دوابه‌دوای هاتنه سه‌رشه‌قام و نمایشێکی بێوێنه و
نوێ له‌مێژووی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان له ئه‌نجامی تیرۆر کردنی کاکه سه‌رده‌شت
عوسمان ، له‌ڕاستیدا وه‌ڵامی ده‌ست به‌جێ ی جه‌ماوه‌ری
ئازادی خوازی کوردستان بوو له دژی تیرۆر کردنی ده‌نگ
و خامه‌ی ئازاد و ئازادی یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان که
زۆر له‌مێژه نوسه‌رانی بوێر‌و چه‌پ و ئازادی خوازانی
خستبووه ناو گێژاوی سیاسه‌تی بێ ده‌نگ کردن و تیرۆر‌و
په‌لاماری یه‌ک له‌دوا یه‌کی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای پارتی
کوردی و به‌تایبه‌ت تر پارتی بنه‌ماڵه .. ئه‌م نه‌به‌رده
مرۆڤ دۆستانه‌یه زرنگانه‌وه‌و ڕاوه‌شاندنی ده‌سه‌ڵاتی
کوردی بوو که به‌درێژایی نزیک به دوو ده‌یه‌ی
ڕابردووه له دژایه‌تی سه‌رسه‌ختانه‌ی ماف و ئازادی
یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان نه‌ک هه‌ر سڵیان لێ نه‌کردبووه‌وه
و ، به‌ڵکو به‌هه‌موو هێزێکیانه‌وه ڕێگری یان ده‌کرد
بۆ به‌لاڕێدا بردن ، چه‌واشه‌کردن و سه‌رکوتی بێ په‌رده‌ی
بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان
...
ئه‌بێت ئێمه هه‌موومان سوپاس گوزاری پارتی دیموکراتی
کوردستان بین و ئیتر هیچ دوودڵی یه‌ک نه‌مابێته‌وه که‌له‌ڕێ
ی به‌یان نامه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یانه‌وه جارێکی
تر دووپاتیان کرده‌وه که نه‌ک هه‌ر نوێنه‌ری خه‌ڵکی
کوردستان نین و به‌هێزی میلیشیاوچه‌کداریان له سه‌نگه‌ری
دژ به ماف و ئازادی یه‌کاندان ، به‌ڵکو ئه‌مجاره‌یان
به ئاشکراو بێ په‌رده ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ له‌خوێن
هه‌ڵکێشانی جه‌ماوه‌ری ئازادی خوازی کوردستانی " گێره‌شێوێن"
.. جه‌ماوه‌رێک که هاته مه‌یدانی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌به‌ردێکی
مرۆڤ دۆستانه له‌دژی سیاسه‌ت و کار‌و کرده‌وه‌ی ئه‌م
جۆره له پارتێکی مافیایی وه‌ک پارتی پارتان .. ئه‌وان
له‌ڕێگای نووسه‌ری ڕه‌زیل و کاسه لێسیانه‌وه ، له‌ڕێ
ی نوسه‌رانێکه‌وه که هه‌میشه له باره‌گای
بارزانیدا چۆپی ڕوو زه‌ردی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ری
ئازادی خوازی کوردستاندا به‌ده‌سته‌وه گرتووه‌و به
نرخی ڕۆژ پارووی چه‌ور ئه‌گلێنن ، دێن پینه‌و په‌ڕۆو
ڕه‌توشی سیاسه‌تی شکست خواردووی پڕ له‌تاوان کاری شێخه‌کانی
بنه‌ماڵه ئه‌که‌ن و بانده‌کانی تیرۆریان به پارێزه‌رو
پارێزگارانی ئاسایش له ژیان و ماڵی هاووڵاتی ئه‌م ده‌ڤه‌ره
ئه‌ناسێنن ، وه‌ک ئه‌وه‌ی که کار‌و کرده‌وه‌و سیاسه‌تی
کۆنه‌په‌رستانه‌و دژی مرۆڤی ئه‌م ده‌سته‌و تاقمه بۆ
خه‌ڵکی کوردستان ئاشنا نه‌بێت که به‌درێژایی مێژوویان
جگه له تیرۆری په‌نهانی و تاڵان و بڕۆی قوتی خه‌ڵکی
کوردستان ، جگه له پاوان کردنی هه‌موو جومگه ماددی
یه‌کانی کۆمه‌ڵگا و کۆنترۆڵ کردنیان ، جگه له لایه‌نی
ئه‌سڵی وه‌ک ده‌ست که‌لای ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌کانی ناوچه‌که
له دژی خه‌ڵکی کوردستان هیچی تریان نه‌کردۆته دیاری
..
