هه‌ڵبژاردنه‌کانی
ئه‌م دوواییه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌ک
هه‌ر شکستێکی ڕوون‌وئاشکرای پرۆسه‌که بوو، به‌ڵکو
شکستی سه‌رجه‌م ئه‌و تێزانه‌ش بوو که پێیان وابوو
ده‌کرێت بنیادنانی سیسته‌مێکی سیاسی له ڕێگه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌وه ببێته به‌ردی بناغه‌ی
دیموکراتیزه‌کردنی وڵات. جارێکی تریش ڕاستییه‌کی تاڵی
بیر ئێمه هێنایه‌وه که ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له
دۆخێکی نادیموکراتدا نه‌ک هه‌ر به مه‌هزه‌له کۆتایی
دێت،بگره هه‌ندێک جار ده‌کرێت تراژیدیای
لێبکه‌وێته‌وه.
من بۆ تێگه‌یشتن له کێشه‌کانی عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌م
لێکدانه‌وه‌کان به سه‌ر دوو ئاستدا دابه‌ش بکه‌م، که
من دڵنیام هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت له گرفته‌کانی عێراق
تێبگات ناکرێت ئه‌و دوو ئاسته فه‌رامۆش بکات.
ئاستی یه‌که‌م: ڕه‌گوڕیشه‌ی مێژوویی گرفته‌کان
ئاستی دووه‌م: گرفته هه‌نووکه‌ییه‌کان له بنیادنانی
ئاشتیدا
ڕه‌گوڕیشه‌ی مێژوویی
گرفته‌کان
پێش هه‌موو شتێک ده‌بێت دان به ڕاستییه‌کدا بنێین که
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه کێشه‌کانی عێراق دوێنێ سه‌ریان
هه‌ڵنه‌داوه. ئه‌و چه‌پانه‌ی که له خۆرئاوا (هه‌ندێک
جار خۆرهه‌ڵاتیش)، بزاڤه ئیسلامییه‌کان و زۆر له
ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و ئیسلامیش ده‌یانه‌وێت
کێشه‌وململانێکانی ناو عێراق ببه‌ستنه‌وه به ڕووخانی
حکومه‌تی عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی 'ئیمپریالیزم' بۆ
ناوچه‌که و به‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ وێناکردنی
عێراقی جاران وه‌ک شامی شه‌ریف، له بنه‌ڕه‌تدا
نایانه‌وێت تێبگه‌ن که له عێراقدا چی گوزه‌راوه و چی
ده‌گوزه‌رێت.
عێراق نه‌ک هه‌ر نموونه‌یه‌کی ئاوارته (ئیستیسنائی)
نه‌بوو بگره ئه‌زموونی عێراق به ئیمتیاز ئه‌زموونی
شکستی ده‌وڵه‌تی پۆست-کۆڵۆنیال بوو. پایه‌کانی ئه‌و
ده‌وڵه‌ته له سه‌ر کۆمه‌ڵێک فاکته‌ر ڕاوه‌ستابوو که
بێگومان شه‌رعیه‌تی ناوه‌کی یه‌کێک نه‌بوو له‌و
پایانه.
