هه‌روه‌ك له ڕاگه‌یاندنه‌كانی چه‌ند هه‌فته‌ی
پیشو راگه‌یه‌نرابوو كۆمیته‌ی مه‌راسیمی یه‌كی
ئایار، كه پێك هاتبوو له كۆمه‌ڵێك هه‌ڵسوراوانی
كۆمۆنیست و سۆسیالیست له سدنی، هه‌ستان به ئه‌نجام
دانی دوو چالاكی بۆ په‌یوه‌ست بوون به مارشه
ئایاری یه كریكاری یه‌كانی جهان له دژی سیسته‌می
سه‌رمایه‌رداری .
چالاكی یه‌كه‌م بریتی بوو له سادانی مه‌راسیمیكی
سیاسی و ته‌رفیهی كه رۆژی 30-4 كاتژمیر 7 ده‌ستی
پی كرد‌و تا نیوه شه‌وی خایاند كه ده‌یان كه‌س به‌شداری
تیاكرد .
مه‌راسیم سه‌ره‌تا به زمانی كوردی و فارسی له
لایه‌ن هاوری یان چیمه‌ن عارف و فه‌روخ ئومیدی به
ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ یادی گیان به‌ختكردوانی
ڕێگای ئازادی سۆسیالیزم و پاشان سرودی ئه‌نته‌ر
ناسیونال له لایه‌ن هاوری جه‌لال محمدی یه‌وه ده‌ستی
پێ كرد.
پاشان وتاری كۆمیته به زمانی كوردی و فارسی له
لایه‌ن هاوری یان سه‌یران عارف و ئه‌سه‌د حه‌یده‌ری
یه‌وه خوێنرایه‌وه .له وتاره‌كه‌ی كۆمیته دا
وێرای ڕاگه‌یاندنی هاوپشتی له‌گه‌ڵ كریكارانی جهان
و ڕۆژی یه‌كێتی و ڕێكخراو بوون بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه
له‌گه‌ڵ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ،هاوكات ئاماژه
به هیرشه ڕۆژ له دوای ڕۆژه‌كانی بۆرژوازی بۆ سه‌ر
چینی كریكاری و زه‌حمه‌تكیشان درابوو ،و به ئامار
و داتا باس له ڕاده‌و ڕیژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری و
نه‌خۆشی و شه‌ڕو كوشتار‌و ده‌یان دیارده‌ی پر مه‌ینه‌تی
تر له سایه‌ی ئه‌م سیسته‌مه درابوو.
پاشان سرودی یه‌كی ئایار له لایه‌ن ڕه‌ووف عه‌بدوالرحمن
و شعریك به بۆنه‌ی یه‌كی ئایاره‌وه له لایه‌ن
حه‌سه‌ن مارفه‌وه خویندرایه‌وه.
هه‌روه‌ها لین سمس به ناوی كۆمیته‌ی ئوسترالی
عیراقی له‌گه‌ڵ كرێكارانی عیراق په‌یامی پشتوانی
خۆی به‌م بۆنه‌یه‌وه بۆ ئاماده‌بوانی و كرێكارانی
عیراق و ئیران نارد.
هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا ئاماژه به په‌یامی
هاوپشتی چه‌ند حزب و لایه‌نی سیاسی درا له‌وانه
حزبی كۆمۆنیستی ئیران و حزبی كۆمۆنیستی كریكاری
عیراق و حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان و حزبی
ره‌نجبه‌رانی ئیران و كۆمیته‌ی هه‌مبه‌سته‌گی له‌گه‌ڵ
بزوتنه‌وه‌ی كریكاری ئیران له ئوسترالیا.
به‌شی دووه‌می به‌رنامه‌ی مه‌راسیم خواردن و
خواردنه‌وه‌و ئاهه‌نگ گیران و مۆسیقا‌و سه‌ماو هه‌ڵپه‌ڕكێ
بوو له لایه‌ن ئاماده بوانه‌وه‌و به ده‌نگی هه‌ریه‌ك
له علی جوان و جه‌لال محمدی گۆرانیبیژه‌وه به
فارسی و كوردی .
به‌رنامه‌ی مه‌راسیم نزیك سه‌عات 11ی شه‌و به‌ووته‌ی
كۆتایی له‌لایه‌ن پێشكه‌شكه‌رانی به‌رنامه‌كه‌وه
كۆتایی پێهات.
چالاكی یه‌كی تری كۆمیته‌ی مه‌راسیم بریتی بوو له
نیشاندانی فلمی رید له سینه‌مای كتیبخانه‌ی
بلاكتاون
كه ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئاماده‌ی بوون. شایانی
باسه ئه‌م فلیمه باسی خه‌بات و تێكۆشانی سیاسی
جۆن ریدی نوسه‌ری كتیبی ئه‌و ده ڕۆژه‌ی جهانی له‌رزاند
ده‌كات، كه باسی میژووی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری روسیا
ده‌كات و هه‌روه‌ها ڕۆڵی جۆن رید له‌و شۆڕشه‌و
بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری و كۆمۆنیستی ئه‌مریكاده‌كات.
فلیمه‌كه نزیك له 3 سه‌عاتی خایاند‌و بووه مایه‌ی
سه‌رنج ڕاكێشانی هه‌موو ئاماده‌بوان.
به‌م شێوه‌یه كۆمه‌ڵێك له كه‌سانی كۆمۆنیست و هه‌ڵسوراوانی
بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری و كۆمۆنیستی له سدنی په‌یوه‌ست
بوون به بۆنه جۆراوجۆره‌كانی یه‌كی ئایار، ڕۆژی
هاوپشتی و هاوخه‌باتی نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكارانی
جهان.
كۆمیته‌ی مه‌راسیمی یه‌كی ئایاری 2010 سدنی –ئوسترالیا
3-5-2010
|