به‌بۆچونم له مێژووی فکرو فه‌لسه‌فه‌و هزگه‌ریی(ڕۆشنبیری)دا
هێند سوکایه‌تی به مانا‌و واژه‌ی ئازادی کراوه،مه‌گه‌ر
به خودی مرۆڤ کرابێت،واته سوکایه‌تی و ئه‌تککردنی
ئازادی خۆبه‌خۆ سوکایه‌تی و ئه‌تککردن و کۆیله‌تی
مرۆڤیش بووه. مه‌لایه‌ک که شمشێرێکی به‌ده‌سته‌وه‌یه
ئازادی ده‌قیڕینێت،جه‌لادێک که خه‌ریکی کرده‌ی
خنکاندنه هه‌مان هاوار ده‌کات، دیکتاتۆرێکیش که
کۆمه‌ڵگه ده‌کاته زیندانێکی گه‌وره هه‌مان قیڕه‌قیڕی
ئازادی ده‌کات.
ئه‌وه که دیکتاتۆرو جه‌لادو ئاخوندێک هاواری
ئازادیخوازی ده‌که‌ن(ئه‌گه‌رچی هاوارێکی درۆزنانه‌یه)به‌ڵام
له قوولآییدا گه‌وهه‌رێک هه‌یه،خه‌ونێکی مه‌زن
هه‌یه که خه‌ونی ڕه‌های ئازادییه.خه‌ون و
خولیاێک هێند ڕه‌گ و ڕیشه‌داره،جه‌لادیش به
نێچیره‌که‌ی ده‌ستێوه ناچار ده‌کات درۆ
بکات،ناچاره ڕۆخساری خوێناوی خۆی به‌ڕه‌نگ و
بۆنیتر بگۆڕیت.خه‌ون و جه‌نگ بۆ ئازادی،له به‌ره‌به‌یانی
مێژووی کۆیله‌تییه‌وه چه‌که‌ره‌ی کردووه‌و ده‌ستی
پێکردووه،ئه‌م خه‌ون و جه‌نگه تاکو ئێستاش به‌رده‌وامه‌و
به‌رده‌وامیش ده‌بێت.ئه‌م جه‌نگه،ئه‌م ئاماده‌گییه
مه‌یدانییه‌ی جه‌لادو قوربانی،یان جه‌لادو
ئازادی،ئه‌م شێواندن و ئه‌تککردن و پارچه‌پارچه‌کردنه‌ی
ئازادی،ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ش به‌یان ده‌کات،که
ئازادی له خه‌مڵیوترین گۆشه‌وکه‌ناره‌کانی ئه‌م
سه‌رزه‌مینه‌دا ته‌نها درۆێ‌کی گه‌وره‌یه،درۆێ‌کی
سیاسی فکریی و فه‌لسه‌فییه چ سیسته‌م و چ ئه‌وانه‌ی
به‌م دونیا سه‌روخواره‌ی سه‌رمایه‌داری قایلن ده‌یکه‌ن.تاکو
یاسایه‌ک هه‌بێت سنور بۆ ئازادی دا‌نێت ده‌بێت
گومان له هه‌بوونی ئازادی بکه‌ین،واته ئه‌وه
ئازادی_ ئاسمانی ئازادییه(یاسا)دروست ده‌کات نه‌ک
به پێچه‌وانه‌وه.
لێره‌دا نامه‌وێت بۆچوونی خۆم له مه‌ڕ ئازادی به‌یان
بکه‌م،ده‌کرێت ئه‌وه باسێکی سه‌ربه‌خۆ بێت و
هیوادارم له داهاتوودا له‌و باره‌وه نوسینم هه‌بێت،به‌ڵکو
ده‌مه‌وێت له‌م سه‌ره‌تا کورته‌وه بچمه نێو
باسێکه‌وه که کایه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی
ڕۆژنامه‌گه‌رییه.ئه‌وه‌ش بێژم که له‌م نوسینه‌دا
واژه‌ی ئازادی به‌هه‌مان مانا‌و تێگه‌یشتنی باو دێت
که مرۆڤ له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی(کراوه‌و ئازاد!)دا ده‌توانێت
ڕای خۆی ده‌ربڕیت،نه‌ک ئه‌وه که من هیچ کێشه‌یه‌کم
له‌گه‌ڵ ئه‌و گوزارش و مانا‌و تێگه‌یشتنه‌دا نه‌بێت.
