کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان!
کرێکاران! زه‌حمه‌تکێشان!
رژیمی فاشیستی ئیسلامی ئێران به ئێعدام و له
سێداره‌دانی پێنج تێکۆشه‌ر و خه‌باتکاری سیاسی،
پێنج رێڕه‌وی رێگای دیمۆکراسی و ئازادی ئینسان، فه‌رزاد
که‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌م هوڵی، مێهدی ئیسلامیان،
فه‌رهاد وه‌کیلی و عه‌لی حه‌یده‌ریان، جارێکی‌تر
عه‌زمی نگریسی خۆی بۆ تێکشکاندنی ئیراده‌ی
شوڕشگێرانه‌ی ئێوه هێناوه‌ته ئاڕا و به ده‌سدانه
ئه‌م جینایه‌ته، به‌رانبه‌ر به ئێوه و باقی کۆمه‌ڵانی
ئازادیخوازی ئێران ریزی به‌ستوه‌ته‌وه.
ئێوه له 31 ساڵی رابوردوودا و له‌و په‌ڕی له‌خۆبوردووییدا،
هیچکات مل‌که‌چی رژیم و پیلان و سیاسه‌ته سه‌رکوتگه‌رانه‌کانی
نه‌بوون. کووچه وکۆڵانی شار و گونده‌کانی کوردستان،
مه‌یدانی هاتنه سه‌ر شانوی گه‌لێک خه‌بات،
فیداکاری و کۆڵنه‌ده‌ری ئێوه‌یه له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی
پیلان و جینایه‌ته‌کانی رژیمدا. به کورتی هیچ
پیلانێکی رژیم به ئاسانی له کوردستان بۆی نه‌چوه‌ته
پێش و هیچ جینایتێکیتان بێ جواب نه‌هێشتوه‌ته‌وه.
بێگومان جینایه‌تی ئه‌م جاره‌ی رژیمیش بۆی به
ئاسان ته‌واو نابێت و له لایه‌ن ئێوه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی
کۆڵنه‌ده‌ری کوردستانه‌وه بێ جواب نامێنێته‌وه.
هاتنه مه‌یدان بۆ به‌ڕێوه بردنی مانگرتنێکی گشتی و
سه‌راسه‌ری له کوردستان و به به‌شداری هه‌موو چین
و توێژه‌کانی خه‌ڵک، ده‌توانێ جوابێکی سیاسی، خه‌باتکارنه
و پڕ له هه‌ڵوێست بێت به‌م جینایه‌ته‌ی رژیم.
ره‌وتی سوسیالیستی کۆمه‌ڵه(فراکسیۆن) کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی
خه‌باتکار و تێکۆشه‌ر له سه‌راسه‌ری کوردستان بۆ
مانگرتنێکی گشتی له رۆژی پێنج شه‌مه 23ی ئوردیبه‌هێشت
(گوڵان)، بانگه‌واز ده‌کات. بێگومان به‌شداری هه‌مه
لایه‌نه‌ی ئێوه و هه‌روه‌ها یه‌ک هه‌ڵوێستی
سازمان و حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان بۆ به‌ڕێوه
چوونی ئه‌م مانگرتنه جه‌ماوه‌ریه، یه‌کریزی و
هاوده‌نگیمان دژ به جومهووری ئیسلامی ده‌نوێنێ.
له‌وانه‌یه له‌م رۆژانه‌دا رژیم بۆ به لارێ بردنی
خه‌بات و تێکۆشانتان و بۆ شێواندنی یه‌کگرتوویی
ریزه‌کانتان هه‌وڵی به‌رپاکردنی نمایش و شانۆگه‌ری
و پیلانی جۆراوجۆر بدات. پێویسته وێڕای به‌شداری
هه‌مه لایه‌نه له مانگرتنه‌که‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌دا،
هه‌ر به‌رنامه و شانۆگه‌رییه‌کی رژیم بایکۆت و ته‌حریم
بکه‌ن و به‌شداری تێدانه‌که‌ن.
له کۆتاییدا داوا له هه‌موو سازمان و حیزبه
ئازدیخوازه‌کانی سه‌راسه‌ری ئێران ده‌که‌ین که به
هه‌ر چه‌شنێک بۆیان ده‌کریێ له ئاکسیۆنی جه‌ماوه‌ری
رۆژی پێنج شه‌ممه23ی گوڵان پشتیوانی بکه‌ن.
یه‌کگرتوو بێ ریزی خه‌باتکارانه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی
ئازادیخواز!
برووخێ رژیمی فاشیستی ئیسلامی ئێران!
ره‌وتی سۆسیالیستی کۆمه‌ڵه(فراکسیۆن)
21 گوڵانی 1389
11 مه‌ی 2010
|