ڕاسته‌وخۆ و له‌گه‌ڵ داڕمانی ئیمپراتۆریای عوسمانی
که‌ڵکه‌ڵه‌ی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له
ناوچه‌که‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دات و ناسیونالیزمی عه‌ره‌بیش
له عێراقدا ده‌که‌وێته جموجۆڵ.به‌ڵام پرۆسه‌ی
دروستبوونه‌که و توخمه‌کانی ئه‌و درووستبوونه له
عێراقدا زۆر جیاواز ده‌بێت له وڵاتانی له بابه‌ت بۆ
نموونه سعودیه و ئوردن و میسر. ئه‌و کاته‌ی
سه‌ربازانی به‌ریتانی دێنه عێراقه‌وه له ساڵی 1916
لووتیان ده‌ته‌قێت به لووتی چه‌ند فاکتێکدا که مامه‌ڵه
کردن له گه‌ڵیاندا له زۆر لایه‌نه‌وه گرفتئامێز
ده‌بێت. ئه‌وکات (هه‌ڵبه‌ته ئێستاش) زۆربه‌ی
دانیشتووانی عێراق له عه‌ره‌بی شیعه پێک دێن که به
حوکمی چه‌ندان فاکته‌ر ناسیونالیزم له ناویاندا
مه‌یلێکی به هێز نییه، به پێچه‌وانه‌وه ئینتیمای
مه‌زهه‌بی زۆر به هێزه. ئه‌وان واته شیعه‌کان له
سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقدا به حوکمی
زۆریی ژماره‌یان خۆیان به موسته‌حه‌ق ده‌زانن له
به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م وڵاته‌دا، به‌ڵام ئه‌م ئاره‌زووه
بۆ به‌ڕێوه‌بردن له‌گه‌ڵ گرفتێکی بنه‌ڕه‌تی ڕووبه‌ڕوو
ده‌بێته‌وه که په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی ئه‌م توخمانه
هه‌یه له ناو شیعه‌دا که بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تێکی
ناسیونالی 'مۆدێرن' پێویستن. ئیمپراتۆریای عوسمانی که
ئیمپراتۆریایه‌کی سوننی بووه له ماوه‌ی ساڵانی
دووروودرێژی به‌ڕێوه‌بردنی عێراقدا که چه‌ند
سه‌ده‌یه‌ک بووه تووانیویه‌تی هه‌لومه‌رجێک بۆ
سوننه‌کان بڕه‌خسێنێت که زۆرترین خه‌ڵکانی کارامه له
به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و شاره‌زا له بوواری جۆراوجۆر
به‌رهه‌م بهێنێت که له‌وکاتدا و بۆ دروستکردنی
ده‌وڵه‌تی عێراق نه‌ک هه‌ر زۆر پێویست بوون بگره
به‌ریتانیا نه‌یتووانیوه نادیده‌یان بگرێت. ئه‌مه‌ش
سه‌ر ده‌کێشێت بۆ ده‌ستگرتنی سوننه‌کان به سه‌ر
سه‌رجه‌م جومگه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا له
عێراق. ئه‌وه شیعه‌کان نیگه‌ران ده‌کات و شۆڕشی ساڵی
1920 به‌رهه‌می ئه‌و نیگه‌رانییه‌یه. له‌وه‌ش واوه‌تر،
به هێنانی مه‌لیکێکی سوننی بۆ وڵاتێک که
دانیشتووانه‌که‌ی زۆربه‌ی شیعه‌ن په‌راوێزکردنی
شیعه‌کان ده‌ست پێده‌کات و ئه‌و په‌راوێزکردنه حه‌فتا
ساڵ ده‌خایه‌نێت. که‌واته ده‌وڵه‌تێک دروست ده‌بێت که
شیعه‌کان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به ده‌وڵه‌تی خۆیانی
نازانن و ئه‌م ده‌وڵه‌ته له سه‌ر بنه‌مای پێداویستیه
ناوه‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵگای عێراق دروست نابێت به‌ڵکو
وه‌ک هه‌ر ده‌وڵه‌تێکی تری پۆست-کۆڵۆنیال له سه‌ر
بنه‌مای پێداویستیه‌کانی کۆڵۆنیالیزم دروست ده‌بێت. له
لایه‌کی تریشه‌وه کورده‌کان دژی ئه‌و ده‌وڵه‌ته
ڕاده‌په‌ڕن و شێخ مه‌حمود به ئاشکرا له‌و ده‌وڵه‌ته
یاخی ده‌بێت، تا ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی له ناو
به‌ریتانیه‌کان و ئه‌وروپیه‌کانیشدا له‌و کاته‌دا
نوکته‌یه‌ک ده‌بێت به باو ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که
به‌ریتانیا ده‌بێت سوپاسی شێخ مه‌حمود بکات جونکه
ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بووایه ئه‌وا به‌ریتانیا چه‌که تازه
دروستکراوه‌کانی له کوێ و له کێ تاقیکردبایه‌وه!.
لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی که ده‌وڵه‌تی
عێراق له‌گه‌ل دروستبوونیدا هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی
فه‌نده‌مێنتاڵه. ئه‌وه‌ی کێشه‌ی هه‌یه له عێراقدا به
ته‌نیا میکانیزمی ئیش‌کردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته نییه به‌ڵکو
کێشه‌ی گه‌وره له ستراکچه‌ری ده‌وڵه‌تی عێراقدا
هه‌یه.بونیادی ئه‌و ده‌وڵه‌ته گرفتی گه‌وره‌ی هه‌یه و
کێشه بونیادیه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که ئه‌و پێکهاتانه‌ی
ئێستا له عێراقدا ده‌ژین به ئیراده‌ی خۆیان و
به‌شێوه‌یه‌کی دڵخوازانه نه‌هاتوونه‌ته ناو
چووارچێوه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌وه. کۆبوونه‌وه‌ی کورد و
عه‌ره‌ب و تورکومان و ئه‌وانی تر، شیعه و سوننه‌و
مه‌سیحی و ئه‌وانی تر له عێراقدا وه‌کو کۆبوونه‌وه‌ی
ئیتالی و فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانه‌کان نییه له سویسرادا.
کاتێک ده‌بینین ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق له سه‌ره‌تای
درووستبوونیه‌وه له سه‌دا شه‌ستی دانیشتووانی خۆی که
شیعه‌ن په‌راوێز ده‌خات و شه‌ڕێکی درێژخایه‌ن دژی له
سه‌دا بیستی دانیشتووان که کورده‌کانن ڕاده‌گه‌یه‌نێت
ئینجا تێده‌گه‌ین که ئه‌م ده‌وڵه‌ته چۆن به ده‌ست
گرفتی نه‌بوونه شه‌رعیه‌تی ناوه‌کییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
نه‌بوونی شه‌رعیه‌ت خاڵێکی هاوبه‌شی زۆربه‌ی
ده‌وڵه‌تانی پۆست-کۆڵۆنیاله.
به‌ڵام که ده‌وڵه‌تێک شه‌رعیه‌تی نه‌بێت چۆن
ده‌تووانێت حه‌فتا ساڵ خۆی ڕابگرێت؟ به‌داخه‌وه ده‌بێت
بڵێین که ده‌وڵه‌تێکی سته‌مکار هیچ پێویستی
به‌شه‌رعیه‌ت نییه و به بێ بوونی ئه‌و مه‌رجه‌ش
ده‌تووانێت درێژه به بوونی خۆی بدات، له گه‌ڵ ئه‌و
ڕاستییه‌شدا هه‌رگیز ده‌وڵه‌تی عێراق نه‌یده‌توونی به
بێ بوونی پاڵپشتێکی زۆر به هێزی ده‌ره‌کی خۆی ڕابگرێت.
ئه‌وه‌ی ئه‌و پاڵپشتییه‌شی مسۆگه‌ر کرد ئه‌و ململانێیه
بوو که له جیهانی دوو جه‌مسه‌ری سه‌رده‌می جه‌نگی
سارددا هه‌بوو، و بۆ جیگیرکردن و به‌ره‌وپێشبردنی
ئه‌جێندا‌ی ئیمپریالیستی خۆیان هه‌ر جه‌مسه‌ره‌ی
پاڵپشتی له ده‌وڵه‌تێکی دیاریکراو ده‌کرد. بۆیه
ده‌بینین له گه‌ڵ کۆتایی هاتنی جه‌نگی سارددا
ده‌وڵه‌تی پۆست-کۆڵۆنیال به‌ره‌وڕووی قه‌یرانێکی سه‌خت
ده‌بێته‌وه. ئه‌و ده‌وڵه‌ته که هیچ شه‌رعیه‌تێکی
ناوه‌کی نییه به بێ بوونی پاڵپشتی ده‌ره‌کی نا‌تووانێت
خۆی ڕابگرێت. به کۆتایی هاتنی جه‌نگی سارد ئه‌و
به‌هانانه‌ش کۆتای‌یان دێت که ده‌وڵه‌تانی به‌هێز بۆ
یارمه‌تی ده‌وڵه‌تانی 'لاواز' هه‌یانبوو. ڕووخانی
دیواری به‌رلین له گه‌ڵ خۆیدا له‌رزینی پایه‌کانی
ده‌وڵه‌تی پۆست-کۆڵۆنیالیش له گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت.