به‌بۆچوونم ئه‌و هاواره بۆ ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری
له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ته‌که‌ی پارتی و یه‌کێتیدا،که
ماڵپه‌ڕو ڕۆژنامه‌ومیدیاکانی پڕکردووه‌و ئه‌و ده‌نگه‌ش
که له کۆمه‌ڵگه‌وه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌رز ده‌بێته‌وه،هێنده
پشتی به وه‌هم به‌ستووه نیوهێنده په‌یوه‌ندی به‌لۆژیک
و زه‌مینه‌یه‌کی واقیعییه‌وه نییه.دیاره مه‌به‌ستم
ئه‌وه نییه هاوار نه‌کرێت،که‌س قسه نه‌کات و
هیچ نه‌نوسرێت و نه‌گوترێت..نا،وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م
پێداوه ئه‌وه به‌شێکه له جه‌نگه‌که،جه‌نگی جه‌لادو
ئازادی.به‌ڵکو وه‌هم و کێشه‌که ئه‌وه‌یه داوای
ئازادی له جه‌لاد بکه‌یت،ئه‌و جه‌لاده‌ی که بۆ
خنکاندن ده‌تباو تۆش داوای ڵێبکه‌ی:ده‌کرێت برۆم
بژیم!یان به‌مانایه‌کیدی ئه‌وه‌یه که به‌ره‌ی
ئازادیخوازی،ئه‌وانه‌ی داوای پچڕاندنی زنجیره‌کان
ده‌که‌ن نه‌زانن له‌گه‌ڵ ج ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مێکدا
ڕووبه‌ڕون،له‌به‌رامبه‌رکێی چ ماشێنێکی ترسناک و
سته‌مگه‌ردا قه‌راریان گرتووه!
ده‌سه‌ڵاتی ناسێونالیزمی کوردی که یه‌کسانه به
پارتی و یه‌کیتی و له هه‌ناویشیدا موتوربه‌ی هێزه
دینی و کۆنه‌په‌رست و فتواچییه‌کانه(داهۆڵه‌کان)تاقیکردنه‌وه‌ی
خۆی داوه.ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نزیک به نۆزده‌ساڵه
خه‌ریکی گه‌مه‌ی جه‌لادو قورباییه،زه‌بروزه‌نگ،سه‌رکوت
و ترس و تۆقاندن،تیرۆر،په‌ره‌دان و ده‌ستگرتن به
کۆنه‌په‌رستترین نه‌رێتی سیاسی و فه‌رهه‌نگی،مانه‌وه‌ی
هه‌تایی به‌هه‌ر نرخێک بێت له ده‌سه‌ڵاتدا،بووه
به ڕێچکه،به‌پێکهاته‌یه‌کی ئۆرگانیکی زیندو له
جه‌سته‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ته‌دا.ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
له سه‌ر کوشتنی به‌ره‌ی ئازادیخوازی به پێوه
ڕاوه‌ستاوه، به‌هێزبوونی ئه‌م به‌ره‌یه یه‌کسانه
به‌له‌رزاندن و پوکانه‌وه‌ی ئه‌و دیواره‌ی له سه‌ر
ڕۆح و جه‌سته‌و که‌له‌سه‌ری ئازادی هه‌ڵچنراوه.ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته ده‌قی خۆی گرتووه،وه‌ک چۆن له رێگه‌ی
زه‌بروزه‌نگ و سته‌مه‌وه ده‌سه‌ڵات و باڵاده‌ستی
خۆی به سه‌ر کۆمه‌لگه‌دا سه‌پاندووه،هاوکات هه‌ڵگری
ته‌واوی ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌شه که ده‌کرێت له
کاره‌کته‌رو پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی سته‌مکارو
دیکتاتۆردا هه‌بێت.ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌وه کوێرتر
ئازادی کوژترو کۆنه‌په‌رستتره داوا‌و چاوه‌ڕوانی
ئازادیخوازی و ئازادیی لێبکرێت،ئیمزاکۆکردنه‌وه‌و
مه‌حکوم کردن له ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌وه گاڵته‌جاڕییه،ده‌کرێت
به‌یاننامه مه‌سره‌فێکی سوک وسانا بێت بۆ ئه‌و که‌س
و گروپ و(ڕۆشنبیرانه)که ده‌ستێکیان بۆ پاره‌و عه‌رزه‌وه‌رگرتن
