ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 9ی ئایار له شاری یۆتۆبۆری
سوید مه‌راسیمێک بۆ به‌رزو به‌ڕێزگرتنی گیان به‌ختکردووی
ڕێگای ئازادی ده‌ربڕین سه‌رده‌شت عوسمان به
ئاماده بوونی زیاتر له 500 که‌س به‌ڕێوه چوو.
مه‌راسیمه‌که به ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ
ڕیزلینان له یادی سه‌رده‌شت عوسمان و هه‌موو
گیانبه‌ختکردووانی ڕیگای ئازادی ده‌ربڕین ده‌ستی
پێ‌کرد، پاشان وته‌ی کردنه‌وه‌ی مه‌راسیمه‌که له
لایه‌ن نوێنه‌ری ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی هاوپشتی به‌کر
ئه‌حمه‌د خوێندرایه‌وه له پاش ئه‌وه نوێنه‌ری
حزبه سیایه‌کان په‌یامی خۆیان پێشکه‌ش کرد ،
نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕن له شاری یۆتۆبۆری‌و
ئه‌ندامێکی کۆمیته‌ی ڕۆژئاوای سویدی یه‌کێتی
نیشتیمانی کوردستان په‌یامیان خوێنده‌وه. له پاش
ئه‌وه شه‌ماڵ علی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وتاری حزبی سه‌باره‌ت
به تاوانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت
عوسمان پێشکه‌ش کرد، هه‌روه‌ها کامیلی شا محه‌مه‌دی
له کۆمه‌ڵه‌ی سۆشیال-دیموکراتی کورد له سوید وته‌یه‌کی
پێشه‌که‌ش کرد‌و له پاش ئه‌وه‌ش نوێنه‌رانی هه‌ر
یه‌ک له ڕیکخراوی په‌نابه‌رانی بێسنووری ئێران،
ڕێکخراوی دیموکراتی ئاشتی که‌رکوک، خوێندکارانی
پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان، خاچی سووری
سویدی، لاوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ڕادیۆی دیالۆگ‌و
کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی سیاسی په‌یامی خۆیان خوێنده‌وه.
شایانی باسه سه‌رجه‌م قسه‌و باسهکانو په‌یامه‌کان
ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئیدانه‌ی توندی ئه‌م تاوانه
تیرۆریستیه‌و خواستی ناساندنی تاوانکارانو ئه‌وانه‌ی
پاڵپشتیان کردووه‌و نه‌خشه‌یان بۆ کێشاوه‌و
ئاسانکارییان بۆ کردووه، کرده‌وه.
مه‌راسیمه‌که پاش نزیکه‌ی دوو سه‌عات له نێو فه‌زایه‌ک
له توڕهییو بێزاری‌و جۆش‌و خرۆش بۆ سازدانی
چالاکی تری ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌م تاوانه
تیرۆریستییه کۆتایی هات.
ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی هاوپشتی
ڕێکخستنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان له
سوید
بۆ په‌یوه‌ندی زیاتر
شه‌ماڵ علی 0046737038612
ئارام عه‌لی 00463112999
|