لێره‌وه تێده‌گه‌ین که کۆڵۆنیالیزم به ته‌نیا وڵاتانی
داگیر نه‌کرد، به‌ڵکو مێژووی هه‌ندێک ناوچه‌ی بۆ هه‌تا
هه‌تایه شێواند.
من پێم وایه هه‌موو هه‌وڵێک بۆ تێگه‌یشتن له کێشه‌کانی
عێراق به بێ له به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕه‌هه‌نده مێژووییه
و له به‌رچاوگرتنی ئه‌و کێشه‌یه‌ی له ستراکچه‌ری
ده‌وڵه‌تی نوێی عێراقدا هه‌یه هه‌وڵێکی ناته‌وار
ده‌بێت.
گرفته
هه‌نووکه‌ییه‌کان له بنیادنانی ئاشتیدا
ئێستا له بوواری توێژینه‌وه ئه‌کادیمیه‌کانی تایبه‌ت
به په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و زانستی
سیاسه‌تدا عێراق به یه‌کێک له 'ده‌وڵه‌تانی
جه‌نگزه‌ده' دێته ئه‌ژمار. ده‌وڵه‌تانی جه‌نگزه‌ده
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن که تووشی دادڕانی ناوه‌کیی بوون و
جه‌نگ و ململانێی خوێناوی بۆته به‌شێک له رۆتینی ژیانی
سیاسی و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه شکستیان هێناوه له بنیادنانی
ئاشتیدا. دیاره عێراق له هه‌شت ده‌یه‌ی ڕابردوودا زۆر
جار خاوه‌نی سه‌قامگیریه‌کی سیاسی بووه به‌ڵام بێگومان
بوونی سه‌قامگیریی هه‌رگیز مانای بوونی ئاشتیی
پۆزه‌تیڤ ناگه‌یه‌نێت. له باشترین حاڵه‌تدا ده‌توانین
بڵێین عێراق هه‌ندێک جار تووانیویه‌تی به شێوه‌یه‌کی
ڕێژه‌یی خاوه‌نی ئاشتییه‌کی نێگه‌تیڤ بێت. مه‌به‌ستمان
چییه له ئاشتی پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤ؟ ئاشتیی پۆزه‌تیڤ
ئه‌و دۆخه‌یه که له ناو ده‌وڵه‌تێکدا هێزه سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان په‌یوه‌ندیه‌کانیان به شێوه‌یه‌کی
مه‌ده‌نی دوور له توندوتیژی ڕێکخستووه و به ته‌واوه‌تی
که‌وتوونه‌ته ناو ململانێیه‌کی کراوه و ئازاد و هێمن.
له‌و دۆخه‌دا په‌یوه‌ندیی هێزه‌کان به شێوه‌یه‌ک
ڕێکخراوه که ئه‌گه‌ری دروست بوونی توندوتیژی تا ئاستی
مه‌حاڵ نزیک بۆته‌وه. بۆ نموونه ده‌تووانین بڵێین له
سوید، نه‌رویج، هۆڵه‌ندا، به‌ریتانیا و
هتد..ئاشتییه‌کی پۆزه‌تیڤ به‌رقه‌راره. که‌چی ئاشتیی
نێگه‌تیڤ ئه‌و دۆخه‌یه که هێزه‌کان له ململانێیه‌کی
خوێناوی و توندووتیژدا نیین به‌ڵام هه‌موو ئه‌و
ئه‌گه‌ر و توخم و فاکتانه هه‌ن که ده‌کرێت له هه‌ر
ساتێکدا دۆخه‌که به‌ره و ته‌قینه‌وه‌ی کاره‌ساتبار
به‌رن. ئاشتیی نێگه‌تیڤ واتا غیابی جه‌نگ و کوشتار و
توندوتیژیی به مانا ترادیشناڵه‌که‌ی، به‌ڵام
ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ی که ده‌کرێت
له هه‌ر ساتێکدا دۆخه‌که بگێڕێته‌وه بۆ دۆخی ململانێی
خوێناوی. ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له عێراق و له
کوردستانیشدا هه‌یه به ته‌واوی دۆخی ئاشتیی نێگه‌تیڤه.
