مه‌لاو ئیسلامیه‌کان تیرۆروئیرهاب ڕاده‌گه‌یه‌نن

  

محمود أحمد
 


ماوه‌یه‌که‌ له‌ژێر بیانوونی ئیهانه‌ کردن به‌ ئیسلام ، شێخه‌ ووردو درشته‌ کۆنه‌په‌رسته‌کانی ئیسلام ، له‌ سه‌روکه‌له‌ی بۆیانباخ له‌ملیانه‌وه‌ تا ئه‌وسه‌ر ڕیژ درێژه‌ موته‌عه‌سیبه‌ ڕه‌زاقورسه‌کانیانه‌وه‌ تووشی هیستریا بوون و خۆیان به‌دارو دیواردا ئه‌ده‌ن بۆ تۆڵه‌ کردنه‌وه‌ له‌هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ئیترنایانه‌وێت ته‌نانه‌ت هیچ جۆره‌ بۆره‌ خزمایه‌تیه‌کیشیان له‌گه‌ڵ ئیسلام و فه‌رهه‌نگی ئیسلامدا بمێنێته‌وه‌ .. هه‌ڵمه‌تی کۆن و نوێ یان ئه‌گه‌رچی له‌ڕواڵه‌تدا گوایه‌ دین په‌رستی و به‌ر گرتنه‌ به‌ڕه‌خنه‌ی واقیعی و ڕادیکاڵانه‌ له‌ ئیسلام و فه‌رهه‌نگی ئیسلامی ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا شکستی یه‌ک له‌دوا یه‌ک و ڕسوایی ئیسلامیه‌کانه‌ له‌ئاستێکی به‌رین تری کۆمه‌ڵایه‌تی و له‌م ڕاستایه‌شه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو به‌ خێرو به‌ره‌که‌ت و بوو به‌ هۆکارو سه‌نگه‌رێکی جدی بۆ گیان وه‌به‌ر هاتنه‌وه‌ی ئه‌م باندو چه‌قۆکێشه‌ کێویانه‌ له‌ کوردستاندا به‌تایبه‌ت تر له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دوایی یه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا .. به‌خشینه‌وه‌ی فتوای تیرۆر کردنی نه‌یارانی ئیسلام دێرزه‌مانه‌و له‌ سه‌رده‌می خه‌لیفه‌و حه‌زره‌ته‌کانه‌وه‌ ، له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌دان تاوان کاری ئیسلامدا ، له‌ڕێ ی سه‌ده‌ها جه‌للادی ئیسلامه‌وه‌ ، ده‌یان و سه‌دان شارو ئاوه‌دانی و گوندی غه‌یره‌ موسڵمانیان ئه‌نفال و وێران کرد له‌ده‌سه‌ڵات و قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئیسلامدا .. ئه‌نفال وتاڵان چێتی و تاوان کاری یه‌ک له‌دوایه‌ک ، کوشتن و سه‌ربڕینی هه‌زاران که‌س له‌خه‌ڵکی بێ تاوانی غه‌یره‌ موسڵمان له‌ هه‌ر شه‌ڕو شۆڕو په‌لامارێکیاندا نموونه‌ی هه‌ره‌ ڕوون و ئاشکرای کاربه‌ده‌ستانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلام بووه‌ له‌سه‌رده‌می په‌یامبه‌رو هاوه‌ڵانیدا .. دوێنێ کچه‌زای حه‌زره‌ته‌کانی قوڕه‌یش ئه‌نفالی خه‌ڵکی سڤیل و بێ تاوانی کوردستانیان کرد ، وا ئه‌مڕۆش له‌ڕێ ی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه‌ خه‌ریکن و ئه‌یانه‌وێت به‌هه‌ر نرخێک بووه‌ ، له‌ڕێ ی ترس و ئیرهابیانه‌وه‌ خه‌ڵکی به‌زۆرداری بگێڕنه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌م و ژێر چه‌تری حه‌زره‌ته‌کانی نیوه‌ دۆرگه‌ی عه‌ره‌ب ..

