارێک و
نه دوو جار و نه سێ جاران ته‌کان ،ته‌کان هه‌ڵت
دێنجاوه سه‌رێ و بۆ یارمه‌تی باوکم بۆ بژیوی ئێمه
و پاراو کردنی مهره زیندانی دابه‌ستراو و به خۆ
نه‌زانین له فرۆشتن و کوشتنیان، هه‌م ئه‌وانیت
تێرئاو ده‌کرد و هه‌م ئێمه‌ی بێچووی خۆشت پێ خۆدان
ده‌کرد. بۆیه دیسانه‌که ده‌بێژمه‌وه و ئه‌و
رۆژانه دهژینمهوه. هه‌ی دایه‌ی خۆم له بۆیه
من نه‌ک هه‌ر ستڵ و گوریس به‌ڵکوو چاڵاویشم خۆش ئه‌وێت
. ئای دایکه گیان ، گیان و قه‌وه‌ت با له ناخی
ده‌رووی دڵمه‌وه ئه‌م راستێیهت بۆ بڵێمه‌وه ،
هه‌ر چهندووکهش با له‌به‌ر یه‌کیشم بکشێنه‌وه
هه‌ر به زمانی دایکۆڵه و کوریژگهکهی ساڵانی
زوو ده‌گه‌ڵت دهلاوێمهوه. ویستم بێژم به تۆی
دوورهاوێژم هه‌ست و ناخ و ده‌روونی پڕ چێژم. من له
هه‌موو ئه‌ندام و له‌شی ژن پراوپر پڕ به دڵم مه‌مه‌کانم
خۆش ده‌وێته‌وه هه‌تا ده‌مرم به گه‌زین و مژینی،
شه‌وێ له ناو خه‌یاڵی خۆما ده‌تلێمه‌وه ، سه‌ر
ده‌نێمه‌وه، رۆژی پێ ده‌که‌مه‌وه و بۆ ده‌ورانه‌که‌ی
خۆمانی ده‌گه‌رێمه‌وه. له به‌ر ئه‌وه‌ی که
دایکه گیان تۆ قووڵ تر له من ده‌زانی چونکه
شاره‌زای به رمێن له وه‌ها ده‌ردوو ژانی، له
بیرته منی یاخی و بزۆز و نهحهجمیوو بۆ ئازادی
خۆم له ناو گۆمی زه‌ریای هه‌ناوی تۆدا که یه‌که‌م
زیندانی سه‌ره‌تای ژین و گیان و ژیانی من بوو ،
خۆم رانه‌گرت ،وسکووت نه‌بووم، نه‌به‌زیم و نهرزیم
و نهتهزیم و به وه‌زینی و سه‌دان نهقۆڕچک و
چنجڕکی بێ نینۆک و له‌قه وشهقه و پێلاقه‌ی بێ
پێشه و به ئازار و ژان و بڕکی پر له ژان و پر
به ژان به تۆ ، به خێن رژان به تۆ ، به ده‌راوی
لینچ و خۆڕێنی ز.. تۆ، چلۆن ده‌رباز بوم و خزیم.
وه‌ی دایه گیان تۆش بۆ سارێژی ژانی ژان و زامه‌کانت
و دڵ شه‌ق نه‌بردنی من له خۆش گه‌شکه‌ی ئازادی که
له راستیدا که‌وتمه زیندانێک ساردتر و به ده‌نگه‌ده‌نگ
تر و نهحهساوهتر و ناخۆشه‌ویست تر له زیندانی
تۆ ، به یارمه‌تی نه‌نه فاتمی گێلاخه‌ی مامانمان
پرت دامێ و تۆند تۆند له ناو به‌ینی هه‌ر دووک مه‌مه‌کانت
به هه‌ستی لای چه‌پی سێنگت و هه‌ناسه لهسهرهخۆیهکانت
به‌خۆته‌وه رێک ده‌گوشیم و وه‌ک من ئاگا لێبراو
له ئێش و ژانن و ئازاری تۆ،تۆش هه‌ر وا بۆ کپ
کردنی قریشکه قریشک و جیقه جیقی من و دامرکاندن
و دابه‌زاندنی خۆرپه‌و هه‌ستی دوا ژانه‌کانت ، هه‌ر
جار نا جارێک مهمکێکت ره‌زگ زاری بێ پووک و بێ ده‌دان
و دمی چڵمن و لیکنی منت ده‌نا. هه‌ی دایه دایه
که‌س نازانێت وه‌ک من وتۆ له‌و چرکه‌ساتانه چه‌نده
خۆشه‌ویستی و ئه‌ڤین و تێر بوون و ئۆقره‌گرتن و حه‌سانه‌وه‌و