هه‌ر بۆ نموونه ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر بیهێنێته به‌رچاوی خۆی
که له‌م ساته‌دا دوو حیزبه سه‌ره‌کییه‌که‌ی کوردستان
هه‌ر یه‌که‌یان خاوه‌نی سه‌دان هه‌زار چه‌کدارن و ئه‌و
چه‌کدارانه چه‌کداری حیزبن و له ده‌ره‌وه‌ی سیستمی
به‌رگری ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگای سیستماتیزه‌کراودا کار
ده‌که‌ن ئینجا تێده‌گات ئه‌و ئاشتییه‌ی له کوردستاندا
هه‌یه بۆچی ئاشتییه‌کی نێگه‌تیڤه.
له دووای ڕوخانی به‌عس له عێراقدا ده‌رفه‌تێکی گرنگ
هاته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی پۆست-به‌عس به پێی
هه‌نده‌سه‌یه‌کی سیاسی تر بنیاد بنرێته‌وه که تییایدا
هه‌م قورسایی ڕه‌هه‌نده مێژووییه‌که‌ی کێشه‌ی
ستراکچه‌ری ده‌وڵه‌تی عێراق که‌مبکرێته‌وه، هه‌م
به‌ردی بناغه‌یه‌ک دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتووانرێت له
ئاینده‌یه‌کی تا ڕاده‌یه‌ک نزیکدا ئاشتییه‌کی پۆزه‌تیڤ
به‌رقه‌رار بکرێت. به‌ڵام به داخه‌وه حه‌وت ساڵی
ڕابردوو ئێمه شاهیدی دۆخێکی به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ین،
که من پێم وایه له په‌یوه‌ند به‌م خاڵه‌وه 'میتۆدی
لیبراڵ بۆ بنیادنانی ئاشتی' گوناهێکی زۆری ده‌که‌وێته
ئه‌ستۆ. چۆن؟
له ئه‌ده‌بییاتی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا
بنیادنانی ئاشتی به سه‌ر سێ میتۆددا پۆڵێن ده‌کرێت که
ئه‌وانیش میتۆدی لیبراڵ و میتۆدی ریالیستیی و میتۆدی
ترانسفۆرماتۆری( ڕاگوزه‌ر)ن. ئێمه لێره‌دا ناچینه ناو
قووڵایی هه‌ر یه‌ک ئه‌م میتۆدانه‌وه چونکه ئه‌م کاره
له تووانای ئه‌م باسه‌ی ئێمه به‌ده‌ره، ته‌نیا هێنده
هه‌یه که میتۆدی ڕیالیستیی ته‌نیا بایه‌خ به
سه‌قامگیریی سیاسی ده‌دات به بێ له‌به‌ر چاوگرتنی
ئه‌وه‌ی که ئه‌و سه‌قامگیرییه چۆن به‌دیهاتووه، چونکه
هه‌ندێک جار سه‌قامگیریی به توندووتیژی و تیرۆری
ڕێکخراو له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه دێته دی. ئه‌و میتوده
له سه‌رده‌می جه‌نگی سارددا باو بوو و هه‌ر یه‌ک له
جه‌مسه‌ره‌کان هاوکاری راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی
هه‌ندێک ده‌وڵه‌تییان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیریی
له وڵات‌دا به ده‌ست بێت، بۆ نموونه سۆڤیه‌تییه‌کان
پاڵپشتی ده‌وڵه‌تی سۆماڵ بوون و ئه‌مریکییه‌کانیش هی
ده‌وڵه‌تی عێراق. واته له‌و میتۆده‌دا ته‌نیا
سه‌قامگیریی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌وڵه‌تانی
به‌هێز له به‌رچاو ده‌گیرێت. ده‌وڵه‌تانی به‌هێز بۆ
ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان پارێزراو بێت یارمه‌تی
ده‌وڵه‌تانی دی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیریی به
ده‌ست بێنن، جا چۆن به ده‌ستی دێنن ئه‌وه کێشه نییه.