ناسیونالیزمی کوردو و پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ، حکومه‌تی خۆماڵی کوردی پێکه‌وه‌و زۆر بێ په‌روا و به‌وپه‌ڕی خۆ به‌ مسئول نه‌زانینیان له‌ئاست مقدرات و ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان نه‌ک هه‌ربێ ده‌نگی یان نیشان نه‌داوه‌ ، به‌ڵکو ده‌ستی ئه‌م کۆنه‌په‌رست و مێزه‌ر سپیانه‌یان ئاوه‌ڵا هێشتۆته‌وه‌ و کار ئاسانیان بۆ کردوون تا هه‌رچی زیاتر به‌ر به‌ فه‌زای که‌م تا زۆر ئاوه‌ڵای کوردستان بگرن و ئه‌و نوزه‌یه‌ له‌ ئازادی که‌ به‌ هیمه‌تی ئازادی خوازان هاتۆته‌ دی له‌بار به‌رن و ، ئه‌وه‌نده‌ی تر کۆمه‌ڵگای کوردستان تێکه‌ڵ و ئاوێزان بکه‌ن له‌گه‌ڵ سونه‌ت و فه‌رهه‌نگی ئیسلامدا .. ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له‌ڕێ ی ده‌یان مه‌لای به‌کرێ گیراو و کۆنه‌په‌رسته‌وه‌ ئه‌یانه‌وێت خه‌ڵکی کوردستان هێنده‌ی تر ماڵی ، سه‌رکوێرو چه‌واشه‌ بکه‌ن ، ئه‌یانه‌وێت له‌م ڕێگایه‌وه‌ که‌ هه‌رزانترین ئالگۆو میکانیزمه‌ وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بکات شه‌ڕی ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن و ، ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بخه‌نه‌ ژێر فشاری جدی تره‌وه‌ و له‌وسه‌ریشه‌وه‌ به‌ناوی قێزه‌وونی مقدساتی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ پێمان بفرۆشنه‌وه‌و به‌م هۆیه‌وه‌ خه‌ڵکی کوردستان که‌له‌بچه‌ بکه‌ن .. ده‌سه‌ڵاتی کوردی مسئولی ڕاسته‌وخۆیه‌ له‌ ڕژاندنی هه‌رخوێنێکی به‌ناهه‌ق که‌له‌لایه‌ن ئه‌م جانه‌وه‌رانه‌وه‌ پیاده‌ ده‌کرێت.. له‌جیاتی ڕێزگرتن له‌ ئیراده‌ی خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان بۆ جیا کردنه‌وه‌ی دین له‌ ده‌سه‌ڵات و یاساو ده‌وڵه‌ت ، له‌ جیاتی هه‌وڵدانیان بۆ سه‌ربه‌خۆ بوون و پێشێل نه‌کردنی سه‌ره‌تایی ترین مافی هاووڵاتی له‌ هه‌ڵبژاردنی هه‌ر بڕیارێک که‌خۆی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ بیری لێ ده‌کاته‌وه‌ ، له‌جیاتی نرخ دانان بۆ به‌هاو بیرکردنه‌وه‌و ئازادی ڕاده‌ربڕین که‌ مافێکی سروشتی مرۆڤه‌کانه‌ دێن و ده‌ستی ئاخوندو کۆنه‌په‌رستانی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ده‌گرن و ، پاره‌و پولی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌که‌ن به‌ قوڕگیاندا تا هه‌رچی زیاتر ده‌نگی ڕه‌ق و کاس که‌ریان بڵند تر بکه‌نه‌وه‌ و ، ئه‌نفال و په‌لاماره‌کانیان بۆ سه‌ر به‌ره‌ی سکولاریست و ئازادی خواز ده‌ست پێ بکه‌ن و ژیانی ده‌یان که‌س بخه‌نه‌ خه‌ته‌ریاته‌وه‌ ...
ئه‌وه‌ی که‌ زیاتر جێگای شه‌رم عاره‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنیانه‌ ، که‌ کراونه‌ته‌ مینبه‌رو مزگه‌وت بۆ ئیسلامیسته‌کان و تازه‌ به‌تازه‌ له‌ جیهانی پێشکه‌وتووی ئه‌مڕۆدا له‌م که‌ناڵه‌ به‌ ناو عیلمانیانه‌دا باسی ته‌کنۆلۆجیای فتوحات و عادات و سونه‌تی کۆنه‌په‌رستانه‌ ، شیکاری چۆنیه‌تی ژیان و هه‌ڵس و که‌وتی ئیمام و خه‌لیفه‌و کاربه‌ده‌سته‌ خوێن ڕێژه‌کانی نیوه‌ دۆرگه‌ی عه‌ره‌بمان بۆ ده‌که‌ن .. داماوی و بێ مه‌عریفه‌یی و نه‌خوێنده‌واری ئه‌م که‌ناڵانه‌ به‌جۆرێکه‌ که‌ هێشتا له‌ سای جمهوری ئیسلامی ئێرانیشدا نموونه‌ی زۆر که‌م به‌رچاو ده‌که‌وێت.. ئه‌گینا ئیسلام و فه‌رهه‌نگی ئیسلام چ په‌یوه‌ندی یه‌کی هه‌یه‌ به‌ عیلم و زانست ، مه‌عریفه‌و پێشکه‌وتن و ته‌کنۆلۆجیاوه‌ ؟! ئیسلام چ په‌یوه‌نی یه‌کی هه‌یه‌ به‌ ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ، گۆرانی و مۆزیک ، داهێنان و پسپۆڕی له‌ بواره‌کانی ژیانی مرۆڤدا ؟! ئیسلام ج په‌یوه‌ندی یه‌کی هه‌یه‌ به‌ هه‌موو ئه‌و گۆڕانه‌ مه‌زنانه‌ی که‌ سه‌رتاپای ژیانی هه‌موومانی داگیر کردووه‌ به‌ ئیسلامیه‌کانیشه‌وه‌ ؟! ئه‌وه‌نده‌ی گوێ گر بۆ گۆرانی خۆماڵی و بیانی ، ئه‌وه‌نده‌ی که‌ بینه‌ری فیلمه‌کانی هۆلیود و ئاکشنه‌کان زۆرو ڕوو له‌سه‌رن ، ئه‌وه‌نده‌ی که‌ کڕیاری بۆنی خۆش و ماکیاج و جوانی و خۆ جوان کردن زۆرن ، ئه‌وه‌نده‌ به‌رماڵ و سیواک و ته‌زبێح کڕیاری نیه‌ .. ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر ئه‌فسانه‌ی أصحاب الکهف بۆ منداڵێکی شه‌ش ساڵان باس بکه‌یت گاڵته‌ به‌ عه‌قڵ و هۆشت ده‌کات .. که‌چی که‌ناڵه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ده‌ست ئه‌نقه‌ستانه‌ له‌ خزمه‌تی تشریفاتی ئه‌م مفته‌خۆرانه‌دا به‌ڕێزه‌وه‌ کراونه‌ته‌ سه‌نگه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی دژایه‌تی کردنی ئازادی یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ...