له‌ئه‌نجامی ئه‌م مسته ددان شکێنه‌ی جه‌ماوه‌ری
ئازادی خواز‌و وه‌ته‌نگ هاتووی کوردستانه‌وه پارتی به
ئه‌ندازه‌یه‌ک تووشی هیستریا کردووه که خوای ده‌سه‌ڵاتیشیان
ناتوانێت له‌م گێژاوه ڕزگارو ده‌ربازبکات و دره‌نگ
یان زوو ئه‌بێت باجی ئه‌م ڕسوا بوونه له سیاسه‌تیان
له ئاستێکی کۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر به‌رفراواندا بده‌نه‌وه..
به‌م هۆیه‌وه‌و تا نه‌بادا ته‌نانه‌ت ڕیزه‌کانی
خۆیشیان بکه‌وێته گومانه‌وه و یه‌کجێ ده‌سه‌ڵاتیان
بکه‌وێته ژێر پرسیاری جدی تره‌وه ، ئه‌بێت هه‌روه‌ک
پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان تان و پۆی سیناریۆیه‌ک بچنن و چه‌ند
که‌سێک ئاماده بکه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و به پاره‌یه‌کی
مۆڵ بیان که‌ن به ئه‌کته‌ری باش و باشترین ڕۆڵیان پێ
ببینن له پێشکه‌ش کردنی شانۆگه‌ری یه‌ک که بکرێ و
بتوانرێت یارمه‌تی ده‌رێکی تۆکمه بێت بۆ به‌ڵاداڕی
بردن و چه‌واشه کردنی خه‌ڵکی کوردستان .. پارتی کوردی
له‌م جۆره شانۆگه‌ری یانه‌دا ده‌ستی باڵایان هه‌یه‌و
به پاره که‌وڵی شێر ئه‌که‌ن به به‌رگی گوێ درێژه‌وه
..
ئه‌وه‌ی که گرنگه ئه‌بێت ئازادی خوازانی کوردستان و
خه‌ڵک له‌ده‌وری هێزی مه‌زنی خۆیان کۆ ببنه‌وه‌و په‌نا
ببه‌نه به‌ر دادگای نێو ده‌وڵه‌تی ، یان لانی که‌م نه‌ته‌وه
یه‌ک گرتوه‌کان بانگ هێشت بکه‌ن که له نزیکه‌وه
وورده‌کاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن له‌م که‌یسه ، ئه‌گینا
هه‌موو ڕێگایه‌کی وورد گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ شاردنه‌وه‌ی
بکوژانی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه ، ته‌نانه‌ت
بۆ لایه‌نگران و به‌شێکی له‌به‌رچاویش له ده‌سه‌ڵاتدارانی
ووردو درشتی خۆی ، چونکه که‌شف بوونی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
مانه‌وه‌و ژیان و چاره‌نووسی پارتی له‌سه‌ر به‌نده‌و
هه‌ردزه‌کردنێک له ڕاستی و دروستی ئه‌م تاوان کاری یه
ڕاسته‌وخۆ پارتی له‌هه‌ناسه‌دان ئه‌خات ، ئه‌مه‌ش بۆ
پارتی مانای یاسینی مه‌رگی خۆیه‌تی و به‌هه‌ر نرخێک
بووه له‌هه‌وڵی جدی ئه‌وه‌دایه به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌ندازیارانه
ئه‌م به‌ڵایه له‌خۆی دوور بخاته‌وه ...
مامه خولان
16 مایس 2010
|