میتۆدی لیبراڵیش که میتۆدێکه له ئێستادا له لایه‌ن
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌مریکاوه خوێنگه‌رمییه‌کی
زۆر هه‌یه بۆ پییاده‌کردنی، ئه‌و میتۆده‌یه که له
دووای جه‌نگی سارده‌وه زۆر باوه و له سه‌رجه‌م وڵاتانی
جه‌نگزه‌ده‌دا ئه‌م میتۆده پییاده ده‌کرێت، که له
زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا بارودۆخه‌که به‌ره‌و باشی
نابات.
ئه‌م میتۆده که هه‌ر له ناوه‌که‌یدا ده‌رده‌که‌وێت له
سه‌ر دوو باوه‌ڕی سه‌ره‌کی ده‌وه‌ستێت، ئه‌وانیش:
یه‌که‌م: به‌ستنه‌وه‌ی ئابووری وڵاتانی جه‌نگزه‌ده به
ئابووری سه‌رمایه‌دارییه‌وه و سینگ واڵاکردنی بازاڕی
ئه‌و ولاتانه بۆ بازاڕی ئازاد خۆشگوزه‌رانی و
تێروته‌سه‌لیی لێده‌که‌وێته‌وه. دوو‌م: پییاده‌کردنی
هه‌ڵبژاردن وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک بۆ بنیادنانی دیموکراسی
ئاشتیی و ئاساییش و بارودۆخێکی سیاسیی هێمنی
لێده‌که‌وێته‌وه. ئه‌مڕۆ ولاتانی به‌هێزی خۆرئاوایی و
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و سه‌رجه‌می
ڕێکخراوه ناحکومییه‌کان ئه‌م میتۆده به باش ده‌زانن و
له هه‌ر ولاتێکی جه‌نگزه‌ده‌دا پرسی بنیادنانی ئاشتیی
هاتبێته گۆڕێ ئه‌و میتۆده پێشنییار کراوه و له زۆربه‌ی
حاڵه‌ته‌کانیشدا سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست نه‌هێناوه،
سه‌یری هاییتی بکه‌ن، سه‌یری کۆنگۆ کینشاسا و کۆنگۆ
برازاڤێلا بکه‌ن، سه‌یری سیرالیۆن و که‌ناری عاج
بکه‌ن. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه بگره هه‌ندێک جاریش
بارودۆخه‌که‌ی به‌ره و توندوتیژیی بردووه. له کۆسۆڤۆ
دۆخه‌که‌ی گه‌یانده جیابوونه‌وه و له سیرالیۆن
توندووتیژیی و له عێراقدا به‌نزینی کرد به ئاگری
سیکتاریانیزم و له کوردستانیشدا هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992
شه‌ڕی ناوخۆی لێکه‌وته‌وه و له ئه‌فغانستانیشدا ڕۆژ به
ڕۆژ ده‌ره‌نجامه مه‌ینه‌تباره‌کانی ده‌بینین.