له‌و ده‌سه‌ڵاته کوێروگه‌نده‌ڵه پان ده‌که‌نه‌وه‌و
به ده‌ست و په‌نجه‌ێکی له‌رزۆک و گۆجیش به‌یاننامه‌ی
مه‌حکوم کردن بنوسن!(وه‌ک ئه‌و به‌یانی پرۆتێست
کردنه‌ی بڕێک له(ڕۆشنبیران)له به‌رامبه‌ر چه‌قۆکێشانی
یه‌کگرتوی ئیسلامی و مه‌لا که‌له ڕه‌شه‌کاندا
بڵایان کرده‌وه،که ده‌کرێت به به‌یانی
تراژیدیای کایه‌ی هزرگه‌ریی(ڕۆشنبیریی) بزانین،نه‌ک
به‌یانێک باکگراوندێکی فکریی ڕۆشنگه‌رو ڕادیکاڵ
ئاراسته‌ی کردبێت)
ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی کوردستاندا به‌یانی خۆی
کردووه،نه‌ک ئێستا‌و ئه‌مڕۆ،نه‌ک له شاڵاوی شه‌مشه‌مه‌کوێره‌ی
ئه‌شکه‌وته‌کاندا بۆ سه‌ر گۆڤاره‌کانی"خه‌ڵک"و"وێران"و
دواجارو ته‌ڕترین خوێنی ڕژاوی"سه‌رده‌شت عوسمان"دا،
به‌ڵکو له به‌ره‌به‌یانی ئازاری ساڵی91وه،ئه‌و
کاته‌ی که به‌ڕه‌شه‌کوژی ژنان و ڕفاندن و
تیرۆرکردنی نه‌یارانی خۆیان ده‌ستیان پێ‌کرد،له
خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌کانه‌وه که ته‌نها
داوای ئاو‌و کاره‌بایان ده‌کردن و گوله‌باران ده‌کران،ئه‌و
کاته‌ی به تیرۆرکردنی نه‌زیر عومه‌ر له بادینانه‌وه
ده‌ستی پێده‌کردو به‌نێو خوێنی سوری ڕژاوی
کۆمۆنیسته‌کاندا له سلێمانی گوزه‌ری ده‌کرد!
پرسیار ئه‌وه‌یه له کوێی مێژووی ده‌سه‌ڵاتی
بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و پارته‌کانیدا ئازادی هه‌بووه
تا ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی هه‌بێت،ئایه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
له مێژووی خۆیدا بۆ یه‌کجارو یه‌ک ڕۆژ باوه‌ڕی به
ئازادی هه‌بووه!له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کداو له‌سایه‌ی
ده‌سه‌ڵاتێکدا ده‌یان هه‌زار ژن ڕه‌شه‌کوژی
بکرێت،تێزاب به‌ڕۆخساریاندا بکرێت،له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانداو
به‌به‌رچاوی دونیاوه به‌بلۆک سه‌ریان پان بکرێته‌وه،گاڵته‌جاڕی
نییه داوای ئازادی ڕۆژنامه‌ریی بکرێت!چی له‌وه
بێماناتره داوای ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی له‌سه‌ده‌ڵاتێک
بکه‌یت که نیوه‌ی پیاوه‌کانی دوێخان (په‌رله‌مان)ـه‌که‌ی
ده‌نگ به‌یاسای کۆیله‌تی فره ژنی بدات،له‌پاڵ وه‌زاره‌تی
ته‌وروشمشێروجه‌هلدا(وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف) ئازادی ج
واتا‌و خه‌سڵه‌تێکی هه‌یه.
به‌بۆچوونم ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی کوردی_واته حکومه‌ته‌که‌ی
پارتی و یه‌کێتی_له‌پاڵ ده‌یان ناو و زاراوه‌ی
تردا که ڕۆژانه له ئه‌ده‌بیات و فه‌رهه‌نگی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا ده‌درێته پاڵیان و گوزارش
له گه‌نده‌ڵی و سته‌م و زه‌برو زه‌نگی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
ده‌کات،ناوی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی داهؤڵیشیان بۆ
زیاد بکرێت.ئێستا ئه‌م داهۆڵانه له هه‌موو
شوێنێکدان،له ئاوده‌سخانه‌ی مزگه‌وته‌کانه‌وه تا
ده‌گاته زانکۆکان و شه‌قامه‌کان و باخچه‌کان و...تاد.
