به‌شێوه‌م پێ‌ مه‌كه‌نه‌
 

  

كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی



به‌شێوه‌م پێ‌ مه‌كه‌نه‌
من خه‌مێك گیری كردووم
سه‌ری سپیم به‌ڵگه‌یه‌
كه‌ عیشقێك پیری كردووم
* * *
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینی
روخسارێكی رووكه‌شه‌
ناخم به‌رووناكی عیشق
خۆره‌تاوێكی گه‌شه‌
* * *
وامه‌زانه‌ كه‌ پیری
عیشق له‌دڵ له‌ق ده‌كا
هه‌رچه‌نده‌ شه‌ودرێژبێت
چاوه‌ڕێ‌ ی شه‌فه‌ق ده‌كا
* * *
به‌شێوه‌م پێ‌ مه‌كه‌نه‌
پێویست ناخمان جوان بێ‌
خۆشه‌ویستی بڵاوه‌ی
خوێن وده‌ماروگیان بێ‌
* * *
تۆش رۆژێك له‌ قوژبنێك
وه‌ك منه‌ گۆشه‌ گیرده‌بی
بـــه‌ دیداری ئاوێنه‌
له‌ شێوه‌دا پیرده‌بی


28/4/2010
kawa_kiwiny@yahoo.co.uk

 

           

 

10/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com