میتۆدی لیبڕال بۆ بنیادنانی ئاشتیی که ئێستا له
عێراقدا پیاده ده‌کرێت به ته‌واوی میتۆدێکی
ئیرۆسه‌نته‌ریستییه. میتۆدێکه بارودۆخی تایبه‌تی ئه‌و
وڵاتانه له به‌رچاو ناگرێت و له به‌دیهیه‌تێکه‌وه
ده‌ست پێده‌کات که له له‌نده‌ن و پاریس و واشینتۆن چی
میتۆدێک به باش بزانرێت هه‌ر هه‌مان میتۆد پێویسته له
کابووڵ و به‌غداد به باش بزانرێت. ئه‌و میتۆده له
هه‌ندێک شوێندا توندوتیژیی زیادکردووه و به‌مه‌ش له
ڕووی سیاسییه‌وه شکستی خوواردووه، له رووی
ئابووریشه‌وه باری سه‌رشانی ولاتانی جه‌نگزه‌ده‌ی
قورس‌تر کردووه، چونکه ئه‌و به‌ستنه‌وه ته‌عه‌سسوفییه‌ی
بازاڕی لۆکا‌ڵی به بازاڕی گڵۆباڵه‌وه، ئابووری لۆکا‌ڵی
ئه‌و وڵاتانه‌ی دووچاری داڕمانێکی ترسناک کردووه،
ئه‌مه‌ش دۆخێکی خولقاندووه که له بری ئه‌وه‌ی ئابووری
ئه‌و وڵاتانه ببوژێته‌وه ئه‌و وڵاتانه بوونه کۆمه‌ڵێک
وڵاتی قه‌رزدار و ده‌بێت له ڕێکخراوه‌کانی له بابه‌ت
بانکی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تیی بپاڕێنه‌وه قه‌رزیان بداتێ
بۆ ئه‌وه‌ی له برسا نه‌مرن. ئینجا له باتی ئه‌وه‌ی
ئاشتیی بنیاد بنرێت کاتێک ده‌زانین ئه‌و وڵاتانه ده‌بن
به ژێر باری قه‌رزه‌وه و نه‌وه دووای نه‌وه ده‌بێت
ئه‌و قه‌رزانه بده‌نه‌وه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ئه‌و
قه‌رزانه کۆمه‌ڵێک ئیلتیزاماتیان بۆ دروست ده‌کات که
به پراکتیکیی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌کات به کۆیله و له
ناوخۆشدا مافیایه‌کی ئابووری دروست ده‌کات که سه‌ت قات
هه‌ستکردن به زوڵم و ناعه‌داله‌تی لای هاولاتیان
قووڵتر ده‌کاته‌وه و ئه‌مه‌ش بناغه‌یه‌ک ده‌بێت بۆ
توندووتیژییه‌کی درێژخایه‌ن.
میتۆدی تراسنفۆرماتۆری، سه‌ره‌رای سه‌ختییه‌کانی من
خۆم ئه‌م میتۆده به میتۆدێک ده‌زانم که لێی چاوه‌ڕوان
ده‌کرێت زۆرترین ده‌ره‌نجامی پۆزه‌تیڤی لێبکه‌وێته‌وه.
ئه‌م میتۆده بۆ بنیادنانی ئاشتیی پێ له سه‌ر بارودۆخی
ئه‌و وڵاتانه داده‌گرێت که بڕیاره ئاشتیی تێدا
به‌دیبهێنریت. هه‌ڵبژاردن خۆی له خۆیدا باش نییه،
به‌ڵکو هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه باشه که ئێمه به‌ره و
سیستمێکی سیاسی ترانسپارینت و بێ توندوتیژیی به‌رێت،
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن نه‌تووانێت ئه‌مه بکات با نه‌کرێت،
بۆ بکرێت؟ ئه‌گه‌ر زه‌مینه له بار نییه هه‌ڵبژاردنێکی
بێگه‌رد و بێ فڕوفێڵ بکرێت با نه‌کرێت، بۆ بکرێت؟
هه‌ڵبژاردن له باتی ئه‌وه‌ی سه‌نگی هێزه‌کان و راده‌ی
پشتگیری خه‌ڵکی له به‌رنامه‌ی هێزه سیاسیه‌کانمان پی
بڵێت، وێنه‌یه‌کی درۆزنمان له سه‌ر سه‌نگی هێزه‌کان پێ
بدات بۆ بکرێت؟ سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه، ئه‌ی
ئه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هێزیكی به‌ربه‌ری
هاته سه‌ر حوکم؟ ئه‌گه‌ر به‌ستنه‌وه‌ی بازاڕی لۆکا‌ڵی
به بازاڕی گڵۆباڵه‌وه له باتی ئه‌وه‌ی خۆشگوزه‌رانی
زیاتر بکات هه‌ژاری قووڵتربکاته‌وه با نه‌کرێت. ئێمه
بۆ بنیاد نانی ئاشتی بۆ نموونه له سۆماڵ‌دا ڕه‌نگه
پێویستمان به کۆمه‌ڵێک ڕێوشوێن بێت که به ته‌واوی له‌و
ڕێوشوێنانه جیاواز بێت که له عێراقدا پێویستمانه.
