وه‌رزی ماته‌م
پێشکه‌شه‌ به‌ گیانی پاکی سه‌رده‌شت عوسمان

  

کۆیار ره‌ووف


 
ماڵئاوا
ماڵئاوا ئه‌ی هه‌ناسه‌ی ئه‌ودیو هێڵه‌سوره‌کانی ته‌مه‌ن
ماڵئاوا ئه‌ی نیگا زیندوه‌که‌ی کۆشکه‌کانی ترس
ماڵئاوا
ئێمه‌ هه‌مو تخوبه‌کانی شه‌ڕمان بڕی و
به‌سه‌ر لێواری مه‌رگه‌وه‌ له‌دایک بوین و نه‌مردین
ئێمه‌ شه‌وه‌ تاره‌کانمان هه‌موو ته‌ی کرد و
به‌سه‌ر لوله‌ی تفه‌نگه‌کاندا
هه‌نگاومان ناو
له‌ شوێن پێی پۆستاڵه‌کانه‌وه‌
گوڵمان چنیو
له‌سه‌ر جه‌سته‌ی کوژراوی هه‌موو میناکانمان نوسی
ماڵئاوا جه‌نگ
ماڵئاوا خوێن
ماڵئاوا به‌رگی ڕه‌ش ،،،،
ئێمه‌ خۆشبووین له‌هه‌موو ئه‌و جه‌للادانه‌ی
دایکمانی هه‌تک کرد،،
ئێمه‌ خۆش بووین له‌هه‌موو ئه‌و خامانه‌ی
به‌خوێن ئه‌یان نوسی ،،،
که‌چی ئه‌وان
به‌سه‌ر لووله‌ی تفه‌نگه‌کانیانه‌وه‌ ئه‌نوسن
بژی ژیان !!!!
خه‌تای ئێمه‌ بوو ئێمه‌
ببوره‌ خه‌تای خۆمان بوو !!!
کاتێک سۆران به‌سه‌ر جه‌سته‌ی که‌رکوکه‌وه‌ خوێنی ڕژا
لافیته‌کانمان شه‌رمن بوون هه‌ڵمان واسین
په‌نجه‌کانمان ڕانه‌وه‌شاند
تفه‌نگه‌کانمان به‌ده‌ستی جه‌للاده‌کانه‌وه‌ بینی و
بۆمان پۆشین ،،،
کاتێك خه‌ڵاته‌که‌ی سۆران
ئه‌ده‌ین له‌ لوله‌ی تفه‌نگی
جه‌للاده‌کان !!!
کاتێک داوائه‌که‌ین شمشێر
دۆسیه‌ی تفه‌نگ بکاته‌وه‌
کاتێك داوا ئه‌که‌ین گوولله‌
به‌سه‌ر سه‌ری یاساوه‌ بێت
هه‌روا ئه‌بێ ،،!
له‌ مه‌رگی خۆمان دڵنیاین ئه‌و کاتانه‌ی
له‌ یاسا دڵنیا ئه‌بین !!!
ئه‌گه‌ر له‌ یاسا دڵنیا نه‌بووینانه‌
هه‌رگیز مه‌رگ
له‌ سێبه‌ری یاسایه‌کدا نه‌یده‌توه‌انی
سۆرانه‌کان به‌سه‌ر جه‌سته‌ی شه‌که‌ت و سوری خوێناوی که‌رکوکه‌وه‌
له‌ خاچ بده‌ن !!!
ئه‌گه‌ر له‌یاسا دڵنیا نه‌بوینانه‌
هه‌ڵده‌هاتین
ئه‌و کات یاسا ده‌بوویه‌ شمێری سوورو
ته‌نها یه‌ک جار
له‌جه‌سته‌ی سۆران هه‌ڵئه‌کێشرا...
کاتێک په‌ نجه‌ موری یاسا به‌سه‌ر جه‌سته‌ی
سۆرانه‌وه‌ ئاشکرا بوو ،،
ئیدی یاسا هه‌موو ی سور بوو
ئیدی یاسا ته‌نها خوێن و ته‌نها مه‌رگ بووو
