فیدراسیۆنی‌ رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌:
 تیرۆكردنی‌ رۆژنامه‌نوسان، ناتوانێت ئازادییه‌كانمان سنوردار بكات

  

 



6/5/2010
پ: ماڵپه‌ڕِى - چاك


فیدراسیۆنی‌ رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌، ئیدانه‌ی‌ رفاندن‌و تیرۆكردنی‌ رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كه‌ن، هاوكات پێیانوایه‌ بێده‌نگ بوون‌و جدی‌ نه‌بوون له‌گه‌ڕان به‌دوای‌ تاوانبارانیدا، به‌رپرسیارێتی‌ راسته‌وخۆ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی‌ دام‌و ده‌زگا به‌رپرسه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم.
له‌راگه‌یاندراوێكی‌ فیدراسیۆنی‌ رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ كه‌ ناوةندى ضاك تيايدا ئةندامةو كۆپییه‌كی‌ بۆ سایتی‌ ضاك نێردراوه‌، هاتووه‌"داوا له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ین به‌زوترین كات لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ به‌په‌له‌ له‌م تاوانه‌دا بكرێت‌و سه‌رجه‌م دیارده‌كانی دیكه‌ی پێشێلكاریش به‌رانبه‌ر به‌ ڕۆژنامه‌نوسان رابگیرێت".

ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ راگه‌یاندنه‌كه‌یه‌
تیرۆكردنی‌ رۆژنامه‌نوسان ... ناتونێت ئازادییه‌كانمان سنورداربكات.
ئێمه‌ وه‌ك فیدراسیۆنی‌ رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌، زۆر به‌توندی‌ ئیدانه‌ی‌ رفاندن‌و تیرۆكردنی‌ رۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان) ده‌كه‌ین ، ئه‌م تاوانه‌ هاوشێوه‌ی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس سۆرانی مامه‌ حمه‌ یه‌‌و پێشێلكاریه‌كی دیكه‌ی گه‌وره‌یه‌ له‌پاڵ ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه‌ رۆرژانه‌ روبه‌ڕوی رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ده‌بێته‌وه‌، ئه‌م رۆژنامه‌نوسه‌ش كه‌ به‌ ئاشكرا‌و به‌به‌رچاوی‌ خه‌ڵكه‌وه‌‌و له‌ ناوه‌ڕاستی‌ پایته‌ختی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا فڕێنراوه‌‌و پاشان ته‌رمه‌كه‌ی‌ له‌شارێكی‌ دیكه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و ئه‌من و ئاسایشه‌ی‌ له‌ كوردستان به‌رقه‌راره‌ ده‌خاته‌ ژێر ئه‌و پرسیاره‌وه‌، كه‌ ئایا ئه‌من‌و ئاسایشی‌ كێ‌ له‌ كوردستان پارێزراوه‌؟! له‌كاتێكدا به‌ رۆژی‌ روناك هاوڵاتییه‌ك بفڕێنرێ‌‌و له‌‌و هه‌موو بازگه‌ توند‌و تۆڵانه‌وه‌ ده‌ربازبكرێت، هه‌روه‌ها دوباره‌بونه‌وه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ كاره‌ نامرۆڤانه‌یه‌ی‌ كه‌ده‌یه‌وێت ده‌می‌ ئازادی‌ كڵۆم بدات‌و رای‌ جیاواز بسڕێته‌وه‌، به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌وخه‌مساردیش ده‌كرێت له‌ ئاشكراكردنی‌ تاوانبارانی، بێده‌نگ بوون‌و جدی‌ نه‌بوون له‌ گه‌ڕان به‌دوای‌ تاوانباراندا، به‌رپرسیارێتی‌ راسته‌و خۆ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی‌ دام‌و ده‌زگا به‌رپرسه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، بۆ دوباره‌ نه‌بونه‌وه‌ی‌ ئه‌م كاره‌ نامرۆڤانه‌یه‌ش، وه‌ك فدراسیۆنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی داوا له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ین به‌زوترین كات لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ به‌په‌له‌ له‌م تاوانه‌دا بكرێت‌و سه‌رجه‌م دیارده‌كانی دیكه‌ی پێشێلكاریش به‌رانبه‌ر به‌ ڕۆژنامه‌نوسان رابگیرێت .

ناوی‌ رێكخراوه‌كانی‌ فیدراسیۆنی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌:
1-سه‌نته‌ری‌ په‌ره‌پێدانی‌ دیموكراسی‌ و مافی‌ مرۆڤ (DHRD)
2-په‌یمانگای‌ كوردی‌ بوَ هه‌ڵبژاردن (KIE)
3- رێكخراوی‌ ده‌ستپێشخه‌ری‌ كومه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌ (CSI)
4- رێَكخراوی‌ چاودێری‌ مافی‌ مروَڤی‌ كورد (KHRW)
5- رێكخراوی‌ ڕاسان بوَ به‌ره‌نگاریی‌ له‌توندوتیژی‌ ژنان (RASAN)
6- رێكخراوی‌ وادی‌ (WADI)
7- رێكخراوی‌ ئاڵوگۆرو زانیاری‌‌و گه‌شه‌پێدان IEDO))
8- سه‌نته‌ری‌ گه‌شه‌پێدانی‌ چالاكی‌ لاوان (YADC)
9- رێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ كوَمه‌لاَیه‌تی‌ كوردستان (KSDO)
10- رێكخراوی‌ هاریكاری‌ یاسایی‌ ژنان (WOLA)
11- ناوه‌ندی‌ چاك (CHAK)
12- رێكخراوی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ گونده‌كانی‌ كوردستان ((KVRO
13- رێكخراوی‌ هاوپه‌یمانی‌ ژنان له‌پێناو دیموكراسی‌ (WAFDI)
14- رێكخراوی‌ سپێده‌


 

           

 

08/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com