ئیسلامیه‌کان هه‌ر به‌وه‌نده‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و له‌ڕێ ی مزگه‌وت و که‌ناڵه‌کانی تری ڕاگه‌یاندنیانه‌وه‌ هانی باوک و کوڕو براکان ئه‌ده‌ن که‌ ماڵه‌کانیان بکه‌نه‌ جه‌هه‌نه‌م و ئۆقره‌ له‌یه‌کتری هه‌ڵگرن .. دوژمنایه‌تی سه‌رسه‌ختانه‌ ئه‌نێنه‌وه‌ له‌نێوان خێزان و که‌س و کاردا .. شه‌ڕو فتوحاته‌ خوێناوی یه‌کانی کۆنی نیوه‌ دۆرگه‌ له‌نێو ئه‌ندامانی خێزاندا به‌ هه‌زارو یه‌ک جۆر ده‌هێننه‌ پێشێ ، بێ باکن له‌وه‌ی که‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ صه‌لیبیه‌ هه‌ڵگیرسێنن و باوک و کوڕ ، ژن و پیاو ، که‌س و کار زۆر به‌ئاسانی بکه‌ن به‌ دوژمنی یه‌کتر له‌ پێناوی مه‌رام و سیاسه‌تی ئیسلامیه‌کانی شه‌رعی ئیسلام دا .. هانی باوک و براو که‌س و کار ئه‌ده‌ن که‌چاودێری ژنان و کچانی خۆیان بکه‌ن له‌ خۆگۆڕین و چونه‌ده‌ره‌وه‌یاندا .. نه‌یه‌ڵن له‌سه‌ر شێوه‌ی نوێ و مۆدێرنی سه‌رده‌م خۆیان جوان و ڕێک بخه‌‌ن .. فێری ئه‌وه‌یان ده‌که‌ن که‌ هه‌میشه‌ بۆنی چڵک و عاره‌قیان لێ بێت له‌جیاتی بۆنه‌ خۆش و دڵ ڕفێنه‌کان ..فێری ئه‌وه‌یان ده‌که‌ن که‌ پێ نه‌که‌نن ، گوێ له‌ گۆرانی نه‌گرن ، له‌ عه‌باو مه‌قنه‌عه‌یان هه‌ڵکێشن ، نه‌یه‌ڵن تێکه‌ڵی پیاوان ببن ، خۆیان جودا بکه‌نه‌وه‌ له‌ ژنانی سفور و ئه‌هلی زه‌وق ..ئه‌مانه‌ په‌یامی ئیسلام و ئیسلامیه‌کانه‌ ..

