ئیشكالیه‌تی گه‌وره‌ی سیاسه‌ت له‌كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردیدا ئه‌وه‌یه تاوه‌كو هه‌نووكه‌ش پارته
سیاسییه كوردییه‌كان ده‌ست له ملانی دوو بابه‌تی
هه‌ستیارن (دینداری، نیشتمانپه‌روری). زۆر له
پارته سیاسییه كوردییه‌كان له‌ژێر چه‌تری یه‌كێك
له‌و دوو فۆرمه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه. گرفت له‌وه‌دا
نییه كه ئه‌و پارته سیاسییانه پشت به كام له‌م
دوو فۆرمه ده‌به‌ستن، به‌ڵكو گرفت له‌وه‌دایه كه
هه‌ركاتێك ره‌خنه له پارته سیاسییه‌كان ده‌گیرێت،
له‌دواجاردا رایده‌گه‌یه‌نن كه (دین، یاخود
نیشتمان) له‌ژێر مه‌ترسیدایه. له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا،
یه‌كێك له پارته سیاسییه‌كان هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی
ده‌كرد كه له قیامه‌تدا لێپرسینه‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌نگ به كاندیده‌كه‌یان ناده‌ن.
چه‌ند ساڵی رابردوو چه‌ند پارتێكی سیاسی ده‌نگده‌رانیان
به خیانه‌تكار وه‌سف ده‌كرد گه‌ر بێت‌و ده‌نگیان
پێنه‌ده‌ن.
له دواهه‌مین ژماره‌ی گۆڤاری (وێران)، كه له‌لایه‌ن
ده‌زگای (ئاراس)ـه‌وه چاپ ده‌كرێت، چه‌ند بابه‌تێك
بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌بوو له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی
راگه‌یاندنی یه‌كگرتووه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی توند
ده‌ركرا و ئه‌و چه‌ند بابه‌ته‌ی ناو گۆڤاره‌كه به
تێكده‌ری ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی وێران كردنی ئه‌خلاقی
ناوببرێت. له‌به‌رامبه‌ریشدا ژماره‌یه‌ك له
رۆشنبیران یاداشتێكیان بڵاوبكرده‌وه و رایانگه‌یاند:
له هیچ لایه‌نێكی قبووڵ ناكه‌ن خۆی بكات به خاوه‌نی
پێوه‌ری حه‌رام و حه‌ڵاڵ و به‌و بیانووه‌وه
ئازادی له تاكه‌كان بسێنێته‌وه. هه‌ر له‌م سه‌روبه‌نده‌دا
كاك به‌ختیار عه‌لی، بابه‌تێكی له‌ناو ماڵپه‌ری
تایبه‌تی خۆیدا بڵاوكرده‌وه به‌ناوی (ئازادی له‌ت
له‌ت ناكرێت).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا زمانی به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی
راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو زمانێكی توند بوو، به‌ڵام
پێویست ده‌كات لێره‌دا چه‌ند شتێك بوترێت.
ناكرێت رۆشنبیران و لێكۆڵه‌رانی ئێمه دوو بابه‌ت
تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر بكه‌ن، یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه
بۆدین. دووه‌م: قسه كردن به‌ناوی دینه‌وه و قسه
كردن له‌سه‌ر دین. هه‌ر مرۆڤێك ته‌نها چه‌ند
زانیارییه‌كی سه‌ره‌تایی له‌باره‌ی دینه‌وه هه‌بێت،
ده‌توانێت خوێندنه‌وه بۆ دین بكات. ته‌نانه‌ت
دكتۆر عه‌بدولكه‌ریم سروش ده‌ڵێت: هه‌ر مرۆڤێك
خودایه‌كی هه‌یه. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی هه‌ر
مرۆڤێك جۆرێك خوێندنه‌وه‌ی بۆ خودا، دین و موقه‌دده‌سات
هه‌یه. خوێندنه‌وه‌ی دین زیاتر خوێندنه‌وه بۆ
بابه‌ته رۆژانه‌ییه‌كان و بواره گۆراوه‌كانی شه‌ریعه‌ت
ده‌گرێته‌وه، نه ئه‌و بوارانه‌ی كه رێساكانی
ئیسلامین كه ئه‌وانیش ژماره‌یه‌كی كه‌من.
