خه‌یاڵ ئه‌و كچه‌یه، كه به له‌چكه‌كه‌ی ناو حه‌ره‌مسه‌راكانی
شێخی شه‌وناس خۆی ئه‌خنكێنێ.
ته‌نیایی كه ده‌گاته ئاستێكی ترسناك ئیدی وا له
مرۆڤ ده‌كات له هێڵه‌كانی گفتوگۆكردن بترازێت‌و قسه‌كردنی
له بیربچێته‌وه، به‌شێكی سه‌ره‌كی ئه‌م ڕۆمانه
پرۆسه‌ی به حیكایه‌تبوونی خه‌یاڵ‌و چه‌ند كاره‌كته‌رێكی
تره، به ئه‌ندازه‌یه‌ك پرۆسه‌ی حیكایه‌تبوون وه‌ك
ئافات به‌سه‌ر زه‌مێنی ڕۆكه‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه.
مه‌رگ له‌م ڕۆمانه‌دا، له ترۆپكی تراژیدیادا خۆی
نمایش ده‌كات.
|