ئه‌بێت خه‌ڵکی کوردستان زۆر وووشیارانه‌ بێنه‌ مه‌یدانه‌وه‌ بۆ جه‌نگێکی واقیعی بۆ جه‌نگی ڕاگرتنی ڕشتنی خوێنی هه‌زاران نوسه‌ری بوێرو قه‌ڵه‌م ئازا ، بۆ ڕسواکردنی فتواچیانی ئیسلامی له‌دژی ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان .. بۆ شاربه‌ده‌رکردن و ڕسوایی کردنی تیرۆریستانی بیرو ئه‌ندێشه‌و ئازادی ڕاده‌ربڕین .. بێنه‌ مه‌یدانه‌وه‌ بۆ به‌ دادگایی کردنی هه‌موو ئه‌و ڕه‌زا قورسانه‌ی که‌ بوونه‌ته‌ مایه‌ی ئاژاوه‌و پشێوی له‌ کوردستاندا .. بۆکه‌نارخستن و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م په‌تاو ئه‌نفلۆنزایه‌ له‌ خه‌ڵکی کوردستان .. ئه‌بێت خه‌ڵکی کوردستان ئه‌مانه‌ ته‌مێ ی مێژوو بکات و چاوه‌ڕێ ی پارتی بێ ده‌ربه‌ستی کوردی نه‌کات تا هه‌ڵوێستێک له‌ خۆ نیشان بده‌ن .. ئه‌گه‌رخه‌ڵکی کوردستان و جه‌ماوه‌ری ئازادی خوازو سکۆلار فشار نه‌هێنێت بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، ئه‌وا هه‌رگیز چاوه‌ڕێ ی ئه‌وه‌ ناکرێت ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ئه‌م کاسه‌ لێس و مفتوخۆرانه‌ ته‌مێ بکات ، یان لانی که‌م حه‌واڵه‌ی دادگا یان بکات تا مافی خۆیان وه‌رگرن له‌سه‌ر فتوای کوشت و بڕینه‌کانیان له‌ دژی ئازادی خوازانی کوردستان.. وه‌رن سه‌مای گوڵ لێره‌یه‌ با هه‌موومان ده‌ست بگرین..


محمود أحمد
1 ئایاری 2010
 

           

 

04/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com