بۆ هه‌موومان ،،،،
که‌ په‌نامان برد بۆ یاسا
په‌نامان برد بۆ مه‌رگ وخوێن
له‌و کاته‌وه‌ ئێمه‌ په‌نا بۆ مه‌رگ ئه‌به‌ین
ئێمه‌ په‌نا بۆ خوێن ئه‌به‌ین
یاسای خوێنین ،،،
به‌سه‌ر سه‌ری ئێمه‌وه‌یه‌
تا ئه‌وکاته‌ی
تفه‌نگه‌کان زه‌رده‌خه‌نه‌ مان بۆ بکه‌ن
تائه‌و کاته‌ی ئه‌فسه‌ره‌کان
ووشه‌کانی به‌ر ئینجانه‌ی ماڵی ئێمه‌
بخوێننه‌وه‌ و پێبکه‌نن !!
تائه‌و کاته‌ی خامه‌یه‌کی تازه‌ زمان پژاوی وون
به‌سه‌ر جه‌سته‌ی هه‌ولێره‌وه‌
خوێنی بڕوات و شه‌رم که‌ین ،،،
بڵێین : یاسا خوێنی من و
خوێنی تۆشی حه‌ڵاڵ کردو
سبه‌ینێ من
دوسبه‌ی تۆ
ساڵێکی دی
ده‌یان سۆران
ده‌یان سه‌رده‌سشت
به‌سه‌ر جه‌سته‌ی هه‌ولێره‌وه‌
ده‌بنه‌ مه‌سیح ،،،
ئه‌و کات جه‌للاد
به‌سه‌ر سه‌ری یاساوه‌یه‌و
یاساوڵه‌کانی یاساش
نه‌ به‌ خوێنی من و تۆو ئه‌و تێر ئه‌خۆن و
نه‌ له‌ خوێنیش بێزار ئه‌ بێت
شتێک له‌ خوێن بێزار نابێت
یاسای خوێنه‌
ئه‌بێت خوێنمان ببه‌خشین هه‌روه‌کوو مه‌سیح
تایاسای خوێنین بگۆڕین ،،،
یاسای خوێنین
خوێنی سۆران و سه‌رده‌شتی
گرته‌ په‌نجه‌ی
ڕه‌حیماواکه‌ی که‌رکوک و
زانکۆکه‌ی پیره‌ هه‌ولێرم ،،،،
که‌ هه‌موومان سنگمان نا به‌تفه‌نگه‌وه‌ ،
تفه‌نگ سه‌ری خۆی هه‌ڵئه‌گرێت ،،
ناتوانێت خوێنی هه‌موومان بکاته‌خه‌نه‌به‌ندانی
شه‌وی سورو ئاڵی یاسا،،،،،،،،،،،،
گه‌ر من ئه‌مڕۆ خوێنی خۆم کرده‌ کاسه‌وه‌
سبه‌ینێ تۆش خوێنی خۆت ئه‌که‌یته‌ نێو ئه‌و کاسه‌وه‌
ئیدی یاسا
هه‌تاماوه‌ خوینین ئه‌بێت ،،،
ئێمه‌ش وه‌کوو چیرۆکی وون به‌سه‌ر باڵی وه‌نه‌وشه‌یی
کۆتره‌کانه‌وه‌ وون ئه‌بین
یاساش هه‌ر وه‌ک خۆی خوینینه‌
پێش ئه‌و کاته‌ باهه‌موومان
خامه‌کانمان هه‌لگرین و به‌خوێنی خۆمان بنوسین
ئه‌ بێت تفه‌نگ
یاسای خوێنین به‌ جێ بێڵێت
ئه‌بێت یاسا
به‌خامه‌ی ئیمه‌ بنوسرێت
نه‌ک به‌ خوێن و لوله‌ی تفه‌نگ
نه‌ک به‌خوین لوله‌ی تفه‌نگ



 

           

 

11/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com