داهۆڵه‌کان به‌ته‌نها هێزه دینی و مه‌زهه‌بییه‌کان
نین،هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌و ترسناکه باوه‌ڕمان
وابێت ئه‌وه ته‌نها مه‌لاو ئیسلامییه‌کانن فتوای
کوشتن و ده‌مداخستن و له‌غاوکردنی قه‌ڵه‌مه‌کان ده‌ده‌ن،ئه‌و
باکگراونده سیاسی و کولتورییه که پاڵ به
ئیلامییه‌کانه‌وه ده‌نێت،هه‌ر ئه‌وه نییه که
مه‌لاو ئیسلامییه‌کان له هێزێکی دینی ڕووت به‌هره‌مه‌ندن
و له‌ڕوانگه‌ی هاوسه‌نگی ئه‌و هێزه‌وه سه‌ر‌کێشی
بکه‌ن و خه‌سڵه‌تی ڕاسته‌قینه‌یان نمایش بکه‌ن،به‌ڵکو
ئه‌و فه‌زا سیاسی و فه‌رهه‌نگی و ئیداری و
حکومییه کۆنه‌په‌رسته‌شه که ناوی حکومه‌تی هه‌رێم
و ده‌سه‌ڵاتی ناسێونالیزمی کورده، فه‌زایه‌کی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئاواڵه‌ی ڕیشه‌دار که نزیک
به نۆزده ساڵه له سه‌ر مه‌رگ و کوشتنی ئازادی
خۆی دروست ده‌کات.ئه‌گه‌ر ئیسلامییه‌کان جاڕی له‌غاوکردنی
قه‌ڵه‌مه‌کانیاندا،ئه‌ی ڕژانی خوێنی سه‌رده‌شت کێ
بوو!کێ له‌پشتی ئه‌و فه‌زا سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه
ترسناکه‌ی کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 07.03وه بوو، مه‌گه‌ر
فه‌زای فاشیزمێکی خه‌وتوو نه‌بوو...!
به‌باوه‌ڕم ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌سه‌ڵاتێکی ترسناکه،له‌وه‌ش
ترسناکتر ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان هێشتا
بێئاگه‌یه له‌وه‌ی له ژێر سایه‌ی چ هێزو سیسته‌مێکی
ڕه‌شدا ژیان ده‌کات،هێزێک که ته‌واوی ئه‌و ماک و
خه‌سڵه‌تانه‌ی له هه‌ناودایه که بشێت کۆمه‌ڵگه
نوقمی خوێن و تاریکی بکات.ده‌توانم بێژم نمونه‌یه‌ک
له‌و بێئاگه‌ییه کۆمه‌ڵایه‌تییه به‌یاننامه‌ی
پرۆتێسته‌که‌ی به‌شێک له هزرگه‌ران(ڕۆشنبیران)بوو،که
مرۆڤ له هه‌ژاریی مه‌عریفی ئه‌و به‌یاننامه‌یه
سه‌رسام ده‌بێت!به‌یانێک که له‌یه‌ک وشه‌شدا نه
ئاماژه به‌به‌رپرسیارێتی حکومه‌تی هه‌رێم و نه
ئه‌و فه‌زا سیاسی و فه‌رهه‌نگییه ترسناکه ده‌کات،که
زه‌مینه‌ی خۆشکردووه بۆ شمشێر هه‌ڵکێشانی
ئیسلامییه‌کان!وه‌ک ئه‌وه‌ی ئیسلامییه‌کان له‌سه‌ر
ئه‌ستێره‌و ئه‌تمۆسفێرێکی تره‌وه هاتبێتن و فتواو
شمشێرو قیڕه‌قیڕیان به‌م فه‌زا کۆمه‌ڵایه‌تی و
سیاسی و فه‌رهه‌نگییه نامۆ بێت!جاڕی ئیسلامییه‌کان
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقعیه‌تی یه‌ک سه‌رخانی کۆمه‌ڵایه‌تی
سیاسی و کولتورییه که ناوی حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی
پارتی و یه‌کێتییه،ئه‌و واقیعه دۆزه‌خییه‌یه که
تێیدا به‌بلۆک سه‌ری ژنان ده‌پژێین،ژنان ره‌شه‌کوژی
ده‌که‌ن،ڕۆژانامه‌نوسان تیرۆر ده‌که‌ن و له سه‌ر
بیروڕای جیاواز نان و بژێوی خه‌ڵکی ده‌بڕن.
داهؤڵه‌کان له هه‌موو شوێنێکن،نه جاڕی له‌غاوکردنی
نوسه‌ران له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌کانه‌وه دواجاڕ ده‌بێت
و نه ڕفاندن و تێرۆری سه‌رده‌شت عوسمان دوا تێرۆر
ده‌بێت،تارمایێکی ڕه‌ش به‌بان کوردستانه‌وه دێت و
ده‌ڕوات،گۆماوی خوێن له سبه‌ینێدا...!
کازم قادر
09 ئایاری 2010
Kazmkader72@yahoo.com
|