ئاشتی پاش شه‌رێکی درێژخایانی پر له ژان و خوێن
دان ، تیاندا شاراوه بوو . منی وا ئازادبووی تێر
بوو و تۆی حه‌ساوه‌و سه‌ر بلیند له تانه‌و ته‌شه‌ری
دواکه‌وتوویی دین و کۆمه‌ڵ وه‌ک رێبوارێکی ماندوو
برسی و بێ تۆشه و خیگه، له بڕین و سه‌رکه‌وتنی
هه‌ورازی قوتوو بڵیند بۆ پشوودان و حه‌سانه‌وه له
گه‌ڵ یه‌کا تێر تێر رازاین. دایه گیان بۆیه پێت
ده‌ڵێم مهمهشم خۆش ده‌وێ . ئه‌وه‌شم هه‌ر له
بیره که یان له ترسی گه‌زینی من و یان له چاره‌ی
ره‌شی من مه‌مکه‌کانت چۆره چۆری شیریان لێبرا و
تؤش کۆڵت نه‌دا و منی برسی و نه‌دی و بدی به مه‌مکه‌کانی
پورم و خاڵؤژنیشم تێر نه‌ده‌بووم ، وه‌ک خۆت ده‌تگوت
بابم بزنێکی خه‌زاڵی چاوگه‌شی نه وه‌ک زڕدایک و
باوه‌ژن وه‌کوو دایان بۆ منی کری و تا گه‌وره
بووم شیری پێدام ،به‌ڵام ئێستاش و ئێستاش من نه‌مزانی
که دایانهکهی من که دایکی شیریم بوو ، فرۆشتان
و کوشتیان و خواردیان و یان ئێوه کوشتان و
خواردتان و ده‌رخواردی منیش دا و یان له داخ و
تاوی من دڵی تۆقی و منداره‌وه بوو . دایه گیان
بۆ زانیاری تۆ و دایانهکهم بۆ ئه‌وه‌یکه
مرۆڤێکی بێ ئه‌مه‌گ نه‌بم یان وه‌کوو به‌شێک له‌و
بوونه‌وه‌رانه‌ی خۆخۆر و یه‌کتر خۆر نه‌بم ده‌مێکه
وازم له خواردنی گوشت هێناوه و ده‌گه‌رێمه‌وه
بۆ بنه و ره‌چه‌ڵه‌کی حه‌زیا گیا خوره‌کان و سه‌وزه
خور ده‌بم. جا بۆیه مه‌مه‌کانم زۆر خۆش ئه‌وێ. ده
بێ پشڵێم جار و بار زیندانیشم خۆش ده‌وێ ده‌زانی
بۆ هه‌زار جاران له منت که‌وێ ده‌زانی بۆ ؟ دلۆ
یه‌که‌م به‌ندیخانه و زیندانی کپ و سست و بێ خوست
و نه‌ویستی من هه‌ناوی پر له هه‌ست و خوست و
برستی تۆ بوه. لێمببووره و جارز و بێزار مه‌به
و گه‌ردن ئازایهکهم لێ مه‌ستێنه‌وه گه‌ر جار‌و
بارێ بڵێم زیندانیشم ناخۆش ده‌وێ. . به‌و بۆنه‌وه
تۆشم یه‌ک له هه‌زار جارران ناخۆش .........
دایکه گیان من دایکایهتیشم خۆش ده‌وێ خۆت ده‌زانی
که منی باب، دایکایه‌تی دوان ده‌که‌م و ره‌نج و
ئازاری دایکێتی له دووری دووری دووره‌وه هه‌ست
پێ ده‌که‌م و دهیچژم و ده‌یکێشم و به‌ڵێنیشت پێ
ده‌ده‌م بۆ زیاتر پێ‌زانین و رێز لێنان له دایکایهتێکه
ی تۆ هه‌تا سه‌ر درێژه‌ی پێ بده‌م ، هه‌ر بۆیه‌ش
هه‌نووکه دایکایه‌تیم پتر و پتر خۆشتر ده‌وێ.
خۆشه‌ویستم ئه‌تپه‌رستم بۆ زانینت مردوو لای من
لینگی درێژ نابێت ، گه‌ر رێم بده‌ی تاکوو زیندووی
به سپایی هه‌ستی کزوو لاوازی قهیتیس ما‌و و
شاراوه‌ی خۆمت پێ ده‌ڵێم و وه‌کوو هه‌موو جارێ
ماژوان و ژوان پێت ده‌ڵێن :
" ئه‌من ئه‌تۆ خۆش ده‌وێم "
2009 / 09 / 16 کاوه سوور
kawesoor@yahoo.com
|