به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی قسه له‌سه‌ر دین ده‌كرێت، ئه‌وا
به‌دڵنیاییه‌وه ده‌كرێت كه‌سانێك به‌ناوی دینه‌وه
یاخود له‌سه‌ر دین قسه بكه‌ن كه زانیارییه‌كی ته‌واویان
له دیندا هه‌یه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌نیه ئه‌م
بابه‌ته بۆ ده‌سته‌یه‌ك قۆرغ بكرێت، یاخود ئه‌و
ده‌سته‌یه دین قۆرغ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت
به‌ده‌ستی بهێنن.
بۆیه به‌رله‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر دین بكه‌ین، ده‌بێت
بزانین ئایا ئێمه ده‌بینه واعیز یان ره‌خنه‌گر.
ئه‌گه‌ر ده‌بینه ره‌خنه‌گر ئه‌وه خوێندنه‌وه بۆ
دین ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ده‌بینه واعیز ئه‌وا ته‌نها
له‌سه‌ر حوكم و یاساكانی شه‌ریعه‌ت قسه ده‌كه‌ین.
به‌دڵنیاییه‌وه ره‌خنه‌گرتن له خوێندنه‌وه‌كان
بۆدین، و خوێندنه‌وه‌ی جیاواز نابێت هه‌رگیز جێگه‌ی
ره‌خنه‌بێت. كه له‌راستیدا زۆرجار له كۆمه‌ڵگه‌ی
ئێمه خوێندنه‌وه بۆ دین وه‌كو شتێكی حه‌رام سه‌یركراوه،
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی له ناهۆشیاری دینییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات
ئه‌وه‌نده خودی ته‌علیماته‌كانی دین رێخۆشكه‌رنین
بۆ ئه‌و حه‌رام كردنه.
له‌ئێستادا پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا دین تاچه‌نده
رێگه به بابه‌ته سێكسییه‌كان ده‌دات؟ وێران كه
سنووره‌كانی دینی نه‌به‌زاندووه چی كردووه؟ ئایا
وێران حه‌ڵاڵ و حه‌رامی به‌زاندووه یاخود سنووری
تر؟
(وێران) نه ره‌خنه‌ی گرتووه، نه وه‌عزو ئیرشادی
كردووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌پاڵ ئه‌وه‌ی
گۆڤاری وێران كردوویه‌تی رۆشنبیران و كاك به‌ختیار
عه‌لی داوای رێزگرتن له ئازادی و وه‌لانانی
سانسۆره‌كان ده‌كه‌ن. رۆشنبیران له یاداشته‌كه‌یاندا
نه‌یانوتووه، ئایا ئه‌وه‌ی وێران كردوویه‌تی (ره‌خنه‌یه،
وه‌عزه، پیاهه‌ڵدانه..هتد). رۆشنبیران له
یاداشته‌كه‌یاندا ده‌ڵێن كه‌له‌پوری ئیسلام هه‌ر
له قورئانه‌وه تا مێژووه‌كه‌ی "به‌شێكه له سه‌رچاوه‌كانی
خوێندنه‌وه‌ی ئێمه‌ش" به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسورمانه
ئه‌وه‌یه باس له‌وه نه‌كراوه كه ئه‌و شیعر‌و
چیرۆكه‌ی له‌و گۆڤاره‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه ده‌كه‌ونه
كام خانه‌ی "خوێندنه‌وه"ی زانستییه‌وه. سه‌ره‌رای
ئه‌وه ده‌ڵێن "ئه‌گه‌ر یه‌كگرتووی ئیسلامیی پێی
وایه فڵان چیرۆك یان فڵان شیعر له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تدا
نایه‌ته‌وه‌و نوسه‌ره‌كانیان به زه‌ندیق و كافر
تۆمه‌تبار ده‌كات، ئایا ئه‌وان چۆن ده‌توانن
دڵنیامان بكه‌نه‌وه، كه خۆیان له‌و شه‌ریعه‌ته‌یان
لانه‌داوه؟" ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌وه‌نده‌ی
من ئاگاداربم، ره‌خنه‌ی یه‌كگرتوو له‌وه‌نه‌بووه
كه ئه‌و شیعر‌و چیرۆكه له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تدا
هاوكۆكن یاخود نا. به‌ڵكو ره‌خنه‌كه له‌سه‌ر
هۆكاری تر بووه.
