هه‌سته‌وه ئه‌ی تروسکایی خامه‌ی ئازاد .. ده هه‌سته‌وه
ئه‌ی ڕێبواری ناو هه‌ناوی ژیانه‌وه‌ی نوێ .. وا پۆل
پۆل هاوڕێ یان و حه‌شاماتی ده‌نگی دلێر جمه‌یان دێت له
کۆڵان وکوچه‌و شه‌قامه‌کانی ترس و تۆقان .. ده‌هه‌سته‌وه
و سه‌یرێکی ئاپۆڕه‌ی ئازادی خوازان بکه که چۆن تاوان
کارانی تووشی شۆک و خۆ دزینه‌وه کردووه.. وا جه‌ماوه‌ره
توڕه‌که‌ت کوردوستان و دنیای هه‌ژاند .. جه‌ماوه‌ری
ئازادی خواز ، جه‌ماوه‌ری وه‌ته‌نگ هاتووی ناو بته‌کان
، ته‌پڵی ڕسوا بوون و به‌دناوی بۆ جه‌لادانی ده‌یان
ساڵه‌ت ده‌کوتن ..
ده‌هه‌سته‌وه ئه‌ی ڕێبواری ته‌مه‌نی کورت ، خۆ تۆ
توانیت به‌م تاوانه ده‌ستی پیری تاوان کاران کورت تر
بکه‌یت ، خۆ تۆ توانیت به گیانی خۆت ته‌ڵه‌ی پیری ئه‌م
مێژوی تاوان کارانه به ده‌نگی به‌رز له‌قاو بده‌یت
ده‌هه‌سته‌وه لالۆ سه‌رده‌شت وا هه‌موومان به‌ره‌و
هاواره‌که‌ت به‌ڕێ که‌وتین ، ئه‌مانه‌وێت ئا ئه‌م جاره
نیشان بده‌ین که چۆن به ته‌ووژمی گڕو تینمان بتی سه‌رده‌م
ڕسوا ئه‌که‌ین .. هه‌سته‌و ببینه که چلۆن له‌ناو دوو
توێ ی خرۆشانێکی مه‌زندا خه‌ڵکی خامهکهتیان کردۆته
چقڵی چاوو هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ هاوار ئه‌که‌ن که هه‌ر
ئێمه‌ین مێژووی شانازی و مرۆڤ دۆستی و ئازادی یه‌کان ،
ئێوه‌ش ئه‌ی ترسنۆکی جه‌للادانی دڕنده‌و هار هه‌ر به
ته‌نها به‌شتان ڕسوایی یه‌و پێشکه‌ش به ئێوه‌و هاو ڕهگهزهکانتان
فاشست بوون و سه‌روه‌ری بت..
ده‌هه‌سته‌وه کاکه سه‌رده‌شت با پێش ئه‌وه‌ی کفنی
سوری ئه‌م تاوانه‌ت ڕه‌نگ بگۆڕێت ، ڕه‌نگی تاوان
کارانت ببینه زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاو ، ڕه‌ش داگیرساو ،
خوێن تیا نه‌ماو له‌ترساندا ، ترس له ڕسوایی زیاتر‌و
له شاربه‌ده‌رکردن ، ترس له توڕه‌یی جه‌ماوه‌رو ترس
له له ده‌ست دانی هه‌موو شتێ ..هه‌سته‌و ببینه
مێژوویه‌کی نوێ ی داهێنان له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی
بته‌کانی کوردستان ، مێژوی شه‌پۆلی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه ،
مێژوی وه‌رچه‌رخان به‌ره‌و ئایندهی ده‌نگی ئازاد ده‌ستی
پێ کرد .. هه‌سته‌و ببینه که چۆن ووتت کاتێک مردم با
هاوڕێ که‌م خاڵێک دابنێ و له‌سه‌ری دێڕێکی تردا ده‌ست
پێ بکاته‌وه ، وه‌سیه‌ته‌که‌ت وا هاته دی به‌ڵام نه‌که‌ی
زیز بیت لێمان ته‌نهاو ته‌نها تاقه یه‌ک دێڕ ئه‌نووسین
و دێڕه‌کانی تر به‌جێ دێڵین بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو تا
ئه‌وان له‌ساو په‌نای دێڕی ڕسواکردنی بته‌کاندا هه‌ناسه‌ی
تۆ به‌قووڵای هه‌ڵمژن و ، شه‌قاو شه‌قاو به‌ره‌و ئاسۆی
پرشنگداری ئازادی یه‌کا ن بێ وه‌ستان و پسانه‌وه ڕانه‌وه‌ستن
..
مه‌حمود ئه‌حمه‌د
12 ی ئایاری 2010
|