ئه‌مریکا و ڕێکخراوی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ڕێکخراوه ناحکومیه‌کان به
عه‌قڵێکی ئیرۆسه‌نته‌ریستییه‌وه هه‌موو هێزی خۆیان
خسته سه‌ر پییاده‌کردنی میتۆدی لیبراڵ، و ئه‌کته‌ره
سیاسیه‌کانی عێراقیش نه‌یانپرسی که میتۆدی لیبرال بۆ
بنیاتنانی ئاشتی بۆ باشه؟
له عێراقدا، هه‌ڵبه‌ته له کوردستانیشدا ده‌بووایه پێش
ئه‌وه‌ی بیر له هه‌ڵبژاردن بکرێته‌وه کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی به‌هێز بکرێت، میدیای ئازاد دا بمه‌زرێت و
گه‌شه‌ی پێبدرێت، ده‌زگای قه‌زایی چالاک و سه‌ربه‌خۆ
بکرێت، میکانیزمێک بدۆزرێته‌وه بۆ چه‌ک کردنی
میلیشیاکان و کردنیان و گۆڕینیان به ده‌زگای
کۆنترۆڵکراو (هه‌ڵبه‌ته به پێشمه‌رگه‌شه‌وه چونکه
ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن هێزی پێشمه‌رگه ڕۆڵێکی یه‌کجار
نێگه‌تیڤی بینیوه له دیموکراتیزه‌کردنی کوردستان).
میتۆدی لیبڕال میتۆدێکه په‌یڕه‌وی هه‌ندێک ڕێوشوێنی
فه‌وقی ده‌کات وه‌ک ئه‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی
کێشه‌کانی که‌رکوک و شه‌نگار ئه‌وه به‌س بێت مالیکی و
بارزانی پێکه‌وه دابنیشن، وه‌ک ئه‌وه‌ی بوونی
سه‌رۆکێکی کورد به‌س بێت بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین کێشه‌ی کورد
چاره‌سه‌ر بووه و کورده‌کان جینۆسایدیان بیرچۆته‌وه،
وه‌ک ئه‌وه‌ی به زۆر‌ناردنی کۆمه‌ڵێک ژن به ناوی
کۆتاوه بۆ په‌رله‌مان به‌س بێت بو ئه‌وه‌ی ئه‌و زوڵم و
بێدادیه‌ی به‌رامبه‌ر ژنان ده‌کرێت کۆتایی پێ بێت،
وه‌ک ئه‌وه‌ی زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی ساڵح موتڵه‌گ
به‌رامبه‌ر عه‌ممار حه‌کیم به‌س بێت بۆ ئه‌وه‌ی
شیعه‌کان ڕووداوه‌کانی نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا و
سامه‌ڕایان بیر بچێته‌وه.
ئه‌وه‌ی غائیبه ئێستا له عێراقدا میتۆدی
ترانسفۆرماتۆرییه که میتۆدێکه له ژێره‌وه و له ژیانی
ڕۆژانه‌ی هاولاتیانه‌وه و به شێوه‌یه‌کی قوولتر و
ئاڵۆزتر سه‌یری ڕه‌گوڕیشه‌ی کێشه‌کان و شێوازی
چاره‌سه‌رکردنیان ده‌کات، نه‌ک ئه‌و میتۆده لیبڕاله‌ی
که له شوینێک شکستی خۆی ده‌سه‌لمێنێت و دیسانه‌وه له
شوێنێکی تر پییاده‌ی ده‌که‌نه‌وه.
|