یه‌كێك له پارادۆكسه‌كانی تری به‌یاننامه‌كه‌ی
رۆشنبیران ئه‌وه‌یه كه تیایدا هاتووه "نابێت
هیچ لایه‌نێك ده‌ست به‌سه‌ر پێوه‌ری حه‌رام و حه‌ڵاڵدا
بگرێت و......... ئه‌مه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ
پره‌نسیپه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئازاد و مه‌ده‌نیدا نایه‌ته‌وه".
رۆشنبیران خواستی ئه‌وه‌یان هه‌یه كۆمه‌ڵگای
ئازاد و مه‌ده‌نی بێته‌كایه‌وه، به‌ڵام جێگه‌ی سه‌رسورمانه
ئه‌وان پرس و ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی (پێوه‌ری حه‌ڵاڵ
و حه‌رام) قۆرغ بكرێت! ئایا له‌كۆمه‌ڵگای ئازاد و
مه‌ده‌نیدا ترس له قۆرغ كردنی ئازادی هه‌یه
یاخود حه‌ڵاڵ و حه‌رام. كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به
یاسا به‌ڕێوه ده‌چێت یاخود به حه‌ڵاڵ و حه‌رام؟
كاك به‌ختیار عه‌لی كه له یاداشته‌كه‌ی نوسه‌ران
و رۆشنبیراندا له ریزی پێشه‌وه ناوی نوسراوه، و
له ماڵپه‌ری تایبه‌تی خۆیدا له وتارێكدا ده‌ڵێت
"به لۆژیكی ئیسلامییانه له‌ش ده‌بێت له
تێكستیشدا حیجاب له‌به‌ربكات". لێره‌دا له‌وانه‌یه
ته‌نها ده‌رفه‌ت هه‌بێت زۆر به‌كورتی چه‌ند شتێك
بخه‌مه‌روو.
ئایا لۆژیكی ئیسلامیانه چۆن ده‌روانێته سێكس و
جه‌سته‌ی ئافره‌ت؟ سێكس به چه‌ند شێوه‌یه‌ك خۆی
ده‌نوێنێت: (وه‌كو زانست، وه‌كو چێژ و موماره‌سه،
وه‌كو هۆكارێك بۆ به‌رده‌وامی ژیان، و... هتد). ئه‌گه‌ر
كتێبه شه‌رعییه‌كان بخوێنرێته‌وه، ده‌بینرێت كه
به‌شێوه‌ی تایبه‌ت باس له جه‌سته‌ی ئافره‌ت، ته‌ندروستی
ئافره‌ت، شێوازی مومامه‌ره‌سه‌ی سێكسی كراوه. ته‌نانه‌ت
چوارده سه‌ده له‌مه‌وپێش، ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌نێوان
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) خێزانه‌كانی و ئافره‌تانی تردا
هه‌بووه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به
سێكسه‌وه، گومانم هه‌یه كه له‌ئێستادا ژماره‌یه‌كی
زۆر له پیاوان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانی خۆیاندا بیكه‌ن.
بۆیه له‌و بواره‌دا گرفتێك نیه. چۆن چێژ له
ئافره‌ت وه‌رده‌گیرێت؟ تا چه‌نده رێگه به
ئازادی سێكسی، بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سێكسی و
ڤیدیۆی سێكسی ده‌درێت له شه‌ریعه‌تدا ئه‌وه بابه‌تێكیتره.
ئه‌مه ده‌چێته سیاسی رێوشوێنه‌كانی دینه‌وه. وه‌كو
چۆن رۆشنبیران رایده‌گه‌یه‌نن نابێت پێوه‌ره‌كانی
حه‌ڵاڵ و حه‌رام بۆ ئه‌وان قۆرخ بكرێت، ئه‌وا ده‌بێت
ئازادی ئه‌وه‌ش به ئیمانداران و ئیسلامییه‌كان
بده‌ن كه بروایان به چی هه‌یه و نیازیان وایه
چی بكه‌ن. بۆیه ترسی ئیسلامییه‌كانیش نابێت له‌وه‌بێت
كۆمه‌ڵگا چی لێدێت و چی ده‌كات، به‌ڵكو ئه‌وه‌بێت
كه ئازادییه‌كانی خۆیان و به‌رامبه‌ریان تاچه‌نده
پێشێل ده‌كرێت، چونكه ئازادی ئاینی له سه‌ره‌تاوه
كۆتایی پێهێنراوه چ جای ئازادییه تاكه كه‌سییه‌كان.
كاك به‌ختیار عه‌لی و ته‌واوی رۆشنبیرانیش ده‌بێت
ئه‌و راستیه بزانن كه ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ناره‌حه‌تی
ئێمه‌یه وه‌كو رۆشنبیرانی ئیسلامیی ئه‌وه‌نیه كه
ئه‌خلاق له هه‌ره‌شه‌دا بێت یاخود نا. به‌ڵكو
گرفت له‌وه‌دایه كه له‌ژێر ناوی ئازادییه‌وه چی
ده‌كرێت. ئه‌وه‌ی وێران كردوویه‌تی راسته زۆر كه‌متربووه
له‌و ده‌یه‌ها ڤیدۆ و وێنه پۆرنانه‌ی له رۆژنامه
و سایته ئیلكترۆنییه‌كاندا هه‌ن، به‌ڵام هیچ
هێزێكی ئیسلامیی بۆی نیه ڕێگری له ئازادی ئه‌م
جۆره ته‌كنه‌لۆژیایانه بگرێت. ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره
هێزانه ده‌خاته ژێر ره‌خنه‌وه ئه‌وه‌یه كه:
به‌ناوی پۆرنۆگرافی و ئیرۆتیكه‌وه سوكایه‌تی به
پیرۆزییه‌كانی به‌رامبه‌ر بكرێت، ئیتر به‌رامبه‌ر
دینداره، مولحیده، كافره، كورده، عه‌ره‌به...هتد.
ئه‌و پیرۆزییه نیشتمانییه، ئاینییه یاخود هه‌ر
شتێكه.
به‌ڕێز كاك به‌ختیار وه‌كو خۆت ده‌ڵێیت "له‌ئازادیدا
هه‌ریه‌كه‌مان ته‌نیا به‌شێكمان به‌رده‌كه‌وێت.
ئازادی ته‌نیا به‌وه نابێت به ئازادی كه
بیركردنه‌وه‌مان له‌یه‌ك نه‌چێت، به‌ڵكو به‌وه كه
ئه‌خلاقیاتیشمان له‌یه‌ك نه‌چێت" به‌ڵام كاك به‌ختیار
ئه‌وه‌ی له‌م هاوكێشه‌یه‌دا فه‌رامۆش كراوه ئه‌وه‌یه
كه (نابێت ئازادییه‌كانمان ئازادییه‌كانی به‌رامبه‌رمان
له‌ت بكات)، ناكرێت به‌ناوی جیاوازی ئه‌خلاقییه‌وه
(ئه‌خلاق له‌ت له‌ت بكه‌ین). گرفت له جیاوازی ئه‌خلاقیدا
نییه، به‌ڵكو گرفت له‌وه‌دایه تاچه‌نده قبووڵی
ئه‌خلاقیاتی به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ین و به‌ناوی كۆنزه‌رڤاتیڤ
بوون و چه‌قبه‌ستووییه‌وه هه‌وڵی له‌ت له‌ت كردنی
ناده‌ین.
ماوه بوترێت، یه‌كگرتووی ئیسلامیی و ته‌واوی
رۆشنبیران له حاڵه‌تێكدا ده‌گه‌نه گفتوگۆیه‌كی
به‌رهه‌مهێنه‌ر كه واز له كه‌لتوری به‌یاننامه
دژ به‌یه‌كتر ده‌كردن بهێنن و له‌سه‌ر رووپه‌ری
رۆژنامه‌كان و وه‌ڵامی زانستی یه‌كتر بده‌نه‌وه.
*koshanali@yahoo.com
|